Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
12-05-2022

بەهۆی تەقینەوە لە کافتریایەکی سلێمانی 14 کەس برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز لە کافتریایەکی شەقامی سالمی سلێمانی 14 کەس برینداربوون.بەپێی زانیارییەکان برینی 4 لە بریندارەکان سەختە و پێویستیان بە نەشتەرگەرییە و لەنێویشیاندا دایک و منداڵێک هەن.جگە لە زیانە گیانیەکان، تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە کافتریاکە و چەند دووکان و ماڵێکی تر گەیاندوە.

هەواڵ
11-05-2022

13 پرۆژە لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، لەچوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر، لە ئێستا (13) پرۆژەی جۆرا و جۆری خزمەتگوزاریی لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ی حەسارۆك و چەند پرۆژەیەكی تر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان، هەروەها دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی دیکە ئامادە كراوە.پرۆژەكانیش بریتین لە:-یەکەم/دروستکردنی شەقامێكی 30م و شەقامێکی 20 م لە گەڕەکی هەولێری نوێ.دووەم/ دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی پێنج هەزاری بەرانبەر شاری زەیتوون.سێیەم/ دروستکردنی جووتسایدی 30 م لە گەڕەکی ژیان.چوارەم/دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ژیان، قەرەبووی تۆبزاوە ، قۆناغی یەکەم.پێنجەم/ دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران.شەشەم/ دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناغی یەکەم و قۆناغي دووەم.حەفتەم/ قیڕتاکردنی ڕێگەی سەرەکیی گوندی بێریات.هەشتەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە.نۆیەم/ کاری ڕووپێوی و دیزاینکردنی کەرتی هەشتی حەسارۆك.دەیەم/ قیڕتاکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری، بەشی یەکەم.یازدەەم/دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج.دوازدەیەم/ قیڕتاوکردنی 20 شەقام لە گەڕەکی هەولێری نوێ، کەرتی 250 مەتری بە چینی ستاپلایزەر قۆناغی یەکەم.سێزدەیەم/ دروستکردنی شەقامێکی 20م لە گەڕەکی نازناز.

هەواڵ
11-05-2022

بزووتنەوەی گۆران: لە حکومەت نەکشاینەتەوە

لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ‎جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.‎لەرێی ئەم رونکردنەوەیە بڵاوی دەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاري کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار ئەکاتەوە.‎هەر لێدوانێکی دیکە لەو بارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان. ‎١١ی ٥ی ٢٠٢٢

هەواڵ
11-05-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس جێگری بەڕێوەبەری تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا و جەخت لە پێویستیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرا لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی بەردەوامی هاوپەیمانان، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆلۆنێل بۆرۆس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

هەواڵ
11-05-2022

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم وەڵامی چەند دەزگایەکی راگەیاند...

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری: لە بارەی گلەیی هەندێکك دەزگای راگەیاندن، کە گوایا بانگهێشتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەت نەکرابوون، سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: کۆنگرەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیران هیچ جارێك بە بانگهێشتی فەرمی و نووسراو نەبووە تا بانگهێشتی فەرمی بۆ هەندێکیان بچێ و بۆ هەندێکیان نەچێت، پێشتریش ژمارەیەکی زۆری میدیاکان بانگکراون بە کەناڵی ئۆپۆزیسیۆنیشەوە، کە بەوپەڕی ئازادییەوە پرسیاریان کردووە. بەڵام لەبەر سنوورداری شوێن و کاتی کۆنفرانسەکە، ناکرێ هەرچی کەناڵ و سایت و پەیج هەیە لە کوردستان کە بە سەدانن بەشدار بن. سەرچاوەکە گوتیشی: لینك و فریکوینسی پەخشی راستەوخۆی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە، پێشتر بڵاودەکرێتەوە و دەخرێتە بەردەستی هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن. بۆیە نەهاتنی هەندێك کەناڵ هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت. سەرچاوەکە هەروەها گوتی: ئەوەی جێی سەرسوڕمانە هەندێك لەو کەناڵانەی گلەییان کردووە، کە سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانن، پێشتر چەندین جار بەشداربوون و پرسیاریشیان کردووە، کەچی تەنانەت یەك دەقەشیان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە لە کەناڵەکانیان پەخش نەکردووە!!

هەواڵ
11-05-2022

راستەوخۆ.. چەند پەیامێکی گرنگ لە مەسرور بارزانییەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگی هه‌نووكه‌یی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌خاته‌ڕوو. كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دوای وته‌یه‌ك، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان ده‌داته‌وه‌. هاوكات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (11ی ئایار/ مایۆی 2022)، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو پرسی یاسایی تاوتوێكران، كه‌ بریتی بوون له‌ تاوتوێكردنی "رەشنووسی پڕۆژە یاسای "دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پرۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق" و "پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان – عێراق". كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانییه‌ دوای زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی فه‌رمی دیپلۆماتی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئیمارات و توركیا و به‌ریتانیا و به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسی لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان له‌ جیهان له‌ ماوه‌ی رابردوودا. هه‌روه‌ها كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگ په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌رچوون و په‌سندكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسای گرنگ په‌ك خراون. https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/556392846024242

هەواڵ
11-05-2022

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی‌ (11ی ئایار/ مایۆی 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ چەند بابەتێک ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە: - رەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پرۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق). - خستنەڕووی بایەخ و گرنگیی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.

هەواڵ
11-05-2022

ئێران بە درۆن هێرشیکردە سەر بەرزاییەکانی دۆڵی روست

بەڕێوەبەری ناحیەی سیمیلان رایگەیاند، کاژێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ، ئێران لە رێگەی چوار درۆنەوە هێرشیکردە سەر بەرزاییەکانی گوندی دێگەی دۆڵی روست لە سنووری ناحیەی سمێلان. چوار شەممە 11/5/2022 شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری ناحیەی سمێلان ڕایگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، ئەو ناوچانەی بەر بۆردومانەکە کەوتوون دوورن لە ئاوەدانی و لەم وەرزەی ساڵدا جووتیارو مەڕدار هێشتا نەچوونەتە سەر واری هاوینەیان. هاوکات ئارام مودەڕیسی، گوتەبێژی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان رایگەیاند، درۆنەکان دەوروبەری بارەگاکانی ئەوانیان بۆردوومانکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە. دۆڵی روست لە دەڤەری باڵەکایەتییە لە سنووری ناحیەی سمێلانی قەزای چۆمان، بە دووری 165 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر. ژێدەر رووداو

هەواڵ
11-05-2022

روونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە، بابەتی ناڕاست و هەڵبەستراو سەبارەت بە داهات و مووچەی  مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕێژەی دابەشکردنی داهاتی کوردستان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا بڵاودەکرێتەوە. بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە، هەرچەندە پێشتریش ئەو زانیاریانە بڵاوکراونەتەوە. بە گشتی مووچەی مانگانە پێویستی بە بڕی نزیکەی (٦١٦$) ملیۆن دۆلار هەیە. بە شێوەیەکی گشتی بەم جۆرە دابین دەکرێت: داهاتی نەوت: (٣٥٠$ ملیۆن دۆلار)داهاتی ناوخۆ: (١٢٨$ ملیۆن دۆلار)پارەی بەغدا: (١٣٨$ ملیۆن دۆلار) لە مانگەکانی ١ و ٢ی ٢٠٢٢ ئەو پارەیەی بڕیاربوو بەغدا بۆ مووچە بینێرێت نەهات، بۆیە لە داهاتی نەوت ئەو بڕە پڕکرایەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو: مانگی ١  داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ کە ماوەتەوە بۆ مووچە بریتی بووە لە بڕی نزیکەی (٣٠٨$) ملیۆن دۆلار.  لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ پارەی بەغدا نەهات بۆ مووچە، بۆیە  پێویست بوو کە لە داهاتی نەوت پڕ بکرێتەوە. بڕی پێویست بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت بریتی بوو لە (١٨٠$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواو کردنی مووچەی پێویست.  ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە.  مانگی ٢ داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٤١٢$ ملیۆن دۆلار).دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ١ی ٢٠٢٢ کە بڕەکەی (١٨٠$ملیۆن دۆلار) بوو، پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار). لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار). لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بڕی پێویستی ئەو مەبلەغەی بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواوکردنی مووچەی پێویست. ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە.   مانگی ٣ داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٥٩١$ ملیۆن دۆلار). دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ٢ی٢٠٢٢ کە بڕەکەی بریتی بوو لە (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار). پارەی ماوە و بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٣٣٥$ ملیۆن دۆلار). بڕی پێویستی مووچە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە (٣٦٣$ ملیۆن دۆلار). چونکە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢، بەغدا تەمویلی ٢٠٠ ملیاری نارد کە بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرا. بڕی کورتهێنان بۆ دابینکردنی مووچەی پێویست بریتی بوو لە بڕی (٢٨$ ملیۆن دۆلار) کە ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٤ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە. پێداویستی مووچەی مانگانەی بە پێی شارەکان و بەشی سیادی بەم جۆرەی خوارەوەیە: کۆی گشتی بە دۆلارمووچەی سیادیەکان بە دۆلارسلێمانی بە دۆلارهەولێر و دهۆک بە دۆلار $615,862,069$35,172,414$240,000,000$340,689,655   گوژمەی پێویست بۆ مووچەی مانگانەی بە پێی شارەکان و بەشەکان100%6%39%55%دابەشبوونی مووچە بە شێوەی  ڕێژەیی کۆی گشتی بە دینارمووچەی سیادیەکان بە دینارسلێمانی بە دینارهەولێر و دهۆکبە دینار 893,000,000,00051,000,000,000348,000,000,000494,000,000,000گوژمەی پێویست بۆ مووچەی مانگانەی بە پێی شارەکان و بەشەکان%1006%39%55%دابەشبوونی مووچە بە شێوەی ڕێژەیی پێویستی مووچەی شارەکان بە تەنها واتا بە بێ مووچەی سیادیەکان: کۆی گشتی بە دۆلارسلێمانی بە دۆلارهەولێر و دهۆک بە دۆلار $580,689,655$240,000,000$340,689,655گوژمەی پێویست بۆ مووچەی مانگانەی بە پێی شارەکان و بەشەکان100%41%59%دابەشبوونی مووچە بە شێوەی ڕێژەیی کۆی گشتی بە دینارسلێمانی بە دینارهەولێر و دهۆک بە دینار 842,000,000,000348,000,000,000494,000,000,000گوژمەی پێویست بۆ مووچەی مانگانەی بە پێی شارەکان و بەشەکان100%41%59%دابەشبوونی مووچە بە شێوەی ڕێژەیی بۆ دابینکردنی مووچە داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابین دەکرێت – مانگی ١ی ٢٠٢٢بە شێوەی ڕێژەییبڕی گوژمە بە دۆلارناوەڕۆک79%$488,000,000داهاتی بەردەستی نەوت بۆ مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٢21%$127,862,069داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە0%$0تمویلی حکومەتی فیدڕال100%$615,862,069کۆی گشتی   بۆ دابینکردنی مووچە داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابین دەکرێت – مانگی ٢ی ٢٠٢٢بە شێوەی ڕێژەییبڕی گوژمە بە دۆلارناوەڕۆک79%$488,000,000داهاتی بەردەستی نەوت بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢21%$127,862,069داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە0%$0تمویلی حکومەتی فیدڕال100%$615,862,069کۆی گشتی هەروەها بۆ دابینکردنی مووچە، داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە: بۆ دابینکردنی مووچە داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەیە دابین دەکرێت – مانگی ٣ی ٢٠٢٢بە شێوەی ڕێژەییبڕی گوژمە بە دۆلارناوەڕۆک59%$363,000,000داهاتی بەردەستی نەوت بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢19%$114,931,034داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە22%$137,931,034تمویلی حکومەتی فیدڕال100%$615,862,069کۆی گشتی   بۆ دابینکردنی مووچە داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابین دەکرێت – مانگی ٣ی ٢٠٢٢بە شێوەی ڕێژەییبڕی گوژمە بە دینارناوەڕۆک59%526,350,000,000داهاتی بەردەستی نەوت بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢19%166,650,000,000داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە22%200,000,000,000تمویلی حکومەتی فیدڕال100%893,000,000,000کۆی گشتی هەروەها داهاتەکانی بەردەستی حکومەت بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێت بەسەر ناوچەکان: کۆی گشتی بە دۆلارسلێمانی بە دۆلارهەولێر و دهۆک بە دۆلارناوەڕۆک$363,000,000$137,931,034$225,068,966داهاتی بەردەستی نەوت بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢$79,758,621$34,296,207$45,462,414داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە$137,931,034$58,620,690$79,310,345تمویلی حکومەتی فیدڕال$580,689,655$230,847,931$349,841,724کۆی گشتی کۆی گشتی بە دینارسلێمانی بە دینارهەولێر و دهۆک بە دینارناوەڕۆک526,350,000,000200,000,000,000326,350,000,000داهاتی بەردەستی نەوت بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢115,650,000,00049,729,500,00065,920,500,000داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە200,000,000,00085,000,000,000115,000,000,000تمویلی حکومەتی فیدڕال842,000,000,000334,729,500,000507,270,500,000کۆی گشتی تێبینی: ئەو هاوکارییەی لە لایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت کە بڕەکەی (١٨ ملیۆن دۆلارە) ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە و ناچێتە وەزارەتی دارایی.مووچەی دامودەزگا سیادییەکانی هەرێم وەک (دیوانی وەزارەتەکان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی حکومەت، سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی) لە هەولێر لە گەنجینەی گشتی هەرێم دەدرێت. د.جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١١ی ئایاری ٢٠٢٢

هەواڵ
11-05-2022

ئێران سنووری سیدەکان تۆپباران دەکات

سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بە تۆپبارانی سنوری سیدەکان کردەوە.تۆپبارانەکە لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00ەوە دەستی پێکردوە و تائێستاش بەردەوامە.بەپێی زانیاریەکان، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هەواڵ
11-05-2022

پەیامنێرێکی جەزیرە لەلایەن ھێزی ئیسرائیلەوە کوژرا

شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری لەکاتی رووماڵکردنی گرژی وئاڵۆزییەکان لە کامپی جنین کوژرا لە کەرتی رۆژئاوا کوژراو. کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، پەیامنێرە 50 ساڵانەکەیان لەکاتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کامپی جنین بە تەقەی ئیسرائیلیەکان کوژراوە.

هەواڵ
10-05-2022

پۆلیسی سلێمانی چوار ژنی بە تۆمەتی پارە سەندن بە زۆر لە پیاوێک دەستگیرک...

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار ژنیان بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر هاونیشتمانییەک و پارەسەندن لێی دەستگیرکردووە.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سەر هاونیشتمانییەک و پارەیان لێسەندبوو و گوتیشی"دوای ئەوەی هاونیشتمانییەکە کە پیاوە، سکاڵای یاسایی تۆمارکرد، دوای 24 کاژێر توانرا هەر چوار تۆمەتبارەکە کە ژنن، دەستگیربکرێن".تۆمەتبارەکان ناویان ش ، أ ، ف لەدایكبووی 1998، هـ ، ز ، ب لەدایكبووی 2000، ز،ح،ت لەدایكبووی 1999 و ك ، ح ، ت لەدایكبووی 1991 و بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

1 2 ... 605 606 607 ... 1148 1149