Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
19-05-2022

بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران دەكرێ...

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بڕیارەكەش لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.ئاماژە بەوەشکرا کە بە گوێرەی فەرمانێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/5/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری دا بە هێنانەكایەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە ئەم فەرمانە لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاریگەری زۆری لەسەر پەرەپێدان و بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سۆران دەبێت و هەنگاوێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بایەخدان بە سێكتەری گەشتوگوزار و هەروەها ئیدارەكە كە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری سۆران دەكەن. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

هەواڵ
19-05-2022

بە گومانی هەبوونی پارچەی شوێنەوار، هەوڵی کونکردنی بەردێک دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوورى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئاسایشی مەیدان سەرووی خۆی ئاگاداردەکاتەوە لە هەوڵی شێواندنی شوێنێک لە سنووری گوندی خرکنێ کە گومان دەکرێت شوێنەوار بێت. بۆ خێرا راپەڕاندنی ئەم بابەتە بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور ليژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیانی راسپارد سەردانی ناوچەکەبکەن ، شوێنە گومان لێکراوەکە بریتیە لە گابەردێکی گەورە کە هەوڵدراوە بەشێکی کون بکرێت، بە گومانی بوونی کەرەستەی شوێنەواری لە هەناوی ئەو بەردە. لە رۆژی روودانی ئەم دەستدرێژییەوە تاوەکو ئێستا بەشەو و رۆژ ئاسایشی مەیدان لەم شوێنە ئێشکگریان کردووە لە ئایندەیەکی نزیک لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت". فۆتۆ؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوورى حكومه‌تى هه‌رێم

هەواڵ
19-05-2022

دیاردەی خۆڵبارین بە زمانێکی سادە

وەک ئاشکرایە دیاردەی خۆڵبارین لە ئەنجامی خێرابوونی ھێزی با دروست دەبێت لەسەر ناوچە ووشک و بیابانیەکان . کە لە ئەنجامدا ئەو بایە دەبێیتە ھۆی ھەلگرتنی چینی تەنکی سەرەوەی خاک لەو ناوچانە و گواستنەوەی بۆ ناوچەیەکی دیکە . بەڵام ئەوەی گرنگە بزانین بریتیە لە شێوازی دروست بوونی با و زیادبوونی خێرایەکەی ! بەشێوەیەکی سادە با لە ئەنجامی گەرمبوونی چینە ھەوای نزیک لە رووی زەوی دروست دەبێت کە وا دەکات ئەو چینە ھەوایە بکشێت و بەرزببێیتەوە و پاشان ھەوای سارد جێگەی بگرێیتەوە . کەواتە گۆرانکاری لە پلەی گەرمی ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروست بوونی با و خێرایەکەی . بۆیە وەک دەبینین زۆربەی کات دیاردەی خۆڵ بارینی بەھێز کە لە ناوچەکەمان روو ئەدات لەو کاتانەیە کە بریتیە لە قۆناغی گۆرانکاری وەرزەکان بە تایبەتریش لە کۆتایی وەرزی بەھارو سەرەتایی ھاوین .لە لایەکی دیکەوە ئەو ساڵانەی کە دابارین کەمبوە و بۆ ساڵی داھاتوو دیاردەکە زیاتر روو ئەدات بە مەرجێک ئەو گۆرانکاریە خێرایە لە پلەکانی گەرما دروست ببن . بۆ نموونە : ساڵی پار بەگشتی بڕی دابارین وەک پێوست نەبوو کە ئەمە وای کرد بری شێی خاک لە ناوچە بیابانەکانی ناوەراست و خواروی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت . وە لە لایەکی دیکەوە لەم ساڵدا چەند جارێک بارستە ھەوای سارد یاخود فێنک لە کۆتایی وەرزی بەھار رووی لە ناوچەکەمان کرد کە ئەمەش بوە ھاندەرێکی باش بۆ دروست بوونی دیاردەی خۆڵبارینی بەھێز و دەکرێت بەردەوام بێت لە دووبارە بوونەوە تا ناوەراستی وەرزی ھاوین. وەرگیراوە لە Hedi Science News

هەواڵ
19-05-2022

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم: لە دەرەوەی سایلۆکان گەنم دەکڕینەوە

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاونیشتمانییان و بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران، بریارماندا بە کڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەردوو کۆمپانیاکانی (خۆشناو و قەیوان) کە پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران جێبەجێدەکەن . بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی کڕینەوەی گەنم بەمشێوەیە:  نرخی تۆنێک گەنمی نمرە یەک 850 هەزار دینارە، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت. جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .لە رێککەوتی (2022/6/1) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان تەسلیم بکەن و ماوەی رادەستکردن (44) رۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 2022/7/14 کۆتایی دێت .لێژنەی راییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات.

هەواڵ
19-05-2022

هەفتەی داهاتوو خۆڵبارینێکی چڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بە گوێرەی پێشبینییەکان، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین  هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 35 پلە و نزمترینی 22 پلەی سیلیزی دەبێت. لە پارێزگای سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 18 و بەرزترینی 33 پلەی سیلیزی دەبێت. لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەندێک تەپ و تۆز دەبێت، کە کاریگەرییەکەی لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ زیاتر دەردەکەوێت، بەڵام کاریگەریی وەک خۆڵبارینەکانی ئەم هەفتەیە نابێت، شەممە کەشوهەوا باشتر دەبێت، بەڵام لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە دووبارە خۆڵبارین روو لە پارێزگاکانمان دەکات و وەک رۆژانی رابردوو پێشبینی دەکرێت خۆڵبارینێکی چڕ بێت و پلەکانی گەرما نزم ببنەوە". بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی لە پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە پێشبینی هیچ تەپ و تۆز و خۆڵبارینێک ناکرێت، لە دهۆک ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە. لە هەڵەبجەش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرما، لە دهۆک سبەی بەرزترین پلەی گەرما 34 پلە و نزمترین 20 پلەی سیلیزی دەبێت، لە هەڵەبجەش بەرزترین پلەی گەرما 34 و نزمترینی 17 پلە دەبێت. لە پارێزگای کەرکووک، سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە، بەرزترین پلەی گەرما 38 پلە و نزمترینی 22 پلەی سیلیزی دەبێت.

هەواڵ
19-05-2022

پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کۆدەبێتەوە

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ پێنج شەممەی بڵاو کردەوە و تێدا هاتووە، کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ دانیشتنی ژمارە 8 ی ئەم وەرزەی خوڵی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی چوار تەوەر بەرێوەدەچێت. یەکێک لە کارنامەی دانیشتنەکە، تایبەتە بەخوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پێشنیازکراوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.

هەواڵ
18-05-2022

ئەو سەرۆکوەزیرەی بە پایسکیل ھاتوچۆی دەکرد، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت

ئەو سەرۆکوەزیرەی بە پایسکیل هاتوچۆی دەکرد، لە پەرلەمان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت. بەگوێرەی ھەواڵی میدیاکانی ھۆڵەندا، پەرلەمانی وڵاتەکە لەسەر سڕینەوەی چەند نامەیەکی تەلەفۆنەکەی، لێپێچینەوە لە مارک روتە-ی سەرۆکوەزیران دەکات. ھەر بەپێی ھەواڵەکان، مارک روتە موبایلێکی جۆری NOKIAی کۆن بەکاردێنێت کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە یاسای ھۆڵەندا ڕێگە بە بەرپسانی حکومی نادات نامە و ئیمەیلەکانیان بسڕنەوە و لە لایەن دەزگا تایبەتەکانی وڵاتەکەوە ئەرشیڤ دەکرێن.

هەواڵ
18-05-2022

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان

لە ئێستادا قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەڕێوەبەراییەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بە دی دەکرێتوە لە نێوانیشیاندا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی،بە هۆی سیستەمی پێدانی تابلۆی ستاندارییە کگرتووی نوێ ، و گەرچی لە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ سەبارەت بە پرسی تابلۆی نوێ دا هاتووە و لە ماددەی سیانزدەیەم برگەی (١) تا کۆتایی هاتنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل شۆفێر یاخوود خاوەنی ئۆتۆمبێل سەر پشک کراوە لە گۆڕێنی تابلۆ نوێیەکە واتا و بە مانایەکی دیکە گۆڕینی تابلۆی کۆن بە تابلۆی نوێ بە زۆرەملێ نیە بۆ ئەوانەی کە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر نەچووە ، یاخوود کرداری بەناوکردن یان (تحویل) ناکەن وە لە ئێستادا و وێڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی لە بەش و هۆبە تایبەتمەندەکان لە تۆمار و I.T و تابلۆکان و پشکنین هەموو توانایان خستۆتە کار بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەڵام ئەوەش بە دی دەکەین کە هاوڵاتیانێکی زۆر و لە سەر لەبەیانییەوە و بەر لە دەستپێکردنی دەوامی رەسمی نۆرە دەبەستن بۆ بە دەست هێنانی تابلۆی نوێ کە زۆریان نە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە سەرچووە و نە کاری کڕین و فرۆشتنیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە کە ئەمەش بۆتە مایەیی دروستکردنی قەرباڵغی و جەنجاڵی و لۆد لە سەر بەڕێوەبەرایەتیمان و ئەو هاوڵاتیانەی کە بە فیعلی و یاسایی پێویستیان بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان . لە بەر ئەوە چەندین کۆبونەوەمان ئەنجام داوە وە بە زووترین کات ژمارەی ئەفسەر و کارمەندی زیاتر دابین دەکەین و بە تایەبەتی بۆ بەشی تۆمار و پشکنین و گۆرینی تابلۆ و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە بەرنامە و پلانێکی نوێ کارەکان ڕای دەکەین وە ئەمڕۆش تا سەعات ٤ی ئێوارە بەردەوام کار بۆ هاوڵاتیان کراوە سەرەرای کۆتای هاتنی دەوامی رەسمیمان .لە کۆتایدا زۆر سوپاسی هەماهەنگی و تێگەیشتنی هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە جێ بەجێ کردنی ئەرک و فەرمانەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە هاتوچۆییەکان . ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی https://www.sultraffic.com/detail/4132

هەواڵ
18-05-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی هۆڵەندا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا بە تایبەتی هەماهەنگیی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.

هەواڵ
18-05-2022

پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناشڤێل کۆبوویەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ناشڤیل کۆبوویەوە. پارێزگاری ھەولێر لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، کە سێشەممە 2022.5.17، لەچوارچێوەى سەردانەکەیاندا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، له‌گه‌ڵ جێم شولمه‌ن، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شارى ناشفیل کۆبوونەوە. راشیگەیاند کە لەکۆبوونەوەکەدا، وێڕاى جەختکردنەوە لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، کورتە باسێکیان لەبارەى سەردانەکەمان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و پڕۆژەى دروستکردنى دەستە خوشکى لەنێوان شارى ناشڤێل و هەولێرى پایتەخت پێشکەشکرد. ئاماژەی بەوەشدا کە لەلایەن خۆیەوە سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شارى ناشفیل، خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى شاندی پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمەریکا و شارى ناشڤیل نیشاندا و ئاماژەى بەمێژووی خەباتی میللەتی کورد دا و رۆلی کوردى بە گرنگ وەسفکرد کە بەشێکى سەرەکیە لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت.

هەواڵ
18-05-2022

خزمەتگوزارییەکانی گەرەکی 8ی حەسارۆک جێبەجێ دەکرێن

حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات کاری پێویست بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەرەکی ٨ـی حەسارۆک ئەنجام بدرێت لە نووسراوێکدا کە بە ژمارە ١٢٥٧ بەرواری ١٨ـی٥ـی٢٠٢٢ کە لە لایەن سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە واژووی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێم کراوە، سەرۆکی دیوان داوا دەکات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پارچە زەویەکانی ٨ـی حەسارۆک بە زووترین کات کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەرەکی ٨ـی حەسارۆک.

هەواڵ
18-05-2022

حكومەتی هەرێم لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزەكانی درێژكردەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: کە “لێخۆشبوونی ڕێژەی %15ـی پێشینەكانی حكومەت كە لای هاووڵاتییانە، تا 6ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژكرایەوە.بڕیاری درێژکردنەوەکە ئەم قەرزانەی خوارەوە دەگرێتەوە پێشینەی خانووبەرە.قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون.بانکی خانووبەرە.پێشینەی هاوسەرگیری.قەرزی بچووک.پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵ.پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری.

1 2 ... 600 601 602 ... 1148 1149