Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
18-05-2022

بڕیارێک لە پارتی و یەکێتییەوە بەرامبەر بە یەکتر

دوای بڕیارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ راگرتنی هەڵمەتی میدیایی دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکێتیش هەڵمەتی میدیایی دژی پارتی راگرت. رۆژی چوارشەممە 18ـی ئایاری 2022، سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "لەگەڵ بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە هەڵمەتی میدیاییان دژی ئێمە راگرت؛ تەواویی میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئاگادارکراونەتەوە کە هەڵمەتی میدیایی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان رابگرن." سەرچاوەکە گوتیشی، راگرتنی هەڵمەتی میدیایی دژی پارتی بە فەرمانی "قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتیی مام جەلال و ئاگاداربوون و هاوئاهەنگی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی دراوە" و ئامانج لێی رەخساندنی کەشێکی لەبارە بۆ کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتووی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان. بڕیارەکەی یەکێتی دوای ئەوەدێت، رۆژی سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە "رێنوێنی"یەک دا کە بۆ ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای پارتی ناردووە، داوای لە ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندنی دەکات کە "هێرشی راگەیاندن" و "زمانی زبر" لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر "لایەن و کەسایەتییەکان"، بە تایبەتی بەرامبەر "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتییەکانی بەکارنەهێنن،" ئەمەش بۆ "رەچاوکردنی زەمینەیەکی گونجاوی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان." راگرتنی هەڵمەتی میدیایی دژ بەیەک لەلایەن هەردوو حیزبەوە لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 15-5-2022 دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. گوتیشی، "لایەنەکان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وەکو چەتری کۆکەرەوەی هەمووان تەماشا دەکەن." بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، لە پەیامی جەژنە پیرۆزەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوێترین دەستپێشخەریی خستە بەردەم لایەنە سیاسییەکان و داوای لە پارتی و یەکێتی و سەرجەم لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان کرد جه‌ژن بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ وەلاوەنانی كێشه‌ و ناكۆكییەکان. داواشیکرد، "خۆيان له‌ هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يه‌كترشكاندن بپارێزن." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ جەژنی رەمەزان گوتی، "له هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو كاتێک زياتر پێويستمان به‌ پێكه‌وه‌يى، ته‌بايى و يه‌كڕيزييه." داواکاریی لە لایەنەکانیش هەبوو پێكه‌وه‌، يه‌كڕيز و ته‌با، هاريكار و هاوئاهه‌نگ بن تاوەکو له‌سه‌ر ئاستیى عێراقيش پێگه‌ و رۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت. پەیامەکەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. بە گوتەی راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "یەکێتی و پارتی وەڵامی دەستپێشخەریی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیان داوەتەوە." گوتیشی، "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆڵنادات و دەیەوێت یەکڕیزی بێتە ئاراوە." پرسی سەرۆککۆمار و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم چەند مانگەی رابردوودا جیاوازییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی قووڵکردەوە. رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتییە و بەرهەم ساڵحیش بەربژێری یەکێتییە؛ پارتی رێککەوتنی لەگەڵ رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان هەیە و ئەوەش بنەمای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بوو. هەرچی یەکێتییە زیاتر لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە نزیکە. ئەوەی کە پەیوەندی بە پرسی هەڵبژاردنەوە هەیە، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ دەیانەوێت کوردستان بەسەر چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن دابەشبکرێت. پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە چەند بازنەییەک ناوچەگەری تۆخدەکاتەوە. ژێدەر رووداو

گشتی
18-05-2022

دوایین زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوو

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوو رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد: "ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و رێکاری پێویست رەوانەی ماڵەوە کرایەوە".ئاماژەی بەوەشکردووە: "حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی دانیشتووی شنگال لە شاری زاخۆ بە سەرەتایی دەستنیشانکراوە و رەوانەی شاری دهۆک کراوە، بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تائێستا و تا رادەیەک باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە".وەزیری تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردووە: "نەخۆشیەکی نوێ نییە، نەخۆشیەکی هاوبەشی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە، دەگوازرێتەوە، بە یەکێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دادەنرێت، بەهۆی زۆری رێژەی پەککەوتن و مردن لەنێو تووشبوواندا. بۆ کۆنتڕۆڵکردن و رێگەگرتن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردن، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین رێکاری دەست پێکردووە، بۆ پاراستنی هاووڵاتیان".ئەوەشی خستووەتەڕوو: "رێژە و ژمارەی تووشبووان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حاڵەتەکان (surveillance رصد الوبائي) لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردن دادەنرێت و رۆژانە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت و گومانلێکراوان دەدۆزرێنەوە و نموونەی پشکنین وەردەگیرێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی رادەگەیەنرێت".

بیروڕا
17-05-2022

ئیعتراف کرا سلێمانی ناتوانێت خۆی بژێنێت

به‌ فه‌رمی ئیعتراف كرا سلێمانی ناتوانێت خۆی بژێنێتساڵی 2016، راپۆرتێكی نهێنی لیژنەیەكی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لەبارەی بە هەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی، نەوشیروان مستەفای لە خەونێكی دێرینی پەشیمانكرده‌وه‌..ئەویش هەرێمی سلێمانی بوو، ئه‌مڕۆژانه‌ش كارتی لامه‌ركه‌زییه‌تی بە تەواوەتی سوتێنرا.ناوەڕۆكی راپۆرتەكە لایەنە یاسایی و دەستورییەكان، سەرچاوە سروشتیی و ئابورییەكانی پارێزگاكەی تیادا رونكرابۆوە، ئەوەش لەسەروەختی رێككەوتنی "دەباشان"ی نێوان جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفادا بوو، لە ساڵی 2016دا."سلێمانی 500 ملیار دیناری پێویستە بۆ موچە و خەرجییەكان، بەڵام داهاتی مانگانەی 80 ملیار دینارە". بەشێك لە ناوەڕۆكی راپۆرتەكە بووە، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ پێی وتم ئه‌و كاته‌ ته‌نانه‌ت حسابی 250 دیناریشمان كردووه‌.ئه‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو، پارتی كارتی لامه‌ركه‌زیه‌ت و هه‌رێمی سلێمانی، له‌ ده‌ستی یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ سوتاند، چونکە له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ یه‌كێتی وتووه‌ یه‌ك دینارمان بۆ مه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و به‌ڵام ته‌واوكاری مووچه‌ و پرۆژه‌كانی سنوره‌كه‌ بكه‌ن، یه‌كێتی ئه‌مه‌ی بۆ نه‌كرا. له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی حكومه‌ت و پارێزگاره‌كان، بریاردرا له‌ داهاتی نه‌وت و 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا، پاره‌ی ته‌واو بۆ مووچه‌ دابینبكرێت، ئه‌مه‌ دوای ئەوە دێت سلێمانی لە شەش مانگی رابردودا شکستی هێنا لەوەی بە داهاتی خۆی بتوانێت ئیدارەیی پرۆژەکانی بدات و تەنانەت نەیتوانی ۷۸ ملیار دیناریش وەک تەواوکاریی مووچە دابینبکات.داهاتی هەرێم زۆرینەی هی نەوتە، کەمترین وەبەرهێنان لە نەوتی پارێزگای سلێمانی کراوە، ئەمە هۆکاری سەرەکییە لەوەی نەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت. مەعاز فەرحان

بیروڕا
17-05-2022

بۆچی پۆتین سوپای ئۆکراینا بە نازی وەسف دەکات؟ 

وەڵامی دوو پرسیاری گرنگ: 1: بۆچی پۆتین سوپای ئۆکرانیا بەنازی وەسف ئەکات؟ باکگراوەندی ئەم وەسفە لەوەوە هاتوە کە وەختێک لەسەرەتای1941 دا نازیەکان پەلاماری خاکی یەکێتی سۆڤیەتیاندا، نەتەوەییەکانی ئۆکرانیا هاوکاری سوپای نازیەکانیان کرد دژی بەلشەفیە ڕووسەکان. نەتەوەییەکانی ئۆکرانیا لە1932 وە داخ لەدڵ بوون لەسیاسەتی برسیکردنی ستالین دژی ئۆکرانیا "هۆلادەمۆر" کەبوە هۆی مردنی نزیکەی سێ ملیۆن کەس. نەتەوەییەکانی ئۆکرانیا بۆ بەدەستهێنانەوەی سەربەخۆیی نەتەوەیی و تۆڵەسەندنەوە لەسوپای سور، بوون بەسەرلەشکری نازیەکان و بەشێک لەقەتڵوعامی 1941 ڕوسیا بە قەسابخانەی "بابی یار" یشەوە ئەوان ئەنجامیان دا کە زیاد لە33 هەزار جولەکەو ڕۆشنبیر و لایەنگری ڕووسیای تیا کوژرا. هەرچەندە نەتەوەییەکانی لاتیڤ و لیتوانیا و پۆڵەنداش دژی سۆڤیەت بۆ بەدەستهێنانەوەی شوناسی نەتەوەییان لایەنگری سوپای نازیەکان کرد، بەڵام هاوکاری ئۆکرانیەکان لەهی ئەوان زەق تر بوو. نازیەکان ئەوەندە مرۆڤیان کوشتبوو، بەشێک لەئەفسەرەکانیان کێشەی نەفسی و پشێویی دەرونیان توش ببوو، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی نهێنی فیرقەی S.S کۆماندۆی نازی، بڕیاریاندابوو بەشێک لەقەتلوعامەکان بەهاوکارەنیان بکەن لەئەفسەر و سەربازانی ئۆکرانی و لاتیڤی و لیتوانی و پۆڵەندیەکان، خۆیان زیاتر چاودێری بکەن. تێبینی: ئەوەمانای ئەوەنیە کەتێکڕای ئۆکرانیەکان نەتەوەیی توندڕەوبوون و هاوکاری نازی بوون، بەپێچەوانەوە ئۆکرانیەکان زیاتر لە4 ملیۆن سەربازیان لەسوپای سوردا هەبوەو ڕوبعە ملیۆنێک پارتیزانیان دژی نازیەکان جەنگاون. 2: بۆچی چونی فیلەندا بۆ ناو ناتۆ جیاوازە؟ فیلەندا تا 1917 بەشێک بوو لەڕوسیا و لەسەردەمی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سور لەلایەن لینینەوە سەربەخۆیان درایە.. بەڵام ستالین لە1939 دا لە سەرەتای جەنگی دووەمی جیهانی وەختێک ئاگربەستی "دەستواڵاکردنی" لەگەڵ هێتلەردا کرد کە هەریەکەو خەریکی ئۆپراسیۆنی فراوانخوازی خۆی بێت، پەلاماری فیلەندای دا، بەڵام مقاوەمەی فیلەندی بەهێز بوو، پاش ماوەیەکیش هێتلەر کەپەلاماری خاکی سۆڤیەتی دا، ستالین بەپەلە جەنگی لەگەڵ فیلەندا کوژاندەوەو خۆی بۆ شەڕی هێتلەر تەرخانکرد.سەرباری ئەوەی 10% خاکی فیلەندای داگیرکرد، ساڵی 1948 یەکێتی سۆڤیەت و فیلەندا ڕێکەوتن واز لەیەکتر بهێنن بەومەرجەی فیلەندا بێلایەن بێت و نەبێت بەبەشێک لەسیستەمی دیفاعی خۆرئاوا.فیلەندا ئێستا پێی وایە لە1992 وە ئەو پەیماننامەیە هەڵوەشاتەوە، چونکە قەوارەی یەکێتی سۆڤیەت لەوساڵەدا هەڵوەشاوەتەوە.پۆتین شەڕی بەئۆکرانیا فرۆشت چونکە نەیئەویست بچێتە ناتۆ نەوەک سنوری ناتۆ لەباشورەوە بێتەسەر سنوری ڕوسیا و سیستەمی دیفاعی ڕۆکیتی بێتە سەر مەرزەکانی، کەچی ئەنجامی شەڕەکەی وا فیلەندای بێلایەن دوای حەفتا ساڵ لەباکورەوە 1340 کم دەچێتە سەر ناتۆ. توانا عوسمان

هەواڵ
17-05-2022

وەزارەتی کارەبا: گۆرانکاری لە خشتەی کارەبا دەکرێت

به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گۆڕانكاریی له‌ خشته‌ی كاره‌با رووده‌داتبۆ یه‌كه‌مجار وه‌زاره‌تی كاره‌با رووپێوێكی پێویستی شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌داتبه‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی: له‌م پرۆسیه‌یه‌دا خواستی راسته‌قینه‌ی شاره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ دیمان تێستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار بورهان خدر ڕاوێژکاری وەزارەت پێكهێنرا بۆ دیاریكردنی خواستی شاره‌كان له‌ كاره‌با، سه‌باره‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌ش ئه‌ندازیاریی شاره‌زا ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم رایگه‌یاند :له‌ شه‌وی 14/15-5-2022 كاتژمێر سفر، ده‌ستمانكرد به‌ تێستی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌ره‌تا له‌ شاری سلێمانی و دواتر هه‌ڵه‌بجه‌ و پاشان له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و زاخۆ ده‌ستمان پێكرد، خۆشبه‌ختانه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ته‌واو بوو، ئئێستاش له‌ كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو ده‌ستمان به‌تێستی شاری هه‌ولێر كردووه‌، دوای ته‌واو بوونی تێستی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ تێستی پارێزگای دهۆك، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌به‌ر بارودۆخی تۆڕه‌كان و نه‌بوونی مێگاواتی پێویست بۆ ئه‌م تێسته‌.هه‌وره‌ها زیاتر گوتی:ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌كه‌ له‌سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵی هه‌ولێرین و به‌رده‌وامین له‌ راپه‌ڕاندنی كاره‌كان ، خۆشبه‌ختانه‌ پرۆسه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌مان بۆ دانابوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، خاڵێكی گرنگ هه‌یه‌ ده‌مه‌وێ لێره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كاتێك تێستی شارێك ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و شاره‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژانه‌ كاره‌بای به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ خواستی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره‌ چه‌نده‌، واته‌ به‌شه‌ كاره‌بای شاره‌كانی دیكه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی به‌شی ئه‌وان پڕیده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌باكه‌ هه‌م له‌ رووی تۆڕه‌كانه‌وه‌ هه‌م له‌رووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ به‌شی هه‌موو شاره‌كان ناكات ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا تێست بكرێت.له‌كۆتاییدا گوتی: دوای ئه‌وه‌ی تێستی هه‌موو شاره‌كان ته‌واو ده‌بێت ئیمه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌پێشكه‌شكردنی راپۆرتی خۆمان بۆ وه‌زاره‌ت و له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌درێت بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی پێویستی شاره‌كان.

هەواڵ
17-05-2022

پارتی داوا لە ئەندامانی دەکات هێرش نەکەنە سەر یەکێتی

پارتی داوای راگرتنی "هێرشی راگەیاندن" و "زمانی زبر" دەکات لە ئەندامان و دەزگاکانی، دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و بانگەوازی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەموو لایەنەکان بە تایبەتی پارتی و یەکێتی لە جەژنی رەمەزان دا. دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە "رێنوێنی"یەک دا کە ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، بۆ ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای پارتی ناردووە، داوا لە ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندنی دەکات کە "هێرشی راگەیاندن" و "زمانی زبر" لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر "لایەن و کەسایەتییەکان"، بە تایبەتی بەرامبەر "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتییەکانی." ئەمەش بۆ "رەچاوکردنی زەمینەیەکی گونجاوی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان."

هەواڵ
17-05-2022

ماتیو تولەر سەردانی مەزاری نەمران دەکات

بە بۆنەی کۆتای ھاتنی ئەرکەکە ماتیو تولەر سەردانی مەزاری نەمران دەکات. ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، بۆ ماڵئاوایی و کۆتایی ھاتن بە ئەرکەکەی، بە یاوەری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری نەمران دەکات. ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق رایگەیاند: "کە جەخت لەسەر برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمریكی بۆ وەبەرهێنان لە هه‌رێمی کوردستان دەکەن"

هەواڵ
17-05-2022

ڕاستی و دروستی دەرگایەکەی سەر وێنەکەی هەسارەی مەریخ

نوسینی: لوقمان حەوێز تکایە بۆ بینینی وردەکاری تەواو تەماشای یەکە یەکە لە سێ وێنەکە بکە و زووم بکەرە سەریان… لە بەرواری 7 ی ئەم مانگە ئایار، ئاژانسی ناسا وێنەیەکی مۆزایکی گەورەی سەر هەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە، بەستەری تەواوی وێنەکەم لە کۆتایی ئەم نوسینە داناوە، وێنەکە زۆر گەورەیە و دەتوانرێت زووم بکرێتە سەر هەموو بەشەکانی هەروەکو زۆربەی وێنەکانی تری ئاژانسی ناسا کە لەڕێگەی گالیسکەی کریاسیتی و پێرسەڤیرەنس ئێستا ڕۆژانە تۆمار دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە… ئەم وێنەیەش بەتایبەتی کە گالیسکەی کریاسیتی گرتویەتی هی ناوچەیەکە کە بە ڕووبەر هەمووی زۆر گەورە نیە و هی گردۆڵەیەکە کە درێژی و پانیەکەی لە چەند دە مەترێک زیاتر نیە، بەڵام لەبەر ئەوەی وێنەکە زۆر وردە و بە ڕێزۆڵیوشنێکی زۆر گەورە تۆمار کراوە بۆیە دەتوانرێت بە وردی زووم بکریتە سەر هەموو بەشەکانی تا ڕادەی سانتیمەتر، چەند ڕۆژێکە پەیجەکانی سۆشیال میدیا و کۆمەڵێک سایتی نێو تۆڕی ئینتەرنێتیش لە سەرانسەری جیهان وردەکاری بەشێکی زۆر بچوکی وێنەکە بڵاو دەکەنەوە کە زۆر زووم کراوەتە سەری و لە شێوەی دەرگایەک دەچێت کە داتاشرابێت لەسەر شاخێک، ئەو پەیجانە باس لەوە دەکەن گوایە ناسا دەڵێت ئەمە دەرگایەکە و بەکارهێنراوە و هی بونەوەرەکانی پێشتری سەر هەسارەی مەریخە، لێرە بە پێویستی دەزانم چەند ڕاستیەک لەچەند خاڵێک بخەمە ڕوو سەبارەت بەم وێنەیە و سەبارەت بە دۆزینەوەکان دەربارەی بوون یاخود نەبوونی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ… ڕاستیەکان: یەکەم: ئەو بەشەی وێنەکە کە زووم کراوەتە سەری دەرگا نیە، ناساش هەرگیز نەی ووتووە دەرگایە، کونیش نیە، تەنیا پارچەکە لێبۆتەوە لەو شوێنە لە بەردەکە کە دیوێکی بە ڕێکی شکاوە، ڕووبەڕێکی زۆر بچوکی سەر بەردەکەشە کە زۆر زووم کراوەتە سەری، پانیەکەی تەنیا نزیکەی 30 سانتیمەترە و بەرزیەکەشی تەنیا نزیکەی 45 سانتیمەترە… دووەم: هەموو ئەو وێنانەی کە لەڕێگەی گالیسکەی کریاستیتی و پێرسەڤیرەس دەگیرێن زۆر وردن و مۆزایکن واتە دەتوانرێت زۆر زووم بکرێتە سەریان تا ڕادەی چەند سانتمەترێک، گەلێک جار کە زووم دەکرێتە سەریان شێوە و نەخشی نامۆ دەبینرێت وەکو بەردەکانی سەر ڕووی هەسارەی زەوی، لە کۆمێنتدا نەخشەی سەر هەندێک لەو وێنانەتان بۆ دادەنێم، ئەو نەخشانەی سەر بەردەکان هیچ ئاماژەیەک نین بە بوونی ژیان لە ئێستادا یاخود پێشتر لەسەر هەسارەی مەریخ… سێیەم: تا ئێستا لە هەردوو کەندی Gale.crater و Jzero.crator لەسەر هەسارەی مەریخ کە هەردوو گالیسکەی کریاسیتی و پێرسەڤیرەنسی لێیە و پشکنین دەکەن هیچ جۆرە ئاماژەیک بە بوونی هیچ جۆرە ژیانێک کە ئێستا هەبێت یان پێشتر هەبووبێت لەو دوو شوێنە نەدۆزراوەتەوە، تا ئێستا دڵنیا نین لەوەی ژیانی سەرەتایی واتە ژیانی یەکخانەیی وەکو بەکتریاکان دروست بووبێت پێش ملیارەها ساڵ لەسەر هەسارەی مەریخ یان نا، جگە لەوە پشکنین لەسەر هەزارەها پارچە بەرد کراوە و هیچ جۆرە بەبەردبووێک نەدۆزراوەتەوە ئاماژ بە بوونی ژیان بکات لەسەر هەسارەکە پێشتر یان ئێستا… چوارەم: بە دڵنیاییەوە تا ئێستا هیچ دۆزراوەیەک یان پاشماوەیەکی ژیان یان بونەوەری زیرەک ئەگەر لەسەر هەسارەکە ژیابێت پێشتر یان سەردانی ئەوێ کردبێت نەدۆزراوەتەوە لەسەر هەسارەی مەریخ… بە کورتی هەموو ئەو بڵاوکراوانەی دەیبینن سەبارەی بە بوونی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ تا ئێستا هیچ بنەمایەکی زانستی یان بەڵگەک نیە بۆیان، لەم ڕووەوە پشکنینەکان بەردەوامن، دڵنیا بن هەر زانیاریەکی دروست و نوێ هەبێت لەم ڕووەوە من یەکەم کەس دەبم بۆ ئێوەی بەڕێزی بڵاودەکەمەوە… ئەمەش بەستەری وێنە مۆزایکەکەی ناسایە کە زووم کراوەتە سەری، قەبارەکەی نزیکەی دوو گێگا بایته:

هەواڵ
17-05-2022

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئو...

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گەسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

هەواڵ
17-05-2022

وەزارەتی دارایی راسپێردرا بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی خەرجی موچە

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کورتهێنان وگرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدرا بڕیاردرا؛ پێدانی شایستەی مووچەخۆران ئەولەویەت بێت و پێش هەر خەرجیەکی دیکە بێت و ئە‌و كورتھێنانە‌ی ھە‌یە‌ پڕ بكرێتە‌وە‌ ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧\٥ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە وگرفتە داراییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدرا. سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە؛ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتە داراییەی لەماوەی ڕابردوو لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە تایبەت بە کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە.لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا ‌جە‌ختكرایە‌وە‌ كە‌؛ ئەرکی لە پێشینەی حکومەتە چارەسەری ئەو گرفتە بکات کە پەیوەندیدارە بە مووچە و بژێوی هاووڵاتیان و حکومەت بەیەک چاو سەیری هەموو ناوچەکان دەکات وئەرک وبەرپرسیارێتی کابینەکەشە، چارەسەری کێشەی کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە بکات لە هەر پارێزگا وناوچەیەکی هەرێم بێت. پاشان هۆکارەکانی کورتهێنان وکێشە داراییەکان وپێشنیارەکانی چارەسەرکردن بە داتا وژمارەی پێویست خرانەڕوو، وئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بە گیانی هەستکردن بە لێپرسراوێتی جەختیان کردەوە کە؛ حکومەتی هەرێم بە یەک چاو سەیری هەموو ناوچەکانی هەرێم دەکات وبەرپرسیارێتی سەرشانیشمانە کە شایستەی دارایی مووچە‌خۆران لە سەرتاسەری هەرێم وەک یەک دابین بکرێت و ئەمەش ئەولەویەتی کاری ئەم کابینەیەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ خەرجی مووچە لە پێش هەر خەرجیەکی دیکە، دابینکردنی پارەی پێویست بۆ تەواو کردنی بودجەی پێویستی ئەم مانگە و لە هەمانکاتدا لە کۆبونەوەکە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە کەسانی پسپۆڕ وشارەزا لە هەردوو وەزارەتی دارایی وئابووری وناوخۆ بە هەمئاهەنگی پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین وسەرجەم دامەزراوە دارایی وبانکییەکان بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەکان سەبارەت بە داهاتە گشتیەکان وگەیشتن بە ڕاست ودروستی ئەو قسانەی لەمبارەیەوە دەکرێن.لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرانی ناوخۆو دارایی وئابووری و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ئامادەی بوون.

هەواڵ
17-05-2022

ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم وەڵامی ئەنجومەنی دادوەری عێراق دەداتەوە

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دادگای فیدڕاڵیی عێراقی دایه‌وه‌ ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یاساى نەوت و غازى هەرێم پێچەوانەى دەستوورى عێراق نیە، بەپێی یاسای کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تەنیا لە دەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم دایە. یاسای نەوت و غازی هەرێم بەپێی دەستوور و ماددەکانی (110) و (112)ی دەستوور دارێژراوە. بەپێی یاسای کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تەنیا لە دەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم دایە.

هەواڵ
16-05-2022

بەهۆی خۆڵبارینەوە تاران پشووی فەرمی ڕاگەیاند

جێگری پارێزگاری تاران ڕایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەی لە سەرجەم فەرمانگەکان پشووە.ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی خۆڵبارینەکەوە، قوتابخانە، پەیمانگا، زانکۆ و سەرجەم فەرمانگەکان دادەخرێن.

1 2 ... 601 602 603 ... 1148 1149