حامید کەرەزی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، داوا لە ژنە پێشکەشکارەکانی وڵاتەکەی دەکات، بڕیارەکەی تاڵیبان جێبەجێ نەکەن و پەچە نەکەن. دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەڤغانستان، فەرمانی داوە کە ژنە پێشکەشکاری تەلەفزیۆن دەبێت لە بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە ٢٢/٥/٢٠٢٢وەوە دەموچاویان دابپۆشن و پەچە بکەن. حامید کەرەزیش دەڵێت: پەچەکردن دوورە لە فەرهەنگ و کلتووری ژنانی وڵاتەکەیەوە.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، من له داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانمان له‌گه‌ڵ جیهانی بازرگانی ئاڵوگۆڕ بكه‌ین. مەسرور بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند "من له داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی جیهاندا بكه‌م، تاوه‌كو تێڕوانینه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و بازرگانی له‌باره‌ی رێگه نوێیه‌كانی بازرگانی، ئاسایشی وزه و خۆراك و گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ین". https://twitter.com/masrour_barzani/status/1528039781212594176?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1528039781212594176%7Ctwgr%5E%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F220873-D985D987E2808CD8B3D8B1D988D8B1-D8A8D8A7D8B1D8B2D8A7D986DB8C%3A-D985D986-D984D987E2808C-D8AFD8A7DAA4DB86D8B3D985-D8A8DB86-D8A6D987E2808CD988D987E2808CDB8C-D8AADB8EDA95D988D8A7D986DB8CD986D987E2808CD983D8A7D986D985D8A7D986-D984D987E2808CDAAFD987E2808CDAB5-D8ACDB8CD987D8A7D986DB8C-D8A8D8A7D8B2D8B1DAAFD8A7D986DB8C-D8A6D8A7DAB5D988DAAFDB86DA95-D8A8D983D987E2808CDB8CD986
رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ڕایگەیاند، 80 کەس لە 11 وڵات تووشی سورێژەی مەیموون بوون و پشکنینیش بۆ 50 کەسی تریش کراوە کە گومان دەکرێ تووشبوبن. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند، تووشبونی 80 کەسیان لە 11 وڵاتی جیهان پشتڕاستکردووەتەوە کە تووشی سورێژەی مەیموون بوون و پشکنینیش بۆ 50 کەسی تر دەکرێت کە گوماندەکرێ تووشی ئەو نەخۆشییە بووبن. رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند وڵاتێک نەخۆشییەکە لەنێو چەند ئاژەڵێکیش بڵاوبۆتەوە، کە بەشێوەیەک دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە بەهۆی بوونی ئەو ئاژەڵانە لەنێو خەڵکدا.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سنووری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور ده‌كات. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...به‌نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه له‌و پێشھاته ئه‌منی و سنووربه‌زاندنه ده‌ڕوانین و ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سنووری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور ده‌كه‌ین كه شه‌هیدبوونی چوار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و هه‌شت برینداری لێكه‌وته‌وه.وێڕای ده‌ربڕینی پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌سوكار و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان، ده‌ستبه‌جێ داوای راگرتنی ئه‌م ھێرشانه ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی ده‌ستووریی و نیشتمانیی خۆی له پاراستنی خاك و ئاسمانی عێراق به كوردستانیشه‌وه رابپه‌ڕێنێت و له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه حكومه‌تی توركیا له‌م پێشێلكارییه ئاگاداربكاته‌وه.ھاوكات حكومه‌تی ھه‌رێمیش له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بانگهێشتی كونسوڵی توركیا له ھه‌رێم بكات و روونكردنه‌وه بدرێت. چونكه ھیچ بیانوویه‌ك نییه به‌ھۆی سنووربه‌زاندنه‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له رووی گیانیی و مادییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبن. خوێنی ھاووڵاتییانمان پیرۆزه و داواده‌كه‌ین پیرۆزییه‌كانمان بپارێزرێت و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بكرێته كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا سنووری مەخمووری بۆردومان کرد. ڕزگار محەمەد، قایمقامی مەخمور ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی تورکیا کە ئۆتۆمبێلێکی لە سنوری مەخمور کردۆتە ئامانج دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە سڤیلن یان گەریلای پەکەکە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (21ی ئایار/ مایۆی 2022) بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت. سەرۆکی حکومەت لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری لە پانێلێکدا دەکات بە ناوونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) . سەرۆکی حکومەت هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت. لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێکردنی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات ، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی ، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان ، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.
دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی تورکیا لە گوندێكی نزیك چەمچەماڵ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكیان كردووە، چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەكەش كەوتووەتەوە. هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بە کوردستان24ی راگەیاند: "فڕۆکەکان لە گوندی تووتەقەڵ لە بناری خاڵ خاڵان، ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج، پێنج سەرنشینی تێدا بووە و هەرپێنجیان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوونە". گوتیشی: "هێزە ئەمنییەكان و هێزی بەرگریی شارستانی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا فڕۆكەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە، ناتوانن بچنە شوێنی رووداوەكە". ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو پێنج کەسەی کوژراون رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەیشتووە دوو لە کوژراوان خەڵکی ناوچەکەن، بەڵام ئەوانی دیکە تەرمەکانیان سوتاوە و ناسنامەیان دیار نییە". بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر، ئەوەشی خستەڕوو: "گومان دەکرێت کە هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا هەبن، بەڵام بە فەرنی هیچ زانیارییەکمان نییە". راشیگەیاند: "نازانرێت فڕۆکەکاکن هی لایەن و کام وڵاتن، بۆیە بە هێزەکانمان گوتووە کە نەڕۆنە شوێنی رووداوەکە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیر کۆدەبێتەوە. دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی به‌شداریكردنه له مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان. گوتیشی: له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و هاوكات چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت.
حه‌وت مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق تێده‌په‌ڕێت، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئومێدبوون گۆڕانكارییه‌ك بێته پێشه‌وه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكی عێراق پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وام دواكه‌وتووه. دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دیارده‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له عێراق له 2005ـه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، به نموونه‌ش حكومه‌ته‌كه‌ی دووه‌می نووری مالیكی له ساڵی 2010 نزیكه‌ی 9 مانگ له پێكهێنان دواكه‌وت. به‌شیر حه‌داد راشیگه‌یاند، پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت رێزنه‌گرتنه له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگده‌ران، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه رێز له پره‌نسیپی دیموكراتی ده‌گرن، پێویسته رێز له ده‌نگی ده‌نگده‌ران بگرن. حه‌داد گوتی: "تا ئێستا كولتووری ئۆپۆزسیۆنبوون له عێراقدا چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه، هیچ لایه‌نێكی سیاسی له عێراقدا به‌وه رازی نییه ببێته ئۆپۆزسیۆن". هه‌روه‌ها گوتیشی: "دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكارییه‌كان به‌مشێوه نه‌بوون، چونكه ئه‌وانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردن ده‌رچوونه‌وه هه‌مان ئه‌م ده‌م و چاوانه‌ن كه پێشتر له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا هه‌بوون". به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته كورد له داهاتوودا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق بكات، چونكه ده‌ستوور وایكردووه دادگای ئیتیحادی ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بێت، بۆیه له ئێستادا دادگای فیدراڵی جێگه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كانیشی تانه‌ی لێ‌نادرێت". جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی به سیاسی كراون، بوونی ئه‌م دادگایه له ئێستادا جێگه‌ی گومانه، چونكه تا ئێستا خۆی یاسای نییه. k24
بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، چەند ڕۆژێکە ئاماژە بە ئەوە دەدەن کە گفتوگۆی نێوان ئەو دوو حزبە دەستپێدەکاتەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتیش دەڵێ هەوڵێکی جددی هەیە. چنار سه‌عد عەبدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی. ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی بە(کوردستان24)ی راگەیاند: "گفتوگۆكان تایبه‌ت ده‌بن به‌و پرسانه‌ی بوونه‌ته هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌نه‌كه له یه‌كدی". روونیشیكرده‌وه، هه‌ر جۆره به‌ره‌وپێشچوونێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روون و ژیانی هاووڵاتیان و ره‌وشی بازار ده‌بێت و خه‌ڵك زۆرتر هه‌ست به سه‌قامگیری ده‌كات. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە گه‌شبینه به ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه و مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له میدیادا له باره‌ی هه‌وڵه‌كانه‌وه بڵاوبێته‌وه.
گۆڕی لیای تەمەن ١٠ ساڵان ھەڵدەدرێتەوە و ڕەوانەی دادپزیشکی دەکرێ. لیا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕوودایکدا گیانی لەدەستدا، دوو ڕۆژ دواتر باوکی ڕایگەیاند کە سەگ پەلاماریان داوە و کوشتوویانە. دوای بلاوبونەوەی ھەواڵەکە، گومان لە مردنی لیا کرا، بۆیە بڕیاردراوە گۆڕەکەی ھەڵبدرێتەوە و تەرمەکەی ببرێتە دادپزیشکی بۆ دڵنیابوونەوە لە شێوازی مردنەکەی.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا بریکاری وەزیری تەندروستی زامدار بوو. ئەوەشی راگەیاند، کە ڕووداوەکە لە ڕێگەی سماقوڵی لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندکرۆزەر و کامری کەسێک گیانی لە دەستدا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان د. رەهێل فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستییە