ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرا لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان ، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قهتهر کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر کرا، بەتایبەتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی سیستمی بانکی.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی سلێمانی رایگەیاند، خانەنشینێکی تەمەن 75 ساڵ بە ناوی عەلی مەجید لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە لە بەردەم بانکی بەختیاریی سلێمانی گیانی لەدەستدا. سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کەسێک لەبەردەم بانکی بەختیاری دۆخی تەندروستیی تێكچووە، کاتێک تیمەکانمان گەشتوون، بینیویانە خانەنشینەکە گیانی لەدەستداوە. خانەنشینەکە ناوی عەلی مەجیدە و تەمەنی 75 ساڵ بووە.
بههۆی ئهو شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕادەگیرێت، وە لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە . فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ٢٠٢٢/٥/٢٣
فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر، ڕاگرتنی گەشتەکانی بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، 23-5-2022، خۆڵبارینێکی چڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەوهۆیەوە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر لە رایگەیاند، " بەهۆی خۆڵبارینێکی چڕ سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەیان راگرتووە."
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، هاوڵاتیان دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن و ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە. رێنمایی و هۆشداری وەزارەتی تەندروستی پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و تۆز و خۆڵ چی بکەین ؟؟؟؟ کاریگەریەکان : ٭ دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت. ٭ هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت. ٭ فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە. ٭ ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات. ٭ زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما. ٭ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان. پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن: ١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن. ٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی. ۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە. ٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە. ٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی. ٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات. ۷- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سبەی دووشەممە لە عێراق کرایە پشووی فەرمی. ئەمڕۆ یەکشەممە 22/5/2022، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکی بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و شەپۆلی خۆڵبارین کە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەگرێتەوە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەی دووشەممە 23/5/2022، لە سەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە فەرمانگەکانی تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڤیدیۆکلیپی کۆمسای قەدەغەکرد و بە "کارێکی زۆر نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتی" وەسف کرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاڕاستەی گشت میدیا بیسترا و بینراوەکان کردووە و دوای پەخشنەکرنی ئەم بەرهەمە دەکات. لە نووسراوەکەدا هاتووە: "پاڵپشت بە بڕگەی سێیەمی ماددەی سێیەم لە رێنمایی ژمارە (1)ـی ساڵی 2014ـی تایبەت بە فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان و ئاماژە بە سکاڵای هاووڵاتییان، چەند رۆژێکە کلیپێک لەلایەن گۆرانیبێژ (کۆمسای) لەژێر ناونیشانی (Slaw Bitch) بڵاوکراوەتەوە کە کارێکی زۆر نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە." هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە "لە رووی دەق و هونەری میوزیک و میلۆدیشەوە زۆر لاواز و بێبنەمایە و هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و بێڕێزیکردن بە ئایین و دابونەریتی کوردی، بۆیە گشت میدیا بیسترا و بینراوەکانی هەرێمی کوردستان اگادار دەکەینەوە خۆیان لە نمایشکردنی ئەم کلیپە ئاست نزمە بپارێزن". لە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "پابەندبوونتان بە خۆپاراستن لە نمایشکردنی کاری لەم شێوەیە، خزمەتە بە کۆمەڵگەکەمان و باشترین گوزارشتیشە بۆ ئاستبەرزی میدیاکەتان، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر میدیاکەتان دەگرینەبەر."
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 - خولی یەکەم بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکە قۆناغی 12ی زانستی و وێژەیی رۆژی 27ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانیان دەستپێدەکات و 25ی تەمووز کۆتایی دێت.
دهربارهی ههواڵێک گوايه نووسينگهى ڕاگهياندنى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان له ڕاگهيانراوێكدا باسى له داواكارييهكى بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان بۆ ئهنجومهنى ئاسايشى نێودهوڵهتى كردووه بۆ ناوبژيكردنى نێوان ههولێر و بهغدا، دووپاتى دهكهينهوه كه ئهو ههواڵه به تهواوى ناڕاست و دروستكراوه و هيچ لێدوان و ڕاگهيهنراوێكی وا له نووسينگهى ڕاگهياندنى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان دهرنهچووه. نووسينگهى ڕاگهياندنى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان ٢٠٢٢/٥/٢٢
بۆ یەکەمجار، لەدوا دروستبوونی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی کە تائێستاش ھاوسەرۆکی یەکێتیە، بە سەرۆک ناسێنرا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە وتارێکیدا لەبۆ یەکەمجار، لەدوا دروستبوونی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی کە تائێستاش ھاوسەرۆکی یەکێتیە، بە سەرۆک ناوبرد. لە گوتاریدا لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە 503 ئەفسەر و دەرچووی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان کرد و گوتیشی، "گڕ و تینێکی تازە دەخەنە نێو ریزەکانی پێشمەرگەوە." نێچیرڤان بارزانی داوایکرد پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و "دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگیرێت." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "بۆ پاراستنی شانازی و رێز و خۆشەویستیی پێشمەرگە، دەبێت یەکبخرێتەوە،" دەشڵێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، "پێویستی بە کار و هەنگاوی خێرا و بەمتمانە هەیە." داوای لە پارتی و یەکێتی کرد کە "دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگرن."
دهستهی كهشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "عێراق و ههرێمی كوردستان، رووبهڕووی شهپۆلێكی دیکەی بەهێزی خۆڵبارین دهبنهوه و بەشێوەیەک كه ئاستی بینین زۆر كهم دهكاتهوه. ئەوەش خراوەتە روو: كهشوههوا له نیوهڕۆی ڕۆژی یهكشهمدا به زیادبوونی خۆڵبارین گۆڕانكاری بهخۆیهوه دهبینێت و له بهشهكانی ڕۆژئاواوه دهستپێدهكات کە كاریگهری لهسهر دابهزینی پلهكانی گهرما دەبێت، ئاستی بهرزبوونهوهی خێرایی خۆڵبارینهكه له 30 بۆ 40 كیلۆمهترە له کاتژمێرێکدا. ئاماژە بەوەش دراوە کە ڕۆژی دووشهمە دۆخهكه سهختتر دهبێت كه دهگاته 50 كیلۆمهتر له کاتژمێرێکدا، كاریگهریش لهسهر ههردوو شاری سلێمانی و ههولێر و ناوچهكانی دیکەی ههرێمی كوردستان دهبێت، لهگهڵ دابهزینی پلهكانی گهرما له نێوان چوار تا پێنج پله، هەروەها رۆژی سێشهممە دۆخهكه ئاسایی دهبێتهوه.