هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە ئەمڕۆ چوارشەمە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەکتەبی سیاسی پارتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەبێ بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی.
به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، بووه‌ته جێی بایه‌خی شرۆڤه‌كارانی سیاسی و شاره‌زایانی بواری ئاسایش و وزه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له گفتوگۆكانی كۆڕبه‌نده‌كه په‌یوه‌ستن به‌و بوارانه‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له ناوچه‌كه هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه ناوه. له‌مباره‌یه‌وه رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستا رایگه‌یاند، كۆڕبه‌ندی ئه‌مجاره‌ی داڤۆس له‌وه‌ته‌ی دروستبوونییه‌وه به گرنگترینیان داده‌نرێت، چونكه تایتڵی سه‌ره‌كی كۆڕبه‌نده‌كه باسكردنه له جه‌نگی ئۆكرانیا و پرسی وزه له جیهاندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گه‌وره دیپلۆماتكارێكی كورد له‌وێ به‌شداره، تێیدا په‌یامی ئاشتی و ئابووری گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. رێبوار بابكه‌یی راشیگه‌یاند، دیوه گرنگه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس بریتین له هه‌بوونی به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، جیا له هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك گرفتی ناوخۆیش بێ گوێدانه ئه‌م گرفتانه سه‌رۆكی حكومه‌ت توانی كاروانی چاكسازی به‌رده‌وامی پێبدات، بۆیه مه‌سرور بارزانی به جانتایه‌كی پڕه‌وه به‌شداری له كۆڕبه‌ندی داڤۆس ده‌كات. بابكه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له پانێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت كه له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌تی كاریگه‌ر و مه‌زنی ناوچه‌كه (سعوودیه، ئوردن و كوه‌یت) باسیان له ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "تێبینی ئه‌وه كراوه بڕیاره‌كانی عێراق كاریگه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیان تێدا هه‌یه، بۆیه عێراق كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری گێژاوێكی سیاسی مه‌گه‌ر به‌و ئاسته‌ی ته‌نیا عێراقییه‌كان ده‌توانن وڵاتی خۆیان رزگار بكه‌ن". هه‌روه‌ها گوتیشی:"هه‌رێمی كوردستان له‌نێو ئه‌م گێژاوه سیاسییه‌ی عێراقدا نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ملاملانێی وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش". k24
دەقی روونکردنەوەکە: پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە رێگای مووشەکەوە ھێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سه‌ر بنكه‌یەکی په‌خشی دەزگاکەمان له(چیای بێخێر) لە نێوان شاری دھۆک و زاخۆ، كه بەھۆیەوە زیانێکی زۆری مادی به‌ر باڵه‌خانه و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی رادیۆی دھۆک و کەناڵی دھۆک تیڤی و رادیۆی زاخۆ و کەناڵی دەلال تیڤی و، چەند رادیۆ و کەناڵێکی دیکە کە لە رێگای ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامە و پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن. له كاتێكدا ئێمه ئه‌م كرده‌وه ترسنۆکانەیە به‌توندترین شێوه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یەنین كه به ئامانجگرتنی بنكه‌ی په‌خش و کەناڵە میدیاییەکانی دەزگاکەمان جگه له ترس و تۆقینی په‌كه‌كه له ده‌نگی دلێر و بوێر و راست بێژی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانایه‌كی تر ناگه‌یەنێت. هه‌وڵی نه‌زۆكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ كپكردنی ده‌نگی حه‌قبێژان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میدیاکار و راگەیاندنەکانی پارتی، بۆ په‌رده پۆشكردنی كارە نایاسایی و داگیركارییه‌كانیانه له هه‌رێمی كوردستان بۆیه ترسنۆكانه په‌لاماری یه‌كێ له بنکه ھەرە پێشکەوتووەکانی په‌خشی ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دەن كه ئه‌م بنكه‌یه جگه له بنكه‌یه‌كی په‌خشی میدیایی، نیشانه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه و، هیچ به‌هانه‌یه‌ك نیه بۆ به‌ئامانجگرتنی.ھەروەکو ئاشكرایه ئه‌و كرده‌وه ناڕەوایەشیان نیشانه‌ى داڕمان و شكستی بەرنامە و فکری بەسەرچووی ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه‌یه، كه په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی نامرۆڤانە و نایاسایی ده‌به‌ن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه تاوانكاریی و داگیركارییه‌كانیان. جارێكی دیکە ئه‌م كرده‌وه‌یە ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین كه ده‌ست له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن و چیتر نەبنە ھۆکاری ھەڕەشە و نا سەقامگیریی. ده‌زگاى رۆشنبیری و راگه‌یاندنىپارتى دیمو‌كراتى كوردستان٢٤ـی ٥ـی ٢٠٢٢
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی 5 دۆنم زەوی بۆ سەگە بێلانەکان دابین دەکات. دەقی روونکردنەوەکەی شارەوانی سلێمانی لەوبارەیەوە: بەپێویستمان زانی، وەكو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ڕوونكرنەوەیەك لەسەر پەناگەی” سەگی بێلانە” بخەینە ڕوو. سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، وەك ئەركی سەرەكیی خۆی، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی، زەوییەكی بە ڕووبەری (5) دۆنم لە نزیك بازگەی عەربەت دابینكردوە، بۆ كۆكردنەوەی ” ئاژەڵ و سەگی بێلانە” و دوورخستنەوەیان لەناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی، دوای تەواوبونی ”پەناگەكە” لە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/١٠، كاركرا بۆ وەرگرتنی ”سەگی بێلانە” هەروەها نزیكەی (٢٠) كارمەندو (٣)ئۆتۆمبێلی لەلایەن سەرۆكایەتیمانەوە بۆ دابینكراوە، لە ئێستادا لە هەوڵی بەردەوامداین، بۆ گرنگیدان بەم بابەتە، كە نوسراومان كردوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەمەبەستی دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت، وەك لە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیدا ئاماژەی پێدراوە، هەروەها بە هۆبەكردنی ئەو پەناگەیە تا بتوانرێت گرنگیی زیاتری پێبدرێت، كە بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ كاریگەری زۆری هەیە.دواتر ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لە كۆبونەوەی ڕۆژی ٢٠٢٢/٣/١٧، بە بڕیاری ژمارە (٣٨)، بڕیاریان لەسەر پەناگەكە دەركرد بەمشێوەیەی خوارەوە: پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بەپێی ماددەی (٢٧) بڕگەی ١ بەندی/ ز، لەیاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان ژمارە(٦) ساڵی ١٩٩٣ هەمواركراو، بڕیاردرا بە:١- دابینكردنی پارچە زەوییەك بۆ پەناگەی ئاژەڵی بێلانە.٢-پەناگەكە لەڕووی كارگێڕی و ژمێریارییەوە، سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەبێت، بە هاوكاری هەموو لایەنە فەرمی و نیمچە فەرمی و نافەرمییەكان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ شارەوانیدا، كار لە پەناگەكەدا دەكەن.٣-شارەوانی سلێمانی، بەپێی ماددەی (٢٧ بڕگەی ٢)، لەیاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، ژمارە (٦) ساڵی ١٩٩٣ هەمواركراو، بەرپرسە لە دابینكردنی پشتیوانیی دارایی لە بودجەی شارەوانی، بۆ بە گەڕخستنی پەناگەكە، بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای داهاتی شارەوانییەكان ژمارە (١٣٠) ساڵی ١٩٦٣، سود لە بەخشین و هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەسایەتیی و ڕێكخراوەكان وەردەگرێت.٤- سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، بەرپرسە لە گرتنی ئاژەڵە بێلانەكان، جگە لە سەگی بێلانە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ”بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی، چونكە بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای قەڵاچۆكردنی ”سەگە بێلانەكان” ژمارە(٤٨ ساڵی ١٩٨٦)، ئەركی گرتنی سەگە بێلانەكان، لە ئەستۆی ”بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدایە”، هەروەها بەپێی ماددەی (٣) لە یاسای قەدەغەكردنی سەگە بێلانەكان، ژمارە (٤٨ ساڵی ١٩٨٦)، ئەگەر سەگی بێلانە بۆ شارەوانی ڕەوانەكرا، ئەوا لەگەڵ ئاژەڵە بێلانەكانی تردا، لە پەناگەی ناوبراودا كۆدە‌كرێنەوە. لەدوای دەركردنی بڕیاری وەرگرتنی ”سەگی بێلانە” هەڵمەتەكەمان دەستپێكردوە، بەڵام لە ئێستادا بەخاوی دەڕوات، بە هۆكاری نەبوونی پێداویستی و ستافی پێویست و بودجەی تایبەت، وە چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتین، تایبەت بەدابینكردنی ئەم پێداویستییانە.لەگەڵ ڕێزی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی.
له پانێلێكی هاوبه‌شیدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، ئوردن و كوه‌یت، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌كان په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه و كاریگه‌ریان له شوێنێكی سنووردار ناوه‌ستێت و ته‌شه‌نه ده‌كات و راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر چه‌ند ئامانجێكیان هه‌بوو. له پانێله‌كه‌دا، كه له ژێر ناونیشانی " پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له باره‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: پێم وایه كێشه‌كان كاریگه‌رییان له شوێنێك ناوه‌ستن، ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كه روونه. گوتیشی: ناكرێت كێشه‌كه به پشتگوێخستنی چاره‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌ی ئاسایشی خۆراك هاتووه‌ته ئاراوه، باشترین رێگه ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزینه‌وه. هادلی گامبێڵ، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (CNBC)و به‌ڕێوبه‌ری پانێله‌كه: جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌مانه‌وێت له سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كان قسه بكه‌ین، ئێوه ناتوانن به‌رگری له خۆتان بكه‌ن، هاوبه‌شه‌كانتان له ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو لێره‌ن، په‌یامتان چییه بۆ ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن چۆن هاوكار بن؟ مه‌سرور بارزانی: ده‌بێت به گشتیی له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بدوێین، به تایبه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هێرشانه به هۆی نه‌بوونی تێگه‌یشتنی ته‌واو روویاندا. هه‌ندێك وڵات مه‌یلی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان هه‌یه به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی پێشتر له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵك بڕیاری دا چ جۆره عێراقێكی ده‌وێت، هاوپه‌یمانی درووستكرا. وه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی براوه و دۆڕاو هه‌یه. براوه‌كان به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی حكومه‌ت پێكبهێنن. چونكه عێراق تاكه نموونه‌یه له جیهاندا، كه ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانت هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانی حكومه‌ت پێكبهێنیت. ده‌كرێت ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه وه‌ك فشارێك به‌كارهێنرابن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له نێوان كورد و سوننه و شیعه درووست كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانییه بكشێینه‌وه. په‌یامێكی دیكه‌شی هه‌بوو، كه هه‌ژموونی وڵاتان له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه. بۆ سنوورداركردنی ئه‌و هێرشانه پێویستی به هه‌وڵێكی فراوانی وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاتانه‌ش، كه به‌رژه‌وه‌ندییان له عێراق هه‌یه. پێویسته رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت. ئێمه له عێراقدا ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌روه‌ری خۆمان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه. بۆیه هه‌وڵه‌كان پێویسته به جۆرێك بن، كه زیادبوونی هه‌ژموون له عێراقدا خراپه. هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیومانه، ته‌نیا هیواخواستنه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێته ئاراوه، به‌ڵام به كردار هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێت و به‌رگری له خۆی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات و نه‌بێته مه‌یدانێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر، مووشه‌كی ئاراسته بكرێت و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به وڵاتانی دیكه ئه‌جێندای خۆیانی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن.
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە: بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی سەرجەم دامودەزگەكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە پارێزگە و شارۆچكە و یەكە سەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان كراوە، ئەو دامودەزگایانە ئاگادار كراونەتەوە دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكوو ٦/٦/٢٠٢٢ دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە.بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكوومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، ئەگینا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە.دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگادار كراونەتەوە لە ماوەی ئەو 12 ڕۆژەی لەبەردەم بڕیارەكەدا ماوە، پێویستە بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان بكەن كە مامەڵەی گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان و سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوو‌ن دەكەن، هاوكاری بكرێن و ئاسانكاری پێشكەش بكەن.ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەزگەکانی راگەیاندن: پێویستە پەرلەمانی کوردستان ببێتە بەشێک لە چارەسەر نەک بەشێک لە کێشەکان. دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە هۆی وەفاتی باپیری سەرۆکی پەرلەمان خرایە سبەینێ. ئامانجی دانیشتنی پەرلەمان زەمینەسازیە تا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆی بکرێت. سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی گرنگ بوو، بۆ توانەوەی بەستەڵەکی نێوانمان. دەستخۆشی لە پلاسخارت دەکەین کە بڕیارە پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی لایەنە سیاسیەکان کۆببێتەوە. هەوڵبدەین دانیشتنەکانی پەرلەمان بە ئاساییی و لە کەشێکی هێمندا بەڕێوەبچێت. هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تەنها پێکهاتەکان و ژمارەی بازنەکان نیە کۆمەڵێک رەهەندی تریشە. هەڕەشەکان لەسەر کوردستان زیادی کردووە دەبێت یەککگرتوانە روبەڕوی ببینەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24 ی ئایار کاتژمێر 3:45 بەکاتی هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، بەشداری لە پانێلێکی تایبەتدا دەکات بە ناوونیشانی ( پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) .لینکی پەخشی زیندی پانێلەکە :https://www.weforum.org/events/world-economic-forum-annual-meeting-2022/sessions/a-new-security-architecture-in-the-middle-east
گرووپێکی لەیاسابەدەر بە ناوی هەیئەی تەنسیقی موقاوەمەی عێراقی، کە لامان ڕوون و ئاشکرایە لە لایەن چ کەسانێکەوە هان دەدرێن، لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەمایان هەڵبەستووە و هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن.ئەم هەرەشانە نوێ نین و بەکردەوەش تا ئێستا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەوەی لە توانایاندا بووە بە فیتی هێزە دەرەکییەکان کردوویانە و بەرهەمیان بۆ عێراق تەنیا وێرانکاری و ئاژاوە بووە. ئێمە لێرەدا پێیان ڕادەگەیەنین کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە کیانێکی دەستووریی ناو عێراقە، باجێکی قورسی دەبێت. ئەوان لە مێژوو وانەیان وەرنەگرتووە گەرنا دەیانزانی کە هێزی گەورەتر و پڕچەکتر لە ئەوانیش نەیتوانیوە ئیرادەی گەلەکەمان ببەزێنێت. ئەم گرووپە لەیاسابەدەرانە هەرەشەن بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی عێراق و هەر ئەوانن زەمینەیان بۆ گەشەکردنی تیرۆر و هزری توندڕەوی خۆش کردووە.سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە سەرقاڵی کاری هاوبەشن لە دژی تیرۆریستان و ئەم گرووپانەش سەرقاڵی فیتنە و ئاژاوەگێڕی و وێرانکارین.حکوومەتی فیدراڵی بەرپرسە سەروەریی عێراق بپارێزێت و ئاستێک بۆ ئەم سەرەڕۆیی و دوژمنکارییانە دابنێت. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان2022/5/22
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: بەمزووانە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی دەکەینە سەر باکووری سووریا و پلانی پێکهێنانی ناوچەی ئاراممان ھەیە بە بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر. ئەردۆگان دەشڵێت: کە رۆژی پێنچ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەن و بڕیاری کۆتایی دەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا ئەنجامداوە و دەستی بەسەر چەندین ناوچەی جیاوازدا گرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا.
پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، کە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی هەڵەبجەی گرتووەتەوە، سبەی سێشەممە 2020/5/24 لە سەرجەم دامەزروە حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت. لە راگەیەندراوێکدا کە پارێزگاکە بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەبەر ڕەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندرووستیەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و ناوەند و زانیاریە کەشناسیەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە، بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمیە.