حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە رێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و، هاوکات به روونی ده‌یڵێین لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە". دەقی ڕاگەیەنراوەکە؛ هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە. نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێ ڕایبگەیەنێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و، هاوکات به ڕوونی ده‌یڵێین لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن. په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قووڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی بکەن و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن، ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه.
بەشێک لە ژنانی کابووڵ خۆپیشاندانیان دژی بڕیارەکانی تاڵیبان ئەنجامدا، بەڵام بزووتنەوەی تاڵیبان بە تەقە ڕووبەڕوویان بوونەوە. لەو خۆپیشاندانەدا ژنانی ئەفغانستان، داوای نان و کار و ئازادیییان بەرزکردبووەوە. دوای ئەوەی تاڵیبان، حوکمی ئەو وڵاتەی گرتەوە دەست، چەند بڕیارێکی بەسەر ئافرەتاندا سەپاند، لەوانە، کارنەکردن لە هەموو شوێنێک، گەشت نەکردن بە تەنیا و پەچەکردنی ئەو ئافرەتانەی ڕاگەیەندکارن. ئەمەش ناڕەزایەتی لێ کەوتووەتەوە.
ئاسایشی راپەڕین ڕایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە کە 2 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە. ئەمڕۆ پێنج شەممە 26.5.2022 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ رێگریکردن لە بازرگانی و بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و وەرگرتنی زانیاریی ورد، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕی دوو کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) یان پێ بووە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی (٢٦) لە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵییەکان) تۆمەتبارەکان راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر.
پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بەشدارانی شۆڕشەکە و کەسوکاری سەربەزری شەهیدان دەکەم. شۆڕشی گوڵان وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول، خەونی دوژمنانی کوردستانی لەگۆڕنا کە دەیانویست گەلی کوردستان لە ناوببەن، بۆیە پەیامێکی بەهێزی گەلی کوردستان بوو کە ستەم و داگیرکاری ڕەتدەکاتەوە و هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی نابێت، لەم پێناوەشدا قوربانییەکی زۆر درا و چەندین داستان و نەبەردی مەزنیش لە مێژووی خەباتی گەلی کوردستاندا تۆمار کران ، دیارترینیان داستانی مێژوویی خواکوڕک بوو بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی. ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی ساڵڤەگەڕی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە، کە خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو پاراستن و بەرگریگردن لە دەسکەوت و دامەزراوە شەرعییەکانی، بەردەوامە و پێویستە خەڵکی کوردستان بە هەموو لایەن و پێکهاتەکانیەوە، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی بکات کە بەخوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتوون . لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی هەموو پێشمەرگە قارەمان و بەشداربووانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە ، لە سەرووشیانەوە شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی کوردستان . مەسرور بارزانی 26ی ئایاری 2022
لە باربردنی منداڵ لە ولایەتێکی ئەمەریکا بە تەواوەتی قەدەغە کرا. پەرلەمانی ئوکلاھامای ئەمەریکا، بە یاسایەک لەباربردنی منداڵی قەدەغەکرد، کە پێشتر ژنانی ئەو ولایەتە تا حەفتەی شەشەم دەیانتوانی کۆرپەکەیان لەبار ببەن. کوین ستید حاکمی ولایەتەکە دەڵێت: بەڵێنم بە خەڵکی ولایەتەکەم دابوو کە ھەر یاسایەک بەرگری لە ژیان بکات، واژووی بکەم.
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شۆڕشی گوڵان، قۆناغێکی گرنگی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی کوردستانە. ئەم شۆڕشە درێژكراوە و هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو. ئەو شۆڕشە سەلماندی كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان بۆ ماوەیەكی كورت تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت بەڵام ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە هەناسە و هێزێكی تازە بەردەوام دەبێت بۆ گەییشتن بە ئازادی. ئەو ئازادی و دەستكەوتانەی ئێستا هەن بەرهەمی خوێن و قوربانیدانی گەلەكەمانە لە شۆڕشی گوڵان و گشت شۆڕشەكانی تر. لە چل و شەشەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، پێزانینم بۆ هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە و ڕێكخستنەكانی ناوخۆ و ئەو نیشتیمانپەروەرانە هەیە كە فیداكارانە ماندوویەتی و ئاوارەییان هەڵبژارد و قوربانییان دا و بوونە بەشێك لە شانازییەكانی گەلەكەمان. لەو یادە پیرۆزەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین و هەروەها سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی پێشمەرگە كە بە خوێن و قوربانیدانی خۆیان سەرفیرازیان بۆ گەلەكەیان بەدیهێناوە. مسعود بارزانی ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٢
لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆلەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەست لە کار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد.بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە بەرێزیان وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا بەڕێز کەمال محمد سالح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2022/5/26
مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ى هۆشبه‌ر دانا شوانی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر یه‌كێكه له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له‌م ناوچه‌یه، كه ڕه‌هه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی، ده‌روونیی، یاسایی، سیاسیی و ئابووریی هه‌یه. ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر زه‌مینه‌ساز و بناغه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و زیادبوونی تاوان و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، به مانایه‌كی دیكه، په‌یوه‌ندی نێوان ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یه، له لایه‌ك، كۆمه‌ڵگه و بونیاده‌كانی به‌ره‌و داته‌پین و له‌ناوچوون ده‌بات، له لایه‌كی دیكه، دیارده‌یه‌ك كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ى له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و كولتوورییه‌كاندا هه‌یه.ئێمه له كۆمه‌ڵناسییدا، ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر وه‌ك «جه‌نگی كیمیایی خێزانیی» یان «جه‌نگی بێ سنوور» له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین. ڕێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانیی، ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر له پاڵ سێ پرسیی سه‌ره‌كیی گه‌ردوونیی داناوه ئه‌وانیش: به‌كارهێنان و هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی، پیسبوونی ژینگه و هه‌ژاریی و زه‌قبوونه‌وه‌ى چینایه‌تیی. هۆكاره كارتێكه‌ره‌كانی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبهریهكێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵناسی دۆزینه‌وه‌ى هۆكار و سه‌رچاوه‌كانی كێشه و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، دیارده‌ى ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌و كێشانه‌یه كه به‌گشتی ده‌كرێ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجیی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، كولتووریی، سیاسیی و ده‌روونیی و سیسته‌می كه‌سایه‌تیی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان به‌جێبهێڵێت. وێڕای ئه‌وه‌ش، قۆناغی هه‌رزه‌كاریی، نه‌بوونی یاسای جددیی و واقعی، بێتوانایی له پارێزگاریكردن و پێش‌گرتن، به‌كارهێنانیی مادده‌ى هۆشبه‌ر له لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزان، ….. هۆكاریی سه‌ره‌كیی بن له ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ وردتر ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بكه‌ین: یه‌كه‌م: هۆكاره كه‌سییه‌كان (Individual factors)هۆكاره كه‌سییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تیی تاك وه‌ك هه‌بوونی سترێس، تێكچوون و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، گۆشه‌گیریی و شكستخواردن، هه‌ژاریی و لاوازیی كه‌سایه‌تیی هۆكاری سه‌ره‌كیین بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان به‌دوایی ئارامكه‌ره‌وه بگه‌ڕێن، مادده‌ى هۆشبه‌ریش یه‌كێكه له ئارامكه‌ره‌وه كاتییه‌كان، له لایه‌كی دیكه، هه‌ژاریی له ڕووی ئابووریی و نه‌بوونی بڕوانامه و په‌روه‌رده‌كردنێكی ته‌ندروستیش هۆكاریی ده‌ستتێوه‌رده‌رن كه بێگومان سه‌رچاوه‌ى ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له پشته. نه‌بوونیی ئامانج له ژیان، بێهیوایی و متمانه‌بوون به خود و لاوازی ئیراده، شكستخواردن له گه‌یشتن به ئامانج و ئاره‌زووییه‌كی دیاریكراو، هه‌موویان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیی تاك به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رن كه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاربهێنێت. دووه‌م: هۆكاره كۆمهڵایهتییهكانله نێو هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خێزان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی و گرنگی له تاوتوێكردنی پرسی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه، چونكه خێزان بناغه و دامه‌زراوه‌ییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌دا و ژێرخانی كه‌سایه‌تیی تاكه‌كان بینا ده‌كات. بۆ نموونه ئه‌و هۆكاره خێزانیانه‌ى كاریگه‌رییان له ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه بریتیین:1. هه‌لومه‌رجیی ناجێگیریی خێزان.2. په‌رشوبڵاویی و جیاوازییه ناوه‌كییه‌كانی نێو خێزان.3. نه‌بوونی به‌ها و نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌ندروست له خێزان.4. نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ى خێزانی و پێسپاردنی په‌روه‌رده‌ى منداڵ و هه‌رزه‌كار به په‌روه‌رده‌ی ناحكومی و حكومی5. هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ناته‌ندروست و پڕكیشه‌ى نێوان دایك و باوك.6. پێنه‌گه‌یشتوویی عه‌قڵیی و ڕه‌فتاریی دایك و باوك.7. هه‌بوونی پێشینه‌ى به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر له خێزاندا.8. جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق.9. كه‌مبوونه‌وه‌ى سۆز و خۆشه‌ویستیی و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی خێزان.10. زۆربوونی منداڵ و بێ توانایی له په‌روه‌رده‌كردنیان. سێیه‌م: كولتوور و بههاكانههموو مرۆڤێك له ژێر كاریگه‌ریی به‌ها، پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كولتوور و ڕێوره‌سمه كولتوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدایه. كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش له ئێستا ڕووبه‌ڕووی گۆڕانێكی كولتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رچاو بۆته‌وه، تاكه‌كان تووشی ئه‌نۆمی و جۆره شێواوییه‌كی كولتووریی هاتۆته كایه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌هۆی هاتنی ئاواره سووریی و گه‌شتیار و ئاواره عه‌ره‌به‌كان و كورد و ئێرانییه‌كان و خه‌ڵكانی بیانیی، تاكه‌كان جۆرێك له هۆگرییان بۆ كولتووریی ئه‌وان لا دروست بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر، چونكه ئه‌وان بره‌و به كولتووری خۆیان ده‌ده‌ن و دامه‌زاروه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشمان له هه‌موو ئاست و قه‌باره‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بوونه له هوشیاركردنه‌وه و ڕێگریكردن له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاریگه‌رییه كولتووریی ئه‌وانیتر به‌سه‌ر ورده‌كولتوور و كولتووری ئێمه‌دا هه‌یانه. چواره‌م: كێشه ئابوورییهكانله ڕاستیدا قه‌یرانه ئابوورییه‌كان له هه‌ر وڵاتێك سه‌رهه‌ڵبدات ئاست و قه‌باره‌ى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كێشه ئابوورییانه‌ى ده‌بنه‌هۆی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر بریتیین له:1. نه‌بوونی دڵنیایی به داهاتوو.2. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ى بێكاریی.3. فشاریی ئابووریی و نه‌بوونی ئاسته‌كانی خۆشگوزه‌رانی.4. نایه‌كسانی ئابووریی و زۆربوونی كرێكاریی بیانی.5. جیاوازیی چینایه‌تیی و زۆربوونی چینی هه‌ژار و نه‌مانی چینی مامناوه‌ند.6. هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ى ناڕه‌وا و نایاسایی بۆ داهات و لاساییكردنه‌وه‌یان.هه‌موو ئه‌مانه هۆكاریی سه‌ره‌كیین بۆ ئه‌وه‌ى تاكه‌كان تووشیی نارێكیی كه‌سایه‌تیی و هان بدرێن بۆ به‌كارهێنان و فرۆشتنی مادده‌ى هۆشبه‌ر. پێویسته چی بكرێت؟1. ده‌كرێ هه‌ڵمه‌تیی هوشیاریی له قوتابخانه حكومیی و ناحكومییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.2. خێزانه‌كان له مه‌ترسیی به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر ئاگادار بكرێنه‌وه له ڕێگه‌ى دامه‌زراوه ئایینییه‌كان.3. یاسا به‌ركاره‌كان هه‌موار بكرێنه‌وه و سزای بیانییه‌كان دابنرێت و توندتر بكرێت.4. به‌كارهێنه‌ر وه‌ك تاوانبار ته‌ماشا نه‌كرێت، به‌ڵكو سه‌نته‌ری تایبه‌تمه‌ند بۆ دووباره به‌كۆمه‌ڵایه‌تییبوونه‌وه‌یان بگیردرێته به‌ر.5. رێكخستنی ده‌رفه‌ته‌كانى كاركردن، و كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێكاریی بیانیی.6. بڵاوكردنه‌وه‌ى بروشور و ڤێدیۆ و وێنه له میدیا و سۆشیال میدیا بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان.
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆتایی ھات. لە کۆبوونەکەدا سەرجەم فراکسیۆنەکان ھاوڕا بوون لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.
ڕاگه‌يه‌نراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه 25/5/2022 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به‌ڕێوه چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاشكاوانه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مينه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى، تاوتوێ كرا. هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساييكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان له ڕێگه‌ى لێكگه‌يشتن و گفتوگۆوه، هاتووه‌ته ئاراوه. هه‌ردوولا بڕياريان دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتى وه‌ك پره‌نسيپى كارى پێكه‌وه‌يى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سياسيى هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له هاوكارى و پاڵپشتيى هه‌ردوولا بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگا شه‌رعييه‌كانى و به‌رده‌واميى ڕاگرتنى هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌ياندنى دژ به يه‌كتر كرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لە گەڵ سیخرێد کاخ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا. بەتایبەتی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئایاری 2022، کۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی وەزیری کارەبا، کەمال محمد ساڵح بەڕێوەچوو و تێیدا 5 بڕیار نوێ درا. وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی کارەبا کرا و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران: 1. بۆ بەرەنگاربوونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن. 2. کارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (12) ئامادەیی دابین دەکرێت. 3. راپۆرتی سێ ساڵی یەکەمی وەزارەتی کارەبا لە کابینەی نۆیەم ئامادە دەکرێت. 4. قۆناخی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک تەواو دەکرێت و کار بۆ زیادکردنی ژمارەی هاوبەشی نوێ لە پێوەری زیرەک دەکرێت. تا ئێستا (1,266,328) پێوەری زیرەک بەستراون. 5. شێوازی پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزموونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە. لە هەموو پارێزگاکان نموونەیەک بە هەمانشێوە جێبەجێ دەکرێت.