عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەڵام (با) بە خێرایی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لە باکوورەوە بەرەو رۆژئاوا هەڵدەکات، هەندێکجاریش خێرایی (با) دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و دەبێتە هۆی خۆڵبارین، بۆیە مەودای بینین بۆ 2 تاوەکو 4 کیلۆمەتر کەمدەبێت. عامر جابری وتیشی، سبەی ئاسمان لە ناوچەکانی باکووری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما هەر وەکو ئەمڕۆ شەممە دەبێت، هەروەها خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لە باکوورەوە بەرەو رۆژئاوا هەڵدەکات و مەودای بینین لە نێوان 6 بۆ 8 کیلۆمەتر دەبێت. سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتە؛ وتەبێژی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکرد: دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو ئاسمان لە ناوچەکانی باکوور و نێوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما وەکو رۆژی پێشتر دەبێت. هەروەها خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لە باکوورەوە بەرەو رۆژئاوا هەڵدەکات، هەندێکجاریش خێرایی با دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و دەبێتە هۆی خۆڵبارین، بۆیە مەودای بینین بۆ 2 تاوەکو 4 کم کەم دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکەین چوارشەممەی ئەم هەفتە خۆڵبارین کۆتایی بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیداری یەکێتیدا ڕایگەیاند، دژی ئەوە نین غاز هەناردە بکرێ بۆ ئەوروپا. بافڵ تاڵەبانی وتی: کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی باش بووە و بەردەوام دەبێت. وتیشی: ھەرگیز یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش ھەشتی تەموز.
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لە دەستپێکی دیدارەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، لەدوای کۆنگرەی چوار، ھەوڵدرا سەرۆک بافڵ بکوژن. قوباد تاڵەبەنی لە دیدارەکەدا بۆ یەکەمجار بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆک ناوبرد.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ھەرەشەی بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند کچێک کردووە. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لەچەند کچێک کردبوو دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لەچەند کچێک کردبوو.دوای ئەوەی کچێک لەبنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ سکاڵای یاسایی لەسەر کوڕێک تۆمارکرد کە ھەڕەشەی لێکردووە بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەو گرتەیەکی ڤیدیۆیی، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ھ، م، ق) لەدایکبووی ١٩٨٧ لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.دوای لێکۆڵینەوەکان و لەکاتی پشکنینی موبایلەکەیدا، دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو، سوکایەتی و ھەڕەشەی لەچەندین کچی تر کردووە.تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
دوو كهشتی نهوتیی یونان لهلایهن سوپای پاسدارانی ئێرانهوه دهستی بهسهردا گیرا. به گوێرهی ههوڵێكی ئاژانسی تهسنیم-ی ئێرانی، دوو كهشتییه نهوتییهكهی یونان به نایاسایی به ئاوی كهنداوی فارسدا تێپهڕیون، بۆیه دهستی بهسهرداگیراوه. ماڵپهڕی لوید لیست، كه تایبهته به ههواڵی گواستنهوهی دهریایی، ئاشكرای كرد، هێزهكانی ئێران سهركهوتوونهته سهر كهشتی "برودينت وريور"، كه ئاڵای یونانی ههڵكردبوو، كهشتیوانهكانی ناچاركراون بهرهو كهنارهكانی ئێران جوڵه بكهن. ئاماژهی بهوهش كردووه، كه ئهسینا ئاگادار كراوهتهوه، كه ههردوو كهشتییه نهوتییهكهی یۆنان لهلایهن ئێرانهوه كۆنترۆڵ كراوه. ماڵپهڕی "تانكرز تراكرز"، كه چاودێری جوڵهی كهشتییه بازرگانییهكان دهكات، بڵاویكردهوه، ههردوو كهشتییهكهی یۆنان، كه لهلایهن ئێرانهوه كۆنترۆڵ كراوه، نهوتی عێراق و قهتهریان ههڵگرتووه، ئاماژهی بهوهش كردووه، پێدهچێت ههردوو كهشتییه یۆناییهكه له بهندهر عهباس لهنگهریان گرتبێت. وهزارهتی دهرهوهی یۆنان له راگهیهندراوێكدا ئێرانی تۆتباركرد، كه ئهمڕۆ ههینی وهك "چهتهی دهریایی" مامهڵهی كردووه، ئاماژهی بهوهش كرد، ئهم رهفتاره هاوشێوهی "چهتهكانی دهریا"یه، بۆیه بهرامبهر دهستبهسهرداگرتنی ههردوو كهشتییهكهی، به شێوهیهكی فهرمی ناڕهزایی له رهفتارهكهی ئێران دهربڕیوه.
دوێنێ پێنج شەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢، لە دوو روداوی جیادا، بە چەکی قەناس هێرش كرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهاوەن گوندەکانی ناوچەکە بۆردوومان كرا، بەم شێوەیە:یەکەم: بەچەکی قەناس هێرش کراوەتە سەر سەنگەرێکی لیوای چواری پیادە لە گوندی کانی ماسی و پێشمەرگەیەک بە ناوی( ن.ع/ محمد فازل محمد) بریندار بوو.دووەم: لەکاتی هاوەن باران کردنی ناوچەکانی بامەڕنێ گولە هاوەنێک لەگوندی ئەرەدنا لە ناوچەی بامەڕنێ، لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، کەوتۆتە خوارێ، لە ئەنجامدا، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (یوسف کۆڤان حاجی، ئەڤەند هۆشیار)، شەهید بوون و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.ئەم روداوانە لەکاتێکدا بوون، کە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی خۆیاندا بوون،هەروەها بەشێک لە گوندەکانی عەشیرەتی نێروەیی لە ئاهەنگێکی ناوچەییدا بوون لە گوندی ئەرەدنا، سەربە قەزای ئامێدی.ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنین کە؛ هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان نیگەرانن لەو كردەوانەو دەبێت هەموو لایەک تێبگەن کە؛ پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵک و خاکی کوردستان ئەرکی لەپێشینەی هێزەکانی پێشمەرگەیە وسازش ناكەن لەجێبەجێ كردنی ئەو ئەركەیان.هیوادارین ململانێکانی سەرسنوورەکان چیتر پەل نەهاوێژێت بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکەش لەو ناوچەیە هەوڵ نەدەن ئارامی و ئاشتەوایی هێزەکانی پێشمەرگە بقۆزنەوە. چونکە رێگە نادرێت چیتر لەم ناوچانەدا، ئاسایش و ئارامی خەڵک تێک بچێت و گیانی هاوڵاتیان و پێشمەرگە بکەوێتە مەترسییەوە.شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لە قەزای خەبات باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشتووە و تەرمەکەی فڕێداوەتە زێی گەورە، لەبارەی هۆکاری خنکاندنی کوڕەکەی بە پۆلیسی هەولێری گوتووە، ئەو "کەسێکی خراپ بووە" و کێشەی زۆری بۆ دروستکردووە، بۆیە بڕیاریداوە بخنکێنێت و تەرمەکەی فڕێبداتە نێو زێی گەورە. https://fb.watch/dglzhwkrOS/
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی تیرۆریستانی پەکەکە دوو هاووڵاتی شەهید بوونە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022، تیرۆریستانی پەکەکە دوو مووشەک ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن و، بەهۆیەوە تا ئێستا دوو هاووڵاتی شەهید بوونە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن.
پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بە تاوان ناساندنی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەکۆی دەنگ پەسەندکرد.
مەلا مەزهەر خۆراسانی، نامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاراستەی مەلا عەلی کەڵەک دەکات و پێی دەڵێ:" هەمیشە دەکەویتە هەڵەی زانستییەوە". چەند ڕۆژێکە وێنەی مەلا عەلی کەڵەک بڵاوبۆتەوە کە ڕیشی تراشیوە. مەلا عەلی ڕایگەیاندووە کە تووشی شێرپەنجە بووە، بەڵام مەلا مەزهەر نووسیوەیەتی " پێم سەیرە دەڵێی ڕێشم دەتاشم نەخۆشم و لەبەرچارەسەرکردنی نەخۆشی شیرپەنجە ڕیشەکەت دەتاشی کەحەرامە ڕیش تاشین بەڵام ئامادەنیت سەروپرچ وقژت بتاشی بۆمەبەستی چارەسەروەرگرتن من نەمدیوە ڕدێن بتراشرێت وسەروقژبەخێوکرێت لەنەخۆشی شیرپەنجەدا". برای بەڕێزم کاک علی کەلەک السلام علیکم ورحمة الله وبركاته پاش عەرزوتەقدیمی سڵاوو ڕێزوئیحترام لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بیستم وبینیم کەجەنابتان توشی نەخۆشی شیرپەنجەبوون بۆیە ڕدینی خۆتان تاشیووە سەرەتا خوای گەورە بەڕەحم وسۆزی خۆی شیفای عاجل بۆتۆو وتەواوی نەخۆشی مسوڵمانان بهێنێت دڵگران بوم بەم هەواڵە هەرمسوڵمانێک دڵخۆش بێت بە مەرگ ونەخۆشی برایەکی مسوڵمانی تاوان بارووگوناە بارە دەبێت هەمیشە سودمان هەبێت بۆیەکتری لەدووعای خێروئامۆژگاری وڕاست کردنەوەی هەڵەی یەکتری مسوڵمانان سودبەخش بن بۆئەوەی بەردەوام نەبین لەسەرهەڵەکانمان کاتی خۆی زۆرم هەوڵ دا کەدوربکەوییەوە لە هەندێک شت کەکاری ئێوەنەبوو بەخراپیش لەسەرڕدین وئیسلامەتی دەشکایەوە خەڵکی وای لێهاتبوو گاڵتەی بەدین ومەلایەتی دەکرد لەڕێگای سادەی جەنابتان ونەزانیینتان لەبەکارهێنانی ڕدین وڕیش وکڵاوی سپی وسیمای دینداری ونازناوی بەناو مەلایەتی جەنابتان لەخواردنەوەی میزوو هەڵگرتنی ئاڵای ئیسرائیل وئەمریکاوخراپ خۆێندنەوەی قورئان ودەسکردنە ملی ژنی سافرەو ڕاکردن لەگەڵیان بەکۆلێ ڕیشەوەو زۆرشتی ترکەنامەوێت درێژەیان پێبدەم ئیستا ڕدێنت تاشیووە بەعوزری نەخۆشی خۆزگا بتگوتبا خەڵکینە من لەڕابوردوودا لەژێرئەم ڕدینەدا زۆرشتم کرد جائیز نەبوو بوڕاگرتنی حورمەتی ڕدێن وسیمای دینداری وامن ڕدێنەکەم لادەبەم وکڵاوی سپی ومەندیل ونازناوی مەلایەتی لادەبەم ئیدی بەناوی ئیسلامەتی ومەلایەتی علاج وچارەسەرناکەم بەڵکو بەناوی خۆم دەیکەم زۆرباشتربوو ڕاستگۆیانەتربوو خەڵکیش خۆشی دەویستی ومنیش پشتیوانیم دەکردی چونکم ئیسلام فێری کردوین ڕاستی وڕاسگۆیانمان خۆش بوێت . بەڵام پێم سەیرە دەڵێی ڕێشم دەتاشم نەخۆشم و لەبەرچارەسەرکردنی نەخۆشی شیرپەنجە ڕیشەکەت دەتاشی کەحەرامە ڕیش تاشین بەڵام ئامادەنیت سەروپرچ وقژت بتاشی بۆمەبەستی چارەسەروەرگرتن من نەمدیوە ڕدێن بتراشرێت وسەروقژبەخێوکرێت لەنەخۆشی شیرپەنجەدا نازانم کارەکانت وپاساوەکانت هەمیشە هەڵەی زانستی تێدەکەوێت وپێچەوانەی یاساکانی ئیسلام وژیری مرۆڤەکانە بەهەرحاڵ من دەمەوێت بزانم تۆنەخۆشی شیرپەنجەت هەبووە چارەسەرت کردووە ؟ ئەگەرهەت بووە کوافەحسەکانت تادڵنیابم بزانم کەهەت بووە بەچی چارەسەرت کردووە منیش بتوانم سودێک لەوهۆکاری چارەسەرەی جەنابتانەم دەسکەوێت بۆهەندێک لەدۆست وبرادەرانەی ئەونەخۆشییەیان گرتووە ئەوانیش سودی لێببینن بەڵکوو چاک ببنەوە واچاکە فەحسەکانت ببینین وپاش دڵنیابوون کەتۆئەونەخۆشیەت هەیە ئەوجامن پێشنیاردەکەم سەرووپرچ بتاشی نەک ڕدێن چونکم تاشینی ڕدێنەکەت ڕەخنەی گەورەی بۆتۆ درووست کردووە ئەگەرتاشینی ڕیشەکەیشت هەرخۆدزینەوەیە لەڕدێن وخۆدەربازکردنیشە لێی من دەسخۆشی تاشینی ڕیش وردێنەکەت لێدەکەم ئەگەرچی زۆریش درەنگە بەڵام بەڵکوو بەووڕدێنەوە لەزمەوساتمەی ترنەکەیت وخەڵکیش ئەوەندە سوکایەتی بەڕدین نازناوی پیرۆزی مەلایەتییەوە نەکات ئەم ئامۆژگاریەم لێوەرگرە بۆدوواجار هەرچی هەڵەیەکت کرد بەخۆێندنەوەی ئایەت وفەرمودەیەکی پێغەمبەرپشتیوانی لەهەڵەکەت مەکە وپاساوی بۆمەهێنەوەو بەزۆر مەیشەرعێنە تاقەناعەت بۆبەرامبەرەکەت درووست بکەیت چونکم خەڵکی کوردستان تۆزێ لەپاکستان موسەقف ترە لەسایەی سەری وتار بێژوو داعییە دڵسۆزەکانیەوە کەهەمیشە ووشیاریان داوەبەمسوڵمانان لەهەندێک مسوڵمانانی ترووشیارترن لەکۆتایدا گەرنەخۆشی خوای گەورە شیفای عاجلتان بۆڕەوانەبکات امین ئیتروالسلام
دوای ئەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکان دەستی لەکار کێشایەوە و قبووڵ کرا. بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا، بە وەکالەت بووە وەزیری سامانە سروشتیەکانیش. پەیامی کەمال محەممەد سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی بە من بەخشیوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بەڕێوە ببەم. هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە بە پێی توانا و ئەو پەری دڵسۆزییەوە، ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیە بەڕێوە ببەم و لە ئاست ئەم متمانەی سەرۆک وەزیران دا بم و، لە خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستاندا دەبین و، لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین. کەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا 2022/5/26
سەرباز بەرزنجی ئەو گەنجە کوردەی لە کاتێکدا کە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکانە ئەمڕۆ وەکو جێگری پارێزگاری لەندەن هەڵبژێدرا. سەرباز بەرزنجی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، ئەمڕۆ لە ڕێوڕسمێکی شایستە و تایبەتدا سەرەڕای ئەرکی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرکێکی ترم پێسپردرا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەن وەک جێگری پارێزگار ھەڵبژێردراین. دەشڵێت، زێدەترخۆشحاڵ بووم لەو ڕێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردییەوە سوێندی یاسایم بەجێگەیاند.