Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
01-06-2022

رێکخراوێکی هۆڵەندی 15 پڕۆژەی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/١ کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت، پێشوازیکرد لە (رۆبێرت بۆنشخانسکر )نوێنەری رێکخراوی (ZOA)ی هۆڵەندی لەهەوڵێر، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان. ئامانجی دیدارەکە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن بوو دەربارەی ئەنجامدانی (١٥) پڕۆژەی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان لە کۆی (٥٠) پڕۆژە، کە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکان لە سەرشێوازی بچوک و گەورە جێبەجێ دەکرێت. کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاماژەی بە پشتیوانی وەزارەتکرد بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان و لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی ڕاسپارد بۆ ئەوەی هاوکار و پاڵپشتی کۆمپانیای ناوبراو بکرێت لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە بەرکارەکانی وەزارەت. جێی باسە پڕۆژەکان لە چەند بوارێک خۆی دەبینێتەوە، وەکو بواری هاندانی جوتیاران بۆ چۆنیەتی داچاندن بەشێوازی سەردەمیانە و بەڕێوەبەری لە شێوازی کشتوکاڵ کردن و ئاودێری و چۆنیەتی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان دوای پێگەیشتن. شیاوی باسکردنە رێکخراوەکە بە بریکاری وەزارەتیان راگەیاند ئەوان دوای ئەوەی جوتیارەکان لەو پڕۆژە کشتوکاڵیانە بەرهەمەکانیان پێدەگات هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت بەمەبەستی ناساندن و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم بت بازاڕە جیهانیەکان.

هەواڵ
01-06-2022

٢١ سواڵکەر لەناو شاری هەولێر دەستگیر کران

بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی پیشەسازی باکوور و ناو شارۆچکەی عەنکاوە و بەردەم چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی یەک ڕۆژدا (٢١) سواڵکەریان دەستگیر كرد، کە پێکهاتبوون لە (٩) پیاو و (٨) ئافرەت و (٤) منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٣٩٠) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

هەواڵ
01-06-2022

لە هەولێر ئاوەڕۆیەكی سندوقیی 1200 مەتری دروست دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، ئاوەڕۆیەكی سندووقی بە درێژی 1200 مەتر لای باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاوەكو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆی هەولێر دروستدەکرێت. رۆژی چوارشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە دروستکردنی ئاوەڕۆیەكی سندووقی بە درێژی 1200 مەتر کرد، کە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانە، پڕۆژەکە بە گوتەی ئەوان "بۆ رەواندنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاوە." بەگوتەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، پڕۆژەکە بە گوژمەی دوو ملیار و 429 ملیۆن و 370 هەزار دینارە و دەکەوێتە لای باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاكو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆی هەولێر.

هەواڵ
01-06-2022

پەیامێک لە پارتییەوە بۆ یەکێتی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان برووسکەیه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان كرد. له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: بە بۆنەی (47)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن. ده‌قی برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی: بەڕێز/ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.. بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.. بە بۆنەی (47)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن. لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان. دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن.. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 1ـی6ـی2022

هەواڵ
01-06-2022

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئومێد دەخوازێت ئەو حیزبە وەک بەشدارێکی سەرەکی حکومەت پشتیوانی حکومەت بێت لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی و "خزمەتی خەڵکی کوردستان." دەشڵێت، "جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە." بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن "لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان." مەسرور بارزانی ئومێدەوارە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، "پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات." بەگوتەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەم یادەدا جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەنەوە "بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان."

هەواڵ
31-05-2022

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دروستکردنی یەکەی نیشت...

ئەمڕۆ سێشەممە 31 ی ئایار ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو بیست هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە کرد کە بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت دروست بکرێن. لە کۆبوونەوەکەدا، کە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون ، سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت کە بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالیتیەکی باش دەبێت. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەش کرا کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون. سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، لە ماوەیەکی نزیکدا، ڕێکارەکانی تەواوکردنی ئەو یەکانە تاووتوێ بکەن. 12

هەواڵ
31-05-2022

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە کارت مووچە وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان شێوازێکی نوێی پێدانی مووچەی ئاشکرا دەکات. ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە "دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتا سەری". سەر لەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 31ی ئایاری 2022، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە (دو تاينتواتچ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، کرد. ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری وتی: سەرەڕای دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نابێت لەبیرمان بچێت کە لەسەرەتای ساڵی 2013 وە حکومەتی ناوەندی عێراق گەمارۆیەکی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە. وتیشی: "بەڵام دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتا سەری". هاوکات ئاوات جەناب نوری ئەوەشی دوو پات کردەوە: "لە دواهەمین هەولماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن".

هەواڵ
31-05-2022

مەحمود سەنگاوی: پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دەکەم

مەحمود سەنگاوی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی بەستنی دیداری یەکێتی دەنێرێت. پەیامەکەی مەحمود سەنگاوی: پیرۆزبێت، دیداری یەکێتی بەبۆنەی بەستنی دیداری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵانم لە تێکۆشەران و شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێ و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم. ئەم هەنگاوە بۆ بەخۆداچوونەوەی ڕوئیا و داڕشتنەوەی ستراتیژ و بەرنامەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرز دەنرخێنم و هیوادارم ئەم هەنگاوە دەستپێکێک بێت بۆ نوێبوونەوەی سەرتاسەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. وەهەروەها، پیرۆزبایی بێ پایانم ئاراستەی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم بەبۆنەی بە فەرمی ناساندی بەرپرسیاریەتی نوێیەوە و هیوام سەربەرزی و سەرکەوتنی بەڕێزیانە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. لە کۆتایدا، بە پێویستی دەزانم لەم پەیامەمدا ڕایبگەیەنم کە بەندە وەک پێشمەرگە و فەرماندەی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانێکی سەرسەختی ڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبم. براتانمەحمود سەنگاوی٢٠٢٢/٥/٣١

هەواڵ
30-05-2022

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر قەدەغەکردنی نەوتی ڕووسیا ڕێککەوتن

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا رێککەوتن و ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ھەیە چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا رایگەیاند: “لەگەڵ نوێنەری هەموو وڵاتانی ئەوروپا رێککەوتین لەسەر قەدەغەکردنی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا. راشیگەیاند ئەم ھەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ راگرتنی سەرچاوەیەکی گەورەی ئابووری رووسیایە بۆ ئامێرە جەنگییەکان. سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆرترین فشار بۆ سەر ڕووسیا، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ. https://twitter.com/eucopresident/status/1531391899218608133?s=21&t=n_qmvFVXhJjqRjI7_sVZ4A

هەواڵ
30-05-2022

لاھور جەنگی سکاڵا لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆمار دەکات

بەپێی نووسراوێک، لاھور جەنگی بورھان، سکاڵای یاسایی لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆمارکردووە. لاھور جەنگی لە سکاڵاکەدا دەڵێ: بافڵ تاڵەبەنی پێشێلکاری بەرامبەر کردووە.

هەواڵ
30-05-2022

بە کاتیۆشا هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د

به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار. دوو مووشه‌ك له‌ نزیك بنكه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. بەڵام ھاوپەیمان ئاشکرای کردووە کە بە دوو کاتیۆشا کراونەتە ئامانج. تا ئێستاش رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌م هێرشه‌ له‌ كوێوه‌ ئاراسته‌ كراوه‌.

هەواڵ
30-05-2022

وێنە.. لە کارگەیەکی هەولێر ئاگر کەوتەوە

لە کارگەیەکی دروستکردنی پەردە لە ناو شاری هەولێر، ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە. ئێستا، پۆلیسی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن. تا ئێستا هیچ زیانی گیانی نەبووە و زیانە مادییەکانیش نەزانراون.

1 2 ... 593 594 595 ... 1148 1149