Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
03-06-2022

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

راگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە: ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە لەبارەی نرخی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل گوایە لە حکومەتی فیدراڵ بە ٥٠ هەزارە و لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە ١٢٠ هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان، دوای تاوتوێکردنی ئەم پرسە لە گەڵ وەزارەتی ناوخۆ، ڕاستی بابەتەکە بەم شێوەیەیە:یەکەم: بە ڕێکەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا، بڕیاردراوە تابلۆی ئۆتۆمبێل بە ستانداردێکی نوێ و یەکگرتوو لەسەر ئاستی هەموو عێراق دروست بکرێتەوە. بەشێکی ئەم پرۆسەیە لابردنی ناوی شارەکانە و لە بری شارەکان کۆد بۆ هەر شارێک داندراوە و دەستەواژەی (KR) کە کورتکراوەی (Kurdistan Region- هەرێمی کوردستان)ە بۆ یەکەم جار دەخرێتە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێلی شارەکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمە خۆی دەستکەوتێکی گرنگە و هاوتەریبە لە گەڵ پێگەی دەستووری هەرێمی کوردستان. لە پاڵ ئەمەشدا چەند جۆرێک کۆدی ئاسایشی و پارێزگاری لە ساختەکردن خراوەتە ناو ئەو تابلۆیە و لە کۆمپانیایەکی ناوداری ئەڵمانییەوە دیزاین و چاپ دەکرێت. بە هۆی ئامادەکاری خێرای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا پرۆسەکە تەنیا لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و دیار نیە بەغدا پێویستی بە چەند کاتی دیکە هەیە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئەو سیستمە تەواو بکات. واتا پێویستە هاووڵاتیان بزانن کە لە بنەڕەتدا لە بەغدا جارێ ئەو تابلۆیە و ئەو سیستمە نەخراوەتە کار تا بەراوردی نرخ بکرێت.دووەم: لەبارەی نرخی تابلۆکان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتەی ڕێکخستووە بە ڕێنمایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢ کە بە (ڕێنمایی دیاریکردنی شێواز و قەبارە و رەنگ و ناوەڕۆکی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان) ناسراوە و لە ژمارە ٨٢ی رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی کوردستان لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە. بە گوێرەی ئەحکامە داراییەکانی ئەو رێنماییە کە لە ماددەی ١١ ڕوونکراوەتەوە، نرخی جوتێک تابلۆ بۆ ئۆتۆمبێل تەنها (٦٠ هەزار دینارە) و لە پاڵیدا رسوماتی دیکەی وەکو (٥ هەزار دینار بۆ لێدانی برغو و سیکیوریتی تابلۆکان ) و ( ١٠ هەزار دیناریش رسوماتی پرۆسەکەیە) وەردەگیرێت. واتا کۆی گشتی کڕین و لێدانی دوو تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل (تەنیا ٧٥ حەفتا و پێنج هەزار دینارە). لەبارەی بڕی ١٢٠ هەزار دینار، کە بە چەواشەکاری باس کراوە و بەراوردکاری پێ کراوە، ئەمەشیان لە خاڵی پێنجەم لە ماددەی ١١ ی ڕێنمایی سەرەوە ڕوونکراوەتەوە. ئەو کەسانەی پەلەیانە تابلۆی نوێ وەربگرن و نایانەوێت چاوەڕێ بکەن تا ساڵیانەی ئۆتۆمبێلیان بەسەر دەچێت، دەبێت دوو بەرامبەر کە دەکاتە (١٢٠هەزار دینار) بۆ جووتێک تابلۆ بدەن و رسوماتی دیکەی بورغو و پێشکەشکردنی پرۆسەکە کە (١٥ هەزارە) بدەن. بۆیە لە ڕاستیدا بۆ ئەوانەی بە نۆرەی خۆیان تابلۆ وەردەگرن نرخی کۆی پرۆسەکە (٧٥ هەزار دینارە).سێیەم: ئایا لە بەغدا ٥٠ هەزار بۆ تابلۆ وەردەگیرێت؟ بۆ زانیاری هاووڵاتیانی خۆشەویست، حکومەتی فیدراڵ جارێ دەستی بە پرۆسەی جێبەجێکردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل نەکردووە تا بڕی پارەکە دیار بێت. ئەوەی ئێستا هەیە سیستەمی کۆنە و نرخی تابلۆی کۆن ٥٠ هەزارە و جاران لێرەش هەمان نرخ بوو. ئەوەش پێویستە بگوترێت کە لە ئێستادا حکومەتی فیدراڵ پلێتی تابلۆی کۆنیشی نەماوە و ئەو بڕە ٥٠ هەزار دینارە لە بەرامبەر کاغەزێکی ئەی فۆڕە کە ژمارەکەی لەسەر دەنووسرێت و شوفێر ناچارە لە جامی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بدات.ئەو جۆرە بەراوردکارییەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە، بێ ئەوەی زانیاری پێویست و ڕاست و دروست بخەنە ڕوو، کاری ئەوان بووەتە رەخنەی ڕووخێنەر و ئەو کارەیان کردۆتە پیشەی خۆیان و هەمیشە لە بۆسەدان بۆ ئەوەی زانیاری ناراست و چەواشەکار دەرخواردی خەڵکی ئازیزی کوردستان بدەن. قەرەباڵغی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی شارەکان بە دوو دەوامەوە (بەیانیان و ئێواران) نیشانەی دڵخۆشی و پێشوازی خەڵکی کوردستانە لەو پرۆسەیە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵ
03-06-2022

وەزیرێکی ڕژێمەکەی سەدام دوکانی وردەواڵە فرۆشتنی داناوە

وەزیرێکی ڕژێمەکەی سەدام حسێن دوکانی وردەواڵە فرۆشی داناوە ئەو دزداشە سپییە، دکتۆر عەبدولقادر عێزەدین وەزیری پێشووی پەروەردەی عێراقە لە سەردەمی ڕژێمەکەی سەدام حسێن لە ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٩١، ئێستا لە شارۆچکەی شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین دوکانێکی بچوکی داناوە و سابون و شامپۆ و وردەواڵا دەفرۆشێت.

هەواڵ
03-06-2022

هەواڵگریی ئەمریکا: پوتین نەخۆشە و بۆشایی دەسەڵات لە دوای پوتین رەنگە ز...

بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێ، کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا پێی وایە، تەندروستیی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا تێکچووە و خەریکی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجەیە.بەپێی گۆڤاری "Newsweek"ی ئەمریکی، بەرپرسانی باڵا لە سێ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکی رایانگەیاند، پیاوە بەهێزە رووسییەکە دەناڵێنێت بەدەست نەخۆشیی درێژخایەنەوە.بەرپرسێک لە هەواڵگریی ئەمریکا گوتی: "بەدڵنیاییەوە پووتین نەخۆشە. و ئایا بەمنزیکانە دەمرێت یان نا تەنها قسەکردن و پێشبینییە".راپۆرتەکە ئەوەشی خستە روو، دوو بەرپرسی دیکە کە یەکێکیان سەر بە دەزگای هەواڵگریی پێنتاگۆنە و یەکێکیان ئەفسەرێکی خانەنشینە لە هێزە ئاسمانییەکان گوتیان، "دیدی داهاتووی سەرۆکی رووسیا ناڕوونە". راپۆرتەکە رایگەیاند، پووتین لە زۆربەی کاتەکانی مانگی نیسانی رابردوو بوونی نەبوو لە گۆڕەپانی جیهانیدا، چونکە خەریکی وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە بووە، لەو بارەیەوە ئەو ئەفسەرە خانەنشینە پرسیاری ئەوەی کرد، ئایا پووتین نەخۆشە؟ بەڵام نابێت رێگە بدەین چاوەڕێی مردنی بمانبات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێشوەختە لەلایەن ئێمەوە. "رەنگە بۆشایی دەسەڵات لە دوای پووتین زۆر مەترسی بێت بۆ سەر جیهان". بەپێی کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا، پووتین بە بەردەوام هەست بە نەخۆشیی خۆبەزلزانین دەکات دەربارەی کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات و، رەنگە لە مانگی ئاداری رابردوو لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووبێت.یەکێک لە گەورە بەرپرسانی هەواڵگریی گوتی: "مشتەکەی پووتین بەهێزە، بەڵام چیتر رەها نییە و مانۆڕەکانی نێو کۆشکی کریملین زۆر توند نەبوون، چونکە هەمووان هەستیان دەکرد کە کۆتایی نزیکە".هەروەها بەرپرسان هۆشدارییان دا، لەگەڵ زیادبوونی گۆشەگیرکردنی پووتین گەیشتن بە زانیارییە هەواڵگرییە باوەڕپێکراوەکان زۆر زەحمەت بووە. ژێدەر: دژە تیرۆر

هەواڵ
03-06-2022

وێنە.. لە عێراق پاراگلایدەرێکی پڕ لە ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

بە پاراگلایدەر حەبی بێهۆشکەر رەوانەی بەسرە دەکرێت و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: پاراگلایدەرەکە لە وڵاتێکی دراوسێوە رەوانە کراوە.

هەواڵ
03-06-2022

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان. مارینا سیرینی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا. ئه‌م به‌رپرسه‌ ئیتاڵییه ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی ئیتاڵیا‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

هەواڵ
02-06-2022

بۆری ئاوی دوکان تەقیوە و لە سلێمانیش خۆپێشاندانە

قائیمقامییەتی قەزای دوکان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و هاتنەوەی لە هەمان کاتدا، بۆری گواستنەوەی هێڵی دووەم ئاوی دوکان - سلێمانی تەقی و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست بوو لە رووی هاتوچۆوە". لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە: "هۆکاری سەرهەڵدانی ئاستەنگەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆرییەکە ناوەندی هەردوو شەقامەکە تەقیوە". قائیمقامییەتی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەشکرد کە: "هەر دوای رووداوەکەش تیمە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و کارمەندانی هاتوچۆو پۆلیس وئاسایش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، تیمی سیانەی وێستگەی پیرقوربانیش لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی نەهێشتنی ئاستەنگەکان دەدەن". ئەمە لە کاتێکدایە کە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی سلێمانی, بەهۆی نەبوونی ئاو لە بەشە ناوخۆییەکاندا شەقامی سەرەکی سلێمانی - کەرکووک-یان داخست.

هەواڵ
02-06-2022

مەسرور بارزانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات و سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی...

: سەرۆکی حکومەتدەبێ یاسا بە یەکسانی بە سەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ بکرێت و نابێت کەس لە سەرووی یاساوە بێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازی لێکرا.پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزارەت و پارێزگارەکان و سەرپەرشتیارەکانی ئیدارە سەربەخۆکان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆی کرد.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ناوخۆ پوختەیەکی دەربارەی کار و پڕۆژەکانی وەزارەت و ئەو چاکسازیانەی لە وەزارەتی ناوخۆدا کراون، لە چوارچێوەی پلان و کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بە تایبەتی لە ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکانی وەزارەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان لە بوارەکانی هاتووچۆ و نشینگە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.دواتر سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی وەزارەتی ناوخۆ کرد، کە وەزارەتێکی گەورەو گرنگ و یەکێک لە سەرکەوتووترین وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستانە، کە وێڕای ئەوەی وەزارەتێکی خزمەتگوزارییە و چەندین جۆری خزمەت پێشکەشی هاووڵاتییان دەکات، لە هەمانکاتدا جێبەجێکاری یاسا و بەرپرسیاریشە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییان بە هەماهەنگی و هاوکاری دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە کە جێی خۆشحاڵیی و دەستخۆشییە، هەماهەنگییەکی باش هەیە لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بە هۆی ئەم هەماهەنگیی و بەیەکەوە کارکردنە و بە هۆی هاوکاریکردنی هاوولاتییانی هەرێم لە گەڵ دەزگا ئەمنییەکان، ئێستا هەرێمی کوردستان، شوێنێکی ئارامە لە ناوچەیەکی نائارامدا.سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێ یاسا بە یەکسانی بە سەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ بکرێت و نابێت کەس لە سەرووی یاساوە بێت ، بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆشی ڕاسپارد کە لە جێبەجێکردنی یاسا و سزادانی تاوانباران، ئەوانەی بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و کۆمەڵگە، زۆر توند بن و هیچ چاوپۆشیکردن و کەمتەرخەمییەک نەکەن لە بە سزاگەیاندنیان ، بە تایبەتی نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی تاوانی ڕێکخراو ئەنجام دەدەن و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێ شیرازەی کۆمەڵگەی کوردستان تێک بدەن، بۆیە دەبێ بە توندترین شێوە بەرەنگاری ئەم جۆرە تاوانانە ببنەوە .سەرۆکی حکومەت، هەروەها ئاماژەی بە زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کرد و باسی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و سزادانی ئەو شوفێرانە کردەوە کە زۆر بە خێرایی و سەرەڕۆییانە و دوور لە هەموو ڕێنماییەک، ئۆتۆمبێل لێ دەخوڕن .سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە لە فەرمانگەکانی حکومەت ، زۆر بە ڕێزەوە پێشوازی لە هاووڵاتییان بکرێت و بە باشترین و شایستەترین شێوە ، خزمەتیان بکرێت و پێویستە خزمەتکردن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتییان، ئامانجی سەرەکی بەرپرسان و فەرمانبەرانی حکومەت بێت.

هەواڵ
02-06-2022

ڕووسیا دەیان سەرباز لە شەڕی ئۆکراینا دوور دەخاتەوە

بەشێک لە سەربازانی رووسیا ڕەتیدەکەنەوە شەڕ دژی ئۆکراینا بکەن بەپێی هەواڵێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕووسیا چەند سەربازێکی لە ڕیزەکانی سوپا دوور خستووەتەوە و هۆکارەیشی ئەوەیە کە پابەندی فەرمانەکە نابن. هەر بە پێی هەواڵەکە، دادگای سەربازی لە شاری نالچیک، لە ٢٥ی مانگی ئایاردا، دوورخستنەوەی ١١٥ سەربازی پاسەوانی نیشتمانی ڕەتکردەووەتەوە کە ئامادە نەبوون لە مانگی شوباتدا سنووری ئۆکراینا ببەزێنن.

گشتی
02-06-2022

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

 رۆژی دووشەمە ٦/٦/ موچەی مانگی ئایار به‌هه‌مان لیستی پێشوو دەستپێدەکات. لیستی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڕۆژی ٢٧ /٦ کۆتایی دێیت . واتە لەماوەی ٢١ رۆژ موچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت. ‎خشته‌ی موچه‌ی مانگی ئایار به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كات.

هەواڵ
02-06-2022

تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە چەمچەماڵ ڕاگەیاند

تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا بەرپرسێکی پەکەکەیان بە ناوی محەممەد دۆغان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کوشتووە.  ئۆپەراسیۆنەکە لە 21-05-2022 لە ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بووە.

هەواڵ
02-06-2022

دەستەی وەبەرهێنان: ناونووسین بۆ 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە دەستپێدە...

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ناونووسین بۆ سوودمەندبوون لە 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات، کە فۆڕم لە رێگەی ئۆنلاینەوە پڕدەکرێتەوە. نرخی یەکەکانیشی ئاشکرا کرد و گوتی هەر مەتر دووجایەکی لە نێوان 250 بۆ 350 دۆلار دەبێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی حوزەیرانی 2022، د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ناونووسین لە رێگەی ئۆنڵاین بۆ 20 هەزار یەکە نیشتەجێبووەکە دەستپێدەکات و لەو بارەیەوە رێنمایی تایبەت بڵاودەکەینەوە. بەگوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان خەمڵاندنێکیان کردووە بۆ نرخ و قیستی شوقەکان، بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان بێت، نرخی هەر مەترێکی دووجا لە نێوان 250 بۆ 350 دۆلار دەبێت، کە ئەوەش بەگوێرەی خزمەتگوزارییەکان دەگۆڕێت. لە بارەی قیستەکانیشەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتی: "بە گوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان بێت قیستی یەکەکەکان بە 12 بۆ 15 ساڵ دەدرێتەوە." رۆژی چوارشەممە 11-5-2022، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی راگەیاند و گوتی: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بڕیاردراوە لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە، لە قۆناخی یەکەم 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت. هەر ئەو کات محەممەد شوکری گوتیشی لە رابردوودا 186 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون، کە 180 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بوون، لەو پڕۆژانە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت نەیتوانیوە زۆر سوودی لێ ببینن. دەمانەوێت لەم 20 هەزار یەکەیەدا هەموو ئەوانەی سوودمەند دەبن خەڵکی شایستە بن. رۆژی 31-05-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و رێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە کرد  و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، لە زووترینکاتدا دەست بە رێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت. ژێدەر رووداو

هەواڵ
02-06-2022

هادی عامری: پەشیمانین كە سەركردەیەكی وەك مەسعود بارزانیمان لەدەست داوە

یەكێك لە دیارترین سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە توندی ڕەخنە لە سەركردەكانی نزیك لە ئێران دەگرێت و لە لەدەستدانی سەرۆك بارزانی بە بەرپرسیاریان دەزانێت. لە راپۆرتێكدا كە كەناڵی (وەن نیوز)ی عێراقی بڵاوی كردۆتەوە، ئەوە ئاشكرا كراوە، هادی عامری، یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە میانی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لە لەدەستدانی سەرۆك بارزانی دەربڕیوە. هاوكات سەركردەكانی نزیك لە ئێرانی بە بەرپرسیار لەم بارەیەوە داناوە. بەپێی كەناڵەكە، هادی عامری لە كۆبوونەوەكەدا گوتوویەتی: ”ئەگەر بە باشی لەگەڵ مەسعود بارزانی مامەڵەمان بكردایە و متمانەیەكی توندمان دروست بكردایە، ئەمڕۆ لەگەڵمان دەبوو. بەڵام ئەوەی لە 2018 ڕووی دا، وای لێكردین بەهێزترین سەركردەی كورد لەدەست بدەین“. هەر بەپێی راپۆرتەكە، هادی عامری لە كۆبوونەوەكەدا گوتوویەتی: ”لەسەرمان بوو پشتیوانی لە فوئاد حوسێن بكەین بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق، بەڵام ئەوكاتە نووری مالیكی كەوتە ژێر فشاری قاسم سولەیمانی كە نەیدەویست بارزانی لە دەرگای سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە بگەڕێتەوە بەغدا“. كەناڵە عێراقییەكە لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا باسی لەوە كردووە كە عاقڵەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوە دەزانن كە سەرۆك بارزانی و هەڵوێستەكانی، بە پێدانی پۆست گۆڕانیان بەسەردا نایان، بەڵكوو ئەو نەخشە ڕێگاكان دادەڕێژێت، بۆیە پەشیمانن لەوەی لەدەستیان داوە و ئێستا سەرۆك بارزانی لە نێو هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی دایە. باس نیوز

1 2 ... 592 593 594 ... 1148 1149