سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین ئاگادارییهكی بڵاوكردهوه. ئاگاداری لەسەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێرـەوە: بەناوی خودای گەورە و میهرەبان دوای بەدواداچوونێکی زۆری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەگەڵ گەنجینە بڕیاردرا بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان. سەرجەم قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی " سێشەممە " بەرواری ۳۱ ی ٥ ی ۲٠۲۲، سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە. ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 30 ی ئایار ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی ( جایکا) کرد بە سەرۆکایەتی جین یۆنیدا بەڕێوەبەری سەرەکی ئاژانسەکە لە عێراق.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری جایکا لە عێراق، کورتەیەکی دەربارەی کارو پڕۆژەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بەهاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ ، کارەبا و کشتوکاڵ ئەنجام دەدەن ، گرنگترینیان هاوکاریکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە لە هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر کە دەکرێ ببێتە نموونەیەک بۆ شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ، هەروەها ھاوکاریکردن لە دروستکردنی وێستگەی کارۆئاوی لە دێرەلووک و پەرەپێدان و گەیاندنی ئاو لە هەڵەبجە و نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی سلێمانی و چەند پڕۆژەیەکی دیکە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی ئاژانسی جایکای کرد لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستایشی کار و پڕۆژەکانی کردن کە بە شێوەیەکی پیشەییانە ئەنجامی دەدەن و خوازیاری پەرەپێدانی هەماهەنگیی و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی ژاپۆنی بوو بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان .
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە سێ چالاكی جیادا و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا. ئەوەش راگەیەندرا کە توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن بەناوەکانی (ح ، ك ، ق لەدایكبوی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003) كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچە. لە لایەکی دیکەوە بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە توانی تۆمەتبارێك دەستگیر بکات كە تەقەی كردبوو.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارەستانی خەبات لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، لە دوای گەڕانێکی زۆر و بێ وچان ، توانیان تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە كە لەلایەن باوكییەوە كوژرابوو دواتر تەرمەكەی خستبووە ناو زێی گەورە. بۆ لێکۆڵینەوە تەرمی کوژراوەکە برایە پزشکی دادی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە ٣٥٦ ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی ئاو لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان، لەبەر ڕۆشنایی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی بیرەکانی ئاوی خواردنەوە و کەمکردنەوەی سیستەمی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بە تانکەرین، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی (٣٥٦،٦٧٤،١٤٤،٠٠٠) دینار ، بە شێوەی نەختینە و قۆناغ ، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ، ئەو پڕۆژانە بریتیین لە : یەکەم: چاکسازی لە ھێلەکانی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە، سۆران، دەوروبەری سلێمانی، دەوروبەری گەرمیان، کۆیە، ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دھۆک، زاخۆ و ئاکرێ). دووەم: چاکسازی لە عەمبارەکانی پڕۆژەکانی ئاو( ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی ھەڵەبجە، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی کۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دھۆک، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی زاخۆ و ئاوی ئاکرێ). سێیەم: دیزاین و دانانی سیستەمی پێشکەوتووی سکادا و دروستکردنی پڕۆژەی ستراتیجی وێستگەی پاڵاوتن بۆ ( ئاوی ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری ھەولێر، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی کۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دھۆک، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی کەلار و ئاوی زاخۆ). چوارەم: دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ چاککردنەوەی پڕۆژەکان بۆ( ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئاوی دەوروبەری ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری سلێمانی ، ئاوی کۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی کەلار و ئاوی ئاکرێ).
ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد و لە لایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆکەکانی شارەوانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کاروباری شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، کورتەیەکی دەربارەی کار و پڕۆژەکانی وەزارەت و پلانەکانیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و باشتر جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. پاشان سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەی کرد کە بەشێکە لە بەرنامەی سەردانەکانی بۆ گشت وەزارەتەکان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کار و پڕۆژە و پلانەکانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکەن. سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە دەبێ بەرپرسانی حکومەت، وەک یەک تیم کار بکەن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کە ئامانجی سەرەکی خزمەتکردنی هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی شایستە و ڕاییکردنی کارەکانیانە بە خێرایی و دوور لە هەموو ڕووتینێک. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی وەزارەتی شارەوانیی و گەشت و گوزار دا کە یەکێکە لەو وەزارەتانەی پەیوەندییەکی زۆری بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بۆیە بەرپرسانی وەزارەتی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵ و کۆششی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو باشتر جێبەجێکردنی کار و ئەرکەکانیان . سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەگرنگیی کارکردن لە سەر بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار و بایەخدان بە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە دەکرێ ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی هەرێمی کوردستان . هەروەها باسی لە گرنگی پاراستنی ژینگە و پاک و خاوێنی شار و ناوچەکانی کوردستان کرد کە ئەرکی هەموو هاووڵاتییانی کوردستانە بەرپرسیارانە مامەڵە لە گەڵ ژینگەی کوردستان بکەن، چونکە پاراستنی پاک و خاوێنی ژینگە، پاراستنی ژیانە. سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە پێویستی و گرنگی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرد، لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست. بۆ ئەم مەبەستەش، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە داڕشتنەوەی ماستەرپلانی شارەکان و شێواز و پێکهاتەی فراوانکردنیان، مەرج و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ژینگە و تەندروستی و سەوزایی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە بەرچاو بگیرێت. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، چەندین سەرنج و تێبینی و پێشنیار لە لایەن ئامادەبووانەوە بە مەبەستی پێشخستنی زیاتری دامەزراوەکانی حکومەت و خزمەتکردنی هاووڵاتییان خرانەڕوو. 12345
پێگەی "Global Firepower"ی ئەمریکی پۆلێنێکی نوێی بۆ بەهێزترین سوپاکانی جیهان لە ساڵی 2022 راگەیاندووە، بە گوێرەی پێگەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە دێت، دوای ئەویش هەریەک لە رووسیا و چین دێن و عێراقیش لە پلەی 34ەمینی ریزبەندییەکەوە دێت لەسەر ئاستی جیهان. پۆلێنی گڵۆباڵ فایەرپاوەر، پشت دەبەستێت بە توانای ئەگەریی هەموو وڵاتێک بۆ ئەنجامدانی جەنگ لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییەوە بە ئامرازە ئاساییەکان، ئەمەش لە رێگەی بەکارهێنانی 50 هۆکاری تاکەکەسی بۆ دیاریکردنی پلەی هێزی وڵاتێکی دیاریکراو هەر لە رووی هێزی سەربازیی و دارایی تا توانای لۆجستیکی و جۆگرافیا. پۆلێنەکە کە 142 وڵاتی لەخۆ گرتووە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەم دێت و لە پلەی 34ەمینی ریزبەندییەکەش دێت لەسەر ئاستی جیهان، هەریەک لە کۆسۆڤۆ، بووتان و ئایسلەنداش لە ریزبەندی کۆتایی پۆلێنەکەدا دێن. وەرگیراوە لە دژە تیرۆر
رۆژى 29/5/2022 ئيبراهيم محهممهد كانهبى جێگرى سهرۆكى ژوور به ئامادهبوونى فيدائهددين محهممهد ئهمين و عهبدولكهريم مستهفا ئهندامانى ئهنجومهنى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له شاندێكى كونسوڵخانهى ههنگاريا كه پێك هاتبوون له ئهتێلا توت كونسوڵى گشتى و ميكلۆش كالاى بهرپرسى ئابوورى و بازرگانى له باڵيۆزخانهى ههنگاريا له كوێت و بهرپرسى بازرگانى نێوان وڵاتى عێراق و ههنگاريا.لهم ديدارهدا گفتوگۆ كرا له بارهى دووباره هاتنهوهى كۆمپانيا ههنگارييهكان بۆ بازاڕهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان و گرنگترين ئهو سێكتهرانهى كه له ئێستادا ههرێمى كوردستان پێويستى يهتى.ئهتێلا توت كونسوڵى گشتى ههنگاريا له ههولێر وتى: دهرفهتى باشى كاركردن ههيه له ههرێمى كوردستان وه كاتێكى باشه بۆ نوێكردنهوهى پهيوهندييه بازرگانييهكانمان لهگهڵ ههرێمى كوردستان كه لهم دوو ساڵهى دواييدا به هۆى پهتاى كۆڤيد -–19 وهستابوون.كونسوڵ وتى: ئێمه ههوڵ دهدهين كۆمپانياى زياترى وڵاتهكهمان بهێنينه عێراق و ههرێمى كوردستان، له ئێستاشدا لێكۆڵينهوه دهكهين بۆ بهرچاو روونى زياتر بۆ كۆمپانياكانمان.شاندى ميوان وتيان: به يارمهتى ژوورى بازرگانى ههولێر و لايهنه پهيوهنديدارهكان له داهاتوودا به گڕوتينێكى زياتر دێينهوه ناو بازاڕهكانى عێراق، دهمانهوێت پهرهى زياتر به پهيوهندييه بازرگانييهكانمان بدهين، له لاى خۆمانهوه لهگهڵ ژوورى بازرگانى ههنگارى و ژوورى بازرگانى عهرهبى – ههنگارى قسهمان كردووه و بهرنامهى باشمان داناوه.ئهوهشيان خستهروو كه كۆمپانياكانى وڵاتى ههنگاريا و بهرههمهكانيان كێبڕكێ ى وڵاتانى تر دهكهن له رووى كوالێتى و نرخهوه.ئيبراهيم محهممهد كانهبى جێگرى سهرۆكى ژوور وتى: پهيوهندى بازرگانى له نێوان عێراق و وڵاتى ههنگاريا پهيوهندييهكى كۆنه، هيوادارين دووباره ئهو پهيوهندييه به گڕ و تينێكى زياترهوه بگهڕێنينهوه.جێگرى سهرۆكى ژوور وتى: له پێش بڵاوبوونهوهى پهتاى كۆڤيد – 19 وهكو شاندێكى بازرگانى ههرێمى كوردستان سهردانى وڵاتى ههنگاريامان كرد و لهگهڵ بهشێك له كۆمپانياكان و ژوورى بازرگانى ههنهگاريا كۆبوهوهنهوهى باشمان كرد، داوامان لێكردن به شاندێكى بازرگانييهوه سهردانى ههرێمى كوردستان بكهن بهڵام بههۆى ئهم پهتايه كارهكان وهستان.ههروهها ئامادهبووانى ژوور سهبارهت به كهرتى ئابوورى و بازرگانى ههرێمى كوردستان بهرچاو روونى زياتريان پێدان و گرنگترين ئهو سێكتهرانهيان بۆ باس كردن كه له ئێستادا ههرێمى كوردستان پێويستى پێ يهتى، بههۆى ئهوهى ماوهيهكى زۆره كۆمپانيا ههنگارييهكان له عێراق نهماون،ژوور داوايان كرد كه كۆمپانيا ههنگارييهكان بهشداربن له پێشانگا نێودهوڵهتييهكانى ههرێمى كوردستان و بهرههمهكانيان نمايش بكهن.
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ژن و منداڵێكی دابوو دواتر هەڵاتبوو . دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندار لەنەخۆشخانەی شارن و بە ڕوداوی هاتووچۆ بریندار بوون ، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە ڕوداوەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، لەو ژن و منداڵەی داوەو هەڵاتووە . لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ح ، ك لەدایكبووی 1970 )بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک چێشتخانەی (لەیلا) لە ناوچەی جادریەی ناوەڕاستی شاری بەغدا، بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ڕووخاوە. سەرچاوەكە ڕوونیشی كردووەتەوە كە ڕووخانی چێشتخانەكە بەهۆی ڕوودانی تەقینەوەیەك بووە، بەڵام نازاندرێت هۆكاری تەقینەوەكە چییە و گومان دەكرێت سیستەمی غازی چێشتخانەكە تەقیبێتەوە.
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کراوتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە. بارەگای بارزانی ۲۹ـی ئایاری ۲٠۲۲
راگەیەندراوێک لە دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی وردستانەوە: ماوەیەکە لە ھەندێ پەیج و ماڵپەڕ ، ھەواڵی بێ بنەما لەبارەی مەرجەکانی پێدانی ٢٠ ھەزار شووقەکە بڵاودەکرێنەوە..سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بۆ خێرا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبرد ، لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستکردنی پڕۆژەکە چەندین پێشنیاز خرانەڕوو ، رایسپاردن لەسنوورەکانی خۆیەن کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن ، بەڵام تائێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام کاریان لەسەردەکرێ ، دڵنیابن حکومەت ھەوڵدەدات ، بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات و کەسانی شایستە سوودمەندبن.راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢