ئاسایشی ھەلێر بکوژی ھەردوو مامۆستاکەی ڕاگەیاند. د. كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سهڵاحهددین ئهمڕۆ سێشمهممه (28ی حوزهیران/ یۆنیۆی 2022) لهلایهن قوتابییهك كوژرا. به گوێرهی زانیارییهكان، قوتابییهك كه پێشتر له زانكۆی سۆران كێشهی ههبووه و دهركراوه، ههوڵی داوه رهزامهندی گواستنهوهی بۆ كۆلیژی یاسای زانكۆی سهڵاحهددین وهربگرێت، بهڵام به گوێرهی رێنماییهكان كارهكهی بۆ نهكراوه، ئهویش چهند جارێك ههڕهشهی له د. كاوان كردووه و بهرهبهیانی ئهمڕۆ به 5 فیشهك راگری كۆلیژی یاسا و كارمهندێكی پرسگهكهی بریندار كرد. دوای گهیاندنی د. كاوان بۆ نهخۆشخانه و ئهنجامدانی نهشتهرگهری، بهڵام بههۆی سهختی برینهكهیهوه گیانی لهدهستدا. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا ئاشكرای كرد، بكوژهكه دیاره و له كامیرای چاودێری دهرچووه، جگه لهوهی تهقهی له د. كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلیژی یاسا و كارمهندێكی پرسگهكه كردووه، ههڵیكوتاوهته سهر ماڵی د. ئیدریس حهمه خان و ئهویشی كوشتووه.
بەھۆی تەقینی تانکێکی گازی ژەھراوی لە بەندەرێکی وڵاتی ئوردن، نزیلەی 250 کەس بریندار بوون. تەلەڤزیۆنی رەسمی وڵاتەکە ڕایگیاند کە لە رووداوەکەدا، 11 کەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 250 کەسیش بریندار بوون.
دوای ئەوەی فراکسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عێراق کشایەوە و ھاوکێشەی سیاسی گۆڕا، یەکێتی دەیەوێ بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بەشداری لە حکومەت بکات و پارتیش سورە لەسەر ڕەتکردنەوەی بەرھەم ساڵح. باڵکێش زانیویەتی کە ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتی داوایان لە بەرھەم ساڵح کردووە لە خۆ کاندیدکرن بۆ سەرۆککۆمار بکشێتەوە، بەڵام ڕازی نەبووە. بەپێی زانیاریەکان، دوای گوشارێکی زۆر، بەرھەم ساڵح بە مەرجی بوون بە ھاوسەرۆکی یەکێتی ئامادەبووە بکشێتەوە. بافڵ تاڵەبانیش ئەمەی رەتکردۆتەوە و تا ئێستا یەکلایی نەبوونەتەوە.
دەقی روونکردنەوەکە: لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە ، ئەم بابەتە چەندین جار ڕوونکردنەوەی لەسەر دراوە ، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت، پار ساڵیش هەمان قسە کرا و بەڵام بانگەشەکارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢)جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە کە بینیان کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین کراون. لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمە ڕوو ئێمە کە ئێستا لە قۆناغی چاپکردنی کتێبەکانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی( ٢٠٢٢-٢٠٢٣) ، یەکەم کتێب کە چاپمان کردبێت کتێبی پەروەردەی ئیسلامییە. ئالان حمە سعید صالحوەزیری پەروەردە٢٧ی ٦ی ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی گەشت و گوزار و گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان،لە پێناو ئاسانکاری بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری ڕاپەرین،لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
میدیا عێراقییهكان رایانگەیاند، کە بەۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە، چوار منداڵ گیانیان لهدهستداوه. بەگوێرەی سەرچاوەکان ڕووداوهكه له پارێزگای بهسره روویداوە و هێزهكانی ئاگركوژێنهوهش بههۆی ئاگری زۆرهوه نهیانتوانیوه منداڵەکان ڕزگار بکەن. تاکو ئێستا سهرچاوهكان زانیارییان لەسەر ئهو منداڵانه بڵاو نەکردووەتەوە کە سووتاون.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە پاڵپشتی حکومەتەکانی هۆڵەندا و تورکیا لە قۆناخی جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی نێوخۆییداین بۆ هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوە."
وەک هاونیشتمانییانی سەرتاسەری کوردستان، زۆر نیگەرانم لە دووبارەبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی گشتی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا. ئەو ترسنۆکانەی لە پشت ئەنجامدانی هێرشەکانن بۆیە پەنا بۆ ئەم تاوانکارییە دەبەن، چونکە دەنگی ڕای گشتییان لە عێراقدا لەدەست داوە. لەجیاتی ئەوەی بیر لە داهاتوو بکەنەوە و کار بۆ گەشەسەندنی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان بکەن، گرووپە لە یاسادەرچووەکان، گوندەکانمان مووشەکباران دەکەن و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج. من لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هاوبەشە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها دۆستەکانمان لە دەرەوەی وڵات قسەم کردووە. لە پەیوەندییەكەمدا لەگەڵ بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ، جەختم لەسەر پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كردەوە بۆ پڕكردنەوەی هەر بۆشایییەك كە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا هەبێت كە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بەكاری دەهێنن بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەموو عێراق. من بۆ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵم ڕوون کردەوە کە هێرشەکان، مەترسی لەسەر سەقامگیری و دۆخی وەبەرهێنان لە عێراق بە گشتی دروست دەکەن و داوام لێکردووە ڕێکاری جیدی و کرداری بگرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گرووپانە. ههروهها بەڕێزان وهزیرانی كاروباری پێشمهرگه و ناوخۆم ڕاسپاردووە ههموو رێكارێكی پێویست بگرنهبهر بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامهزراوهكانی نهوت و گاز. لە چوارچێوەی پلانەکەدا، رێککەوتووین لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە. لە ڕۆژانی داهاتووشدا ڕێکاری زیاتر دەگرینەبەر. شەوی ڕابردووش لەگەڵ بەڕێز برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا قسەم کرد. هاوڕێ ئەمریکییەکانمان و هەموو وەبەرهێنەرێک، دەبێت پابەندی بنوێنن؛ ناتوانین مل بۆ ترس و تۆقاندن بدەین. له چهند ڕۆژی داهاتوودا، داوا له دۆست و هاوبهشه نێودهوڵهتییهكانمان دهكهم و ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتیش پێویستە لە پەیوەندی و ههوڵهكانیان لهگهڵ ههولێر و بهغدا بەردەوام بن بۆ ئەوەی بەیەکەوە، ڕێگە له هێرشی تیرۆریستی زیاتر بگرین. حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێزانینەوە لە ڕۆڵی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز و سەرجەم ژێرخانی گشتی دەڕوانێت و بەرگریشی لێ دەکات. زۆر بە ڕاشکاوی دەڵێین، هێرشکردنە سەر هەر شوێنێک لە کوردستان، هێرشکردنە بۆ سەر هەموو کوردستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی. داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم کە ئیرادەیان بەهێز بێت. ئەمە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر ژێرخانی ئێمە و بەشێکە لە هەوڵێکی تێکدەرانە بۆ وەستاندنی ئێمە لە پلانە ستراتیجییەکان و کارنامەی چاکسازیمان. بەڵام دلنیابن وەک هەمیشە خۆڕاگر دەبین . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان26ی حوزەیرانی 2022
وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆشدارییەکی بڵاو کردەوە و داوا لە راگەیاندنەکان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی ھەر بابەتێک دژی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر ھەرێمەکەمان. دەقی ھۆشدارییەکەی وەزارەتی رۆشنبیری:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و ئاماژەی بەوە کرد، "ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێت لە سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکی و هاوەنییە بەردەوامەکان کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج، لەوانەش ئەو سێ هێرشەی لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا کرانە سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە سلێمانی." بەیانامەیێک لەلایەن نێد پرایسەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا - هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانمان دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووەکانی مووشەکی و هاوەن کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە لەوانەش سێ هێرشەکەی چوار ڕۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی. ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیکردنی سەروەری عێراق و چاندنی تۆی دووبەرەکی و ترساندنە. پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێتن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق.
ئهمڕۆ یهكشهممه پۆلیسی راپەڕین له راگهیهنراوێكدا رایگەیاند کە "هاووڵاتییەک بەناوی (م. هـ. س) رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1953، پیشەی کاسپ، دانیشتووی گوندی بەستەستێن سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گیانی لەدەستدا". له راگهیهنراوهكهى پۆلیسى راپهڕیندا ھاتووە "دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و بۆیان دهركهوت، ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی ئیشکردن لە شۆفڵ یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێدا تەقیووە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە دواتر لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".
ئاری هەرسین، ئاماژە بەوە دەکات، دۆخی عێراق زۆر خراپە و لەوە خراپتربێت بە کەس کۆنترۆڵ ناکرێت. سەبارەت بە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەوەی روودەدات حکومەتی عێراق حاکمی موتڵەق نییە، چونکە ئەگەر وابووایه ئەو شتانە رووی نەدەدا، وەک هەرێمی کوردستان چەندین جار بۆ حکومەتی فیدراڵی روونکردووەتەوە، ئەو ناوچانەی دەکەونە نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بووەتە بۆشایی ئەمنی هەیە و بە سوپا و حەشدی شەعبی کۆنترۆڵ ناکرێت". گوتیشی: "لێگەڕێن با ئێمە زامنی سەقامیگری ناوچەکە بکەین، کە ئەمە لە قازانجی حکومەتی عێراقە. هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەو مەبەستەن، حکومەتی هەرێم بچەمێتەوە یان چۆک دابدات بۆ ئیرادەی فاشیزم و شۆفێنیزم و داگیرکاری، ئەمەش هەرگیز روونادات، ئەو زەمەنە بەسەرچوو بتوانن بە فەوجێک و فیرقە و لیوا ناوچەکانی کوردستان داگیر بکەن، هەر کەسێک بیەوێت مامەڵە و دانوستان لەگەڵ ئێمە بکات، دەبێ لە دەوری مێز دابنیشێت نەک بە زمانی فیشەک قسە بکات". راشیگەیاند: "هۆکاری هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە گشتی بەکارهێنانی شێوازی بە دیلە، بۆ بەدەستهێنانی مەرامی سیاسی، دوو شێواز هەیە بۆ گەیشتن بە مەرام، یەکێکیان شێوە مۆدێرن و عەقڵانیەکەیەتی، کە بە دانوستان و گفتوگۆیە، رێگەی دووەم بە عەنتەری و شەڕه، بە درێژایی مێژوو سەلمێنراوە ناتگێنێتە شوێنی مەبەست، جگە لە ماڵوێرانی هێچی دیكهی لە دواوە نییە، ئەو جۆرە مامەڵەکردنە بەجۆرێکی دیکە ئیفلاسی سیاسییە، ئەگەر کەسێک بیەوێت بە میتۆدی سیاسی کێشەکانی چارەسەر بکات؛ دەست بداتە مووشەک و ئاربیجی، ئێمە هەم زمانی عەرەبی و هەمیش فارسی دەزانین، ئەگەر کەسێک بیەوێت گفتوگۆمان لەگەڵ بکات". لەبارەی گواستنەوەی ئەزموونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی یەمەن بۆ عێراق، ئاری هەرسین گوتی: "ئەوەی لە یەمەن روودەدات، جگە لە ماڵوێرانی هیچ دەستکەوتێکی بۆ خەڵکی وڵاتەکە نەبووە، ئێستا عێراق لە رووسی سیاسی، سەربازی و ئابووری، لە دۆخێکی خراپ دایە، ئەگەر لەوە خراپتربێت؛ دەبێتە وێرانە و بە هیچ کەس کۆنترۆڵ ناکرێت". روونیشكردهوه: "ئەوانەی خەون بە یەکپارچەیی عێراقەوە دەبینن، خەڵکی عێراق بن یان دراوسێ، دەبێ باش بزانن بەو جۆرە سیاسەتکردنە مانای "بە یەمەن کردنی عێراق" هەموو شتێک بپارێزێت یەکپارچەی عێراق ناپارێزێت، بۆیە باوەڕناکەم ئەو لایەنانەی رۆڵیان هەیە لە دۆخی سیاسی یەمەن، حەزیان لێبێت ئەو ئەزموونە تاڵە جارێکی دیكه لە عێراق تاقیبکەنەوە، چونکە وەک دەبینین یەمەن وێران بووە و بووەتە مۆڵگەی شەڕ و پێکدادانی خەڵکێک، کە خەڵکی یەمەن نین و تەنیا خەڵکی یەمەنیش بووەتە قوربانی، ئەگەر هەمان شت لە عێراق رووبدات دەرئەنجامەکەی ماڵوێرانی دەبێت، هەرچەندە باوەڕناکەم شکست لە عێراق دووبارە ببێتەوە". k24