دژه تیرۆری كوردستان له راگهیهندراوێكدا، زانیاری له بارهی پهلامارهكهی ئهمڕۆی سهر سهنگهرهكانی پێشمهرگه و سهربازگهی زێلكانی بڵاوكردهوه. له راگهیهندراوهكهدا، هاتووه: "چوار مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان کران". ههروهها هاتووه: "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2022)، کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ، چوار مووشەک لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەکی تەحریر لە شاری مووسڵ و بازگەی دەروازەی باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کە تێیدا میلیشیاکان باڵادەستن ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران". روونیشیكردووهتهوه، "دوو لە مووشەکەکان لە نزیک فەوجی دووی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان لە نزیک گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیک نزیک لە سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە".
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، 3 مانگ دیاریكراوه بۆ ئهو زهوییانهی كارتن، تا مامهڵهی تاپۆكردنیان بكهن، دوای ئهو وادهیه رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر. له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان، لەماوەی رابردووشدا زیاتر لە 110 هەزار پارچە زەوی کارت تاپۆ کراون، داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات، کە زەوییەکانیان کارتە و کراونەتە سەنەد، سەردانی شارەوانی بکەن بۆ ئهوهی مامەڵەی تاپۆکردنیان دهستپێبكهن، بە پێچەوانەوە دوای ماوەی دیاریکراو رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر. ئاماژه بهوهش كراوه، لەکۆی زیاتر لە 160 هەزار کارت تاوەکو ئێستا زیاتر لە 110 هەزار کارت گۆڕدراون بۆ تاپۆ (سەنەد)، 15 هەزار کارتی دیکەش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ کراون بۆ گۆڕینیان بۆ (سەنەد)، لە ئێستادا کار لەسەر ئەو زەوییە کارتانەش دەکرێن، کە کێشەیان تێدایە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێن.
سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی خرانە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو بڕیارە بەھۆی چڕبوونی خۆڵبارینە لە ناوەڕاست و باشووری عیراق و مەترسی ئەنجامدانی ھێرشی چەکداری لەلایەن داعش و گرووپە چەکدارەکان.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک رایگەیاند، غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ ھیچ مەترسیەکی لەسەر نیە، تەنھا کارێکی گێرە شێوێنی چەند تاقم و گروپێکە کە گومان دەکرێت سەر بە حەشدی شەعبی بن چەند گولە ڕاجیمەیەکی دوازدەیی و بە شێوەی ھەڕەمەکی ئاراستەی کۆرمۆر کردووە، ئەو جۆرە کاتیوشانە ھێز و کاریگەریەکی وای نیە و مەترسی بۆ سەر تەنھا بینایەکیش دروست ناکات.ئەوەشی راگەیاند، ھەروەھا حکومەتی عێراق لەم کات و زروفەدا گیرۆدەی دوو بەرەکی و قەیرانێکی قوڵی سیاسی ناخۆیی بۆتەوە و مەترسی گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسی و حکوڕانی خودی خۆی ھەیە و نزیکە لە شکست و ڕووخان و ناتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر ھەرێمی کوردستان.ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حکومەتی عێراق توانایشی ھەبوایە ناتوانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدراڵی عێراق بکاتە بیانوو بۆسەر غازی کۆرمۆر، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگاکە دەڵێت نابێت نەوت و غاز ھەناردەی دەرەوە بکرێت، غازی کۆرمۆریش تائێستا بەھیچ شێوەیەک ھەناردەی دەرەوە نەکراوە.ئەگەر ئەو خاڵانەی سەریشەوە لەبەرچاو نەگیرێت حکومەتی ھەرێم لە ئێستایا لە ڕووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە و بە دڵنیاییەوە توانای بەرگری لە کێڵگە نەوتی و غازیەکانی خۆی ھەیە.
هێزێکی زۆری پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە رەوانەی ناحیەی قادر کەرەم کراون و ئامانج لە رەوانەکردنی هێزەکەش پاراستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆرە.
ھێزێکی زۆری دژە تیرۆر لە سلێمانییەوە بەرەو کۆرمۆر جوڵەی پێ دەکرێت. نوێ دەکرێتەوە...
بەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی نەرویج ڕایگەیاند، لە نزیک چەند یانەیەکی شەوانە لە ئۆسلۆی پایتەخت، لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا تەقە لە خەڵک کرا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 14ی تریش برینداربوون.رووداوەکە سەعات 1:00ـی بەرەبەیان بە کاتی ئۆسلۆ ڕوویداوە و یەکێک لەو شوێنانەی تەقەی لێکراوە، یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزخوازان بووە. پۆلیسی نەرویج دەڵێت، هێرشەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئۆسلۆ تیرۆریستی بووە و تۆمەتباری سەرەکی لە رووداوی تەقەکردنەکە بە رەچەڵەک ئێرانییە. هەروەها هەواڵگریی نەرویج ڕایگەیاند: تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی نەرویج کەسێکی ئیسلامیی توندڕەوە و نەخۆشیی دەروونی هەیە.ئەو کەسەی تەقەی لە یانە شەوانەکان کردووە، کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خەڵکی شاری سنەیە.
جارێکی تر بە کاتیۆشا ھێرشکرایەوە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر. نوێ دەکرێتەوە..
ههولێر: كارێز بهشێك له جگهری خۆی بهخشی به رێبازی برای كارێز یوسف، گهنجێكی خهڵكی ڕواندزه، له نهخۆشخانهیهكی ههولێر بهشێك له جگهری خۆی بهخشی به رێبازی برای کە لە خۆی گەورەەترە.رێباز یوسف، بهشێك له جگهری لهدهستدابوو، بهم نهشتهرگهرییه كه ماوهی ١٢ كاتژمێری خایاند، بەھۆی برا بچووکەکەیەوە لهمردن رزگاری بوو.ئێستا ههردوو براكه سهلامهتن و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان و پزیشەکەیان سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی راگەیاندووە.
وەزیری كارەبا ئاشكرای كرد، لەم مانگە و لە مانگی داهاتوودا چەند وێستگەیەكی كارەبا دەكەونە كار و بڕی كارەبا زیاد دەكات. دەشڵێت: “لەم هەفتەیەدا 250 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و مانگی داهاتووش چەند وێستگەیەك دەكەنەوە كار”. كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "خواستی كارەبا لەم وەرزە چوار هەزار مێگاواتە، ئەو بەرهەمەی ئێستا هەمانە سێ هەزار و 100 مێگاواتە، بەڵاك چەندین یەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدان و سەرۆکی حکوومەت بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو کۆمپانیایانە تەرخان کردووە". زیاتر گوتیشی: "چەند وێستگەیەكمان لەژێر نۆژەنكردنەوە دان، ئەوان تەواوبن بەرهەمی كارەبا و پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر دەبن، 150 مێگاوات لە ێستگەی خەبات ئێستا نۆژەن دەكرێتەوە و لە كۆمپانیای ماس چەندین یەكە هەیە نۆژەن دەكرێنەوە". ئاماژەی بەوەش دا، كە لەم ماوەیەدا چەندین یەكەی كارەبا دەست بە بەرهەمهێنان دەكەنەوە و كارەبا زیاد دەبێت، گوتیشی: "بڕیارە لەم هەفتەیەدا 150 مێگاواتی وێستگەی خەبات بگەڕێتەوە، هەروەها لەكۆتایی مانگدا یەكەیەكی وێستگەی ماس دەگەڕێتەوە نێو تۆڕی كارەبای نیشتمانی، كە 100 مێگاواتە". وەزیری كارەبا ئاشكراشی كرد، لە مانگی حەوتی داهاتوودا بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت، گوتیشی: "وێستگەی تاسڵووجە، كە 51 مێگاواتە دەكەوێتە كار، هەروەها تاكۆتایی مانگی حەوت سێ یەكەی 29 مێگاواتی، كە دەكاتە 87 مێگاوات، ئەوانیش دەكەونە كار، 38 مێگاواتی وێستگەی كەهرۆئاویی دێرەلووكیش دەكەوێتە كار". كەمال محەمەد ساڵح راشیگەیاند: "لە مانگی نۆی ئەمساڵدا وێستگەیەكی گەورەی كارەبا لە بازیان دەكەوێتە كار، كە 500 مێگاواتە و لە مانگی 10 بەتەواوی دەكەوێتە كار". ئەو دڵنیایی دەدات لە زبادبوونی بەرەهەمی كارەبا و دەڵێت: "بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەو باشتر دەچێت و بەدڵنیایی كاتژمێرەكانی كارەباش زیاتر دەبن و بەرە و باشتر دەچێت و ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خەڵكی خۆمان دەیكەین"
دەنگۆی كشانەوەی كۆمپانیایەكی نەوتیی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان بەدرۆ دەخرێتەوە و هیچ ڕاگەیاندراوێكی فەرمیش لەمبارەیەوە بڵاو نەكراوەتەوە.چەند میدیایەكی عێراق و كوردستان بەبێ هیچ پشتڕاستكردنەوەیەك، هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە و تێیدا باسیان لەوە كردووە، كۆمپانیایەكی ئەمریكی بە ناوی (بەیكەر هیوز) لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كشاوەتەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق (كە دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاندووە ئەو دادگایە بەپێی دەستوور دروست نەكراوە).لەو دەنگۆیەی بڵاویان كردۆتەوە، بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە گوایە (لێژنەی باڵای نەوتی كوردستان) راگەیاندراوی بڵاو كردۆتەوە و كشانەوەی كۆمپانیاكەی راگەیاندووە.باسنیوز، لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەدواداچوونی بۆ ئەم دەنگۆیە كرد، دەركەوت كە نە كۆمپانیا ئەمریكییەكە هیچ زانیارییەكی لەم شێوەیەی خستۆتە ڕوو، نە هیچ لێژنەیەكیش لە هەرێمی كوردستان بە ناوی (لێژنەی باڵای نەوتی كوردستان) هەیە و هەواڵەكە هیچ بنەمایەكی نییە.
دوای ئەوەی فراکسیۆنی سەدر دەستی لەکار کێشایەوە و ھاوکێشەی سیاسی عێراق گۆڕانی بەسەردا داھات، یەکێتی بڕیاریداوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بەرھەم ساڵح لە کاندیدی سەرۆک کۆمار بکشێنێتەوە. سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند، تائێستاش پارتی سورە لەسەر ئەوەی کە بەرھەم ساڵح قبوڵ نەکات، بۆیە یەکێتی دەیەوێ بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بەشداربێ لە پێکھێنانی حکومەت. ئەو سەرچاوەیە وتی: دەنگێکی زاڵ لە سەرکردایەتی یەکێتی ھەیە بۆ کشاندنەوەی بەرھەم ساڵح لە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار.