ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی حوزەیران ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێجی یاسا و د.ئیدریس حەمەخان مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەددین کرد کە دوێنێ لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا گیانیان لەدەستدا.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاریان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی سوید و توركیا دوێنێ لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ، كردوویانە، بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی توركیا لە بەرانبەر رازیبوون بە ئەندامیەتی سوێد لە هاوپەیمانییە سەربازییەكەدا ئەمانەن • هاوکاریی تەواو لەگەڵ تورکیادا لە شەڕی دژ بە پەکەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی. • نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ تورکیادا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانی. • پابەندبوون بە پشتگیرینەکردنی ڕێکخراوەکانی پەیەدە / یەپەگە و فێتۆ. ئەم دووایی لەلایەن تورکیاوە بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەی گولەن بەکاردەهێنرێت. • دوورکەوتنەوە لە سنووردارکردنی گەمارۆ لە پیشەسازیی بەرگری و زیادکردنی هاوکاری. • دامەزراندنی میکانیزمێکی هاوکاریی ستراکتۆری بۆ هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان. • گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی تیرۆریست و ڕێکخستنی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی. • قەدەغەکردنی چالاکی کۆکردنەوەی پارە و دامەزراندنی کارمەند بۆ پەکەکە و لقەکانی و ڕێکخراوە میحوەرەکانی و بەدواداچوونیان. • بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە دژی تورکیا. دەقی ڕێککەوتنانامەکە لە ڕۆژنامەی (Aftonbladet) بڵاوکراوەتەوە، فەھمی کاکەیی کەسایەتیی ناسراوی کورد، کردوویەتی بە کوردی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکاو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیکردنی بەردەوامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر دەربڕی .
ئاگەدارییەک لە بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە: ئاگادارى ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە کارەبایان هەیەو پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە ، بەڵام بەفەرمی ئیشتراکیان نەکردووە، داواکارین لەماوەی (یەک مانگ)دا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبا بکەن بۆ تۆمارکردنی و ئیشتراک کردن بەشێوەری فەرمی، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوەو تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت.ئەگەریش هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی کوردستان هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسند کرا. لە کۆبوونەوەی کەمێک لەمەوبەری پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای نەوت و گاز پەسندکرا". لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگی 79 پەرلەمانتار، پەرلەمانی کوردستان ھەمواری یاسای دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگەی پەسند کرد".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە هێرشی گرووپە چەکدارەکانە بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان. هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆ لەبارەی گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدراڵی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لەپێناوی پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: - خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان لە چەند مانگی رابردوودا و گرنگیی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و رێکارەکانی هەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەکانی نەوت و گاز. - خستنەڕووی بابەتی گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدراڵی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە پێناوی پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە. - خستنەڕووی بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان كە ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون. سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی هەردوو شەهید و هەموو ئاكادیمیكار و مامۆستایانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكاریان ببەخشێت. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە. مسعود بارزانی٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: رۆژی پێنج شهممه ٣٠/٦/٢٠٢٢ دهست به دابهشكردنی موچهی مانگی شهش دهكرێت و رۆژی پێنج شهممه داهاتوو ٧/٧/٢٠٢٢ تهواو دهبێت. واتا له ماوهی ههفتهیهكدا موچهی سهرجهم وهزارهتهكان دابهش دهكرێن.
بهناوی خودای گهوره و میهرهبان بهداخهوه ئهمڕۆ ڕێككهوتی ۲۸ ی ٦ ی ۲٠۲۲ كاتژمێر ۸:۱٥ دهقیقهی بهیانی، قوتابییهک ههڵدهكوتێته سهر ئۆفیسی ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر و دهێی نوێی زانكۆ، كه ماڵی مامۆستایانی زانكۆی سهلاحهدینی لێیه. ئهمهش له ئهنجامی پێشینهی مامهڵهیهكی نهقلكردنی بهر له( ۲ - دووساڵ )بووه، ئهمڕۆ ههمان قوتابی ههڵیكوتایه سهر ئۆفیسی ( پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل –ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی ( پ.ی.د. ئیدریس حهمه خان- مامۆستا له كۆلێژی ئهندازیاری) له ئهنجامدا ههردووكیان شههید دهكات و لهگهڵ ئهوهشدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار دهكات. وێڕای سهرهخۆشی له خانهوادهی مامۆستایانی شههید، هیوای چاكبوونهوه بۆ بریندارهكهش دهخوازین. دڵنیاتان دهكهینهوه، پڕۆسهی خوێندن بهردوام دهبێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه، لهگهڵ ئهوهشدا سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و سهرجهم دهزگا ئهمنییهكان خهریكی لێكۆڵینهوهی ووردن لهم ڕووداوه كارهساتباره بۆئەوەی تاوانبار به سزای یاسایی بگهیەندرێت. ئهنجوومهنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێرڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر.۲۸ ی ٦ ی ۲٠۲۲
زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان . لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات .دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان28ی حوزەیرانی 2022
موقتەدا سەدر ھێرشی کردە سەر بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و ڕایگەیاند:جێگەی شەرمە کەسێک کە واژووی لەسەر یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە،کە سەرۆک کۆمار بێتعەیبەیە بۆ خەڵکی کە سەرۆک کۆمارەکەیان بەکرێگیراوی ڕۆژئاوا بێت.داوای لێبوردن ئەکەم لەخەڵکی کەلە ڕابردوودا پاڵپشتی ئەو بووم لە کاندیدبوون.
بەداخ و نیگەرانیەکەى زۆرەو سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/6/28) لە ڕوداوێکى نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراودا، لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابیەکانى بەشى یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمى زانکۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات. بۆ ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى کەسوکارو خانەوادەى مامۆستایانى شەهید دەکات و هیواى چاکبونەوەى خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازێت. وەزارەتەکەمان لە کاتێکدا بە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەرى یاساو پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەمو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتى ئەکادیمى زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەى بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمى زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى٢٨/حوزەیرانى/٢٠٢٢