Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
01-07-2022

کوڕی فەرماندەیەکی کۆچکردووی یەکێتی خۆی کوشت

زه‌ند نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كورده‌ی تەمەن 22 ساڵ به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا. ئەمڕۆ هەینی‌، زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، کوڕی ئەفسەری دیار و کۆچکردووی یەکێتی و برازای بەرزان ئەحمەد کوردە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لەوێ گیان لەدەست دەدات. بەپێی زانیارییەکان، زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ساڵی 2012 لیوا نەبەز ئەحمەد کوردە، کە باوکین زەند ئەحمەد کوردییە و لێپرسراوی بەشی چاودێری و پشکنینی هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوو، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

هەواڵ
01-07-2022

زێرەڤانی گەڕەكەكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چەكی بێ مۆڵەت ده‌پشكنن

دوای بریارەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستیپێكرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئەفسەرێكی زێرەڤانی رایگه‌یاند، ھەڵمەتەكە لە چەند گەڕەكێكیش دەستیپێكردووە و دانان بازگەی كاتیش  بەردەوام دەبێت. عەمید كامەران ھەورامی، ئەفسەر لە ھێزەكانی زێرەڤانی رایگەیاند، ھەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی چەك بێ مۆڵەت لە شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە و چەندین بازگەی كاتیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دانراون بەردەوامیش دەبێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەو بازگانە چەندین چەكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە. هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ھەڵمەتەكە براوەتە نێو گەرەك و كۆڵانەكانیش لە شوێنانەش چەندین چەك دەستیبەسەر گیراوە، ئەم ھەڵمەتانە بە شەو رۆژ بەردەوام دەبێت. گوتیشی: "شەوی رابردوو لەكاتی دانانی بازگەی كاتی بۆ چەكی بێ مۆڵەت دەست بەماددەی ھۆشبەر لە جۆری حەشیشدا گیرا". k24

هەواڵ
30-06-2022

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروبا...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30 ی حوزەیرانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز کرد کە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە لە دوای هەموارکردنی یاسای نەوت وگاز.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی داهات و خەرجییەکانی نەوت بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 کرا.لە بڕگەیەکی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، داهاتی گشتی بەدەستهاتوو لە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت خرایەڕوو کە بریتییە لە کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو و هەناردەکراو و بەکارهێنراوی ناوخۆیی و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا .دواتر چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتی بەدەستهاتوو لەم ماوەیەدا خرایەڕوو کە بۆ دابینکردنی مووچەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ خەرج کراوە، حکومەتی هەرێم لە داهاتی نەوت پارەی پێویستی بۆ دابینکردنی مووچەی تەواوی شەش مانگی ساڵی 2022ی دابین کردووە، لە کاتێکدا حکومەت فیدرالی بۆ شەش مانگی ساڵی2022 دەبووایە ترلیۆنێک و دووسەد ملیار بنێرێت بەڵام تەنیا دوو مانگ لەو ماوەیەدا بڕە پارەی ناردووە کە تەنیا 400 ملیار دینارە. بەڵام حکومەت مووچە هەموو مانگێکی لە داهاتەکانی نەوت و ناوخۆی هەرێم دابین کردووە و هەموو مانگ مووچەی دابەش کردووە.پاشان خەرجییەکانی دیکەی حکومەت تاووتوێ کرا ، جگە لە خەرجیی مووچە کە لە داهاتی نەوت دابینکراوە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 وا بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی ووردبینی دیلۆیت لەسەر ئەم ئامار و زانیاریی وژمارانە بۆ ڕای گشتی بخرێتەڕوو، کۆبوونەوە جەختی کردەوە لەسەر برەودان بە شەفافیەت لەم بوارەدا و هەرێم سەرجەم زانیاریی وژمارەکانی بۆ حکومەتی فیدڕاڵیی و تەنانەت ڕای گشتی هەرێم وعێراق و دەرەوەش خستووەتەڕوو وبەردەوامیش دەبێت و دوایین ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداش تایبەت بە وردبینی داهات وخەرجیی وقەرز و میلاکیی وەزیفیی لە هەرێم بەڵگەی ئەم ڕاستیەن. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، بریتی بوو لە خستنەڕووی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە ناکۆکیی نەوت وگاز و ئامادەکارییە یاساییەکانی حکومەتی هەرێم پشتبەست بە دەستوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ. کۆبوونەوەکە جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە و دووپاتیشی کردەوە کە؛ شاندی دانوستانکاریی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتۆگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كان.

هەواڵ
30-06-2022

پارێزگاری سلێمانی: هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن دادەخرێن

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سليمانی رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:یەکەم: لە ئەمڕۆ ٣٠ی حوزەیرانەوە، لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە، هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن؛ دادەخرێن و، هەموو مامەڵەکردنێک بەچەکەوە؛ ڕادەگیرێت.دووەم: لیژنەی هاوبەشی ئارامیی لە سنوری یەکەکارگێڕییەکاندا؛ وەک هەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شارو دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت.سێیەم: هەر هاووڵاتییەک بە چەکی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و هەر شوێنێکی تر بکات؛ ڕاستەوخۆ دەستبەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین هاوکارو هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن. د.هەڤاڵ ئەبوبەکرپارێزگاری سلێمانی٢٠٢٢/٦/٣٠

هەواڵ
30-06-2022

رێبەر ئەحمەد: پێویستە دەستبەجێ شوێنەکانی چەکفرۆشتن دابخرێن

وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند زۆربەی شوێنەکانی چەکفرۆشتن داخران. رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرکەسێک داوای مۆڵەتی چەکهەڵگرتن بکات دەبێ بایۆمەتری لە وەزارەتی ناوخۆ هەبێت ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرکەسێک دەستکاری تابلۆ و رەنگی ئۆتۆمبێل بکات، دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت و، ئەو خەڵکانەی خۆیان بە دەستڕۆیشتوو و کوڕە بەرپرس دادەنرێن، لەسەر سەرپێچی سزا دەدرێن. ئەوەشی خستەڕوو، لە هیچ کەسێک قبووڵناکرێ سەرپێچی بکات و چەکی بێمۆڵەتی پێبێت ئەگەر هەر پۆستێکی هەبێتو شوێنی هەڵگرتنی چەک بۆ پێشمەرگە دروستدەکەین بۆ ئەوەی چەک نەبەنەوە.

هەواڵ
30-06-2022

پەیامێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

دەقی پەیامی ئاسایشی هەولێر: لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمرۆ بەدواوە زۆر بەچڕی کار لەسەر نەمانی چەک هەڵگرتن دەکەین لەناو هەموو خەڵك. هەر کارمەندێکی دەزگای ئەمنیش لە کاتی ئەرک نەبێت و چەك هەڵبگرێت بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت. هیوادارین وەك هەمیشە، هاوڵاتیان هاوکارمان بن.

هەواڵ
30-06-2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین ، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھانت ، کۆنسوڵی گشتیی بریتانیا لە ھەولێر ئامادەیی بوو ، دواین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاووتوێ کران. ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پێویستیی پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە پڕەنسیپەکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و سازان کردەوە. لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت حکومەتی عێراق ڕێز لە مافی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت و هەموو لایەک ڕێز لە دەستوور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن.

هەواڵ
30-06-2022

تۆمەتبارێک بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرا

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی سلێمانییەوە: تۆمەتبارێك دەستگیركرامەفرەزەكانی نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیش بەسەر دوو چەكدا گیرا. دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە چەكی بێ مۆڵەتی پێیەو دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بكاتەوە، دەستبەجێ‌ ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لەجۆری دەمانچەو چەند مەخزەن و فیشەكێكدا. لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ه ، م لەدایكبووی 1999) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
30-06-2022

<em>پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە</em>

ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەلکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە.داواش لە دادگاکان دەکەم، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان30ی حوزەیرانی 2022

هەواڵ
30-06-2022

لە ھەولێر كه‌سێك خوشك‌و زاواكه‌ى خۆى كوشت

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌ شارى هه‌ولێر هاووڵاتیه‌ك ده‌ستڕێژى گوللە له‌خوشك‌ و زاواكه‌ى خۆى ده‌كات‌ و هه‌ردووكیان ده‌كوژێت. بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە. https://peyamner.net/archives/32091

هەواڵ
29-06-2022

یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنى قوربان دیاریکرا

بەگوێرەی ھەواڵی ئاژانسەکانی سعودییە، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بیندرا و بۆیە رۆژى 9ى ته‌ممووزی وەک یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنى قوربان دەستنیشانکرد.

هەواڵ
29-06-2022

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پارێزگاری...

سەرۆکی حکومەت :  ئامانج لە هێرشەکانی سەر هەرێم، زیان گەیاندنە بە سەرچاوەی دارایی و ئابووریی و پەکخستنی پرۆسەی وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان.  * ئەنجومەنی وەزیران داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات بەرپرسیارانە و پیشەییانە ڕەفتار بکەن و نەبنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن و پشێوی و توندوتیژی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.  هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی حوزەیرانی 2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهید، پرۆفیسۆر د. کاوان ئیسماعیل ڕاگری کولێجی یاسا لە زانکۆی سەلاحەددین و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئیدریس حەمە خان مامۆستا لە کۆلیجی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانی ڕاسپاردووە ڕێکاری پێویست وەربگرن لە بەرامبەر ئەم تاوانە و لە هەمانکاتدا ڕاشسپێردراون بە کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت، هەروەها پێویستە دادگاکانیش پەلە بکەن لە ڕێکارە یاسایی و قەزائییەکان بەرامبەر تاوانباران و بەسزا گەیاندنیان، تا تاوانباران ببنە پەند بۆ ئەوانەی بیر لە تاوانی لەم جۆرە دەکەنەوە. پاشان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، باسی لە بابەتی چەند بارەبوونەوەی هێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا كرد، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، ئامانج لە ئەو هێرشانە زیان گەیاندنە بە سەرچاوەی دارایی و ئابووریی هەرێم و پەکخستنی پرۆسەی وەبەرهێنانە لە هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ئەرکی خۆیان لە پارێزگاریکردن لە دامەزراوە نیشتیمانیەکانی هەرێم کە سەرچاوەی دابینکردنی مووچە و خەرجیە گشتیەکانی هەرێمە جێبەجێ بکەن . ئاشکراشە کە حکومەتی فیدڕاڵی، بە بێ هیچ پاساوێکی قانونی و دەستووریی، هەرێمی کوردستان بێ بەش دەکات لە شایستە داراییەکانی کە لە کۆی 26 مانگ، تا ئێستا تەنيا بۆ ماوەی 13مانگ بڕە پارەیەکی بە ناوی پێشینە کە تەنیا دووسەد ملیار دینارە ناردووە، لە کاتێکدا سەرجەم پابەندییە داراییەکانی هەرێمیان لە بەشە بودجەکەمان داشکاندوە. ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمیشە پابەندبووە بە دەستوور و ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و شەفافانەش هەموو زانیاریەکانی سەبارەت بە داهات و خەرجیی و قەرز ومیلاکی وەزیفیی، بە ژمارە خستووەتە بەردەم تیمی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بۆیە هیچ چارەسەرێک لە دەرەوەی دەستوور قبوڵکراو نییە. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدڕاڵیی و وەزارەتی نەوت دەکات کە گوشاریی ناڕەوایان بۆ سەر وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بواری نەوت وگاز لە هەرێم ڕابگرن، کە دەبوو وەک دەوڵەتی فیدڕاڵیی، پشتیوانی پێشکەوتن و بووژاندنەوەی ئابووری هەرێم بن، نەک گوشاری ناڕەوا بکەن بۆ پەکخستنی ئەو بووژانەوەیە. هەروەها حکومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش، دەستەیەکی یاسایی سەرقاڵیی ئامادەکارییە. دواتر جێگری سەرۆک وەزیران، باسی لەوە کرد کە زانیاری تەواومان هەیە لەسەر ئەو لایەنەی هێرشەکانی کردووەتە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و لێکۆڵینەوەی وردیش کراوە بۆ ئەوەی ڕێکاریان بەرامبەر وەربگیرێت. گوتیشی: ھێرشە‌كان كراونە‌تە‌ سە‌ر پڕۆژە‌ی فراوانكردنی كێڵگە‌ی کۆرمۆر نەک ئەو بەشەی کە ئێستا غاز بەرهەم دەهێنێت بۆ دابینکردنی پێویستی هاووڵاتییان. ئەنجومەنی وەزیران، لە کاتێکدا جەختی لە گرنگیی هەماهەنگيكردن لە گەڵ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پێدانی زانیاری کردەوە  ، داواشیکرد دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان ، لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکاندا، بەرپرسیارانە و پیشەییانە ڕەفتار بکەن و لە چوارچێوەی ڕێنمایی و ستانداردەکانی ڕۆژنامەوانیی کار بکەن و نەبنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن و پشێوی و توندوتیژی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی .  بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، داوای ڕوونکردنەوە لە ئەنجومەنی وەزیران کرابوو. وەزیرە پەیوەندیدارەکان، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی هۆکارەکانی نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو،  ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا ، ئاماژەی بە هەوڵی وەزارەتەکەیان و وەزارەتی پلاندانان دا بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژە بودجەی هەرێم کە لە پێشەنگی هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم بووە. وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەدا بەوپێیەی یاسای بودجەی فیدڕاڵیی کاریگەری دەبێت لەسەر بودجەی هەرێم و ئەمساڵ حکومەتی فیدڕاڵیش تا ئێستا یاسای بودجەی نییە، ئەمەش وای کردوە کە تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم، وەک ڕەشنووس بمێنێتەوە، هەرچەندە لە ڕووی بەشی داهات و خەرجییە گشتیەکانی ناو پڕۆژە بودجە کاری جدیی کراوە، بە تایبەتیش کە تیمێکی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا بۆ یەکەمجار ئەو خەرجیيانەیان وردبینی کردووە. ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانان و وەزارەتەکانی دیکە و ئاماژەدان بە گرنگیی و بایەخیی یاسای بودجە بۆ خستنەڕووی تەواوی داهات و خەرجیی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و میلاکی وەزیفی، بڕیاریدا پەرلەمانی کوردستان، لەو ڕاپۆرتە ئاگاداربکاتەوە کە لە لایەن وەزارەتی دارایی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کرا. لە بڕگەی کۆتاییدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی پێشنیاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە تایبەت بوو بە دانانی چەند ڕێکار وپێوەرێک لە لایەن وەزارەتەکان لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانی کار و پیشە لە کەرتی تایبەت بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ وپەیمانگاکان، بە جۆرێک وابکرێت دەرفەتەکانی کارکردن بە شێوەیەکی یەکسان دابەش بکرێت کە ڕێگە بگیرێت لەوەی کەسێک سوودی زیاتر لە یەک دەرفەتی کار وەرگرتووە و ژمارەیەکی زۆریش لە هاووڵاتییانی دەرچووی زانکۆ وپەیمانگاکان بێ کارن و هیچ دەرفەتێکی کاریان لە کەرتی تایبەت بۆ نەڕەخساوە، ئەم بابەتە لە لایەن کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران بە ئاراستەی پشتیوانی لە هەر بیرۆکە وپڕۆژە و ڕێکار و کارئاسانییەک کە ببێتەهۆی ڕەخساندنی دەرفەتی کار و پیشە بۆ هاووڵاتیان بە تایبەتی دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کەرتی تایبەت، بڕیاردرا کە پێشنیاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1991 مامەڵە بکرێت و وەزیرەکان، ڕاسپێردران دەسەڵاتی خۆیان کە لەو یاسایە ئاماژەی پێدراوە، بەو ئاراستەیە بەکاربهێنن کە هەلی کار بە یەکسانی برەخسێنرێت.

1 2 ... 575 576 577 ... 1148 1149