لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە. رۆژی یەکشەممە 03-07-2022، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە بە دروشمی "ئێمە چارەسەرین" بە بەشداریی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاريس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد .لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
زۆر بەئازارن ئەو ڕاستیانەی لەناو کۆمەڵگا هەن دەربارەی ژن..زۆر جار بیر دەکەمەوە بۆچی ژن بوونمان دەبیت وا قورس بێت باجەکەی؟ بۆچی ئازاین لە وەرگرتنی هەندی هەڵسوکەوتی نەشیاوی کۆمەڵگاکان و زۆر زوو لێی پێش دەکەوین؟دواتر هەر ژن باجی ئەو هەڵسوکەوتە دەدات،بیر دەکەمەوە ئایا ووڵاتانی پێشکەوتوو هێندە ڕێزی مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی ژن لەلایان بە قەدرە بۆچی ئێمە لەسەر ئەو گرینگی و پێشکەوتنەیان ڕێک دەوەستین و پێش ناکەوین .خۆ ئەوە ڕەنگە هەر من نەبم لەناو ئەو هەموو بیرکردنەوەدابەتەنها وەکو ژنێکی کورد لە سوچێکدا خەریکی نوسینی ئازارەکانم بم.خۆ دەکرێ جارێک نمونەی خۆم نیشانی خۆم و نیشانی ئێوەی مرۆڤ دۆست بدەم .کە دڵنیام زۆربەی ژنان وەک منن.منێک کە پزیشکی پسپۆرم ئەرکێکی دژوار و ئینسانیم لە کۆڵ هەڵداوە . منێک کە ڕۆژانە مامەڵەم لەگەڵ لاشەی مردوێکە و قسە لەگەڵ جەستەی مردوێک دەکەم یان مامەڵە ڵەگەڵ دەست دریژییەکی قێزەون یان منداڵێکی بێ تاوان دەکەم کە زوڵم و ستەمی لێکراوە دواتر دوایی شەن و کەوێکی زۆر بڕیارێک ڕادەگەیەنین کە خۆی لەخۆی ئەو بڕیارانە قورسییەکی ئیجگار زۆری تێدایە، دەزانن کە منێک وەک ماموستای زانکۆ کچ و کوڕی ووڵاتەکەم لەباوەش دەکەم و وەک منداڵەکانی خۆم خەریکم بە پەروەردەیەکی دروست دەیاننێرمه نێو کۆمەڵگا و بە چاوێکی پڕ ئومێدەوە لەهەڵسوکەوتیان دەڕوانم .من کە خەریکی کاری توێکاری و ئیشکگری دەبم لەگەڵ هاوڕێ و ئازیزەکانم .هەردەڵێم بڕوا ئەو ئیشکگریە بەبێ ئەوەی ڕۆڵەیەکی ووڵاتەکەم نەبینم بە جەستەی هەنجن هەنجن کراوی . جگە لەهەموو ئەوەش دەمەوی دایکێکی میهرەبان بم جێگای ڕەزامەندی منداڵەکانم بم و جگە لە ئەرک و کاری ماڵەوە زۆر جار لەبیر دەکەم کە تەندروستیم ناجێگیرە یان پێویستم بە پشوویەکە بۆ خۆم .لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبردنی جێگایەک لە ڕووی ئیدارەوە .ئینجا لەولاوە یەکێک دێت دەڵێت ژن زەعیفەیە و بەسروشت لاوازە،باشە بۆ ژن زەعیفەیە ؟لەوە زیاتر ج بکات؟.ئینجا تەماشای مانشیتی هەواڵەکان دەکەین و گوێبیستی کوشتن دەبین خۆدیارە لە کوشتنی هەر ژنێک کۆتایی بە ژیان و دواڕۆژ و ئومێدی خانەوادەیک دەهێنرێت .ئەی باوک و براو هاوسەری ئازیز تۆکە هێندە میهرەبان و خاوەنی جوانترین ناو نیشانی کەی ڕەوایە بەبێ بیرکردنەوە لەڕۆحی ژن کچ ،ژنەکەت بدەیتە بەر لولەی کلاشنکوفەکەت دواتریش هەر بەناشیرینی بێیت و بڵێی لەسەر شەڕەف کوشتومە .یان پشکنینی پەردەی کچێنی هێنانی ئەو ژنە بە ئیهانەکردن بۆ پشکنین ئەوە بەخۆی سوکایەتییە چونکە نابێت بپرسین ئەی پشکنینی پیاوەکە چۆن بکەین؟ئەی قابیلە پیاوەکەفریشتە بێت؟یان دەزانن زۆر جاران منداڵە کچەکە دەستدرێژی سێکسی کراوەته سەر بەڵام پەردەی کچێنی لەدەست نەداوە و گرفتی بۆ هاوسەرگیری بۆ دروست نابێت خانەوادەکە خۆیان بێ،دەنگ دەکەن و دەڵێن بەردێکی لەسەر دانێ با ئابوڕمان نەجێت .چونکە ئەگەر ئاشکرا بێت لەوانەیە ئەو کچە کە گەورە دەبێت کەس نەیخوازێ و بێبەش بێت لە پیکهێنانی خێزان لە تاوانێک کە گوناحی خۆی تێدانەبووە.ئاخر منداڵێک تاوانی بەرامبەر بکرێت تۆش غەمی ئابڕوی خۆتە وتۆمەتباری تاوانبار وەکو گورگێک بەردەدەیە لاشەیهەزاران منداڵی تر .یان چ تاوانێک هێندەی ئەو نا ڕۆشنبیری و تێنەگەیشتنەی بەشێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا قێزەونترە بڕیارلەدەستی پیاو دابێت 3ژن لەبڕی پێکهێنانی سولحێک و ئاشتکردنەوەی دڵی پیاوێک بدات.من دەڵێم ئەو بیردکردنەوەیەش پەروەردەی دەستی ژنێکە ناوی دایکە ناکرێت تۆی ژن خراب پەروەردەی خێزانێک لە ئەستۆ بگری و دواتر نەشیاوی و ناڕۆشنبیریت ببێتە هۆکاری شلەژان و ووێران کردنی جوانیەکانی کۆمەڵگا .دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناوپسپۆری پزیشکی دادوەریمامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی
پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی وەکو پزیشک ناساندووە و داوای وێنەی رووتی لە کچان و ژنان کردووە. موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر ئاگاداری کردینەوە کەوا لەلایەن کەسێکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێکمان پێکهێنا، دوای بەدواداچوون توانیمان ئەو کەسە دەستنیشان بکەین و ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەین". بە وتەی هۆگر عەزیز، ئەو کەسە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی ئەو کچانەی لە گرووپێکی تەلەگرام کردبوو، دوای دەستبەسەرداگرتنی هەردوو مۆبایلی تۆمەتبار، دەرکەوت چەندین کچ و ئافرەتی دیکەش لەژێر هەڕەشەدابوون، مەبەستی ئەوەبوو پارە لەو کەسانە وەربگرێت. گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوە دەدات پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارە کراوەتەوە و بەپێی ماددەی 2ی مۆبایل دەستگیرکراوە، "دڵنیاییش دەدەینە ئەو کەسانەی کە هەڕەشەیان لێکراوە، ئێستا هەموو بەڵگەکان لەژێر دەستی پۆلیسن". هۆگر عەزیز ئاماژە بەوەش دەدات، "ئەو کەسە خەڵکی شاری هەولێرە، خۆی وەکو پزیشکێکی بەناوبانگ ناساندبوو بە سەدرییەی پزیشکی وێنەی خۆی لە سۆشیالمیدیا بڵاو دەکردەوە. لەو رێگەیەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانە دروست دەکرد کە پەیوەندییان پێوەدەکرد و هەر لەو رێگەیەشەوە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵیان دەبەست".
بڕیارە دادگای بەغدا لەبارەی ئەو سکاڵایە دابنیشێت کە لاهور جەنگی، لە دژی بافڵ تاڵەبانی جوڵاندوویەتی.باڵکێش لە سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، کە ڕۆژی 1ی ئابی2022 دادگای بەغدا لەسەر سکاڵاکەی لاهور جەنگی دژی بافڵ تاڵەبانی دادەنیشێت و بڕیار دەدات.لاهور جەنگی سکاڵای یاسایی لە دژی بافڵ تاڵەبانی لە دادگاکانی سلێمانی و بەغدا تۆمارکردووە دژی بافڵ تاڵەبانی و گوتویەتی بە ناحەق لە حیزب دەرکراوە.پێشتر باڵکێش ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە ئەگەر دادگا لە بەرژەوەندی لاهور جەنگی بڕیار نەدات و نەیگەڕێنێتەوە بۆ ناو حیزب، حیزبێکی نوێ ڕادەگەیەنێت بە ناوی ( یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-عێراق ).
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "شەپۆلی پێنجەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاتووە و ئێستا ڕۆژانە 400 تووشبوو بەم پەتایە تۆمار دەکرێ".
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق ڕێککەوتن. بەپێی زانیارییەکان، هەردولا ڕێککەوتون لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە هەردولا پێی ڕازی بن. بەپێی زانیاریەکان، پێدەچێت سەرکردایەتی یەکێتی ڕای خۆی گۆڕی بێت و بەرهەم ساڵح بکشێنێتەوە. پێشتر باڵكێش هەواڵێکی لە سەرچاوەیەکی ناو یەکێتییەوە گواستەوە کە گوایە بەرهەم ساڵح، لە بەرامبەر کشانەوە لە پۆستی سەرۆک کۆمار، داوای پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی کردوو. بەڵام بافڵ تاڵەبانی ڕازی نەبووە. ئەمڕۆ 02-07-2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. بەگوێرەی بارەگای بارزانی، بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کراون. سەرۆک بارزانی گوتی، "ھەموو پێداگریی و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیریی و گوزەرانی ھاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات." لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ئەو پڕەنسیپانەی بەلایانەوە گرنگە، سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی رەواین و پێمانوایە کە دەبێت گرفتەکان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستوور و رەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێت لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسییەکان رەنگبداتەوە." سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە کە "پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە، بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستوورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتییانە."
ڤیان دهخیل وتهبێژی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق دوای كۆبونهوهی فراكسیۆنهكهیان لهگهڵ مهسعود بارزانی: لهبارهی پۆستی سهرۆك كۆمارهوه:پارتی رێبهر ئهحمهد وهزیری ناوخۆی كاندید كردووه بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار، رێبهر ئهحمهد كاندیدی هاوپهیمانی سێقۆڵی (سهدر+ بارزانی+ حهلبوسی) بوو بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار، ئهم هاوپهیمانێتییه تهنیا حهلبوسی له پۆستی سهرۆكی پهرلهماندا پێ جێگیركراو بهر له یهكلاكردنهوهی پۆستی سهرۆك كۆمارو سهرۆكی حكومهت، سهدر كشایهوهو بارزانی و حهلبوسی له گۆڕهپانهكهدا بهتهنیا جێهێشت، ئێستا لایهنهكانی چوارچێوهی ههماههنگیی كوتلهی گهورهی ناو پهرلهمانن و دهیانهوێت دوای پشووی جهژنی قوربان دانوستانهكانیان بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهت دهستپێبكهن، یهكێتیش هێشتا لهسهر ههڵوێستی خۆی سورهو بهرههم ساڵح بۆ وهرگرتنهوهی پۆستی سهرۆك كۆمار كاندیدكردووه.لایهنهكانی چوارچێوهی ههماههنگیی دهیانهوێت پارتی و یهكێتی لهنێوان خۆیاندا لهسهر یهك كاندید رێككهوتن بكهن، ئهگهر رێككهوتن نهكرێت سیناریۆی ساڵی 2018 دووباره دهبێتهوه كه به دوو كاندید چونه بهردهم پهرلهمان و لایهنه شیعهكان دهنگیان به بهرههم ساڵح داو كاندیدی بارزانی بۆ پۆستهكه كه (فوئاد حسێن) بوو سهرنهكهوت.لایهنهكانی چوارچێوهی ههماههنگیی بهدیاریكراویش نوری مالیكی دژی كاندیدكردنهوهی بهرههم ساڵحه بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار، داوای له یهكێتی كردووه كاندیدی خۆیان بگۆڕن، لایهنهكانی چوارچێوه بهرههم ساڵح تۆمهتبار دهكهن بهوهی دهستی ههبووه له نوسینهوهی یاسای ههڵبژاردن كه بوهته هۆی تێكچوونی دۆخی ناو ماڵی شیعه.لهبهرامبهردا پارتی بههۆی سوربوونی لهسهر وهرگرتنی پۆستی سهرۆك كۆمار، وای له یهكێتی كرد له ههشت مانگی رابردوودا ببێت به هاوپهیمانی مالیكی و پێكهوه یهك لهسهر سێی پهكخهر لهناو پهرلهمانی عێراقدا دروست بكهن، كه بههۆی ئهم ههنگاوهوه دواجار موقتهدا سهدرییان وهكو براوهی یهكهمی ههڵبژاردن ناچاركرد له پهرلهمان بكشێتهوهو نهتوانێت كابینهی نوێی حكومهت دروست بكات.یهكهمجاره پارتی و یهكێتی بهو سهختییه دابهش دهبهن بهسهر ناكۆكییهكانی ناوماڵی شیعهدا، بهڵام لهدوای كشانهوهی سهدر له پهرلهمان، ئێستا دهرفهتی دانوستانێكی نوێ هاتوهته پێشهوه كه ههردوولایان ناچار دهكات گفتوگۆ لهگهڵ مالیكیدا بكهن.پارتی ئامادهیی خۆی بۆ دانوستان لهگهڵ چوارچێوهی ههماههنگیی دهربڕیوهو له رۆژی پڕكردنهوهی كورسییه بهتاڵهكانی سهدرهوه له پهرلهمان سهرهتای كاری هاوبهشی دهستپێكردووه، بهڵام هێشتا بهتهواوهتی خۆی یهكلانهكردوهتهوه بۆ ئهوهی ئایا بهشداری حكومهت دهكات یاخود وهكو سهدر دهكشێتهوه. بهتایبهتیش لهكاتێكدا پارتی دهیهوێت چارهسهری بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سهبارهت به نهوت و غازی ههرێمی كوردستان بكات به مهرجی بهشداربوونی له حكومهتی نوێدا.
ڕۆژی شەممە ٢ـی تەمموزی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین ، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران. ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ـی عێراق و ئەنجامەکانی، ئاماژەی بەوەدا کە ھەموو پێداگری و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیری و گوزەرانی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات. سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی ڕەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستور و ڕەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان ڕەنگبداتەوە، سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە کە پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتیانە. ھەر لەو دانیشتنەدا سەرۆک بارزانی لە پێناو باشتربوونی ئەرک و کاری نوێنەرانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامۆژگاری و بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان بە خزمەتکاری ھاووڵاتیان و دەنگدەران و خۆیان بە بەرگریکاری مافەکانی خەڵک بزانن و کرداریان زیاتربێ لە قسەکردن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواش بخرێت، با ماوەیەکی کەم بێت. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەموو جارێک دەڵێن، شێوەیەکی ستاندار بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن هەیە، لانی کەم پێویستی بە شەش مانگە، بەڵام با هەموومان هەوڵدەین لایەنەکان رێککەون، ئەگەر هەڵبژاردن دواش بخرێت لە وادەی دیاریکراو، با بۆ ماوەیەکی کەمی چەند مانگی بێت". بڕیاربوو 1/10/2022 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی لایەنەکان لەسەر یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، پێشبینی دەکرێت وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دوابخرێت. k24
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).پێشکەشکاری بەڕێز پێش ئەوەی فۆرمەکە پڕکەیتەوە بەووردی ئەم خاڵانەی خوارەوە بخوێنەرەوە: مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت.مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە كێشی لە نێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت.پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کەلەفۆرمەکەدا پڕی دەکاتەوەو دەبێت بەدۆکیومێنت و(بەڵگەنامە)بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەرزانیارییەکانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە.سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکە و ژمارەکان بەڕەنوسی ئینگلزی بنوسە.پاش ووردبینی کردن بۆفۆڕمەکان، دەرکەوت بەهەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە و چانسی دامەزراندنت لە دەست دەچێت.پێشکەشکار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوەو کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییەو کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 1/7/2022 تا رێكەوتی 8/7/2022.كلیك بكە لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە:https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf2ZQoC2t0Yh1hqHjWDUTM4ihcuB8ofLJgkiSROmDayT0vMVw/viewform
بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەینی 7-1-2022) لە ماوەی رابردوودا هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر دوو هەزار ٢٢٨ جۆر چەکی دەمانچە، هەزار و ٨١١ فیشەکی دەمانچە، ٧٤٨ چەکی جۆری کڵاشینکۆف، ٩ هەزار و ٥٢٤ فیشەکی کڵاشینکۆف، ٣ هەزار و ٢٢٢ تاپڕ و بادی و ٢٦ هەزار و ٥٢٣ فیشەکی تاپڕدا بگرن.