Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
هەواڵ
04-02-2026

سامان بەرزنجی: لە ساڵێكدا زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراو...

لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراون و وەزیەری تەندروستیش دەڵێت: 35%ـیان نیشتەجێی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکانی کوردستان کردووە. بەپێی ستانداردی جیهانی لە کۆی 100 هەزار کەس 190 کەس تووشی شێرپەنجە دەبن، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر کەمتر بووە، لە هەر 100 هەزار کەسێک 141 بۆ 151 کەس تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون.د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو 10 هەزار و 481 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بەڵام ڕێژەی 35٪ـی هی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، لە سەنتەرەکانی شێرپەنجە چارەسەری پزیشکیی بۆ خۆیان وەردەگرن. بە گوتەی سامان بەرزنجی، ساڵی ڕابردوو 130 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ شێرپەنجە خەرجکراوە، 596 حاڵەت بە خۆڕایی و لەسەر سندووقی کۆمەک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان چارەسەرییان بۆ کراوە."

هەواڵ
04-02-2026

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە بڕیاری خۆی دەدات

وا بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و وادەی هەڵبژاردنی لە پەرلەمانەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات. ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026، عەلی کینانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئەبشیر یا عێراق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و تاوتوێی دەرئەنجام، پێشنازەکانی سەردانی ئەو شاندە بکەن بەر لە دوو ڕۆژ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. عەلی کینانی وتیشی: "هەر لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵ دەدرێت کۆتا وادە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار دابنرێت کە لە دوو ڕۆژ تێپەڕ نەکات."

هەواڵ
04-02-2026

لە ژاپۆن نزیکەی 35 کەس بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە

شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە وڵاتی ژاپۆنی گرتووەتە و بەهۆیەوە نزیکە 35 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026، ئاژانسی کارەساتەکانی ژاپۆن ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 35 کەس بەهۆی سەرماوە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی ئاژانسەکە، پارێزگای نیگاتا زۆرتریب زیانی بەرکەوتووە و لەو پارێزگایە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەپێی پەیامی ئاژانسە ژاپۆنییەکە، ئەمساڵ لە زۆر ناوچەی ژاپۆن، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕی بەفربارین زیادی کردووە. 

هەواڵ
04-02-2026

موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزیت

موقتەدا سەدر، داواکارە خودا عێراق لە گەندەڵکاران، تیرۆرستان و ئەوانە بپارێزێت خواستیان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئیسرائیل و جەخت لە چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران دەکاتەوە.موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعی (ڕەوتی سەدری پێشوو)، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ سەرکەوتنی زیارەتی شەعبانییە و دوورکەوتنەوەی شەڕ لە وڵات، سوپاسی خودا دەکات. داواش لە خودا دەکات عێراق لە گەندەڵکاران و داگیرکاران بپارێزێت.دەشڵێت: "خودا عێراق لە تیرۆرستان " و ئەوانە بپارێزێت داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکەن لەگەڵ ئیسرائیل. باوەڕدارانیش لەسەر خۆشەویستی نیشتیمان و چاکسازی پتەو و خۆڕاگر بکات." موقتەدا سەدر، بە نەیاری سەرسەختی نووری مالیکی ئەمینداری حیزبی دەعوە، دادەنرێت ئێستا کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەدر زۆرینەی کات لە بەکارهێنانی وشەی گەندەڵکاراندا مەبەستی مالیکییە، ساڵی 2022 کە سەدر لیستی یەکەمی هەڵبژاردن بوو، وتی ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنە شیعەکان جگە لە مالیکی، بۆ پێکهێنانی حکومەت هاوپەیمانی پێکبهێنێت، کاتێک لە هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو، بە تەواوی لە پرۆسەی سیاسی عێراق کشایەوە.

هەواڵ
03-02-2026

ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی لەسەر کوشتنی سێ کەس بڵاوکردەوە

دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتباری سێ ئەندامی خانەوادەیەکی کوشت لەشاری هەولێر لە ڕێکەوتی 2026/1/25 لە ڕووداواێکی تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و لە ماوەیەکی کورتدا ، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد،بەناوی ( أ ، أ ، ع )،لە لایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچوو. تۆمەتباری ناو هاتو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانیەکان بە نیازبوو بەرە و شاری کەرکوک هەڵبێت، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێکرا و دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان بە بریندای دەستگیرمان کرد. تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا ناوە، کە خانەوادەی قوربانیەکان دەناسێت و بە بێ ئاگاداری و لە دەرنگانی شەودا چووەتە ژورەوە و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە،هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان دەردەکەوێت کە تۆمەتبار نەخۆشی نەخۆشخانەی دەرونی شاری هەولێر بوە و نەخۆشی دەرونی درێژخایەنی هەیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر٣ی شوباتی ٢٠٢٦

هەواڵ
03-02-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی گورجستان کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی گورجستان کۆبووەوە، هەردوولا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هاوڕا بوون. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە 03-02-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە سەرۆکوەزیرانی گورجستان(جۆرجیا) کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی گورجستان بە پێزانینەوە، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنی کوردەکانی وڵاتەکەی دا.

هەواڵ
03-02-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووە...

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2/3, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە. بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.

هەواڵ
03-02-2026

نرخی گەشتی عومرە لە ڕەمەزاندا بەرزدەبێتەوە

نرخی گەشتی عومرە کوردستانەوە بۆ سعوودیە لە مانگی رەمەزان بەرز دەبێتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەش دەڵێت: تەنانەت نرخی هۆتێل و خواردنیش لە سعودیە بەرز دەبێتەوە. لە کاتی ئاساییدا گەشتی عومرە بەڕێگەی وشکانی 500 دۆلارێکە و بەڕێگەی ئاسمانی نزیکەی هەزار دۆلار، بەڵام لە مانگی ڕەمەزان جیاوازە و نرخەکە بەرزدەبێتەوە. کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزان نرخی گەشتی عومرە لەڕێگەی وشکانییەوە دەگاتە نزیکەی هەزار دۆلار بۆ 10 رۆژ، بە ڕێگەی ئاسمانیش هەزار و 300 دۆلار. دەشڵێت: "عومرەکردن لە مانگی رەمەزاندا تایبەتە و موسڵمانان چێژی زیاتری لێ دەبینن، لەو مانگەدا لە هەموو جیهانەوە عومرەکاری زیاتر دەچنە سعودیە و بەهۆیەوە نرخەکان کەمێک بەرز دەبنەوە". بە وتەی کاروان ستوونی، لە مانگی رەمەزاندا لە سعودیە نرخی پێداویستییەکانی مانەوە لەو وڵاتە بەرز دەبێتەوە، لەوانە نرخی هۆتێل و خۆراک، ئەوەشی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ زانی. ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە ڕوو لە وڵاتی سعوودیە دەکەن.

هەواڵ
03-02-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی. سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە.

هەواڵ
03-02-2026

کێشە دەکەوێتە نێوان کوڕانی کۆسرەت و کوڕانی تاڵەبانی

بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان کوڕانی کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕانی جەلال تاڵەبانی، گرفت بۆ گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی یەکێتی دروست دەبێ.بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەیەکەوە بڕیاری چەند گۆڕانکارییەکیان لە ئۆرگانەکانی حیزب داوە کە بە دڵی کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ (دەرباز و شاڵاو) نییە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ ناڕەزاییان لە پەراوێز خستنیان دەربڕیوە و داوایان کردووە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بکرێتە ئەندامی هەمیشەیی لیژنەی دانوستانکاری یەکێتی.هەروەها بۆ گۆڕینی د. مەجید، بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێر، داوایان کردووە رێباز بێرکۆتی لە جێی دابنرێت.باڵکێش زانیویەتی، قوباد تاڵەبانی کە خۆی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات، بە داواکارییەکان ڕازی بووە.

گشتی
02-02-2026

ئابڕووبەریی ئێپستاین جیهان دەهەژێنێت؛ ناوی دیارترین کەسەکان ئاشکرا دەک...

لە گەورەترین وەشانی زانیاریدا لە مێژووی ئەم کەیسەدا، ڕۆژی هەینی، 30ی کانوونی دووەمی 2026، زیاتر لە 3 ملیۆن لاپەڕە و 180,000 وێنە و 2,000 ڤیدیۆی پەیوەست بە تۆڕی تاوانەکانی جێفری ئێپستاین بڵاوکرایەوە. ئەم هەنگاوە دوای فشارێکی زۆری کۆنگرێس و دەرچوونی یاسای "ڕوونیی دۆسیەی ئێپستاین" دێت. گرنگترین خاڵەکانی ناو بەڵگەنامە نوێیەکان: تێوەگلانی کەسایەتییە جیهانییەکان: بەڵگەنامەکان ئیمەیڵ و نامەی نوێی نێوان ئێپستاین و چەندین ناوی گەورەی تێدایە، لەوانە ئیلۆن مەسک، بیڵ گەیتس، و بازرگانە گەورەکانی وەک ستیڤ تیش. فشاری سیاسی لە بەریتانیا: بڵاوبوونەوەی وێنە و ئیمەیڵی نوێی شازادە ئەندرۆ و بەرپرسانی وەک پیتەر ماندێڵسۆن، بووەتە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی ماندێڵسۆن لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا. هەڵەی وەزارەتی داد: لە ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراودا، وەزارەتی دادی ئەمریکا ناچار بوو بەشێک لە فایلەکان لابدات دوای ئەوەی دەرکەوت بە هەڵە ناوی بەشێک لە قوربانییەکان و هەندێک وێنەی نەشیاوی تێدا بڵاوکراوەتەوە کە پێویست بوو بشاردرێنەوە. دۆخی ئێستای تاوانباران: گیسلاین ماکسوێڵ: هاوبەشی سەرەکی ئێپستاین، کە ئێستا سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا دراوە، بڕیارە لە 9ی شوباتی 2026 لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەبەردەم لیژنەیەکی کۆنگرێس شایەتی بدات. جێفری ئێپستاین: هەرچەندە لە ساڵی 2019 لە زیندان بە مردوویی دۆزرایەوە و بە "خۆکوشتن" دانرا، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی زیندان و بەڵگەنامە نوێیەکان هێشتا مشتومڕی زۆری لەسەرە. بەپێی ئەو بەڵگەنامە و فایلە نوێیانەی کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکراونەتەوە، لێرەدا ناوی دیارترین ئەو کەسایەتییە سیاسی و جیهانییانە دەخەینە ڕوو کە لەناو تۆمارەکاندا هاتوون (تێبینی: هەبوونی ناو لەم لیستەدا مەرج نییە بە واتای ئەنجامدانی تاوان بێت، بەڵکو نیشاندەری پەیوەندی یان ئاڵوگۆڕی نامەیە) 1. سیاسییە دیارەکانی ئەمریکا: دۆناڵد ترەمپ: ناوی لە چەندین شوێندا هاتووە، لەوانە لێکۆڵینەوەکانی FBI سەبارەت بە پەیوەندییە کۆنەکانی لە نەوەدەکاندا، بەڵام ترەمپ هەمیشە هەموو تۆمەتێکی ڕەتکردووەتەوە. بیڵ کلینتۆن: لەناو بەڵگەنامەکاندا چەندین جار ئاماژەی پێکراوە و وێنەی نوێی بڵاوکراوەتەوە کە لەگەڵ گیسلاین ماکسوێڵدایە. ستیمڤ بانۆن: ڕاوێژکاری پێشووی ترەمپ، کە نامەی ئاڵوگۆڕ کردووە لەگەڵ ئێپستاین سەبارەت بە هەڵمەتە سیاسییەکان لە ئەوروپا . هۆوارد لوتنیک: وەزیری بازرگانی ئێستای ئەمریکا، کە ئیمەیڵەکانی نیشانی دەدەن پلانی دیداری لەگەڵ ئێپستاین هەبووە .   2. بەرپرسە نێودەوڵەتییەکان: پیتەر ماندێڵسۆن (بەریتانیا): باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا، کە دوای دەرکەوتنی نامە گەرمەکانی لەگەڵ ئێپستاین، لە پارتی کرێکاران دەستی لەکار کێشایەوە . میڕۆسلاڤ لایچاک (سلۆڤاکیا): ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سلۆڤاکیا، کە دوای ئاشکرابوونی بانگهێشتنامەکانی ئێپستاین بۆی، دەستی لەکار کێشایەوە . ئیهود باراک (ئیسرائیل): سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل کە ناوی لە لیستەکاندا دووبارە بووەتەوە. 3. کەسایەتییە کاریگەرەکانی تەکنەلۆژیا و ئابووری: ئیلۆن مەسک: نامەکانی نیشانی دەدەن کە بانگهێشت کراوە بۆ دوورگەکە، بەڵام مەسک ڕایگەیاندووە کە بانگهێشتەکەی ڕەتکردووەتەوە . بیڵ گەیتس: پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێپستاین لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان. سێرگی برین: یەکێک لە دامەزرێنەرانی گووگڵ .

هەواڵ
02-02-2026

مەسرور بارزانی گەیشتە دوبەی

‎مەسرور بارزانی بە بانگهێشتی فەرمی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووب گەیشتە دوبەی بۆ بەشداریی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵلا ئەلنعێمی، وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا. سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەکە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.

1 2 ... 56 57 58 ... 1142 1143