Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
20-07-2022

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە  کۆبوونەوەدان

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام لە کۆبوونەوەدا. کۆبوونەوەکە بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە.

هەواڵ
20-07-2022

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی لوتکەی جەددە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: - خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، هەرێم و ناوچەکە و لووتکەی جەددە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان. - خستنەڕووی راپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنیدا. - خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان - عێراق) ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨.

هەواڵ
20-07-2022

پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هابەشیان دەست پێکرد

شانەی ڕاگیاندن و هۆشیاری پیشمەرگە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زنجیرە چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هیزەکانی پیشمەرگە و هیزە فیدراڵیەکان بە پاڵپشتی هیزی ئاسمانی عیڕاقی دەستیپیکرد.

هەواڵ
19-07-2022

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بەیاننامەیەک لە شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەوە: لەچوارچێوەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوکاریەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، ئەمڕۆ بەیانی سێ شەممە، ١٩ی تەموزی ٢٠٢٢، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لە چیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد.لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هەریەک لە هێزەکانی میحوەری شەش و یەکەیەکی زێرەڤانی و هێزێکی دژەتیرۆر و چەند یەکەیەکی تری هێزی پێشمەرگە و فیرقەکانی ١٤ و ١٦ و یەکەیەکی دژەتیرۆری عێراقی، بەپشتیوانی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپای عێراقی، بەشدارییان تێدا کردووە. شایانی باسە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لەیەک تێگەیشتنە ئەمنیە هاوبەشەکانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناو بردن و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا. شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢

هەواڵ
19-07-2022

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەک...

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.لەلە دیدارەکەدا کە ئۆليڤيێ ديكۆتينێ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی و چارەسەرکردنیان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو. سەرۆکی حکومەت، وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور، جەختیشی لەوە کردەوە کە مانەوەی کێشەکان بە بێ چارەسەری و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە، لە بەرژەوەندی ئارامی و سەقامگیریی و هاووڵاتییانی عێراقدا نییە.سەرۆکی حکومەت لە بارەی پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و بەشداریی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان کردەوە.ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بیروڕا
19-07-2022

زۆنی دوو برا و پوورەکە

بیرکردنەوەی زۆری ناوێت، ئێستا کێشەی سەرەکی ئەم هەرێمە هێزێکە جاران ناوی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بوو، ئێستا بۆتە هێزێکی پەرتپەرتی کارتێلئاسا، کە هەرچیی لەم هەرێمەدا خراپە دەستێکی باڵای ئەوی تێدایە. ناشرینترین نموونەی تاڵانیی و وێرانکردن (کە لە عێراقیی عەرەبییشدا هاوشێوەی نییە) لەم هێزەدایە، سلێمانیی گۆڕیوە بۆ زۆنی زبڵ و داگیرکاریی و چەتەیی و شەوکوتیی، ئەگەر فەرمانڕەوایانی زۆنەکانی دیکە لانیکەم مووچە دەدەنە فەرمانبەرانیان و پرۆژە و خزمەتگوزارییان پێشکەش ناکەن، ئەوا حیزبی دوو برا و پوورەکە نە مووچە دەدات و نە خزمەتگوزاریی و پرۆژەش دەکات. لەوەتەی ئەم دوو برا و پوورە لەسەر سەحنەی سیاسەتی ئەم شارە دەرکەوتوون، ئەم شارە ڕۆژ بە ڕۆژ لە داڕزانی کۆتاییی و مرداربوونەوە نزیک دەبێتەوە، ئەگەر خەڵکی ئەم زۆن و سنوور و ناوچەیە لە بەرانبەر ئەم کارتێلە نەجووڵێن و دەرسێکی دانەدەن، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا سلێمانیی و زۆنی سەوز دەبێتە سەرتۆپی هەموو مانشیتە سەلبییەکانی ناوچەکە، هەر لە نەخۆشییەوە بیگرە هەتا دەگاتە وێرانەیی و نائارامیی و پیسوپۆخڵی.. ئایا ڕەوای هەقە هێزێکی ئاوا، کەمینە و بێزراو، دابڕاو لە هەر ڕوئیا و مۆڕاڵ و خاڵێکی ئەرێنیی، ڕەتکراوە لە لایەن زۆرینەی ڕەهای دانیشتوونی زۆنەکە و بگرە هی زۆرینەی قاعیدەی خودی حیزبەکە خۆشیەوە، کە ئەم ناوچەیەی کردووە بە سەرەنوێلک و گۆڕستان؛ ڕێ بدرێت هەر ئاوا بەردەوام بێت؟!

بیروڕا
19-07-2022

کورد و سۆشیالمیدیا

زەوی خاکە فراوانەکەی ژیانکردن، لە چەندین وڵات و کۆمەڵگا و شار و گەڕەك و تیرە و هۆز و عەشیرەت پێکدێت، هەر گۆشەیەکی ئەم زەوییە جۆرە سایکۆلۆژیایەکی تێدایە و شێوازێک رەفتار و نەریتی کۆمەڵایەتی و ڕووداوی ناوچەیی هەڵسوکەوت و ژیانی خەڵك دەچەسپێنن.لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە چەند وڵاتێك دەگرێتەوە, بەگشتی سایکۆلۆژیایەکی هاوبەش هەیە کە ئەویش بەرهەمی ئەو تێکدان و ئاشووبەیە وڵاتانێکی تر ناویانەتەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و لە ئەنجامدا تاکی نیشتەجێی ئەم وڵاتانە لەبری خۆپێگەیاندن و بەرەوپێش چوون لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ ئەوەی بێزاری و غەم و بێتاقەتی دەروونیان بەرامبەر باروودۆخەکە خاڵی بکەنەوە و بۆ چەند ساتێك هەست بە شادی بکەن و دوور لە خەفەت و مەراق لە دڵەوە پێبکەنن و ئازار و ناڕەحەتی ژیان بکەن بە ڕابردوو و لەبیریبکەن…تا ئێرە ئاساییە و هەموو کەسێك مافی خۆیەتی کە هەست بە ئارامی و کامەرانی بکا و لە زەبری دەروونی ڕۆژگار خۆی دەرباز بکالێ بەداخەوە لەو نێوەندەدا هەم کۆمەڵگە، هەم کەسایەتییە دیار و ناسراوەکان (کە بەشێکیان زۆر بچووکن و گەورکراون) هەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش، بە مێنتالێتی (هۆشداری )یەکی کەمەوە ڕەفتار دەکەن و کەوتوونەتە گێژاوێکی مەترسیدار کە لە ئایندەدا کاریگەری خراپی لەسەر لایەنی پەروەرەدەیی منداڵ و نەوەی داهاتوو دروست دەکا و ئایندەی کۆمەڵ و ژینگەی کۆمەڵایەتی دەخاتە بەردەم توونێلێکی تاریك، کە بەس خوا دەیزانێ چی بەسەر ئەم نیشتمانەدا دێت…لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چی دەبینی؟لە فەیسبووکەوە سەیردەکەی لەژێر هەر بڵاوکراوەیەکی هەواڵی و ئابووری و ڕۆشنبیری و هونەری و تەنانەت ئاینیشدا کەسانێك دەبینرێن کە کاریان بووەتە ئەوە بە نزمترین شێوازی ئەدەب کۆمێنت دەنووسن و لە ئەگەری وەڵامدانەوە (Reply )کردنیان لەلایەن هەر کەسێکی ترەوە بازاڕیان گەرم دەبێ و بە خوشك و دایك و عەشیرەتی یەکدیدا دێنە خوار و هەزاران جنێوی نزم بە یەکدی دەدەن کە خەڵك لەرووی نایە باسیشی بکا، جا زۆرینەی ئەو شەڕەجنێوانەش لەلایەن ئەکاونتی فەیك و بە ناوی خوازراوەوە ئەنجام دەدرێن، بەداخەوە لەلایەن گرووپە سیاسییەکانەوە کارتی ئەنتەرنێت و پاڵپشتی دارایی و کۆمەڵێک ئیمتیازی تر بۆ ئەو قارەمانانە دابین دەکرێ !لە هەمان کاتدا، پەیجی فەرمی فەیسبووکی چەندین ماڵپەڕی گەورە و بەناوبانگ دەبینی کە زۆرکات بۆ وروژاندنی هەستی بینەر هەندێ بابەتی دوور لە بەها ڕەوشتییەکان بڵاودەکەنەوە و خوێنەر و بینەر بە شتی بێماناوە سەرقاڵ دەکەن ، لەوەش گەرێ کە کۆمەڵە پەیجێك کاریان بووەتە ئەوەی کار لەسەر وروژاندن بکەن بۆ ئەکتیڤ بوونیان و کۆکردنەوەی لایك و کۆمێنت.وەرە سناپ چات، ئاپە دڵخوازەکەی کچان و گەنجان، ئێ ! چی دەبینیکۆمەڵێک سناپچی کە ژمارەی subscribe (بەشدار) و بینەری سناپەکانیان ملیۆنی تێپەڕاندووە! ملیۆن! ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێیانیان خەریکی گاڵتە و گەپی نزمن و زۆرکات بەناوی گاڵتەوە کاری زۆر ئاست نزم لەگەڵ یەکدی دەکەن، هەروەها کۆمەڵێک “ئافرەتی ناشیرینی سلیکۆناوی”، بەناوی مۆدێل و فاشیۆن و بزنسی بۆگەن، هەر ڕۆژەو بەجۆرێك کار لەسەر شێواندنی سایکۆلۆژیای بەرامبەر دەکەن، کەسانێکی هیچ لەبارنەبوو و پووچەڵ، ئاست نزم و کەم ڕەوشت زمانشڕ و دەمەوەر، هەر ڕۆژە و پەلاماری شار و دیالێکت و کۆمەڵێک دەدەنکە بەبێ هیچ فلتەرێک هەروەك چۆن دەگاتە مۆبایلی تۆی پازدە، بیست، سی، سی و پێنج ساڵی و بەرەو سەرەوە بەهەمان شێوە دەگاتە مۆب و ئاپی منداڵێکی چوار پێنج ساڵی و دەیەها کێشەی پەروەردەیی لە ئایندەیدا دروست دەبێت.گوزەرێك بکە بەنێو تیکتۆکدا، کارەسات لەوێیە!بەپێی وتەی دامەزرێنەرەکەی، تیکتۆک بۆ ئەوە دروست بووە تاوەکو لە ڕێگەیەوە و بە ڤیدیۆی کورت سوود بە یەکتری بگەیەنرێت و هزر و بیری یەکتر بە زانیاری بەسوود ڕۆشن بکرێتەوە، بە کرداریش دروستە و چەندین کەسایەتی پەروەردەیی و هۆشیاری لەڕێی پێگە فەرمییەکانیانەوە لەوێ ڤیدیۆی بەسوود و پڕ زانیاری بڵاودەکەنەوە و پێشوازی یەکی باشی لێدەکرێت، بەڵام ئەوە سەدا 10 بابەتەکەیە، 10ی چی؟ کورە زەحمەتە بگاتە 7 یش!تیکتۆك چونکە ڕێگای مۆنتاژی ڤیدیۆی کورت کردۆتەوە ، کەسانێک دەبینی کە بە جلی کوردی ئوتووکراو( هەندێ جار شۆرت و فانیلەش)ەوە بە لێگزز یان لاندکروزەر(وەنەوشە) کە ئەکید هی خۆشیان نییە و بۆ ڤیدیۆکە هێناویانە، بە دەمانچەیەکی تارق یان کلاشینکۆفێکی سیخۆ و ژەنگاوی یەوە ڤیدیۆی خۆیان تۆمار کردووە و لمووزیان بەرزکردۆتەوە و گۆرانی (هذا شيخ ابن الشيخ) یان لەسەر داناوە، تیاح لەو شێخە! کۆمەڵێکی تر دەبینی کە دوور لە هەموو بەهایەکی ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی ،خەریکی قسەی بێمانا و شەڕەجنێون و ئەوەش هەمووی بێ سانسۆر دەچێتە گشت مۆبایلبێکەوە، جا لە هەمووی خۆشتر بازاری تیکتۆك هەیە کە کڕین و فرۆشتن بە ئەکاونتی تیکتۆک دەکرێ ، یەکێك چووبوو تیکتۆك بکڕێ پێیان گوتبوو نرخی ئەوەندەیە و گوتبووی کەمتر نابێ!! کابرای تیکتۆک فرۆش وتبووی کاکە کەمتری چی تا لایك و فۆڵۆم کۆکردۆتەوە خۆم کردووەتە میزەڵان و دەبدەبەی منداڵان ، ئەوەندە جنێویان پێداوم چۆن بە کەمتر دەیفرۆشم!!!!! هەموو بەکارهێنەرێکیش لە تیکتۆک لە باسی سیاسەتدا، هاوڕێی (مێجەرسن) و (شێخ مەحموود )بووە، لە باسی ئایندا لەگەڵ( مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس )کتێبی داناوە، لە بواری هونەر و میوزیک دا نۆتەی مۆسیقا و گۆرانی فێری( عەلی مەردان) و ( عەدنان کەریم) کردووە، لە سینەمادا (بەهمەنی قوبادی) بە شاگرد وەرناگرێ و لەبابەتی مێژووش خۆی بە (هێرۆدۆت) نادا ... بەزمی کابرای (Cts) و مەهزەلەی سوقرات و ئەنیشتاین ی (Room)  ەکانی (club house) یش لەولاوە بوەستێ. بە گشتی کورد لە سۆشیالمیدیا کەوتووەتە هەڵمەتی فراوانی لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانە و زۆر ناپەسند ، کە ئایندەی هزری و هۆشمەندی تاك بە تاکی شار و گوند و وڵات و نیشتیمانمانی گرتووەتەوە و چارەسەری خێرا و بەپەلەی پێوستە . کە سەیری ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانە دەکەیت تێدەگەیت کورد و بە دیاریکراوی چینە کاراکەی سۆشیالمیدیا لە چ گێژاوێک دایە !! هۆشیار ببنەوە و وریایانە بەکاریبهێنن، هەر یەکێکمان بەرپرسیارەتی گەورەمان لەسەرشانە لەو بابەتە و ناکرێ بەو شێوازە شیرازەی کۆمەڵایەتیمان بەرەو هەڵدێرێکی کارەساتاوی بڕوات تکایە تکایە تکایە لایک و فۆڵۆ و subscribe ەکانتان لە پەیج و ئەکاونتی ئەو سناپچی و هزربۆگەن و پاتاڵ و ڕەوشت نزمانە بکشێننەوە و چیدی مەبنە پاڵپشت بۆیان تا ڕێکلامی هەزار دۆلاری پێبکەن بیکەنە خاتر خوا با ماڵمان بەقوڕ نەگیرێ عەبدولقادر ڕەسوڵ

هەواڵ
19-07-2022

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کاتی دروستکردنی شوقەکانی کرێنشینان ئاشکرا دەک...

د.محەمەد شوکری به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند‌: "ئێمە لە قۆناغی دابینکردنی زەویداین و ئەو قۆناغە لە ھەندێک شوێن زەوی دابینکراوە و لە ھەندێک شوێنیش ئۆفەری خۆمان داوەتە وەبەرھێنەران، کێ باشترین پێشکەش بکات، پرۆژه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و لایه‌نه‌، ئەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و پرسی جیاکردنەوەی شوقەکان 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری کە بۆ ھەر قەزا و ناحیەیه‌ک چەندبێت، بەردەوام کاری له‌سه‌ر دەکەین. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا ھەفتەی داھاتوو ئۆفەری وەبەرھێنەران وەرگرین و زەویش تەرخان بکەین و سەرەتای مانگی ھەشتی ئه‌مساڵ دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە بکەین".

هەواڵ
19-07-2022

وەزیری شەهیدان: ناوی سەرجەم کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەینە د...

بە بۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وتەیەکدا گرنگترین کار و چالاکیی وەزارەتەکەی دەخاتەڕوو. عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، رایگەیاند: "ئێمە وەکو  وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان یەکێکین لەو وەزارەتانەی کە لە یاسای چاکسازیدا ئاماژەی پێکراوە و رۆڵێکی بەرچاومان هەبووە بۆ چاکسازی بەپێی یاسای چاکسازی کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و و پاشان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەوی بۆ دەرچووە". وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەیان بە چەند خاڵێک خستەڕوو کە بریتین لە:. - خەرجکردنی زیاتر لە 19 ملیار و 500 هەزار دینار کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی. -دەرکردنی فەرمان سەبارەت بە پێدانی 11 هەزار و 141 پارچە زەوی، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. -تاپۆکردنی 200 شوقە و 375 خانووی سەروەران و 5500 پارچە زەوی لە شاری هەولێر، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە ساڵی 2011 پێیان درا بوو. -گواستنەوەی دۆسیەی 1085 شەهیدی شەڕی داعش لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەبێ ئەوەی بارگرانی دارایی دروست بکات. -دابەزاندنى سەرجەم دەسەڵاتەکان تەنیا ئەوانە نەبێ کە بە یاسا رێکخراوە. -بەکارخستنی یاسای ژمارە (9)ى ساڵی 2015، تایبەت بە تاقانەی جینۆساید و ناساندنی 361 کەس وەک تاقانەی جینۆساید کە بە یاسا هاتبوو لە کابینەکانی پێشوو رێکنەخرابوو. -گواستنەوەی 171 دۆسیەی شەهیدانی هێزەکانی ئاسایش ـ ناوخۆ و هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە بیابانی سەماوە کە 171 رووفاتی تێدا بوو. -پێداچوونەوە و وردبینی بە 17 هەزار و 889 دۆسیەی شەهیدانی (سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتی). -داتابەیسکردنی١٠هەزار دۆسیەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی. -داتابەیسکردنی ناوی سەرجەم کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان. -     دەرچواندنی (5) رێنمایی تایبەت بە (زیندانیانی سیاسی، شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، تاقانەی جینۆساید، گواستنەوەی دۆسیەکان). -     وەڵامدانەوەی زیاتر لە 2000 سکاڵا، کە لە لایەن کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تۆمار کراوە کە لە کابینەکانی پێشوو کاریان لەسەر نەکرابوو. -     دەستپێکردن بە پێداچوونەوەى وەجبەى نوێى زیندانیانى سیاسى وەک چاکسازى لە لایەن لیژنەکانی چاکسازی. -     داتابەیسکردنى دۆسیەى شەهیدان کە لەم کابینەیە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. -     دروستکردنى ناسنامەى یەگکرتوو، دواى دەرچوونى دۆسیەکان و پشتڕاستکردنەوەیان بەپێی یاسای چاکسازى. -     بەردەوامبوون لە کارى لیژنەکانى چاکسازى لەسەر دۆسیەى شەهیدان لە هەرسێ صنفى سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتى. -     کارکردن بۆ گواستنەوەى دۆسیەکانى ناوخۆ و ئاسایش و زێرەڤانى بە پێى ڕێنمایى ژمارە(5)ى ساڵی 2020. -    گواستنەوەى ئەوانەى یاساى شەهیدان نایانگرێتەوە بۆ ئەو یاسا بەرکارانەى شیاون بۆ نموونە خانەنشینى پێشمەرگە و مەدەنى.

هەواڵ
19-07-2022

به‌له‌مێك کە بنه‌ماڵه‌یه‌كی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ده‌گواسته‌وه,‌ ژێر...

ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان رایانگه‌یاند، به‌له‌مێك 100 سه‌رنشینی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ره‌و ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌گواسته‌وه‌، ژێرئاو كه‌وت، له‌ ئه‌نجامدا 18 ژن خنكان و به‌ڵام پیاوه‌كان رزگاریان بووه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی پاكستان، 100 سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌له‌مه‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌كه‌‌ ئه‌ندامانی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن، ئه‌وانی بۆ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ گوندی "ماشكا"وه‌ به‌ره‌و گوندی "خارور"ی ناوچه‌ی سادق ئابادی هه‌رێمی "به‌نجاب" ده‌گواسته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ژماریه‌ك رزگاركراون، به‌ڵام به‌ ده‌یان سه‌رنشینی دیكه‌ شوێنبزربوون. ره‌نا كاشف مه‌حموود، گوته‌بێژی ئیداریی ناوچه‌ی سادقئاباد راگه‌یاند، ئه‌وه‌ پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌، رووداوه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 18 ژن، له‌كاتێكدا 25 تا 30 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ رزگاركراون و توانراوه‌‌ له‌ رووباره‌كه‌ ده‌ربهێنرێن. پۆلیسی پاكستان بۆ‌ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرای كردووه‌، تا ئێستا تیمی به‌هاناوه‌چوون به‌دوای ونبووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی له‌ رووباره‌كه‌ ونبوون، ژنن، پیاوه‌كان توانیویانه‌ به‌ مه‌له‌كردن خۆیان رزگار بكه‌ن، به‌ڵام ژنه‌كان مه‌له‌كردنیان نه‌زانیوه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆربه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌ندێكیشیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی 18 ژن له‌ رووباره‌كه‌ پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌ی مردووان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌. https://twitter.com/ChZulfiqarAliS2/status/1549023770136170496?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1549023770136170496%7Ctwgr%5E%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F223099-D8A8D987E2808CD984D987E2808CD985DB8ED983-D8A8D986D987E2808CD985D8A7DAB5D987E2808CDB8CD987E2808CD983DB8C-D8A8DB86-D8A6D8A7D987D987E2808CD986DAAFDB8C-D987D8A7D988D8B3D987E2808CD8B1DAAFDB8CD8B1DB8C-D8AFD987E2808CDAAFD988D8A7D8B3D8AAD987E2808CD988D987..E2808C-DA98DB8ED8B1D8A6D8A7D988-D983D987E2808CD988D8AA k24

هەواڵ
19-07-2022

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

بریارە ئەمڕۆ سێشەمە، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات و لەبارەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ بکەن.

هەواڵ
18-07-2022

باڵکێش گەندەڵییەکی گەورەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات

بە ئیمزای سەرۆکی پەرلەمان بڕێک پارە بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمان خەرج کرا بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی پێ بکەن. باڵکێش لە پەرلەمانتارێکی کوردستانەوە زانیویەتی، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان ١٠ فەرمانبەری ناردووەتە وڵاتی یۆنان بۆ گەشت کردن. لەنێو فەرمانبەرەکاندا سەرۆکی دیوانی پەرلەمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان و بەڕێوەبەری ژمێریاری ھەن و بۆ ھەر یەکێکیان بڕی ١٠٠٠ دۆلار خەرج کراوە کە دەکاتە ٣٠ ھەزار دۆلار. ھەر بەپێی زانیاریەکان، گەشتەکە بە ناوی کۆکردنەوی زانیاری و ئەزموونی یۆنان نووسراوە.

1 2 ... 566 567 568 ... 1148 1149