کریستاڵ هەڕەشە لە کوردستان دەکات ڕۆژ نییە ئاسایش دەستی بەسەردا نەگرێت…دەزگای ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ڕێكەوتی ۲٠ / ۷ / ۲٠۲۲ دوای بەدوادا چوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا لە شارۆچكەی بەحركە دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ٥۷٠ ) پێنج سەد و حەفتا گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )و بڕی( ۳۹٠) سێ سەد و نەوەد گرام (حەشیش ) و بڕی ( ۳٠ ) سی گرام ( جامایكا ) ، لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ( ٤٦ ) چل و شەش شیت حەبی هۆشبەر لەجۆری ( ترامادۆڵ ) ، لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بەناوەکانی ( س ـ ف ـ ب ) و ( ب ـ ب ـ ع ) و ( ڕ ـ ش ـ ق )كە بازرگانی و ماددەی هۆشبەریان بڵاو کردۆتەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر. تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی تەمموزی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عومەر ئەلکەندەری کونسولی گشتیی دەوڵەتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت ،سوپاسی هەوڵ و کۆششی کونسولی گشتی کوەیتی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.کونسولی گشتیی کوەیت ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی.
لهسهر داوای ژمارهیهك رێكخراو و لایهنی سیاسی، ئهمڕۆ سهدان هاووڵاتی به مهبهستی خۆپیشاندان چوونهته بهردهم باڵیۆزخانهی توركیا له شاری بهغدا. شهوی رابردوو، گرووپ و چالاكوانهكان له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بانگهوازیان بۆ خۆپیشاندانی فراوان له دژی توركیا كرد. ئاژانسی ههواڵی فهرمی عێراق، بڵاویكردهوه، خۆپیشاندان لهبهردهم باڵیۆزخانهكه دهستیپێكردووه. ئهم خۆپیشاندانه دوای ئهوه دێت، دوێنێ له سهیرانگهی پهرەخ-ی سنووری ناحیهی دهركاری سهر به ئیدارهی سهربهخۆی زاخۆ، 9 هاووڵاتی گیانیان لهدهستدا و 26ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی تۆپبارانی سوپای توركیا. توركیا رهتیكردووهتهوه تۆپبارانی ناوچهكهی كردبێت و رایگهیاند، ئهوهی روویداوه له لایهن پهكهكهوه كراوه. ههر لهو چوارچێوهیهدا، باڵیۆزخانهی توركیا له شاری بهغدا، ئهمڕۆ پێنجشهممه رایگهیاند، پارتی كرێكارانی كوردستان(PKK) بهرپرسه له هێرشهكهی دوێنێی زاخۆ و وهك هاوسۆزی بۆ قوربانیانی هێرشهكه ئاڵای وڵاتهكهمان دادهگرین. باڵیۆزخانهی توركیا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، وێنهیهكی ئاڵای وڵاتهكهی لهسهر باڵیۆزخانهكه بڵاوكردووهتهوه، كه تا نیوه داگیراوه. k24
بەھۆی تۆپبارانەکەی تورکیا و کوژرانی ژمارەیەک ھاوڵاتی، بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، سبەی لە سەرتاسەری وڵات ماتەمینی بۆ شەهیدانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا لە زاخۆ ڕاگەیەنرا.
وهزارهتی دهرهوهی توركیا رایگەیاند، بههۆی تۆپبارانكردنی پارێزگای دهۆك خهمبارین به كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان، دژی ههر هێرشێكین كه هاووڵاتیانی مهدهنی بههۆیهوه دهكرێنه ئامانج. وهزارهتی دهرهوهی توركیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دژی ههر هێرشێكین كه هاووڵاتیانی مهدهنی بههۆیهوه دهكرێنه ئامانج. ئهوهش خراوهتهڕوو، بۆ دهركهوتنی راستییهكان، ئامادهی هاوكارین، توركیا ناوچهی مهدهنی ناكاته ئامانج. جهختی لهوهش كردووەتەوە، بهپێی ههڵسهنگادنمان، ئهم هێرشه لهلایهن پهكهكهوه كراوه، راگهیهندراوهكانی حكومهتی عێراقیش له ژێر كاریگهری پهكهكهیه. دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی هەشت هاووڵاتیی عێراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ 20ی تەممووز لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عێراق کەوتەوە. بەم بۆنە خەمناکە و لە ئەنجامی ئەم رووداوە ئازاربەخشەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی عێراقی دۆست و برا و حکومەتی عێراقی دەکەین خوای گەورە لێیان خۆش بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین. تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. تورکیا لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر بە هەستیارییەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی سڤیل، پێگەی مێژوویی و کولتووری، سروشت پارێزراوبن. هەڵسەنگاندمان بۆ ئەم جۆرە کردەوە و هێرشانە کە راستەوخۆ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج ئەوەیە کە سەرچاوەکەی رێکخراوی تیرۆریستییە و ئەمەش رەوایی خەباتی تورکیا لە دژی تیرۆریستان دەیسەلمێنێت. تورکیا ئامادەیە هەموو هەنگاوێک لە هەر خاڵێک بنێت تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن. بانگهێشتی كاربهدهستانی عێراق دهكهین لهژێر كاریگهری رێكخراوی تیرۆریستیی لێدوان نهدهن و هاریكار و هاوئاهەنگ بن بۆ ئهوهی بكهرە راستەقینەکان ئاشكرا بكرێن
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم. ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری تەندروستی د.سامان بەرزنجیم بۆ شوێنی تۆپبارانەکە ناردووە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ قسەم کردووە بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ بریندارەکان و ئەو خێزانانەی ئازیزەکانیان لەدەستداوە، ئەنجام بدەن. وتیشی: هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە ، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت. ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان. دەشڵێ: هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.هاوخەمم لە گەڵ کەسوکاری قوربانییەکان .
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەتەوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە کەشێکی دۆستانەی ھەبووە و لە زۆربەی پرسەکاندا ھاوڕابوون، بەڵام پرسی سەرۆککۆماریان یەکلا نەکردۆتەوە. باڵکێش زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی سووربووە لەسەر گۆڕینی بەرھەم ساڵح، بەڵام بافڵ تاڵەبانی وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە و ڕایگەیاندووە، دەبێ مەکتەبی سیاسی ئەو بڕیارە بدات. بەپێی زانیارییەکان، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا مەکتەبی سیاسی ھەردوولا لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی دەدەن.
تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە، بە توندی شەرمەزار دەکەین، کە بە داخەوە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی گەشتیار. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدەكان دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.لەماوەی رابردوودا، هەرێمی کوردستان چەندین جار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتییانمان کەوتووە. پێویستە حکومەتی فیدرال و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەکی کاراتر ،ھەوڵی ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوە و کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە بدەن.پێکدادانی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکەش لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی بەردەوام بۆ سەر هاووڵاتییانمان، بۆیە جارێکی دیکەش داوا دەکەین، ھەرێمی کوردستان، لە کێشە و ململانێ ناوچەییەکان دوور بخرێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتییانی بێ تاوان، نەبنە قوربانی . ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان20 ی تەمموزی 2022
لەدوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی ناوەندی و بەڕێوەچوونی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، لەنێوان هەردوولادا، بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسیە ئەمنیانەی، کە کەوتۆتە ناوچە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا،کاتژمێر ٠٧٠٠ ی بەرەبەیانی ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی ناوەندی، لە ناوچەی چیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد، ئۆپەراسیۆنەکە ماوەی دوو رۆژی خایاند و ئەمڕۆ ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، کۆتایی پێهات.ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە پاککردنەوە و کێوماڵ کردنی تەواوەتی بەشی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای زنجیرە چیای قەرەچوغ بوو لە تیرۆریستان، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هێزەکانی پێشمەرگە لیواکانی پیادە و هێزەکانی زێرەڤانی و بەشێک لە هێزەکانی دژەتیرۆر، لە هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش فیرقەکانی ١٤ و ١٦ و یەکەیەکی دژەتیرۆری عێراقی، بەشدارییان تێدا کرد.ئۆپەراسیۆنەکە بە دوو قۆناغ بەڕێوەچوو، قۆناغی یەکەم، لە باشوری رۆژئاواوە لە دەشتاییەکانەوە بەرەو زنجیرە چیای قەرەچوغ، لەرۆژی یەکەمدا ئەم پرۆسەیە ئەنجام درا و تیایدا بەتەواوەتی هێزەکان گەیشتنە شوێنەکانی خۆیان و ئامانج لێی کێوماڵ کردن و رێگری کردن بوو لەو تیرۆریستانەی، کە دەیان ویست لە ناوچە چیاییەکاندا، لە کاتی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی دووەمدا دەربازییان بێت.قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە، بەهەمان شێوە هێزێکی تایبەتی زێرەڤانی و هێزێکی دژە تیرۆری عێراقی، لەسەر زنجیرە چیای قەرەچوغ بەرەو باشور و باشوری رۆژئاوای زنجیرە چیای قەرەچوغ، کێوماڵی ناوچەکەیان کرد.لەهەردووک قۆناغەکەدا، کە دوو رۆژی خایاند، هێزی ئاسمانی پشتیوانی و پشتگیری پڕۆسەکە بوون.ئۆپەراسیۆنەکە بریتی بوو، لە خاپور کردن و وێران کردنی تەواوی ئەو مۆڵگە و بارەگایانەی، کە تیرۆریستانی داعش، وەک شوێنی حەوانەوە و خۆ حەشاردان، بەکاریان دەهێنا، لە زنجیرە چیای قەرەچوغ، لە ئەنجامدا توانرا ٥١ کیلۆمەتر چوارگۆشە ناوچەیەکی شاخاوی سەخت، بەپانی ١٧ کیلۆمەتر بەتەواوەتی کێوماڵ بکرێت، دوو تیرۆریست کوژران و دەست گیرا بەسەر کەرەستە و پێداویستی سەربازی و پزیشکی و هەندێک کەرەستەی خواردەمەنی و خەوتنی تیرۆریستان.لەم ئۆپەراسیۆنەدا، فڕۆکە جەنگیەکان توانیان چەند مۆڵگە و ئەشکەوتێک خاپور بکەن، کە تیرۆریستان وەک شوێنی حەوانەوەی خۆیان بە کاریان هێنابوو.لەکۆتاییدا، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی ناوەندی، لەخاڵی بەیەک گەیشتندا، سەرکەوتنە گەورەکەیان راگەیاند و بە سڵاو کردن لە یەکتر، کۆتاییان بە پڕۆسەکە هێنا. ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
موقتهدا سهدر، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی: توركیا زیاتر بێ ئهدهب بووه، بهوهی وادهزانێت عێراق ناتوانێت وهڵامی بداتهوه جگه لهوهی له وهزارهتی دهرهوه بهشێوهیهكی لاواز ئیدانه بكرێت. سەدر دەڵێ، وهكو ههنگاوی یهكهم پێشنیاز دهكهم: نوێنهرایهتی دیپلۆماسی لهگهڵ توركیا كهمبكرێتهوه. فرۆكهخانهو دهروازه زهمینییهكانی نێوان عێراق و توركیا دابخرێن. بهشێوهیهكی فهرمی سكاڵا بۆلای نهتهوه یهكگرتووهكان بهرز بكرێتهوه. رێككهوتنی ئهمنی لهگهڵ توركیا ههڵبوهشێندرێتهوه. دهستدرێژی بۆ سهر پارێزگاكانی باكورو ههرێم چیتر قبوڵناكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەممووزی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا. کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگی و ھاریکاریی بەھێزی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
بەھۆی تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 20 کەس بوونە قوربانی. دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە باڵکێشی راگەیاند، لە تۆپبارانکردنەکەدا چوار کەس کوژراون و 20ی دیکە برینداربوون.دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار ئەوەشی راگەیاند: قوربانییەکان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هاتوون