ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە بۆ سازان بووە لەسەر پێک‌ھێنانی حکومەتی عێراق و بە دیاریکراوی پۆستی سەرۆ کۆمار. باڵکێش زانیویەتی کە شاندەکەی پارتی پێداگربوون لەسەر رەتکردنەوەی بەرھەم ساڵح وەکو کاندیدی کورد بۆ سەرۆک کۆمار و بە فەرمی داوایان لە یەکێتی کردووە بیگۆڕن. بەڵام بافڵ تاڵەبانی وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە و ھێشتویەتیەوە بۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی.
وەزارتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو-ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمێکی وەزارەتمان بروانامەی زانکۆی نێودەوڵەتی واخنینگی بەدەستهێنا لەووڵاتی هۆڵەندا لە چوارچێوەی بانگهێشتێکی فەرمی حکومەتی هۆڵەندا ،بەهەماهەنگی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و بەسپۆنسەری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM ،لە لایەن زانکۆی واخنی نێودەوڵەتی خولێکی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی بە بەشداری بەشە جیاجیاکانی کەرتی کشتوکاڵ لە ب. گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و تیمێکی پسپۆری بەسەرپەرشتی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان (رزگار حمد خدر) کردووە ،لە ماوەی 2022/7/4 تاوەکو 2022/7/16،کە بریتی‌بوو لە پڕۆگرامێکی ڕاهێنان و چەندین چاڵاکی و بەسەرکردنەوەی مەیدانی، زانکۆی واخن یەکەمین زانکۆیە لەسەر ئاستی زانکۆ ئاست بەرزەکانی جیهان لە بواری پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و ئاو . ئەم خولە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک و دامەزراندنی کێڵگەی نمونەیی ،کە لەگەڵ گۆڕانکاری و کەش و هەوا بگونجێت ،بەتایبەتی لە بواری زانستی زەوی خاک و خۆل ،وە هەروەها گلدانەوەی ئاو و باراناو ،وە لەلایەکی ترەوە دروستکردنی کێڵگەی کشتوکاڵی هەمەچەشنه ،وە پێشکەوتنی بواری تاقیگەیی بۆ ئەوەی بتوانرێ لە بواری تاقیگە و پشکنین و بەرهەمه کشتوکاڵیەکاندا تاقیگەی پێشکەوتوو دابمەزرێت . بەسوپاسەوە زانکۆی ناوبراو ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی سەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاو لەهەرێمی کوردستان. لەکۆتایی لە مەراسیمێکی شایستەی رێکخراودا لەلایەن زانکۆی واخنینگ بڕوانامەی بەشداریکردن و بڕوانامەی بالای زانکۆکە بەخشرایە تیمی بەشداربووان.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە توندی وەڵامی مالیکی دەداتەوە و دەڵێ: نامەوێ ئاژاوە بنێمەوە، بەڵام ڕەنگە لایەنی سێیەم ئەمە بکات. سەدر دەڵێ: پێم سەیرە لەلایەن سەکردەی حیزبی دەعوەوە ھەڕەشەم لێبکرێ کە سەر بە سەدرە دەشڵێ: با مالیکی دەست لە کاری سیاسی ھەڵگرێت و بچێتە بەردەم دادگا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان باندێكی شه‌ش كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبوه. بەرێوبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر، چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه، كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی دیكه.
دەزگای هەواڵگریی ئێران-ئیتڵاعات رایگەیاند، سەرۆکی بە قاچاخبردنی گەورەترین باندی لەشفرۆشی بۆ هەولێریان دەستگیرکردووە کە سەدان لەشفرۆشیان رەوانەی هەولێر کردووە. بەپێی هەواڵیی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ژنە و ناوی (ز. م)ە و بە ناوی خوازراوی "سارا" کاری کردووە. بەشێک لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو کەسە بریتین لە: قومارکردن، فێڵکردن، بڵاوکردنەوەی کاری لەشفرۆشی و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. بەپێی ماڵپەڕی تەسنیم، دوو کەسی دیکە هاوکارییان لەگەڵ ز.م کردووە و کە ناویان (ع.ف) و (ک)، ئەو کەسانە نزیکەی هەزار ئافرەتیان لە هەولێر "فرۆشتووە".
کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆییه‌م 690 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت هاوكاری كراون و خانەکانی منداڵانمان بەپێی تەمەن رێکخستووه‌تەوە و توانیومانە 390 خوول لە سەنتەرەکانی راهێنانی پیشەیی بکەینەوە و راهێنان بە 2 هەزار و 649 گەنج بکەین. وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی له گوتاره‌كه‌یدا باسی لە گرنگترین کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی كرد و گوتی: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یەکێکە لە وەزارەتە گرنگ و خزمەتگوزارەکان، هەموو هەژار و کەمئەندامان و کرێکاران، کارەکانیان لەلای ئێمە ڕایی دەکرێت، لە ماوەی سێ ساڵی کارکردنماندا، ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجام بدەین. گوتیشی: ئێمە بۆ یەکەم جار پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆمەڵایەتیمان ئامادەکردووە، هەروەها پڕۆژەیاسای سزای جێگرەوەمان ئامادەکردووە، کە ئەگەر پەسەند بکرێت، چیتر هیچ کەسێک لەسەر دزینی شتێکى بچووکى کەمبەها، کە ناچێتە خانەى تاوانەوە حوکم نادرێت و هەردوو پڕۆژە یاسای کار و پڕۆژە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیمان ئامادەکردووە و ناردوومانەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەنگدان لەسەریان و دواتر ئاراستەکردنیان بۆ په‌رلەمانی کوردستان. کوێستان محەمەد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لە رووى چاکسازیشەوە، بە تەواوى لە ناو وەزارەتەکەماندا چاکسازیمان کردووە، بەتایبەتی لەسەر پرسەکانى ماددەی هۆشبەر و دەستدرێژی سێکسی و چەند پرسێکی دیکە. سەبارەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەهۆی کاراکردن و چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، توانیومانە 5 هەزار و 431 کۆمپانیا و 41 هەزار و 701 کرێکار دەستەبەر بکەین. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان پشکنەری کار دروست بکەین، ئەرکی ئەو پشکنەرانە بەدواداچوونی شوێنکارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران، هەروەها هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەییمان چالاککردووەتەوە، لە پێناوی پاراستنی تەندروستی و ژیانی کرێکاران. وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی روونیكرده‌وه، هەر لەو کابینەیەدا توانیومانە 390 خوول لە سەنتەرەکانی راهێنانی پیشەیی بکەینەوە و راهێنان بە 2 هەزار و 649 گەنج بکەین لە پیشە جیاجیاکاندا. روونیشكرده‌وه، بۆ یەکەمجارە ئەنجوومەنی وەزیران سیستەمی خێزانی جێگرەوەی پەسەند کردووە، وەک هەر وڵاتێکی پێشکەوتووی دونیا، ئێستا 18 منداڵمان بردووه‌تەوە ناو خێزان، خانەکانی منداڵانمان بەپێی تەمەن رێکخستووه‌تەوە، کە پێشتر هەموو تەمەنەکان پێکەوەبوون، کە ئەمە ببووە هۆی توندوتیژی و دەستدرێژی، ئەو منداڵانەی لە خوێندن دابڕابوون، نێردراونەتەوە بەر خوێندن. کوێستان محەمەد ئاشكرای كرد، لە سلێمانی و دهۆک خانەی سفر بۆ چوارمان کردووەتەوە و هەر لەو دوو شارەش خانەی منداڵانی پەرتەوازە و سەر شەقاممان کردووه‌تەوە، کە پێشتر ئەم منداڵانە بە بڕیاری دادگا دەنێردرانە خانەکان و تێکەڵ بە منداڵەکانی دیكه دەکران، بەساڵاچووانمان لە پەککەوتەکان جیاکردووه‌تەوە و کردوومانەتە دوو خانە. هەروەها گرنگی تەواومان بە منداڵەکانی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو داوە و رێکمان خستوونەتەوە. ئاشكراشی كرد، سەبارەت بە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی کورتەباڵاکان، یاساکەیانمان لەبەرژەوەندییان هەموار کردووه‌تەوە، بە جۆرێک کە پەرە بە تواناکانیان بدرێت و وەک هەر کەسێکی ئاسایی لە ناو کۆمەڵگە ئەرک و مافەکانی خۆیان پیادە بکەن، هەروەها مووچەی 13 هەزار کەمئەنداممان گەڕاندووەتەوە، کە بە ناڕەوا مووچەکانیان بڕدرابوو، لەگەڵ ئەوانەشدا ناسنامەی مەرکەزیمان بۆ کردوون، بۆ یەکەم جارە کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵا ببنە خاوەن ناسنامەی تایبەت بە خۆیان و بەهۆیەوە ماف و سەرمافەکانیان بەدەستبهێنن. سەبارەت بە چاودێری خێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باسی له‌وه كرد، لە کاتی کەرەنتینە و کەمبوونەوەی داهاتی خێزانە هەژارەکان و کرێکاران و کەمئەندامان، کابینەی نۆیەمى حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ‌جار هاوکاریی ئەم خێزانانەی کردووە بەم شێوەیە: یەکەمجار 200 هەزار پاکێج بۆ 200 هەزار خێزان دابین کرا، دواتر 14 ملیار دینار بەسەر 140 هەزار خێزاندا دابەش کرا و هەروەها لە درێژەى ئەم پەتایە و بۆ جاری سێیەمیش 350 هەزار پاکێج بەسەر 350 هەزار خێزاندا دابەش کران.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە بومەلەرزەیەک قەزای کەلار و دەوروبەری ھەژاند. بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر بووە و لە گەرمیان بە گشتی و لە قەزای خانەقین هەستی پێکراوە
نوری مالیکی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له تویتێكدا ده‌ڵێت، "حه‌شد پاڵه‌وان و سه‌ركرده‌كانی ئوممه‌تی موجاهیدانن." ئه‌م تویته‌ی مالیكی پاش دزه‌كردنی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه دێت، كه تێیدا هێرشده‌كاته سه‌ر موقته‌دا سه‌در و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی. له تویته‌كه‌یدا مالیكی ده‌ڵێت، "له رۆژی یه‌كه‌می دروستكردنی حه‌شده‌وه، پشتیوانی كردوون و له‌به‌رده‌م ھەموو ئه‌و هه‌وڵانه‌دا وه‌ستاونه‌ته‌وه دژیان ئه‌نجامدراوه."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 25ی مانگ، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەکرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 17-07-2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، رۆژی 25ی مانگ، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەکرێت و گوتیشی، "پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەستە". ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی 100 ملیار دینار نێردراوە بۆ بانکەکانی سلێمانی، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی تەممووز بەبێ دواکەوتن دابەشبکرێت. بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە سەرجەم ئەو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییانەی سلێمانی کە مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە مووچە وەربگرن، بەڵام ئەمڕۆش مووچە دابەشنەکرا. لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لێکۆڵینەوە لە داهاتی نێوخۆ لە سلێمانی دەکات. عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: "هیچ هۆکارێک نییە بۆ دابەشنەکردنی مووچە لە سلێمانی." گوتیشی: مانگانە داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 120 ملیار دینارە. جەختی لەوەش کردەوە، بۆ دابەشکردنی مووچە لە سنووری سلێمانی پێویستی بە 51 ملیار دینارە لە داهاتی نێوخۆ، خەرجی دیکەش 43 ملیار دینارە بە هەردوو خەرجییەکەوە دەگاتە 94 ملیار دینار لە کاتێکدا داهاتی نێوخۆ زۆر لەو بڕە پارەیە زیاترە. ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەش کرد: ئەو پاساوە راست نییە کە دەگوترێ لە بانکەکاندا نەختینە نییە، پێویستە سەرجەم داهاتەکان بگەڕێنەوە خەزێنەی گشتی و دووبارە دابەشبکرێنەوە. رۆژی 11-7-2022، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی دواکەوتنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی لە سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە رایگەیاند: ئەم مانگە بەهۆی عەرەفە و بەرەجەژنەوە کێشە بۆ مووچە لە سلێمانی دروستبوو، راستەوخۆ دوای جەژن هەموو ئەو کەسانەی کە مووچەیان وەرنەگرتووە لە پارێزگای سلێمانی مووچەکانیان وەردەگرن. رێباز حەملان گوتیشی: 48%ـی داهاتی فرۆشتنی نەوت کە دەستمان دەکەوێت بۆ مووچە دابین دەکرێت. چونکە حکومەتی عێراق هیچ پاڵپشتییەکمان ناکات، لە ماوەی 6 مانگدا 400 ملیار دیناری ناردووە.
نێچیرڤان بارزانی له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی عه‌لی قازی كوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، هه‌وڵه‌كانی خوالێخۆشبوو عه‌لی قازیی له پێناو یه‌كڕیزی گه‌لی كوردی به‌رز نرخاند و گوتی، تا كۆتایی ژیانی هه‌ر به دوای ته‌بایی و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌ی بوو. ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ته‌مووز، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌ت و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی قازی، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌لی قازی كوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به‌ڕێوه چوو. نێچیرڤان بارزانی له‌و رێوڕه‌سمه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وێڕای ده‌ربڕینی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، باسی له‌وه كرد كه عه‌لی قازی تا له ژیاندا مابوو، زۆر به دڵسۆزی و به په‌رۆشه‌وه داوای یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد. هه‌رگیز له خه‌می گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی دوور نه‌ده‌كه‌وت. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌مه‌د له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد و ئاماژه‌ی دا، قازی محه‌مه‌د له قۆناغێكی سه‌ختدا رابه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌ی كردووه و له پێناویدا گیانی خۆی به‌خت كردووه. پێویسته بگوترێ ته‌رمی عه‌لی قازی له دوای ئه‌و رێوڕه‌سمه، به‌ره‌و كه‌لار به‌ڕێ ده‌كرێت و بڕیاره له‌وێ له ته‌نیشت خوشكه‌كه‌ی به خاك بسپێرێت. ده‌قی وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ڕۆژتان باشئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه له‌م ڕێوڕه‌سمه ماته‌مینه‌دا به‌شدارین، تاكو به ڕێز و شكۆوه پێشوازی له ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌لی قازی، كوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر بكه‌ین. خوالێخۆشبوو عه‌لی قازی، كوڕی ڕه‌ش، له‌به‌ر مێژوو و پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادگاری پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر بوو، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، ناچار بووه به‌رگه‌ی زۆر سه‌ختی و زه‌حمه‌تی و په‌نابه‌ری و دووره‌وڵاتی و ئازاره‌كانی بگرێت. هه‌میشه له خه‌می یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كێتیی گه‌له‌كه‌یدا بووه. تا دوایین هه‌ناسه‌ش كه له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، وه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن بینیمان، زۆر به دڵسۆزی و به په‌رۆشه‌وه داوای یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد. هه‌رگیز له خه‌می گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی دوورنه‌ده‌كه‌وت. له هه‌ر كوێ ده‌رفه‌تی هه‌بووایه، به دوای ته‌بایی و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌ی بوو. ئه‌مه‌یشی له پێشه‌وا قازیی باوكییه‌وه بۆی مابووه‌وه. پێشه‌وای نه‌مریش تا دوایین وه‌سیه‌تیشی هه‌ر ئه‌وه بوو كه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی و ته‌باییی گه‌له‌كه‌ی داوا ده‌كرد. ئاماده‌بووانی به‌ڕێزئه‌مڕۆ كه هه‌موومان پێكه‌وه لێره‌ین، بۆ ئه‌وه‌یه ڕێز له پێگه و خه‌بات و تێكۆشانی پێشه‌وا قازی و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان و قوربانیدانیان له‌پێناو گه‌ل و له‌پێناو وڵاته‌كه‌یاندا به‌رز بنرخێنین. پێشه‌وا له‌پێناو ماف و ژیانێكی شایسته و باشتر بۆ گه‌له‌كه‌ی، له‌پێناو كۆتاییهێنان به نكۆڵیكاری و چه‌وسانه‌وه، له قۆناغێكی یه‌كجار دژوار‌دا ڕابه‌رایه‌تیی میلله‌ته‌كه‌ی كرد، دواجاریش مه‌ردانه چووه به‌ر په‌تی سێداره و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆی به‌خشی. پێشه‌وا به‌و قوربانیدانه‌ی، بووه سیمبۆلێكی زیندووی خۆبه‌ختكردن له مێژووی گه‌لی كوردستاندا و بووه به‌شێك له یاده‌وه‌ریی هه‌میشه زیندووی نه‌وه‌ی دوای خۆی. ئێمه كاتێ له ڕێوره‌سمی ماڵئاوایی له كوڕ و یادگاری ئه‌و سه‌ركرده نه‌مره‌دا وه‌ستاوین، مێژووی پر شانازیی كۆماری كوردستان و به‌ها به‌رزه‌كانی هاوبه‌شیی نه‌ته‌وه‌یی و به‌هاناوه‌چوونی بارزانییه‌كان و تێكۆشه‌رانی دیكه، بۆ داكۆكیكردن له كۆمار و داستانی په‌ڕینه‌وه له چه‌می ئاراس دێنینه‌وه یاد. له كاتێكدا به ڕێز و شكۆوه له خه‌باتی پێشه‌وا قازی و بارزانیی نه‌مر و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان ده‌ڕوانین، هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر و خه‌باتكارانه‌مان دێته‌وه یاد كه به درێژاییی زیاتر له سه‌د ساڵ، به هه‌ر ڕێگه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان كرابێت، خه‌باتیان كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌له‌كه‌یان و بوونه قوتابخانه و ڕێنیشانده‌ر و هه‌وێنی درێژه‌پێدانی تێكۆشانی نه‌وه‌ی داهاتووی دوای خۆیان. مێژووی گه‌لی كوردستان، مێژووی هه‌وڵ و تێكۆشانی میلله‌تێكه كه ویستوویه‌تی و ده‌یه‌وێت دوور له غه‌در و پێشێلكردنی ماف، له سایه‌ی دانپێدانانی مافه ڕه‌واكانیدا، به ئاشتی و برایه‌تی، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ میلله‌ت و گه‌لانی برا و هاونیشتمان و هاوچاره‌نووسیدا بژیت. گه‌لێك، هه‌میشه ویستوویه‌تی كێشه‌یه‌كه‌ی سیاسییانه، به ئاشتی و لێكگه‌یشتن و دوور له شه‌ڕ و كاولكاری چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه. گه‌لێك، ویستویه‌تی و ده‌یه‌وێت وه‌ك گه‌لێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه، پێگه‌ی زه‌وتكراوی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و مافه‌كانی بسه‌لمێنرێن، تا بتوانێت ببێته هاوبه‌ش و فاكته‌رێكی به‌هێزی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن كه خزمه‌ت به كۆی میلله‌تانی ناوچه‌كه بكات. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ده‌ست شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری و ململانێی بێ كۆتاییه‌وه، زۆری چه‌شتووه و زۆر ده‌رفه‌تیش له ده‌ست ڕۆیشتووه. ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت په‌یامی گه‌لی كوردستان هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌یه و ئه‌وه ته‌نیا و ته‌نیا په‌یامی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و خواستی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌یه له‌گه‌ڵ هاونیشتمانییه‌كانمان و گه‌لانی برامان له ناوچه‌كه‌دا. ئاماده‌بووانی به‌ڕێز.میلله‌تانی زیندوو هه‌میشه نرخی ڕه‌نج و ماندووبوونی تێكۆشه‌رانیان ده‌گرن. به چاوی وه‌فا و ڕێز له قوربانیدانیان ده‌ڕوانن و یاد و یادگاریان به زیندوویی و به به‌رزی ڕاده‌گرن. زۆر پێویسته ئه‌م كولتووره له‌ناویه گه‌لی ئێمه‌دا به زیندوویی بمێنێته‌وه، پێویسته به‌رده‌وام نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌ی داهاتووش ڕێز له خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌و سه‌ركردانه بگرێت كه له‌پێناو ملله‌تی خۆیاندا خه‌باتیان كردووه و تێكۆشاون و كۆڵیان نه‌داوه. كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌مڕۆ بۆ پێشوازی له ته‌رمی كوڕی ڕه‌ش، ئه‌و وه‌فاداری و ئه‌ركه پیرۆزه‌یه كه لێمان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. ته‌رمی به‌ڕێز عه‌لی قازی تاقانه‌كه‌ی پێشه‌وامان به‌ڕێزه‌وه هێنایه‌وه كوردستان، هه‌ر به ڕێزیشه‌وه له باوه‌شی وڵات‌دا ده‌نێژرێت. ده‌بێ وا بێت و ئه‌مه‌ش مافی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئێمه‌یه كه ڕێز له‌و بنمه‌ماڵه‌یه بگرین. له دوای شه‌هیدبوونی پیشه‌وا قازی، عه‌لی قازیی كۆچكردوو، عه‌وداڵی وڵات بوو، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا زۆر ده‌ربه‌ده‌ری و ماندووبوونی بۆ وڵاته‌كه‌ی بینی و له كۆتاییدا هاته‌وه ناو باوه‌شی وڵاته‌كه‌ی. به خێر بێیته‌وه و ئارام بنوێت كوڕه‌كه‌ی پێشه‌وامان. سڵاو له گیانی پاكی كاكه عه‌لی و دروود بۆ یادی پێشه‌وای نه‌مر و شه‌هیدانی بنه‌ماڵه‌ی خانه‌دان و كوردستانپه‌روه‌ری قازییه‌كان و سه‌رجه‌م شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی كوردستان. پرسه و سه‌ره‌خۆشیی دووباره‌مان له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان و خزم و كه‌سوكار و هه‌موو كوردستانییانی خۆشه‌ویست. یادی كاكه عه‌لی هه‌میشه به خێر و ئێوه‌ش هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه.
لە چوارەم تۆماری دەنگیدا کە بڵاوکرایەوە و دەگوترێت تۆماری دەنگی نووری مالیکییە لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا، نووری مالیکی دەڵێت: "قۆناخی داهاتوو، قۆناخی شەڕە دژی موقتەدا سەدر و رەوتی سەدر؛ بۆیە ئامادەکاریم کردووە و هێز و چەک ئامادە دەکەم". عەلی فازڵ، کە رۆژنامەڤان و نووسەرێکی سیاسیی عێراقیی نیشتەجێی ئەمریکایە، چوارەم تۆماری دەنگی بڵاوکردەوە کە دەڵێت هی 'نووری مالیکی'، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و رێبەری چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەیە. عەلی فازڵ لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "ئەم تۆمارانە لە بنەڕەتدا نزیکەی یەک کاژێر دەنگی تۆمارکراوی نووری مالیکین کە لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی مالیکی لەگەڵ چەند کەسێکی نزیکی خۆی تۆمارکراون و دواتر دزەیان پێکراوە". ئەمە لە کاتێکدایە، دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم بەشی تۆمارە دەنگییەکە لە رۆژی 13ی ئەم مانگەدا، نووری مالیکی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "ئەو تۆمارە ساختەیە؛ بۆیە داواکارم لە برایانی سەدری و هاوبەشەکانی دیکەی پڕۆسەی سیاسی باوەڕ بەو تۆمارە نەکەن". "ئەوەی بەرامبەر شیعە کراوە پیلانگێڕیە" لە بەشی یەکەمی تۆمارە دەنگییەکەدا کە رۆژی 13-07-2022 بڵاوکرایەوە، ئەو کەسەی کە گوایە "نووری مالیکی"یە دەڵێت: "ئەمڕۆ شیعە لە دۆخێکدان بەرگری لە خۆیان و ئاییندە و ئایینزا و ئایینیان دەکەن، کەچی پێیان دەڵێن با لە 1٪ـیان پێبدەین؟ مەسعود بارزانی سوننەی لە ئامێز گرت و بووە مەرجەعیان تاوەکو لە شیعە بدەن. ئەوان رێککەوتن بێنە نێوان شیعەکانەوە لە رێگەی موقتەدا و ئەوانی دیکەوە؛ ئەوە هەمووی پیلانە. موقتەدا سەدر دەیەوێ ببێتە دەسەڵاتدار، بەڵام ببێتە دەسەڵاتدار چی دەهێڵێتەوە؟ ئەی ئێستا ئەو دەسەڵاتدار نییە؟ ئەو وەزیرەکانی بە گوێ پەلکێش نەکرد و هەڕەشەی لە وەزیری دارایی نەکرد؟". ئەو کەسەی کە دەگوترێت مالیکییە هەروەها لە تۆمارە دەنگییەکەدا دەڵێت: "من شارەزای رەوتی سەدرم؛ دژیان لە بەسرە و کەربەلا و بەغدا جەنگام. ئەوان هەر ئەو کاتیش ترسنۆک بوون. سوێند بە خودا کە چووم بۆ بەسرە یەک فڕۆکەشم نەبوو. تەنانەت، هێلیکۆپتەرێکیشم نەبوو، چەکیشمان پێنەبوو. دوو پۆلیس یەک چەکیان پێ‌بوو، بەڵام ئەوکات شکستمان پێیانهێنا، ئەوە لە کاتێکدایە ئێرانییەکان مووشەکی زیرەکیان پێدەدان کە ناوی 'ئارشئەلمیساق'ە. پێیان دەدان و لە ئێمەیان دەگرتن. باشە ئێرانییەکان، ئێوە بۆچی؟ ئاخۆ کەسێکتان تێدا نییە بیربکاتەوە کە موقتەدا سەدر نابێتە حەسەن نەسروڵڵا؟ دەیانەوێ بیکەن بە حەسەن نەسروڵڵا". لە تۆمارە دەنگییەکەدا هاتووە: "ئەوە سەییدە؟ ئەوە نەزانە و هیچی پێ نییە و شکستمان پێهێنا. پێش چەند رۆژێک گوێتان لێ‌بوو کە لە عیمارە 'ویسام'یان کوشت کە سەر بە عەسائیب بوو. عەسائیب وەڵامی دانەوە و لێیان کوشتن؛ ئەوانیش لەوانیان کوشت. ئینجا عەسائیب وەڵامی دانەوە و 3 یان 4 یان لێ کوشتن. دواتر موقتەدا سەدر بۆ یەکەمجار گوتی ئێمە لە یەک باوکین. لە تویتەکەیدا لەسەر عەسائیب، مەبەستی محەممەد سەدرە. ئەو ترسنۆکە میزی بە خۆیدا کرد. پیاوەکانیشی بەرەو سنووری ئێران هەڵاتن، چونکە 3 یان 4 یان لێ کوشتن". "رەوتی سەدر سامانی خەڵک و دەوڵەتی تاڵان کرد" لە بەشی دووەمی تۆمارە دەنگییەکەدا کە رۆژی 13-07-2022 بڵاوکرایەوە، ئەو دەنگەی کە دەگوترێت هی مالیکییە دەڵێت: "من دەیانناسم؛ لە کەربەلا هێرشم کردنە سەر؛ لە بەسرە هێرشم کردنە سەر؛ لە شاری سەدر هێرشم کردنەسەر؛ ترسنۆکن. ئێستاش ترسنۆکتر بوون، چونکە دەستیان لە رۆن و پارەی حەرامدایە. ئەوەی حەرام بخوات ترسنۆک دەبێت. ئەوان حەرامیان خوارد، سامانی خەڵک و سامانی دەوڵەتیان تاڵان کرد، بکوژن و خوێنیان رشت. موقتەدا چەندی لە بەغدا کوشت؟ لەگەڵ رفاندنی ئۆتۆمبێلی جۆری بەتتە کە خۆی باسی دەکات". لە تۆمارە دەنگییەکەدا هاتووە: "ویستم چەند شتێک بکەم. ویستم حەشد وەک سوپای پاسداران لێبکەم، کەچی گوتیان دەیەوێ رادەستی ئێرانی بکات. ئەمڕۆ دۆخەکە زۆر مەترسیدار، دەگوترێ حکومەت هەیە و دۆخەکە مەترسیدار نییە؛ نەخێر زۆر مەترسیدارە. سوننەی کینە لەدڵ توانییان کەسانی باشیان تێدایە. خەڵکێکی کەمن، بەڵام زۆرینەی رەهایان کینە لەدڵن. کەسانی باشیان کەمن. زۆرینەیان کینە لەدڵن و دەیانەوێ دیسان کاروباری عێراق بەڕێوەببەن. ئەوان هەروەها کینە لەدڵن بەرامبەر مالیکی، چونکە (...)، وەکو زافر عانی و ئەوانی دیکە. کۆمەڵێک دەڵێن مالیکی سەری لە ئەمریکا شێواند، ئەوانیش دەڵێن نەک تەنیا ئەمریکا، بەڵکو ئێمەش سەرمان لێ‌شێوا (...) و هەر شەوێک چەند شوێنێک دەکەین بۆ ئەوەی دەستگیرمان نەکات، بەڵام من هیچ شتێکم لەگەڵیان نییە؛ ئەوان ترسنۆکن و بەرامبەرەکەشیان ترسنۆکترە". لە بەشێکی دیکەی تۆمارە دەنگییەکەدا هاتووە: "بابەتێک هەیە رقم لێی دەبێتەوە بەهۆی برادەرانی خۆمان، ئەوەش کاتێک دەڵێن با نەرمی بنوێنین (...). ئەوانە برادەرانی خۆمانن و دەڵێن با واقیعی بین. پێم گوتن تاکەی؟ تاوەکو هەڵدەکوتنە سەر ژنەکانتان و هەر دەڵێن نەخێر، نەخێر، برا؟ دواجار هەڵدەکوتنە سەر ژنەکانتان و ئێوە دەبێ کار بکەن؛ ئەوان چەندین ساڵە کار دەکەن؛ ئەمریکییەکان کاریان کرد و پڕچەککردن هەیە. گوێ لە قسە بگرن؛ گوێ لە قسەی حەلبووسی بگرن؛ گوێ لە قسەی خەنجەر بگرن؛ گوێ لە قسەی مەسعود بگرن. ئێوە لەگەڵ چ میللەتێکن؟ داماون، چونکە موقتەدا سەدرتان هەیە؟ ئەو مرۆڤەی کە لە هیچ تێناگات و (...). ئەمە شیعە دەفەوتێنێت. ئەمە پڕۆژەیەکی راستەوخۆی بەریتانیایە. پێش کەمێک بەرپرسێکی گەورەی بەریتانیا لام بوو و باسی ژمارەی ئەوانەی بۆ کردم کە لە بەریتانیا راهێنانیان پێدەکرێت". "بەریتانیا دەیەوێ دەسەڵات لە عێراق رادەستی سوننە بکات" لە بەشی سێیەمی تۆمارە دەنگییەکەدا کە لە 14-07-2022 بڵاوکرایەوە و دەگوترێ دەنگی مالیکییە، هاتووە: "پڕۆژەیەک هەیە ناوی پڕۆژەی بەریتانییە و دەیەوێ بە دەستی موقتەدا پەلاماری شیعە و پەلاماری عێراق بدات؛ دواتر ئەو دەیکوژن و دۆخەکە رادەستی سوننە دەکەن؛ بابەتەکە بەم جۆرەیە. مەڵێن مالیکییە، خۆ من ئێستا رووی خۆم وەردەگێڕم و دەڕۆم. پەنا بۆ هۆزی بەنی مالیک دەبەم و هەزار یان دوو هەزار چەکداری ئەوانەوە هیچ کەس ناتوانێ دەستی پێم بگات. پڕۆژەیەک هەیە کە دەبێ لەنێوی ببەین. ئەو پڕۆژە دەبێ بە کاری سیاسی رووبەڕووی ببینەوە، وەکو چۆن بە کردەی سەربازی رووبەڕووی بووینەوە و رووبەڕوویشی دەبینەوە". لە تۆمارە دەنگییەکەدا باسی رێکخراوی بەدریش بە سەرۆکایەتیی هادی عامری دەکرێت و دەڵێت: "نەخێر هیچم لێیان ناوێت، بەڵام بەدر هێزی هەیە و مووچەی 30 تاوەکو 40 هەزار چەکدار وەردەگرێت. ئەوان کاریان چییە؟ هەروەها موقتەدا 12 هەزار مووچە وەردەگرێت؛ رووبەڕووبوونەوە بە پڕۆژە دەکرێت بۆ ئەوەی سبەی بتوانین بمێنین. ئێرانییەکان قسەیەکیان کرد، بڕوانە ئەوان چی‌یان کرد؟ خۆ ئێرانییەکان هیچیان بە مەسعود بارزانی نەگوت؛ گوتیان عێراق مەودایە بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان و بۆیە رێگەنادەین کەس گەمەی تێدا بکات؛ تەنیا ئەم قسەیە بوو؛ گوتیان باڵیۆزی قەتەر (پەیامەکەی) گواستەوە؛ گوتیان ئێمە هەردوو باڵی موقتەدا سەدر دەبڕین کە کورد و سوننەن. هەرایەکیان دروستکرد. ئێستاش پرسەکە وا خەریکە پێدەگات، ئەوەشی کە پێیگەیاند بەریتانییە ناپاکەکانن". هەر لە تۆمارە دەنگییەکەدا کەسێکی نەناسراو کە وادیارە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە، دەڵێت: "تانکمان هەیە؛ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان هەیە؛ زرێپۆشمان هەیە. ئەگەر نمایشت دەوێ؟ نمایشت بۆ دەکەین". کەسێکی نەناسراوی دیکە لە تۆمارەکەدا دەڵێت: "تەنیا چوارچێوەیەکی یاساییمان دەوێت". ئەوەش کە دەگوترێت مالیکییە لە وەڵامدا دەڵێت: "چوارچێوەکە یان حەشد دەبێت یان بەرگری". "لە قۆناخی داهاتوودا شەڕ روودەدات" بەشی چوارەمی تۆمارە دەنگییەکە لە رۆژی 16-7-2022 بڵاوکرایەوە و ئەو کەسەی کە گوایە مالیکییە قسە دەکات، دەڵێت: "لە قۆناخی داهاتوودا شەڕ روودەدات. تەنانەت دوێنێ بە مستەفا کازمیم گوت، گوێبگرە لە قۆناخی داهاتوودا شەڕ دەبێت و هەر کەسێک دەبێ بەرگری لە خۆی بکات. منیش بەرگری لە خۆم دەکەم. لەگەڵ برادەران قسەم کرد و گوتم دۆخەکە هی شەڕە. موقتەدا سەدر دەیەوێ بکوژێت و کەوڵ بکات، وەک ئەوەی خۆی دەیڵێت. سوپا و پۆلیس پشتیان پێ نابەسترێت و هیچیان پێناکرێت. پێویستمان بە چەکە". قسەکەری سەرەکیی تۆمارە دەنگییەکە باس لە کاردانەوەی کازمی دەکات و دەڵێت: "نەخێر، حاجی سوپا و پۆلیس هەن. گوتم، نە متمانەم بە تۆ هەیە و نە بە سوپاکەت و نە بە پۆلیست. من خۆم دەپارێزم. دەزانم یەکەم کەس کە موقتەدا سەدر دەیکاتە ئامانج منم، چونکە من رسوام کرد؛ عێراق و شیعەش بۆ موقتەدا سەدر جێناهێڵم". ئەو کەسەی کە دەگوترێت گوایە مالیکییە لە درێژەی تۆمارە دەنگییەکەدا دەڵێت: "ئێستا هەوڵی چەکدارکردنی زیاتر لە 10 بۆ 15 گرووپ دەدەم بۆ ئەوەی بۆ قۆناخی ئاڵۆز ئامادەبم. رەنگە هێرش بکەمە سەر نەجەف. ئەگەر ئەو هێرش بکاتە سەر خەڵکی و مەرجەعییەت، سوێند بە خودا هێرش دەکەمە سەر نەجەف، چونکە ئەم پیاوە هیچ ناهێڵێت، کینە لەدڵە. (موقتەدا) سێ رەفتاری خراپی هەیە: خوێنی دەوێت و پێیان دەڵێت خوێنم دەوێ، لە کاتێکدا ترسنۆکە؛ پارەی دەوێت و هەموو وڵاتی تاڵان کرد؛ دەیەوێ بڵێ من خودای مەزنی ئێوەم و من پێشەوا مەهدیم و پیاوەکانیشی وای پێدەڵێن. بۆیە قۆناخی داهاتوو قۆناخی شەڕە و کاری لەسەر دەکەم. بابەتەکە ئامادەیی دەروونی و کردارە، لەگەڵ چەک و دابینکردنی چوارچێوەیەک. دەبێ بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن چوارچێوەیەکی فەرمی بۆ هێزەکان دابینبکەین". هەر لە تۆمارە دەنگییەکەدا ئەو کەسەی کە گوایە مالیکییە رەخنە لە حەشدی شەعبی دەگرێت و دەڵێت: "حەشد هەیە، بەڵام بێهیوام لە حەشد، چونکە هەرچی ترسنۆکە ئێستا لە نێو حەشددایە، بەڵام دەبێ وەکو چوارچێوەیەک بیری لێبکەینەوە. چوارچێوەیەکی دیکەش بۆ جووڵەی هۆزەکانی عێراق هەیە. عێراق بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت و کەس لێی رزگار نابێت، تەنیا بە مەرجێک نەبێت ئەگەر بتوانین ویستەکانی موقتەدا و حەلبووسی و مەسعود لەبارببەین. ئەگەر پڕۆژەکەیان لەبارببەین، عێراق رزگاری دەبێت؛ ئەگەریش لەباری نەبەین عێراق دەچێتە نێو بازنە سوورەکەوە، کە هەمووی خوێنە. ئەمەی کە من دەیڵێم خۆتان ئامادە بکەن بۆ بەرگریکردن لە..." رووداو
لە سنووری پارێزگای نەینەوا، درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی بۆردومانکرد و پێنج کەس کوژران. بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمممە 17ی تەممووزی 2022 کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران. بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.