خۆپیشاندان لە عێراق بەردەوامە و وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی برینداربوون گەیشتۆتە 125 کەس.وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، 100 برینداریان هاووڵاتیی سڤیل و 25 کەسەکەی دیکەشیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.
خۆپیشاندەرانی عێراق چوونەتە ناوچەی سەوز و ئێستا لەناو هۆڵی پەرلەمانن، هەروەها بەشێکیان بەرەو ماڵی مالیکی بەڕێکەوتوون.خۆپیشاندەران دەڵێن: ناکشێینەوە و واز ناهێنین مەگەر موقتەدا سەدر فەرمانمان پێ بکات.
خۆپیشاندەرانی بەغدا پردی کۆماریان بڕی و بەرەو کۆشکی سەلام بەڕێوەن. تائێستا هەشت خۆپیشاندەر برینداربوون و کازمیش داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەکات ئەمنیەت بپارێزن.مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەکات ئاسایشی خۆپیشاندەران بپارێزن و داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکات ناڕەزایەتییەکانیان بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەربڕن.ئێستا خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزن و پردی یەکەمی کۆمارییان تێپەڕاندووە و بەرەو کۆشکی سەلام دەچن.
خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌در گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان ده‌ده‌ن. خۆپیشانده‌ران له به‌ری لای وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه‌ی سه‌وز، له‌كاتێكدا پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیش له ده‌وری خۆپیشانده‌رانه‌وه درووست كراوه. لایه‌نگرانی سه‌در له خۆپیشاندان به‌رده‌وامن و داواده‌كه‌ن، داواكاری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، كه داوای كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ده‌بێت كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ نه‌بێت و پێشتر تاقی نه‌كرابێته‌وه.
داواكاری گشتی له به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا داوایكردووه، شه‌كیرا زیاتر له 8 ساڵ زیندانی بكرێت به تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باج، ئه‌و داواكارییه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه شه‌كیرا ره‌تی كرده‌وه له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی ئه‌و وڵاته رێككه‌وتنی پێشوه‌خته واژوو بكات و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سوور بێت تا دۆسیه‌كه له دادگا ته‌واو ده‌بێت. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، شه‌كیرا له‌لایه‌ن داواكاری گشتی ئیسپانیا به خۆدزینه‌وه‌ی باج به بڕی 14.5 ملیۆن یۆرۆ له ساڵانی 2012 تا 2014 تۆمه‌تباركراوه. دادگاش به‌نیازه دۆسیه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی كارا بكاته‌وه و واده‌كه‌ی دیاری بكات. شه‌كیرا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی باجدا بێتاوانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌تی ده‌كاته‌وه رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی له ئیسپانیا واژوو بكات، سووریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی له دادگا به‌رده‌وام ده‌بێت و دڵنیایه دۆسیه‌كه له دادگا ده‌باته‌وه. بریكاره یاساییه‌كانی شه‌كیرا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بدرێت و دۆسیه‌كه‌ش به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه تا رۆژی دادگاییكردنه‌كه، له‌كاتێكدا به فه‌رمی دادگاییكردنی شه‌كیرای ته‌مه‌ن 45 ساڵ هێشتا رانه‌گه‌یه‌نراوه. پارێزه‌ره‌كانی شه‌كیرا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و شێوازه‌ی داواكاری گشتی به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی شه‌كیرا په‌یڕه‌ویان كردووه، به ته‌واوه‌تی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، دواپاتیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌وان له‌وه دڵنیان له رێگه‌ی دادگاوه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت كه شه‌كرا راست ده‌كات. شه‌كیرا ئیزابیل مباراك ریپۆڵ، گۆرانیبێژ و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری كۆڵۆمبیایه، له بارنكوێلای كۆڵۆمبیا له 2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1977 له‌دایك بووه و گه‌وره بووه، به شاژنی مۆسیقای لاتینیش ناسراوه، كه شێوازی جیاوازی مۆسیقای به‌كارهێناوه، یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی له ته‌مه‌نی 13 ساڵی له‌لایه‌ن "سۆنی میوزیك كۆڵۆمبیا" تۆماركراوه. k24
دوای ئەوەی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو حیزبەکەی بێ ھیوابوو لە دادگا، لاھور جەنگی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ڕاگەیاندنی حیزبێکی تازە. پێشتر باڵکێش وەکو یەکەم میدیای کوردی، ناوی ئەو حیزبەی ئاشکرا کرد کە لاھور جەنگی دەیەوێ ڕای بگەیەنێ و ناوی "یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق" دەبێ. باڵکێش زانیویەتی کە دادگای بەغدا سکاڵاکەی لاھور جەنگی لە بەرژەوەندی ناوبراو یەکلا نەکردۆتەوە، بۆئە ئەویش لە گەڕانەوە بێھیوا بووە و دەیەوێ حیزبەکەی ڕابگەیەنێت. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە دوا سەردانیدا بۆ بەغدا، لاھور جەنگی داوای پاڵپشتی لە حیزبە عێراقیەکان کردووە و ئەوانیش بۆ دامەزراندنی حیزب، بەڵێنی پاڵپشتیان پێداوە. ھەر بەپێی زانیاریەکان، نزیکەی ١٥ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بەڵێنی ئەوەیان بە لاھور جەنگی داوە بچنە ناو حیزبە نوێیەکەیەوە.
کاکەییەکانی کەرکوک لەگەڵ ھۆزی ئەو کەسانەی سمێڵی گەنجێکیانی تاشی، سوڵحی عەشایەری دەکەن. بڕیارە ئەمڕۆ کاکەییەکان لەگەڵ هۆزی ئەو کەسەی سمێڵی گەنجێکی کاکەی تاشی و سووکایەتییان پێ‌کرد، سوڵحی عەشایەری بکەن. دوو كەس بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە كاكەییەكەی كەركوك دەستگیركراون و بڕیارە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بهێنرێنە ماڵی گەنجە كاكەییەكە و بە ئامادەبونی لانیكەم 60 عەشیرەت لە نەتەوە جیاوازەكان لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە كێشەكە چارەسەر بكرێت.
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات کە رێککەوتن کراوە جارێکی تر بەرهەم ساڵح نەبێتەوە سەرۆککۆمار. ئەحمەد موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لەسەر کشاندنەوەی بەرهەم ساڵح ڕێککەوتوون و پارتی بەڵێنیداوە پشتگیری کاندیدی یەکێتی بکات بەڵام دەبێ بەرهەم ساڵح نەبێ. لێدوانی ئەم پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا ئەو دوو حیزبە هیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە. باڵکێش زانیویەتی کە پارتی هیچ لارییەکی نییە لەوەی لەتیف ڕەشید ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق. بەپێی راگەیەنراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێم، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار گفتوگۆی لەبارەوە كرا. لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان، لێكتێگەیشتن و سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە تاوەكو حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروست بكرێت كە ببێتە مایەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك. تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پارێزگاریكردن لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی كورد لە عیراق و هەردوولا لەسەر یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی كورد هاوڕابوون.
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننە رایگەیاند، تاوەکو داواکارییەکانی ئەوان و پارتی جێبەجێنەکرێن، بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناکەن.
شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا کۆدەبێتەوە. شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کرد لە بەغدا. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن و هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەرێک بۆ کاندیدی هاوبەش.