وەزیری سەدر ڕایگەیاند، وەکو مەرجێک بۆ دانوستاندن پێویستە سەرەتا لە هاوپەیمانیی فەتح لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بکشێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح داواى لە رەوتى سەدر و هاوپەیمانیى چوارچێوەى هەماهەنگی کرد گفتوگۆی بونیاتنەر بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان بکەن و وتیشی: دۆخى راگەیاندنى ئێستا بەو ئاراستەیەیە کە خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و بگاتە ئاستى توندوتیژى.
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 کرد.
سبەی جەماوەر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا دەست بە خۆپیشاندان دەکەن و دژی خۆپیشاندەرانی سەدر دەوەستنەوە. جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن: سبەی کاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەست بە خۆپیشاندان دەکەن و داوایان کردووە جەماوەر ئامادەبن. ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا جەماوەری سەدریەکان کۆتاییان بە خۆپیشاندان نەهێناوە و پەرلەمانی عێراقیان چۆڵنەکردووە. ئەمەش مەتری بەرەنگاربوونەوەی هەردوولا دێنێتە ئاراوە.
هاوڕێیان، بەوپێیەی ڕۆژ ڕۆژی موقتەدایە، حەزم کرد ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوونبکەمەوە: بێگومان بەهێزی و جەماوەرێتی موقتەدا سەدر نەلەخۆڕایە نە سودفەیە: پێش هەموو شتێک موقتەدا کوڕی خێزانێکی ئاینی و سیاسی بەهێز و دێرینی عێراقە، بنەماڵەکەیان دوو سەدەیە ناسراون و هەمیشە لەگەڵ دەستەڵات ناکۆک بوون هەر لەسەردەمی عوسمانیەکانەوە تا ئەگات بەئەمڕۆ.ئەم کوڕە مڕومۆچە، کوڕی محەمەد سادق سەدرە، کە مەرجەعی شیعەی هەژار بوو، پیاوێکی ئازا و دژە دەستەڵات بوو.. باوکی موقتەدا و دوو برای موقتەدا لەساڵی 1999 "موستەفاو مؤمل" لەلایەن بەعسەوە گولەباران کران. موقتەدا برازای گەورە مەرجەعی شیعی "باقر سەدڕە" کەخۆی و بنت هودای خوشکی لەلایەن بەعسەوە لە1980 لەسێدارەدران… "تێبینی موقتەدا یەک ژنی هەیە و کچی باقر سەدری مامێتی". ماڵی موقتەدا لەشەستەکانەوە لەمەدینە سەدری بەغدا گیرساونەتەوە دوای ئەوەی لەنەجەف ئاستەنگیان بۆ دروستکرا، مەدینەی سەدر کەلە ساڵی 1958 بەناوی مەدینە سەورە لەلایەن عەبدولکەریم قاسمەوە دروستکرا، بەشێک لەنهێنی بەهێزی ئەمڕۆی موقتەدا ئاشکرا ئەکات. کورتەیەک دەربارەی مەدینەی سەدر:ساڵانی چلەکانی سەدەی بیست لەلوتکەی سیستەمی دەرەبەگایەتی کشتوکاڵی عێراقدا، شەپۆلی وشکەساڵی و سەختی ژیان، دەیان هەزار جوتیاری عەممارەیی و ناسری و بەسراوی ناچار کرد کۆچبکەن بۆ دەوروبەری بەغدا.ساڵانی پەنجاکان پشتێنەیەکی ئەستوری هەژارنشینی دەوری بەغدای دابوو، بەئومێدی دۆزینەوەی فرسەتی کار لەپایتەختدا و ئەمەش گرفتێکی گەورەبوو.وەختێک شۆڕشی 14 تەمووزی 1958 ڕویدا، عەبدولکەریم قاسم ناچار بڕیاریدا زەوی و خزمەتگوزرای بۆ ئەوناوچەیە دابینبکات کەلەخۆرهەڵاتی باکوری بەغدا دەیان هەزار هەژاری لادێیی تیاکۆببۆوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە "نەزیهه دلێمی" ڕاسپارد مەدینە سەورە دروست بکەن.باوکی موقتەدا لەشەستەکاندا لەنەجەف وەک مەرجەعێکی توند و سەرکێش دەرکەوتبوو، مەراجعە تەقلیدیە محافزکارەکان پێی سەغڵەت بوون، ناچاریان کرد بگوزاێتەوە، ئەویش هاتە مەدینە سەدری قەرەباڵغ و هەژارنشین کەتێکڕای شیعەی باشوربوو لەکۆنە جوتیار و خەڵکانی نەخوێندەوار پێکهاتبوون. محەمەد سادق سەدر و باقر سەدری برای تۆڕێکی خێرخوازی و کۆمەڵایەتی و ئاینیان پێکهێنا، لایەنگرێکی فراوانیان بۆ دروست بوو، بەڵام کەباقر سەدر لەسێدارەدرا، سادقی برای نوێنەرایەتی ئەویشی کرد، ساڵی 1999 ش کەسادق و دوو برا گەورەکەی موقتەدا گولەبارانکران، موقتەدا بوو بەمیراتگری هەموو خێزان و بنەماڵەو مێژووەکە، بەتایبەت کەبرای چوارهەمی "مرتضی" فەقیرۆکە و گۆشەگیربوو.ئەمڕۆ موقتەدا بەسوتفە سەرکردەی پڕۆلیتاریای شیعە نیە، شتەکە مێژووکردە. خاڵێکی تری بەهێزی موقتەقدا:موقتەدا لە2003 وە تائێستا ڕاستەوخۆ بەشداری حکومەتی نەکردوە، سەرباری ئەوەی چواردەورەکەی لەم بیست ساڵەدا دەیان وەزارەت و پۆستی بەهێز و پڕداهاتیان وەرگرتوە، بەڵام خۆی هیچ پۆستێکی وەرنەگرتوەو وەک ئۆپۆزسیۆن خۆی پیشانی ڕای گشتی داوە، بەپێچەوانەی رکابەرە شیعەکانیەوە "مالکی و عەبادی و عەبدولمەهدی و عەلاوی و عامری هتد" هەموویان سەرۆک وەزیران و کاربەدەستی دەوڵەت بوون و بەناوبانگن بەژیانی ئەرستۆکراتیانە لەکۆشکەکانی ناوچەی سەوز و جادریە. موقتەدا بەوەوە نەوەستاوە کەوەک ئۆپۆزسیۆن خۆی نیشانبات، بەڵکو وای نیشانداوە کەوەک باوک و مامی زاهیدانە و سادە ئەژی، لەنێوان مەدینە سەدر و نەجەفدا لەماڵی سادەدا ئەژی و جارجار ئەو مسیوبۆشیە لانسەر بەکارئەهێنێت کەساڵی 1999 باوکی و دووبراکەی تیا گولەباران کران و بەنرخی بازاڕ بایی 50 وەرەقەیەکە. ئینجا کەس رکابەری جەماوەریانەی ئەم کەسەی پێناکرێ، بەوپێیەشی کەموقتەدا پیاوێکی ڕجعی و داخراوی ئاینیە، واباشترە بەهەمان ئەو چەکە شەڕی لەگەڵ نەکرێ کەئەو هەڵگرێتی "مالکیزمی فاشل"، ئەبێت وردە وردە ڕازی بکرێ و مامەڵەی لەگەڵ بکرێ. توانا عوسمان
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ڕایگەیاند، "ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسی."موقتەدا سەدر لە تویتێکدا خۆپێشاندانەکان بە شۆڕش ناودەبات و دەڵێت، "داوا لە هەمووان دەکەم شۆڕشگێڕانی چاکسازی سەربخەن." رێبەری رەوتی سەدر باسی لەوەش کرد، "شۆڕشە خۆڕسکە ئاشتیخوازەکە وەکو قۆناخی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازادکرد."
ئەمڕۆ یەکشەممە 31/7/2022، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى 35 ملیار و 728 ملیۆن و 464 هەزار و 150 دینار، بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لەدەوروبەرى شەقامى 150م خێراى شارى هەولێر، بەمشێوەیەى خوارەوە:- یەکەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى (2*1.5)م لەڕێگاى پیرمام نزیک کونسڵخانەى ئەمریکى، بە گوژمەى (896,948,000) هەشت سەد و نۆهەت و شەش ملیۆن و نۆسەد و چل و هەشت هەزار دینار. دووەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2.5)م لەژێرشەقامى سەرەکى پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجى کونکرێتى (2*2)م لەژێر شەقامى پیرمام کونسڵخانەى ئەمریکى و کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2)م لەژێر شەقامى مەلا ئۆمەر بەگوژمەى (311,745,000) سێ سەد و یازدە ملیۆن و حەفت سەد و چل و پێنج هەزار دینار. سێیەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى بۆ بەستنەوەى دوو ئاوبەرى سندوقی لەژێر شەقامى 150م کە بەناو گوندى کەلکن دادەڕوات تادەگاتە شەقامى پیرمام، بە گوژمەى (5,420,176,000) پێنج ملیار و چوارسەد و بیست ملیۆن و سەد و حەفتا و شەش هەزار دینار. چوارەم/ ئامادەکردنى ئامێر و کەرەستەى پێویست بۆ چاککردنەوە و ڕیکخستنەوەى تەنیشتە شانەکانى ڕێگاى سەرەکى مەلائۆمەر - خانزاد - پیرمام و دروستکردنى دیوارى پاڵپشت بەبەستەى ئاسنین و ئاوبەرى سندوقی کۆنکرێتى و بۆڕى کۆنکرێتى لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەى تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانى ناوەڕاستى ڕێگاکان، بە گوژمەى (1,628,070,150) ملیارێک و شەش سەد و بیست و هەشت ملیۆن و حەفتا هەزار و سەد و پەنجا دینار. پێنجەم/ دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى قهباره (3*2)م لەپشت کوردستان ستى تاکو نەخۆشخانەى ئیماراتى لە بەحرکە و ئاوەڕۆى سنودقى قەبارە (3*3)م لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەى ئیماراتى و دروستکردنى جۆگەى کراوە لەپشت کەمپى ئاوارەکانى بەحرکە بە گوژمەى (10,518.000,000) دە ملیار و پێنج سەد و هەژدە ملیۆن دینار. شەشەم/ دروستكردنى كونجى سندوقی (3) چاوەى (3*1.5)م لەبەردەم مزگەوتى دکتۆر نەریمان، بەگوژمەى (60,35,000) شەست ملیۆن و سی و پێنج هەزار دینار. حەوتەم/ دروستکردنى کونجى سندوقی (2) چاوەى (3*1.5)م لەنزیک خەزانى ئاوى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (35,300,000) سی و پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار. هەشتەم/ ڕێکخستنەوەى کەندەکانى سنوورى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (612,500,000) شەش سەد و دوازدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار. نۆیەم/ دروستکردنى جووت ئاوەڕۆژى سندوقى (2.5*2.5)م لەسەرەتاى کوردستان ستى تاکو گوندى شێخەشەل، بەگوژمەى (13,729,750,000) سێزدە ملیار و حەفت سەد و بیست و نۆ ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار. دەیەم/ دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى و لوولهى لهشارۆچكهى بهحركه / گوندى شێخەشەل/ قۆناغى یەکەم، بەگوژمەى (2,515,625,000) دوو ملیار و پێنج سەد و پازدە ملیۆن و شەش سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.
به نيگهرانييهكى قووڵهوه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاتهكانى دهڕوانين، داوا له لايهنه سياسييه ناكۆكهكان دهكهين ئهوپهڕى دان به خۆياندا بگرن و بۆ چارسهركردنى كێشهكان گفتوگۆى ڕاستهوخۆ دهستپێ بكهن. لهم دۆخه ههستيارهدا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخهكه، ئاشتيى كۆمهڵايهتى و ئاسايش و سهقامگيريى وڵات دهخاته مهترسييهوه. له كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانهى جهماوهر دهگرين، جهخت له پاراستنى دامهزراوهكانى دهوڵهت و ئاسايش و سهر و ماڵى هاووڵاتييان و كارمهندانى دهوڵهت دهكهينهوه. گهلى عێراق شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويهكى باشتره و ئهرك و بهرپرسياريهتيى هاوبهشى ههموو هێز و لايهنهكانه پێكهوه عێراق لهم دۆخه ههستيار و مهترسيداره دهرباز بكهن. ههرێمى كوردستان وهك ههميشه بهشێك دهبێت له چارهسهر، بۆيه لايهنه سياسييه پهيوهندارهكانى عێراق بانگهێشت دهكهين بێن له ههولێرى پايتهختى دووهميان دهست به گفتوگۆيهكى كراوهى كۆكهرهوه بكهن و له سهر بنهماى بهرژهوهندييه باڵاكانى وڵات بگهنه لێكگهيشتن و ڕێككهوتن. هيچ كێشهيهك نييه به گفتوگۆ چارهسهر نهكرێت. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2022/7/31
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان ئەمڕۆ یادی یەکێک لە تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە کۆمەڵکوژیی و جێنۆسایدکردنی نزیکەی هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە. یادکردنەوەی قوربانییانی ئەم تاوانە، ئەمسال زۆر خەمناکترە، چونکە هاوکاتە لە گەڵ هێنانەوەی ڕووفاتی سەد ئەنفالکراوی دیکەی بارزانی، لە بیابانەکانی باشووری عێراقەوە بۆ کوردستان و زێدی خۆیان لە بارزان. دەڤەری بارزان، زیاتر لە سەدەیەکە مەڵبەندی کوردایەتیی و شۆڕش و ڕاپەڕین بووە لە دژی ستەم و زۆرداریی و داگیرکاری. پەناگەیەکی لێبوردە و ئارام بووە، بۆ هەموو ئەوانەی لە دژی بێدادی و ستەمکاری ڕوویان تێکردووە. بۆیە هەمیشە ئەو دەڤەرە، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری سەربازی و وێرانکاری و بۆمباران و بەکارهێنانی چەکی قەدەخە بووەتەوە.شاڵاوی جێنۆسایدی بارزانییەکانیش، بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان لە دژی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، کە بووە دەستپێکیش بۆ ئەنجامدانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان .لە یادی ئەم کۆمەڵکوژییە هۆڤانەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەنفالکراوی بارزانییەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە، یادکردنەوەی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، لە هەمانکاتدا یادکردنەوەی هەموو ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستانە لە گەرمیان و بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و کوردی فەیلی و شنگال .هەروەها پێویستە بە پێزانینەوە، یادی قوربانیدان و خۆڕاگری دایکانی میهرەبان و کەسوکاری قوربانییەکان بکەینەوە، کە زۆر سەربەرزانە ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان و لێکەوتەکانی ئەم تاوانە گەورەیە بوونەوە. هەروەها سوپاسی جوامێری و بەهاناوە چوون و هاریکاری و هاوسۆزی خەڵکی هەولێر و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان.لەم یادەدا، جارێکی دیکەش پێداگری لە سەر قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال دەکەینەوە، کە دەبێ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە هەروەک لە دەستووردا هاتووە، کە بەداخەوە ساڵانێکی زۆرە، وەک زۆر ماددەی دیکەی دەستوور، بابەتی قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکانی دەستی ڕژێمی پێشوو، پشتگوێ خراوە و نابێ چیتر ئەم بابەتە فەرامۆش بکرێت.پێویستە گەلی کوردستان، ئەم تاوانانەیان هەمیشە لە بیر بێت کە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان کراون و جارێکی دیکە، لە ژێر هیچ پاساوێک و بۆ هیچ مەرامێک، نابێت ئامادەبن ئازادی و حوکمڕانی و خۆبەڕێوەبەری خەڵکی کوردستان، بکەنە قوربانی و لە دەستی بدەن.لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان، سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان .هەمیشە لە یادمانن و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان31ی تەمموزی 2022
ئێراق سەد ساڵە شەڕێکی خوێناویی نێوخۆیی قەرزارە، ئەمڕۆ و سبەی هەر ئەبێ ئەو قەرزە بداتەوە و ئەم قەوارە ساختەیەی داگیرکەر دروستیکردووە هەڵبوەشێتەوە. ئێراق هەرگیز دەوڵەت نەبووە، نە سەردەمی مەلەکی توانی ببێتە دەوڵەتی هەمووان، نە لە قۆناغ و سیستمە جیاوازەکانی کۆماریدا ئەوە ڕوویدا. ئێراق جوگرافیایەکە کە هەموو کات زۆرینە تێیدا چەوساوە و بەشخوراوبوون. پشکی شێر لەم ستەمکارییە هەردەم بەر کورد کەوتووە و ڕۆژێک تێیدا نەحەساوەتەوە. بەوانەشەوە کە بە هەر هۆکارێک بێت ڕوو لە ستەمکار و پشت لە نەتەوەی خۆیان بوون، هەرگیز هەستی ئێراقیبوونیان بۆ دروستنەبووە، هۆکاریش هەر ئەو حەقیقەتەیە کە ئێراق نە هی ئێمە بووە نە لە خۆیگرتووین. کورد ئەبێ دەست لە ململانێی سەخیفی ماڵوێرانکەری خۆکوژیی خۆبەخۆ هەڵبگرێت، یەکدەست و هاوهەڵوێست و هاوبیر لە خەمی ڕزگاربووندابێت. تا نەبینە یەک، لە مەترسی قڕکردن و ئێراقی ساختە و ستەمی ئێراقییەکان قورتارمان نابێت. ئەزانم ئەم پەیامە ناچێ بە گوێی زۆرێک لەوانەی بەرژەوەندیی زۆر و زەوەندیان لە خۆخۆریدا هەیە، بەڵام ئەمڕۆ یا سبەی، نەتەوەی ڕەسەنی ئۆراس و زاگرۆس ئەکەوێتەوە سەر پێی خۆی و ئەبێتەوە سەروەری خاک و ئاو و نیشتمانی خۆی. ئەم خەڵکە ڕۆژێک هەر وەئاگادێ. ئارتین جەلال
سەرۆك بارزانی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی هێنانەوە و پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكاتئێوارەی ڕۆژی شەممە 30ی تەممووزی 2022 بەبۆنەی سی و نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییەكان و گەڕانەوەی ڕوفاتی 100 بارزانیی جینۆسایدكراو، سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی هێنانەوە و پێشوازی لە ڕوفاتی 100 شەهیدی جینۆسایدكراوی بارزانی كرد.لەو ڕێوڕەسمەدا كە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ھەردوو جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ، ڕێواس فایق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و نوێنەری حكوومەتی عێراق و وەزیر و پارلەمانتارانی هەرێم و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەر و كونسوڵی وڵاتانی بیانی و سەرۆك و سكرتێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە ناوخۆیی و بیانییەكان و كەسوكاری ئەنفال و جینۆسایدكراوان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی تاجە گوڵینەی سۆز و وەفای لەسەر ڕوفاتی 100 جینۆسایدکراوی بارزانی دانا، سەرۆك مەسعود بارزانی وتارێكی پێشكەشی ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە كرد.دەقی وتاری سەرۆك بارزانی بەمشێوەیە بوو:بەناوی خودای گەورەو میھرەبانبەڕێزانبەخێرھاتنێکی گەرمی ھەموو لایەکتان دەکەم و سوپاستان دەکەم بۆ ئامادەبوونتان.ھەروەکو مەعلومە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ ، بەر لە 39 ساڵ ڕژێمی بەعس بە شاڵاوێکی سەرتاسەری ھەشت ھەزار بارزانی ڕاپێچان بۆ بیابانەکانی باشوری عێراق، خەڵکێکی بێتاوان تەنھا تۆمەتیان ئەوەبوو کە بارزانی بوون.ئەمە خەلەکەیەک بوو لە زنجیرەیەک تاوانی گەورە دەرھەق بە گەلی کوردستان ، وەک بێسەروشوێنکردنی 12 ھەزار فەیلی و کیمیابارانی ھەڵەبجە و چەندین شوێنیتری کوردستان ، کە بە چەند خولەکێک پێنج ھەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵبوون بە گازی ژەھراوی شەھیدبوون.ئینجا ئەنفالی سەرتاسەری کە لە خانەقین تا زاخۆ کوردستانی گرتەوە ، کە تێکرا 182 ھەزار کەسی بێتاوان لە بیابانەکانی باشوری عێراق زیندەبەچاڵ کران.تا ئێستا توانراوە ژمارەیەک لە ڕوفاتی شەھیدەکان بگوازرێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام ھێشتا زۆری ماوە ، تا ڕوفاتی یەک شەھیدیش مابێ ئێمە لە ھەوڵەکانی خۆمان بەردەوام دەبین،من لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، موستەفا کازمی و پارێزگاری موسەننا، بەڕێز ئەحمەد مەنفی، وە بەڕێوەبەری ناحیەی بوسییە و خەڵکی ناوچەکە کە زۆر ھاوکاربوون و زۆر یارمەتیانداین.سوپاسی ھەردوو پەیمانگەی پزیشکی دادوەری لە بەغدا و ھەولێر و سوپاس بۆ بەڕێوەبەری گۆڕی بە کۆمەڵ لە دەزگای شەھید لە بەغدا ، سوپاس بۆ ڕێکخراوی ئای سی پێم ، کە ھەموویان زۆر زەحمەتیان کێشا تاکو ئەو پڕۆسەیە گەیشتە ئەنجام.سوپاس بۆ ھەردوو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی تەندروستی کە بە ئەرکی خۆیان ھەڵساون ، سوپاسی بێ پایان بۆ برایانی بەڕێز دکتۆر عەبدوولڵا و عەلیاوەیی و دکتۆر یاسین کەریم ئەمین ، مەریوان سەدیق بۆ ماندووبوونیان و شەونخوونیان.سوپاس بۆ ھەموو ئەو برایانەی کە بە ئەرکی ڕێکخستنی ئەو مەراسیمە ھەڵساون .بەڕێزانڕژێمی بەعس بە دڵێکی ڕەقتر لە بەردو بە خوێنێکی سارد ، ئەو ھەموو خەڵکە بێتاوانەی شەھید کرد، ئەو دڕندایەتیی خۆی بۆ ھەموو جیھان دەرخست،لە بەرامبەر ئەوەدا گەلی کوردستان لە کاتی ڕاپەرینی ساڵی 1991 مرۆڤدۆستی خۆیی و ڕەوشتی بەرزی خۆی نیشاندا، ئەو ھێزانەی کە تاوانی ئەنفالیان ئەنجامدابوو ھەموو کەوتنە بەردەستی خەڵکی کوردستان،بەڵام تۆڵەی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی جیاوازبوو، ئەو خەڵکەیان ئیزندا، ڕەوشتی بەرزی خۆیان پیشاندا.لە بێکەسی کورد نەبا ئەوەی کە لە کوردستان ڕویدا ھیچ کەمتر نەبوو لەوەی لە ئەفریقای باشور ڕویدا ، بەڵام نە کورد توانی ئەم ھەڵوێستە بەرزەی خۆی بە دونیا بناسێنی ، نە جیھانیش گرنگی پێدا.ئەم تاوانانە زۆر گەورەن و برینەکان زۆر قوڵن و لەبیر ناکرێن بەڵام پێویستە بەردەوامبین لەسەر ئەو ڕەوشتە بەرزەی خۆمان ، پێویستە بەھیچ شێوەیەک ڕێگە نەدرێت تاوانی ڕژێم ببێتە ھۆی دوژمنایەتی نێوان گەلان، ڕژێمەکان دێن و دەرۆن و بەڵام میللەتان دەمێنن، لەبەر ئەوە دەبێ ئەو برایەتییە و ئەو لێکتێگەیشتنەو ئەو یەکتری قەبوڵکردنە لە نێوان میللەتان بەردەوامبێ و ھەر بمێنێ.لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە پەرلەمانی کوردستان ، دادگای تەمیزی عێراق،ھەموو بریاڕیاندا کە ئەمە جینۆسایدە، وە پابەندی حکومەتی عێراقیان کردووە کە ھەمووو ھاوکاریەک بکات بۆ ھێنانەوەی ڕوفاتی شەھیدەکانمان، ھەروەھا قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەھیدان، ئێمە چاوەروانیمان لە ھاوپەیمانانمان ئەوەبوو دوای 2003 کە ھاوکارمان بن بۆ ئەوەی کەمێک لە خەم و ئازاری کەسوکاری شەھیدان سوک بکرێت و کەم بکرێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە پێچەوانەمان بینیی.قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەھیدان ئەرکێکی یاسایی و ئەخلاقی حکومەتی عێراقە ئومێدەوارین بەو ئەرکە ھەڵسێت.بەڕێزانئێمە زۆر نیگەرانین لەو قەیرانەی ئێستا عێراق تێیدایە ، بەداخەوە ھەر لە دوای ڕووخانی ڕژێم لە 2003 سود لەو دەرفەتە وەرنەگیرا ، دەستور بەلاوەنرا و کاری پێنەکرا ، لە جیاتی ئەوەی ھۆکاری گرفتەکان چارەسەر بکرێن ، تەعامول لەگەڵ دەرەئەنجامەکان کرا ، ئەویش تەعامولێکی بە ھەڵە ، بەداخەوە تا ئێستاش بەردەوامە.خەڵکی عێراق بە تێکڕایی بە کورد و عەرەب و تورکمان و ئاشور و کلدان و ھەموویان، ئەوەندە ئازاریان چەشتووە کە موستەحەقی ئەم ژیانە نییە کە ئێستا تێیدایە ، ئێمە ئومێدەوارین ھەموو لایەک ھەست بە بەرپرسیارەتی خۆیان بکەن،ھەموو پێکەوە بە نیەتێکی پاک و بە ئیڕادیەکی پۆڵایین ھەوڵی ئەوە بدەن کە ئەم قەیرانە کۆتایی بێت و خەڵکەکە بە بەختەوەری و ئاسوودەیی بژییت ، وە جارێکی تریش ئەم جۆرە کارەساتە نەبینینەوە.لە کۆتاییدا جارێکی تر سوپاستان دەکەم بۆ ئامادەبوونتان.ھەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھیدان.والسلام علیکم
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسیەکان گفتوگۆی نیشتمانییانە بکەن.کازمی ڕایگەیاند، داوا لە گەلی عێراق دەکەین بە شێوەیەکی ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن و پێویستە رێگە لە ئاژاوە بگرن. https://www.youtube.com/watch?v=4Qaeh-2LS3g
خۆپیشاندان لە عێراق بەردەوامە و وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی برینداربوون گەیشتۆتە 125 کەس.وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، 100 برینداریان هاووڵاتیی سڤیل و 25 کەسەکەی دیکەشیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.