Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
28-07-2022

وەزیری پەروەردە لەبارە فرۆشتنی مانگا و گوێرەکەکان ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەرورەدەی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: سێ مانگا و سێ گوێرەكە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشێت.    راگەیەنراوی وەزیری پەروەردە دەستخۆشی و سوپاس بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی : سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی و هەموو پەروەردەی پارێزگاکانی دیکەش کە گرنگی بە خوێندنی پیشەیی دەدەن . بەداخەوە هەندێک میدیا بێ لێوردبوونەوە هەواڵێک دادەرێژن لەبارەی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی چەند ئاژەڵێک بێ لێوردبوونەوە و گەڕان بەدوایی وردەکارییدا، بەڵام باشتر بوو بەدواداچونیان بکردایە و دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و تەلەفزیۆنیان بکردایە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەردە بزانن بنەڕەتی ئەو بابەتە چییە و چۆنە ؟، ئەوکات دەبوە هاندان بۆ گرنگیدانی زیاتر بە توانا و کارامەییەکانی قوتابیان و خوێندکاران و رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستاکان ، بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک : ١-ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ لە بەکرەجۆ یە ، بەشەکانی ( ئاژەڵداری - دەواجن - رووەکداری ) ساڵانە مامۆستایان و قوتابیان بە پشتگیری دارایی حکومەت ئاژەڵ و پەلەوەر و نەمام دەکڕن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لەو ئامادەییە پرۆژەی کشتوکاڵییان هەیە ، وانەی پراکتکی لەسەر دەخوێنن و بەخێویان دەکەن، کە بەرهەمیان زیاد دەکات و هەروەها کە سوودیان نامێنێت بۆ بابەتی خوێندن ، لە کۆتایی ساڵی خوێندن بە زیادکردنی ئاشکرا و بەشێوەیەکی یاسایی راگەیاندنی فرۆشتنی بۆ دەکرێت چ ئاژەڵ بێت یان پەلەوەر یان گوڵ ونەمام… ، سودەکەی دەبێتە داهات ، بەکاردێت بۆ : ( بەشێکی بۆ پرۆژەی ساڵی ئایندەتر ) بەشێکی قازانجەکەی بۆ ( مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی پەروەردە کە بەشداریان کردوە لە پرۆژەکەدا) بەشێکی دیکە بۆ ( کڕینی پێداویستی تەکنیکی بەشەکانی ئامادەییە کشتوکاڵییەکە) تەرخان دەکرێت. ٢- ئەم کارە ئەنجام دەدرێت بە گوێرەی ( ڕێنمایی پرۆژەکانی بەرهەمهێنان- پیشەیی) . ٣- ئامادەیی کشتوکاڵی سلێمانی ، ساڵی پار (١٦٠ تۆن ) بەرهەمی گەنمی هەبووە و بە زیادکردنی ئاشکرا فرۆشراوە. لەکۆتاییدا سوپاس بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، سوپاس بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی کە توانیویانە بەکردار بەرهەمیان هەبێت . داوا لە بەشێک لەو میدیا بەرێزانە دەکەم هاندەر بن بۆ کەرتی پەروەردە ، هاندەربن بۆ خوێندنی پیشەیی کە ئێمە وەک کۆمەڵگەی کوردستانی پێویستیمان بە برەودان و پێشخستنی خوێندنی پیشەیی هەیە و لە ئێستادا تواناکانمان چڕکردۆتەوە بۆ پشتگیریکردن و گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی ، هەتا خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی پێشنەخەین بەگوێرەی بازاڕی کار وپێداویستییەکانی کۆمەڵگە ئەستەمە کادری ئامادەکراوی کارامە بۆ بازاری کاری کوردستان پەیدابکەین ، بەشێکی گەورەی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردە ، خوێندن و فێربوونە بەکردار. ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە ٢٨ ی ٧ ی ٢٠٢٢

هەواڵ
28-07-2022

بەرپرسێکی باڵای پارتی بۆ نوری مالیکی: کارەکەت سەرسامی نەکرد

جەعفەر ئیمینیکى، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی چەک هەڵگرتنەکەی شەوی ڕابردووی نوری مالیکی ڕایگەیاند"دەرکەوتنی سەربازیی نوری مالیکی شەوی ڕابردوو، بە هیچ شێوەیەک جێگەى سەرسامیم نەبوو، ئەوە نیشانەی لاوازی و نیشانەی بەهێزی نییە".  ئیمینکی لە فەیسبوک نووسیویەتی "ئەم دەرکەوتنە بەڕای من شایستەی هەڵوێستی سیاسی و جیهادی مالیکى نییە کە سەرەڕای دیدگا سیاسییە جیاوازەکان ڕێزی لێدەگرم". 

هەواڵ
28-07-2022

وێنە.. فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی کوژرا

لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای میتی تورکیا لە سلێمانی، خەدیجە هەزەر، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری پەکەکە گیانی لەدەستدا. تا ئێستا پەکەکە هیچی لەوبارەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

هەواڵ
28-07-2022

حکومەتی هەرێم رۆژێکی کردە پشوو

 بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووی فەمی دەبێت. بەپێی رۆژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی  هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 30ـی تەمووزی 2022 بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، پشووی فەرمیی دەبێت لە هەرێمی كوردستان. رۆژی شەممە،  كه‌ ده‌كاته‌ 30/7/2022، كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ هەندێك داموو دەزگای تری له‌ هه‌رێمی كوردستان دەوامیان هەیە و شەممەی دادێ به‌و هۆیه‌وه‌ پشوویان دەبێت. هاوكات سەنتەری فەلەكناسیی نێودەوڵەتی ئیسلامی ئاشكرای كرد، لە زۆربەی زۆری وڵاتانی ئیسلامی رۆژی هەینی تەواوكەری مانگی (زولحیجە)ـیە و رۆژی شەممە، یەكەم رۆژی سەری ساڵی كۆچی دەبێت لە ساڵی 2022دا. لە ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی كۆچكردنی پێغەمبەر (د.خ) لە مەككەوە بۆ مەدینە،‌ بە یەكەم رۆژی ساڵی كۆچی دیاری كراوە و لەو رۆژەدا لە ولاتانی ئیسلامیدا بە بۆنەی جیاواز یاد دەكرێتەوە و ئەو رۆژەش پشووی فەرمی دەبێت.

هەواڵ
27-07-2022

وێنە.. ئەو شوێنە دۆزرایەوە کە موشەک لێیەوە دەگیرایە کۆرمۆر

دوای ئەوەی چەند جارێک بە مووشەک کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج ، دەست بەجێ ھێزەکانمان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوەو پشکینین و گەڕان لەناوچەکە بە تایبەت ئەو سنورانەی کە لە بۆشایی ئەمنییدان .دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە رۆژی ٢٥ ی تەممووزی ٢٠٢٢ لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوەو سەرئەنجام ئەمڕۆ ٢٧ تەممووزی ٢٠٢٢ ھێزێکی لیوای ١٦ دوای پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا ، ئۆپراسیۆنیان ئەنجام دا و لەسەعات ٣٠ : ١٧ دەقەی ئەم ئێوارەیە توانرا بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان بووەکەلەسەر ئۆتۆمێلێکی جۆری کیا جێگیرکرابوو بەشێوەیەکی دەست کرد ئامادەکرابوو تا جارێکی تر کۆرمۆر بکرێتەوە ئامانج و توانرا پیلانەکە پوچەڵبکرێتەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکان بگیرێت . راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا

هەواڵ
27-07-2022

حەمەی حاجی مەحمود: خۆپیشاندەران تەنەکەی زبڵەكەشیان بردە نێو ھۆڵی پەرلە...

محەمەد حاجی مەحمود: دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی خۆیان دیاری کرد بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەفتەی ڕابردوادا، سەعات 5 ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ 2022/7/27 لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد لەگەڵ هێزێکی زۆری بڵاوەپێکراو چوونە ناوچەی سەوز و لەوێوە بۆ ناو پەرلەمانی عێراق، کە پەرلەمان بەرزترین دەسەڵاتی قانونی و شەرعی عێراقە و (329) ئەندامی پەرلەمانی هەیە، ئەو حەشامەتەی کە خۆپیشاندانیان کرد، تەنەکە زبڵەکانیشیان بردە ناو هۆڵی پەرلەمان کە هەموو کەسێک لە واتاکەی تێ ئەگات، چوونە ناو هۆڵی پەرلەمان و لە شوێنی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی پەرلەمان دانیشتن، هێزەکانی پارێزگاری لە پەرلەمان و هێزەکەی کازمی نەک ڕێگریان پێ نەکرا، ئاو دابەشکردن بەسەر خۆپیشاندەراندا پێشوازی کردن بوو بۆ ناو پەرلەمان، ئەوەی خۆپیشاندەران کردیان سوکایەتی بوو بە دەزگای شەرعی و قانونی عێراق. هێچ هێزێکی سایسی لە عێراقدا بەو هەموو هێزە چەدارەی کە هەیەتی، جگە لە سەیرکردن و پاڕانەوە شتێکی تریان پێ نەکرا، بۆیە نابێت چاوەڕێی هێچ شتێک بکەی لەو عێراقە بێ سەروبەری کە ئێستا هەیە، نە قانون و نە دەستور و نە عورف لە عێراقدا هیچی پەیڕەو ناکرێ، جگە لە هێز واتە تەنها زمانی کوشتن و شەڕ و لەناوبردن عێراقیەکانی لێ تێ ئەگات. عێراقێک کە حەزرەتی حسێن یان شەهید کرد و ڕەحمیان پێ نەکرد، کە کوڕی ئیمامی عەلی (د.خ ) و حەزرەتی فاتیمە (د.خ ) کە کچی پێغەمبەر بوو، کەسێک دەستی چووە خوێنی ئەوانە باوەڕ ناکەم ڕەحم بە کەسی تر بکەن، بۆیە ئەوەی چاوەڕێی عێراقێکی دیموکراتی بێت کە مافی پێکهاتەکانی پارێزراو بێت، دوای کڵاوی بابردوو کەوتووە، بە تایبەتی کورد نابێت چاوەڕێی هیچ شتێک بکات لەو وڵاتە کە ناوی لێ نراوە عێراق. خودا هیدایەتان بدات محەمەد حاجی مەحمود۲٠۲۲/۷/۲۷گوڵەخانە

هەواڵ
27-07-2022

وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

ئامادەیی بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان (بەوەکالەت) پێشوازیی لە مارک بارسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و دەیڤێد هانت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و گاز و بەردەوامبوونی کار کردنی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دەربڕی.وەزیری سامانە سروشتییەکان بە شاندەکەی راگەیاند ؛ نەوت و گازی هەریمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە و پرۆژەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا و ژێرخانی ئابووریی هەرێم بەکاردێت.باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بە بەشداریکردن و پاڵپشتی بۆ دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی لەئایندەدا نیشان دا.

هەواڵ
27-07-2022

ئیسماعیل قائانی گەیشتە بەغدا

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە شاری بەغدا و میدیای عێراقییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند، کە سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

هەواڵ
27-07-2022

لە قەڵادزێ باندێک تەقە لە هێزە ئەمنیەکان دەکات و قوربانی هەیە

لە قەڵادزێ باندێکی ماددەی ھۆشبەرەکان رووبەڕووی ھێزێکی ئەمنی بووەوە و "دوو کەسی بێ تاوان بریندار بوون". شەوی رابردوو لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەھۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، کە دەگوترێ ھیچ پەیوەندیەکیان بە رووداوەکەوە نەبوو. ئارام مەلا، وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین بە کوردستان24ی گوت: "ئاگاداری وردی روداوەکە نین، ھێزەکە لە سلێمانییەوە ھاتبوون، لەنێوان ئەوان و چەند کەسێکی تر لەسەر ماددەی ھۆشبەر رووبەڕووبوونەوە دروستبوو، دوو کەس لە باندەکە دەستگیرکراون و دوو ھاووڵاتی مەدەنیش بریندار بوون". سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کە نەیویست ناوی بنووسرێت بە کوردستان24ی راگەیاند: "چەند ئۆتۆمبێلکی سەربازی جام رەش کە ھێزێکی ئەمنی بوون، لە دەرەوەی قەڵادزێ بۆ دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر ھاتبوون، تۆمەتبارەکان خۆیان بەدەستەوە نەداوە و شەڕە تەقە دروستبووە".

هەواڵ
27-07-2022

پلاسخارت: تورکیا ئامادەیە کێشە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق چارسەر بکات

جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ به‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، تورکیا ئامادەیە کێشە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق چارسەر بکات. پلاسخارت له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، من لەوە تێدەگەم کە تورکیا ئامادەیە کێشە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق چارسەر بکات، بۆ ئەوەی روویدا، جارێکی دیکە روونەداتەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وەک پێشتریش چەندین جار گوتوومە، ناکرێت عێراق لەلایەن ئەکتەرە هه‌رێمایه‌تییەکانه‌وه‌ وەک گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکاربهێنرێت و سەروەرییەکەی پێشێل بکرێت و یەکگرتوویی خاکی عێراق بخرێتە مەترسییەوە. نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ به‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق روونیكرده‌وه‌، گرنگە هەموو هێرشەکان لەسەر خاکی عێراق رابگیرێن، ئەو دەستدرێژیانە نەک ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا دروستن دەکەن، بەڵکو تراژیدیای مرۆییش بەدوای خۆیدا دەهێنێت. دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ باره‌ی تۆپبارانكردنی هاوینه‌هه‌واری "په‌ره‌خ"ی له‌ زاخۆ ئه‌نجامدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند، "هێرشی رۆژی 20ی ئەم مانگە بۆ سەر گوندێکی گەشتیاری لە دهۆک زۆر گەورە بوو، خەڵکی توڕە کرد، بۆیە دەبێت سوپای تورکیا لە عێراق بکشێتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەش دەبێت هاوکار و پشتیوانی عێراق بن، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی تورکیا و پەکەکە شەڕی خۆیان ببەنە دەرەوەی عێراق". هاوكات هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، ونجو کێچەلی، نوێنەری تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "پەکەکە گوێ لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ناگرێت، مامەڵەی خراپیش لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن، کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندان، رێگە بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش نادات بچنە ئەو ناوچانە". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "راستیەکە ئەوەیە، حکومەتی عێراق ناتوانێت سەروەرییەکەی لە چەند ناوچەیەکی وڵات بپارێزێت، پەکەکە کۆنتڕۆڵیی ناوچەیەکی 10 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە عێراقدا کردووە و نزیکەی 800 گوندیش بەهۆی پەکەکەوە چۆڵکراون". k24

هەواڵ
27-07-2022

پلەبەندیی مووچەی فەرمانبەران دەگۆڕدرێت

پلەبەندیی خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، كە لە هەرێمی كوردستانیش ئێستا جێبەجێ دەكرێت، هەمووار دەكرێتەوە. بەرپرسانی حكوومی و لیژنەی دارایی لەبارەی هەمووارەكەوە روونكردنەوە و زانیاریی دەدەن. حەمید ئەلغزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "هەمواركردنەوەی یاسای پلەبەندیی مووچە لە كاری پێشینەی حكوومەتدا بووە و ئێستاش نێردراوە بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی". پلەبەندیی مووچە، خشتەیەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانە، كە لە پلە 10 بۆ پلە 1 دەست پێدەكات، كە بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت پلەكە جیاواز دەبێت و بەپێی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە دەگۆڕێت. لای خۆیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پڕۆژەی هەموواری پلەبەندی، یان خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران، كە لەخوارەوە لە پلە 10 بۆ پلە 1 دەبێت، یەکسانیی لەنێوان مووچەی وەزارەتەکانی حکوومەتدا دێنیتە کایەوە، بۆ نموونە، فەرانبەرێك كە ناونیشانی ئەندازیارە لە وەزارەتی نەوت، دوو بەرامبەر مووچەی زیاترە لە فەرمانبەرێكی هاوشێوەی خۆی لە وەزارەتی كارەبا، لە زۆر وەزارەتی دیكەیش هەیە، پڕۆژەكە بۆ ئەوەیە ئەو نایەكسانییە نەمێنێت". باسی لەوەش كرد، هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەكە دەكەن و دوای سەرنجەكان، كاری لەسەر دەكرێ و دواتر هەموار دەكرێتەوە. گوتیشی: "هەموارەكە چەندین سوودی دەبێت، وەکوو بەدیهێنانی جۆرێک لە دادپەروەری لە دابەشکردنی مووچە و ئاسانکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەکاندا، ئەوە جگەلەوەی سوودی ئابوورییشی هەیە". هەیسەم جبووری، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمبارەوە رایگەیاند: “پلەبەندیی نوێی مووچە بۆ ئەوەیە، دادپەروەریی كۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگیرێت". ئەو بەرپرسەی حكوومەتی عێراقی ڕوونیشی كردەوە: “زۆر دەنگۆ لەسەر ئەو پڕۆژەیە هەبە، بەڵام ئەم پلەبەندییە جیاوازییەكی كەمی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەری جیاكردنەوەی كارمەندێك و فەرمانبەرێكی دیكە هەیە و یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ سەقامگیریی كار لەنێوان سەرجەم فەرمانبەراندا". لای خۆشیەوە، یاسین عەبدلواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو یاسایەی كە بۆ پلەبەندیی مووچە هەیە، یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008 لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ دەكرێت". سەبارەت بەوەی، ئەگەر هەمواری پڕۆژەكە پەسند بكرێت، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەو گوتی: "یاسای مووچە ئیتیحادییە، دەبێت هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام جارێ نازنین هەموار و گۆڕانكارییەكە چۆن دەبێت". باس نیوز

هەواڵ
27-07-2022

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیانکرد، لەسەر رەوشی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە (27ی تەمووزی 2022) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. ئاماژە بەوەشکراوە لەو کۆبوونەوەیەدا "دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بابەتی پۆستی سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئاییندەی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی عێراق و حكومەتی داهاتوو جەخت لەوە كرایەوە، كە پێویستە پڕۆگرامەكانی حكومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و بەپێی پڕەنسیپەكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت". هەروەها باڵیۆزی بەریتانیا، لەبارەی بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی زاخۆ گوتوویەتی، وڵاتەکەی پشتیوانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات. کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە کاتێکدایە، رۆژی 25ی ئەم مانگە، چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان رایگەیاند، کە محەمەد شیاع سوودانی کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.

1 2 ... 561 562 563 ... 1148 1149