Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
09-08-2022

بۆ یەکەمجار: سەگی ڕۆبۆت…

ئاژانسی ناسا و هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا Space.Force بۆ یەکەمجار ئەم سەگە ڕۆبۆتانە بەکاردەهێنن له پاسەوانی کردنی شوێنە هەستیارەکانی بنکەی هەڵدانی موشەکەکانی ئاسمان و گەشتەکانی ئاسمان لە کێپ کاناڤێراڵ Cape.Canaveral لە فلۆریدا ئەم سەگە ڕۆبۆتانە لەکاتی کارکردنیان بەردەوام دەسوڕێنەوە لە شوێنە هەستیارەکانی ئەو بنکەیە و لە ڕێگەی هەستەوەرەکانی بینین و بیستن و لەرەلەر دەوروبەریان دەبینن و هەست بە دەوروبەریان دەکەن، هەر نیشانەیەکی نامۆ هەبێت لەو ناوە بۆ نمونە مرۆڤێک ببینن کە پێویست نەبێت لەوێ بێت یان خشپەی پێی مرۆڤێک یان تەنێکی جوڵاوەی نامۆ ببینن وەکو سەگ دەنگ دەردەکەن و لەهەمان کاتدا بەرەو لای دەچن و یەکسەر دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تەنە یان دەنگە نامۆیە ڕاستەوخۆ زانیاریەکان دەنێرن بۆ بنکەی چاودێری کردن بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست… کامیراکان و هەستەوەرەکانی ئەم سەگە ڕۆبۆتە جگە لە بینینی تیشکی بینراو توانای بینینی تیشکە خوار سورەکانیشی هەیە، هەروەها سەرچاوەی ئەو دەنگانەش دەدۆزنەوە کەگوێی مرۆڤ هەستیان پێ ناکات… لوقمان حەوێز

هەواڵ
09-08-2022

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە

ماوەیەكە لەلایەن كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی تاوانەكانی جینۆساید و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، پرسیار دەكرێت لەبارەی ڕوفاتی قوربانیانی تاوانەكانی ئەنفال كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی باشوری عێراق زیندەبەچاڵ كرابوون. هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەركی گەڕان بەشوێن چارەنووسی قوربانیانی ئەو تاوانانە و دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و دواتریش هەڵدانەوەیان لەچوارچێوەی تیمی نیشتمانی هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی عێراق، بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ژمارە (5)ی ساڵی ( 2006) , هێنانەوەی ڕوفاتی شەهیدەكانی بۆ كوردستان كردۆتە پێشینەی كارەكانی ، لەو چوارچێوەیەشدا لەساڵی (2019) و لەكاتی دۆزینەوەی ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ لە بیابانی سەماوە و بە دیاریكراوی لەناوچەی (تل الشیخیە)، بەڕێوەبەرایەتی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی وەزارەتمان بەهەماهەنگی دەزگای شەهیدانی عێراق تیمەكانیان ناردە شوێنی گۆڕەكان و بەشداربوون لەهەڵدادانەوەی گۆڕەكان و گواستنەوەی ڕوفاتی (171)شەهیدی جینۆسایدکراو بۆ پزیشكی دادی بەغداد بەمەبەستی ئەنجامدانی شیكاری و گرتنەبەری ڕێكارە یاسایی و زانستیەكان و دواتر هێنانەوەیان بۆ كوردستان.بەڵام بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا (کۆڤید ١٩)ەوە بۆ ماوەیەك ئەو كارە دواكەوت و پاش ڕەوینەوەی ئەو پەتایە وەزارەتمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ئامادەكاری پێویستی ئەنجامدا بۆ هێنانەوەی شكۆمەندانەی ڕوفاتەكان و بەخاكسپاردنەوەیان لە زێدی خۆیان.بۆ ئەم مەبەستەش جارێكی تر شاندی وەزارەت و پزیشكی دادی هەولێر لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا سەردانی دەزگای شەهیدانی عێراقیان كردوو گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە كرا و بڕیاردرا لەماوەیەكی نزیكدا لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا ئەو ئەركە نیشتمانیە بگاتە ئەنجام.بەڵام جێی داخە كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەك بەناوی كەس وكاری قوربانیان نامەی ناڕەزاییان لەگەڕاندنەوەی ڕوفاتەكان دایە دەزگای شەهیدانی عێراق، كە ڕازی نین بەو ڕێكارانەی پێشتر گیراونەتەبەر بۆ هێنانەوەی رووفاتی شەهیدانی گۆرەبەکۆمەڵەکان و شەهیدانی جینۆسایدكراو گرفتیان بۆ ئەو پڕۆسەیە دروست كرد. بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران كرد و تیایدا گفتووگۆی چڕوپڕ لەم بارەیەوە كرا و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان جەخت لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی ئەو ڕوفاتانە دەكاتەوە كە ژمارەیان (171)ڕوفاتە و هەموو ئامادەكاریەكیشی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامداوە و هەوڵەكانیش بەردەوام دەبێت بۆ هێنانەوەی ئەو ڕوفاتانە. وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان

هەواڵ
09-08-2022

ئومێد خۆشناو: ئاسانکاری بۆ کارکردنی بازرگانانی بەنگلادیش دەکەین

"كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمى كوردستان" ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.9، به‌شداریمان له‌ ڕێورەسمى دەستپێکردنى كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمی كوردستان. ئەوەشی خستەڕوو، بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتان هەریەک بە ئاست و قەبارەى خۆى بەشێکى گرنگە لە هێڵە گشتییەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان. ئەنجامدانى ئەم كۆڕبه‌ندەش لە هەولێرى پایتەخت بە هەنگاوێکى دروست دەزانین و پشتیوانى لێدەکەین. ئاماژەی بەوەشکرد لێرەوە جارێکى تر وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پێشکەش کردنى هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەک بۆ بارزگان و کۆمپانیاکانى بەنگلادیش و وڵاتانى دیكه‌، دڵنیایی دەدەین وڵاتى به‌نگلادیش بەو پەیوەندییەى کە هەیانە و دروستیان کردووە لەگەڵ بازرگانان و ژوورەکانى بازرگانی لەهەرێمى کوردستان، دەبێت بەبنەمایەک بۆ رەخساندى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ئەوانیش.

هەواڵ
09-08-2022

زانیاری لەبارەی ئەو درۆنانەی بەسەر کەلاردا دەسووڕێنەوە

دوو شەوە چەند درۆنێک بەسەر شاری کەلار و دەوروبەریدا دەسووڕێنەوە و هێزە ئەمنیەکان و خەڵکیشی هەراسان کردووە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە دەستی کەوتووە، تا ئێستا نەزانراوە درۆنەکان هی کام لایەن و وڵاتن، چونکە تەنیا بە شەو دەگەڕێن و دیارنییە ئامانجیان چییە. ئەو سەرچاوەیە گوتی: درۆنەکان هیچ رووناکییەکیان پێوە نییە و تەنیا دەنگیان دێ، زیاتر بە ناوچەکانی رزگاری و سەرقەڵادا دەسووڕێنەوە و تا ئێستا هیچ زیانێکیان نەبووە. لەبارەی دەنگۆی خستنە خوارەوەی درۆنێکیش لەلایەن ئاسایشی سەرقەڵاوە، ئەو سەرچاوەیە گوتی: هیچ درۆنێک نەخراوەتەوە و ئەسڵەن تەقەش نەکراوە.

هەواڵ
09-08-2022

وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکى كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا کۆبووە

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ ی ئابی ۲۰۲۲، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (هيث بێڵى) سەرۆکی یەکەی ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووە.لە سەرەتاى کۆبوونەوەکە، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى بەخیرهاتنى شاندى میوانى کرد و بە بۆنەى دەستبەکاربوونى (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکە نوێیەکەى بۆ خواست.شاندی میوان دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و پرسى پیێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکومەتى فیدڕاڵیان تاوتوێ کرد.وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەوەشکرد، یەکێک لە دەستکەوتەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە کابینەى نۆیەم، توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى.هاوکات ئاوات جەناب نووری ئەوەشی دووپات کردەوە وەزارەتى دارایی توانیویەتى داهاتى ناوخۆ زیاد بکات و خەرجیەکان کەم بکاتەوە.لە کۆتاییدا، شاندی میوان پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی و سوپاسى وەزیرى دارایی و ئابووریان کرد کە توانیویەتى هەنگاوى ئەرێنى بە ئاراستەى جێ بەجێ کردنى یاسای چاکسازى بنێت و ئاماژەشیان بەوەدا هاوکارێکى بەهێز دەبین بۆ بەرەو پێشبردنى تواناى فەرمانبەرانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى.

هەواڵ
09-08-2022

ئێف بی ئای هەڵیکوتایە سەر ماڵی ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ماڵەکەی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لەلایەن (ئێف بی ئای)ەوە هەڵکوتراوەتە سەری و بە کردەوەیەکی "ناڕەوای داواکاری گشتیی" باس دەکات، کە گومانی ئەوە دەکرێت پەیوەندیی بە رووداوەکانی 6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021ـەوە هەبێت. درەنگانی شەوی دووشەممە، 8ی ئابی 2022 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی بەناوی "ترووس سۆشیاڵ" رایگەیاند، پۆلیسەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ناسراو بە (ئێف بی ئای) بەسەر ماڵەکەیدا داوە لە شارۆچکەی پام بیچی ویلایەتی فلۆریدا. تاوەکو ئێستا ئێف بی ئای هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو رووداوە نەداوە. هاوکات، ترەمپیش هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە بۆچی (ئێف بی ئای) چوونەتە سەر ماڵەکەی. میدیا ئەمریکییەکانیش لە نزیک ماڵەکەی ترەمپ دیمەنی کۆمەڵێک پۆلیسیان بڵاوکردەوە و بەشێکی لایەنگرانی ترەمپیش وێنەی ئەویان بەرزکردبووەوە. ترەمپ لەوبارەیەوە گوتی، "ئەمە بەچەکداریکردنی سیستمی دادوەرییە" و بە هێرشی "دیموکراتە چەپە تووندڕەوەکان"یش ناوی برد کە وەکو خۆی دەڵێت، نایانەوێت ترەمپ خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2024 بەربژێر بکات. بەگوێرەی میدیای ئەمریکاش، لە کاتی رووداوەکە ترەمپ لەو ماڵەی نەبووە. ترەمپ رایشیگەیاندووە، هێرشێکی لەو جۆرە "تەنیا لە وڵاتێکی تێكشکاوی سێیەم" روودەدات و دەڵێت، "ئێستا ئەمریکا بووەتە یەكێک لەو وڵاتانە." بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکە، پۆلیس بە فەرمانی دادگە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی ترەمپ و پەیوەندیی بە "مامەڵەی خراپی بەڵگەنامەی نهێنییەوە هەیە" کە نێردراونەتە مارا لاگۆسی فلۆریدا. ئەرشیفی نیشتمانیی ئەمریکا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، 15 سندووق بەڵگەنامەیان لە ماڵەکەی ترەمپدا لە فلۆریداوە گەڕاندووەتەوە. بەگوێرەی واشنتن پۆستیش، ئەوانە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی "نهێنی" بوون کە ترەمپ لەدوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپییەوە بردوونی. بەشێک لەو بەڵگەنامانەی کە لە ماڵەکەی ترەمپدا هەن، وەکو میدیای ئەمریکی دەڵێت، هی سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکان کە دەبوو لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، رادەستی کۆشکی سپیی کرابانەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە، کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە رووداوەکانی 6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 دەکات. دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2020دا شکستی هێنا؛ رۆژی 6ی کانوونی دووەمی 2021 لایەنگرانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان رەتکردەوە و هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێس و ژنە خۆپێشاندەرێک لەنێو کۆنگرێسدا کوژرا، چوار خۆپێشاندەر و پۆلیسێک بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. لەدوای ئەوەش وەزارەتی دادی ئەمریکا دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە.

هەواڵ
09-08-2022

وەزارەتی کارەبا: ئەوانەی تەقەیان لە کێبڵی کارەبا کردبوو دەستگیرکران

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە ماوەیەک بوو دەستیان کردبوو بە دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبا کردبوو . ئەمڕۆ سێشەمە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە و دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون. هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه‌، تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەری ئاسن براوە، بەوەش مەترسی دروستبووە بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کە هێڵی سەرەکین بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا.

هەواڵ
08-08-2022

به‌رهه‌م ساڵح: عێراق پێویستی بە چاکسازی ریشەییە

له‌ ساڵیادی عاشوورادا، سه‌رۆككۆماری عێراق داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات رایگه‌یاند، گرنگە یەکڕیز، یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی عاشوورادا، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 8ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: لە ژێر سێبەری نیشتماندا، بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆڕاگری عێراق، کە شایستەی هەموو خێر و خۆشییەکن، گرنگە یەکڕیز، یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین. وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ گەلی عێراق، موسڵمانان و مەرجەعی باڵای شیعه‌كان لە نەجەف، سه‌رۆككۆمار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بە ئاراستەی بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەتوانا کە شایستەی عێراق بێت، پێویستە هەوڵەکان یەکبخەین، گوتیشی: "عێراق پێویستی بە چاکسازی ریشەییە".

هەواڵ
08-08-2022

کەرکووک.. مۆڵەتەكانی تەندروستی زمانی كوردیان لەسەر لادرا

بەپێی نوسراوێكی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك كە گشتاندنی بۆ ناوەندە تەندروستییەكان كردووە، داوا دەكات لەمەودوا بە گۆڕانكاری و  دیزاینكی تازەوە مۆڵەتەكانی تەندروستی بە هاووڵاتییان و خاوەنكارەكان بدرێت. لە كڵێشە تازەکەی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك زمانی كوردی لابراوە، ئەمە لەکاتێکدا لە كڵێشەكانی پێشووتر زمانی كوردی هاوشانی زمانی عەرەبی نووسرابوو. بەپێی دەستوری عێراق، زمانی كوردی هاوشانی زمانی عەرەبی فەرمییە و پێویستە لە نوسراوو تابلۆ و هێماكاندا بەكاربهێنرێت، بەڵام لە پارێزگای كەركووك لە دوای 16ـی ئۆكتۆبەرەوە گرفت بۆ زمانی كوردی دروست دەكرێت و لە زۆربەی فەرمانگەكانی حكومەت كاری پێناكرێت. k24

هەواڵ
08-08-2022

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالست د...

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان ، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛ بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
08-08-2022

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ کاکە حەمە

به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 46 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ كرد. له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: له‌م ياده‌دا بە رێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانين و‌ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لایه‌نه‌ سياسييه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين. هه‌روه‌ها هاتووه‌: هیوادارين خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌ديهێنانى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.

هەواڵ
08-08-2022

حیزبەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

رۆژی چوارشەممە 10ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، کەسی یەکەمی بەشێکی زۆر لە حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن. فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 8-8-2022 بە رووداوی راگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ کۆبوونەوەکە دەکرێت. فەوزی هەریری گوتیشی، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. نێچیرڤان بارزانی 3ـی ئەم مانگە لە گوتارێکدا داوای لەلایەنەکان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێکبکەون تاوەکو چیدیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت.

1 2 ... 554 555 556 ... 1147 1148