مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و ئاشنایانی نووسەری کۆچکردوو ئەبوبەکر جاف کرد. مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە نووسەری کۆچکردوو گوتی: ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد. دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف-م بیست، کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەژی ئەمین، سەرۆکی دەزگای زانیاری لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە هەستاین بە بەخشینی بڕی (٥٠،٠٠٠) دۆلار وەك هاوكاری بۆ چارەسەری كەسانی ئاڵوودەبوو بە ماددەی هۆشبەر، داواكارین لە هاووڵاتیان وەکو ئەرکێکی نیشتمانی پشتیوانی ئەم جۆرە چالاكیانە بكەن و منداڵانی خۆیان لە تووشبوون بەم مەترسییە بپارێزن.خودای گەورە شیفای تووشبوان بدات.
دەزگای زانیاریی لە سلێمانییەوە دژی دەزگای زانیاریی لە هەولێر کە ئەژی ئەمین سەرۆکیەتی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە. ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم: ئەژی ئەمین بە فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی ھەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ھاوڵاتی (سەلمان ئەمین نادر) کە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین) بە فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێمەوە نەماوە. لەھەمانکاتدا ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەکەینەوە کە بە ناوی ئێمەوە بڵاودەکرێتەوە و ناوی دەزگاکەمانی تیادا بەکاردەھێنرێت. ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم
محەمەد عێراقی، وەزیرەکەی سەدر داوا لە لایەنگرانیان دەکات فۆڕمێک لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پڕ بکەنەوە و پێشکەشی لیژنەی هەماهەنگی پارێزەران و دادنوسانی بکەن، بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێتەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی هێرش دەکاتە سەر ئوژی ئەمین و بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە چووەتە ناو پارتی. بافڵ تاڵەبانی بە ناوی راستەقینەی خۆی ناوی ئەژی ئەمینی برد و بە سەلمان ناوی هێنا و وتی وابزانم هاتۆتە ناو پارتی. وتیشی: حەقە پارتی زوو زوو نەسیحەتی بکا، چونکە کاتی خۆی من بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد.
سەرۆك بارزانی و وەزیری پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهبارهی بەرنامە و رێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگە كۆبوونهوه. بارهگای بارزانی ئهمڕۆ (چوارشهممه 10ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كرد. لەو دیدارەدا كە عیسا عوزەیر سوپاسالاری پێشمەرگە، ئامادەی بوو، وەزیری پێشمەرگە ئەنجامەكانی سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بهریتانیا و ئەمەریكا و دیداریان لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و سەربازییەكانی ئەو دوو وڵاتەی بە سەرۆك بارزانی راگەیاند. سەرۆك بارزانی پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بەرنامە و ڕێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و، پەیوەست بەوەش ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو.
شەرام محمد حاجی محمود رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8/2022، ئەرکی بەرپرسیارێتی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانم پێ سپێردرا . ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی دام و دەزگاکانی پارتمان ،لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی بە ئامادەبونی بەرێز فاتیح ڕەئوف بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەختیار کەریم ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێشوی مەکتەبی راگەیاندن و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن بەرپرسیارێتی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانم گرتە ئەستۆ .هاوکات لە پرۆسەکدا ڕۆڵی هەڤاڵ بەختیار کەریم بەرز نرخیندرا کە لەماوەی ڕابردوو بە دڵسۆزانە ئەرکی بەرپرسیارتی مەکتەبی راگەیاندنی لەئەستۆدا بو شەرام محمد حاجی محمود ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن
یەختێکی کۆچبەران کە ٨٠ کۆچبەری تێدا بووە لە دەریای ئیجە وەرگەڕاوە و ٢٩کەسیان رزگارکراون. شێخ حسێن حمە ساڵح" نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند یەختێکی کۆچبەران کە ٨٠ کۆچبەری تێدا بووە لە ئیجە وەرگەڕاوە و ٢٩یان رزگارکراون و ٥۱ کەسیان بێسەرو شوێنن، شێخ حسێن وتیشی بەبێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ٥١ کەسەی ژمارەیەکیان کوردن. تا ئێستا ٢٩ کۆچبەر رزگار کراون کە عێراقی و ئەفغانی و ئێرانین بە پێی وتەی کۆچبەرە رزگار کراوەکان ، ئاشکراشیکرد، تائێستا تەرمی هیچکام لە سەرنشینەکان نەدۆزراوەتەوە و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامن. نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە ڕاشی گەیاند کە سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یونان ئاگەدار کراوەتەوە لەو ڕووداوە و بەڵام ئەوان هیجی زانیاریەکی فەرمییان بە دەست نەگەیشتوە ، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم یەختە پێش دوو رۆژ لە ئانتالیای تورکیاوە بەڕێ کەوتوون بە مەبەستی ئەوەی بگەنە ئیتاڵیا. ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕیگەیاند وێڕای ڕاگەیاندنی هاوخەمیمان بۆ ڕوودانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە کە بەسەر کۆچبەرانی نایاسایی کورد و عێراقیدا دێن. هەروەها وتیشی نوینەرایەتی دەزگای لوتکە لەئیستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاترە لەبارەی ئەو کۆچبەرانە لە نێو ئەو یەختەدا بوون. ڕاشیگەیاند کە هاوکار و هەماهەنگی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەبین.
میدیای نزیکی پەکەکە بڵاویانکردەوە، كه سهركردهیهكی باڵایان به ناوی یووسف مهحموود ڕهبانی، ناسراو به رێزان جاوید، ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، له رۆژی 6ی ئاب له قامیشلۆ لهلایهن درۆنی توركییهوه كوژراوه. ڕەبانی پێشتر هاوسهرۆكی كۆداری بووه، كه باڵی پهكهكهیه له ڕۆژههڵاتی كوردستان بووه.
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بە بەشداریی بەشێک لە کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی؛ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی؛ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو؛ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و عومەری سەید عەلی، رێکخەری پێشووی گشتیی گۆڕان بەشدارن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد. بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچوونێک کرا. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام تەواوكران كە پرۆژەكان كاریگەری باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەنگوزاری لەو شوێنانەدا هەیە. لەوانە (پرۆژەى دروستكردن و قيرتاوكردنى شەقام لە گوندى كەلەكان و قيڕتاوكردنى شەقام لە شارۆچكەی بەحركە لە مزگەوتى سەلاحەددین و گۆڕستانى كومەڵگەى بەحركە لەگەڵ قيڕتاوكردنى گەڕەكى ژين لە بەحركە و قيڕتاوكردنى شەقامە جياكراوەكانى 189ى عەنكاوە) کە بەڕێژەى 100% تەواوکراون. جێگەى باسە، وێڕای ئەو پرۆژانەش لە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.