تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی سەرایە سەلام لە پارێزگای نەجەف روویدا، بەپێی زانیاریەکان، تائێستا 5 کوژراو و 7 بریندار هەن.
بە فەرمانی سەرۆک بارزانی، مەلەوانگەی هۆتێل رووبار داخرا.ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات، کە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو مەلەوانگەیە بڵاوبووبووەوە کە ژن و پیاو تێکەڵن و خەریکی بەسەربردنی کاتن تێیدا.مەلەوانگەکە بە چیمەنتۆ پڕکرایەوە کە دەکەوێتە گوندی ڕێزانی سنووری بارزان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بارودۆخی سیاسی ئێستای وڵاتیان تاوتوێ کرد. بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسییەکان و پەرلەمان کرا، لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانیەکان لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارەی سەرۆک وەزیران پێشکەشی کردبو؛ بۆ دەربازبون لەو قەیرانەی ئێستا و چارەسەرکردنی لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق. " هەردولا بۆچونی هاوبەشیان خستەڕو بۆ پتەوکردنی رێرەوی دەستوری و یاسایی، کە بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە پێشینەبێت، ئەنجامەکانیش لەبەرچاوبگیرێن کە گوزارشتی ڕاستەقینە لە ئیرادەی گەلی عێراق و خواستەکانی بکات لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری".
دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریستا ڕودریگێز" پێش مردنی بەهۆی بەشێرپەنجەوە، ئەم وتارەی نووسی: من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە لە گەراجەکەمدا، بەڵام ئێستە بە عەرەبانەی کەمئەندام سەفەر دەکەم.ماڵەکەم پڕە لە هەموو جۆرە دیزاینێکی جلوبەرگ و پێڵاو و شتومەکی بەنرخ، بەڵام جەستەم بە پەڕۆیەکی بچووک پێچراوەتەوە کە لەلایەن نەخۆشخانەکەوە دابینکراوە.پارەیەکی زۆرم لە بانک هەیە، بەڵام ئێستە سوودم پێ ناگەیەنێت.ماڵەکەم وەک کۆشک وایە، بەڵام لەسەر قەرەوێڵەیەکی دوو مەتری ڕاکشاوم لە نەخۆشخانە.دەمتوانی لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەوە بڕۆم بۆ هۆتێلێکی تری پێنج ئەستێرە، بەڵام ئێستە لە نەخۆشخانە کات بەسەر دەبەم و لە تاقیگەیەکەوە بۆ تاقیگەیەکی تر.دەستنووس و ئیمزام بۆ بەسەدان کەس کرد، کەچی ئەمڕۆ دکتۆرەکان دەستنووس و ئیمزا بۆ من دەکەن.حەوت دیزاینەرم هەبوو بۆ چاککردنی قژم، ئێستە هیچ تاڵە موویەک بە سەرمەوە نییە.لەسەر هێڵی تایبەت، دەمتوانی سەفەر بکەم بۆ هەر شوێنێک کە بمەوێت، بەڵام ئێستە پێویستم بەهاوکاری دوو کەسە بۆ گەیشتن بە دەرگای نەخۆشخانە.هەرچەنده خواردن زۆرە، بەڵام ڕێجیمەکەم دوو دەنک حەبە لە ڕۆژێکدا و چەند دڵۆپێک ئاوی سوێرە لە شەودا.ئەم خانووە، ئەم ئۆتۆمبێلە، ئەم پارانە، ئەم کەلوپەلانە، حساب بانکی زۆر، ئەوەندەیش ناوبانگ و ناوبانگ، هیچیان ئێستە کاری من نین، هیچکام لەمانە ناتوانن هیچ ئارامییەکم پێ ببەخشن و هیچڕاستیەک بوونی نییە، جگە لە مردن. وەرگێڕانی کاروان هەڵەبجەیی
کۆمپانیای سنیکەرس داوای لێبووردن لە چین دەکات کە لە ڕیکلامێکی بەرهەمەکانیدا تایوانی بە وڵاتێکی سەربەخۆ دانابوو. ئەو کۆمپانیایە دەڵێت: ئێمە ڕێز لە یەک پارچەیی و سەربەخۆیی چین دەگرین. ئەمە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تایوان و چین لە هەڵکشانە، لە نوێترین کاردانەوەیشدا چین چەندین مووشەکی ئاڕاستەی کەنارە ئاوییەکانی تایوان کرد.
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵات لە حکوومەتێک وەرناگیرێتەوە، کە شەرعییەتەکەی گەل و ھەڵبژاردن بێت. ئاماژە بەوەش دەدات، ئاهەنگی دوێنێی خەڵکی شاری هەولێر پەیامێکی روونە بۆ ئەو کەسانەی، کە خەون بە تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەبینن. پەرلەمانتار، د.ڕێبوار بابکەیی ڕایگەیاند، هیچ هێزێک ناتوانێ دەسەڵات لە حکوومەتێک وەربگرێتەوە، کە شەرعییەتەکەی گەل و ھەڵبژاردن بێت، چونکە ئەوە گەلە قبووڵی ناکات، گوتیشی: ”ئاھەنگی دوێنێی ھاووڵاتییانی سەربەرزی شاری ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەو کەسانەی، کە خەون بە تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبینن.“ بابکەیی ڕاشیگەیاند، ئەو کەسانەی ناوە ناوە لایڤ دەکەنەوە و بە دەموچاوێکی پڕ مکیاج و تەجمیلکراو و قژێکی جەلیکراو دەردەکەون و ھەڕەشە لە ئاسایش و ئارامیی ھەولێر و هەرێمی کوردستان دەکەن، ئیتر دەبێت باش ئەوە بزانن، کە دەسەڵات لە حکوومەتێک وەرناگیرێتەوە، كە شەرعییەتەکەی گەل و ھەڵبژاردن بێت. گوتیشی: ”رێگەی گەیشتنیش بە دەسەڵات تەنیا ھەڵبژاردنە، نەک نۆکەریکردن و گواستنەوەی ئەزموونی شکستخواردووی عێراق بۆ کوردستان، چونکە خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان ئەو سیاسەتەیان رەت کردووەتەوە، کە ھەموو ئامرازێک لەپێناو گەیشتن بەدەسەڵات قبووڵ بکەن، تاکە ڕێگەی گۆڕینی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان سندووقەکانی هەڵبژاردنە، فەرموون ئێستا وادەی هەڵبژاردنە، بزانن کێ شەرعییەت لە گەل وەردەگرێت.“ باس نیوز
روونكردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی: پاش وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان ، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە هیچ ئەندام پەرلەمانێک و هیچ ڕاگەیاندکارێک دەستگیر نەکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی٦/٨/٢٠٢٢
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر رایگهیاند، "سوپاسی تێگهیشتنی تهواوی چین و توێژهكانی شاری ههولێر دهكهین، بۆ گوێنهگرتنیان له بانگهواز و فەتوای نابهرپرسانهی خهڵكێك بۆ دەستکەوتی دیکە". ئەوەشی راگەیاند، "چهند كهسێك داوای مۆڵهتی خۆپیشاندانیان كردبو، مۆڵهتهكهمان رهتكردهوه چونكه داواكاریهكهیان موقنع نهبوو، ئێمه له هێزهكانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر لهخهمی هاوڵاتیانداین، لهڕوی یاساییشهوه مۆڵهت نهبێت، هێزه ئهمنیهكان لهپێناو سهلامهتی هاووڵاتیان رێوشوێنی تایبهت دهگرنهبهر بۆ رێگریكردن له خۆپیشاندان". ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕەنگە كاسبكارانی هەولێر پەلاماری خۆپیشاندەرانیان بدایە، بۆیە هێزی ئەمنیمان بڵاوكردەوە".
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات خۆپێشاندانەکەیان جدیتر بێت لەپێناو رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و پاشکۆیەتی و راستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی. سهدر ههروهها گوتی: "تا گهیشتن به داواكارییهكان، شۆڕشگێران له شۆڕش بهردهوامن". ئهوهشی خستهڕوو، كاردانهوهكان لهبارهی ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمان لهسهر ئاستی جهماوهری، ئهكادیمی، پیاوانی ئاینی، كۆمهڵگهی مهدهنی و (سیاسییهكانی كورد، شیعه و سووننه)، ئهرێنین.
وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ برێت مەکگورگ، لەواشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گفتوگۆی چڕو بەرهەمداریان لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە کرد. ئەمڕۆ ٦ی ٨ی ۲۰۲۲ شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە بە یاوەرى بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگه، لە واشنتۆن لەگەڵ برێت مەکگۆرک ڕێکخەرى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقیا کۆبوونەوە.لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشێتى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان و لەناوبردنى یەکجارەکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش.بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو، لەسەر گرنگی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و دووپاتیشکرایەوە تا هەنگاوەکانی پڕۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی هێزەکان باشتر و خێراتربکرێن، هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان زیاتر و بەردەوام دەبێت.
نەوەی نوێ ڕایگەیاند، چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتییان لە سلێمانی دەستگیر کراون . ئاگادارییەک بۆ رای گشتی و میدیاکان چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات و تەواوی قونسوڵیەت و بالوێزی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٢٠٢٢/٨/٦
وەیسی سەعید باوەڕی وایە کە بە پشتبەستن بە یاسای چاکسازی، دەبێت شاسوار عەبدولواحید پەلکێشی بەردەم دادگا بکرێت، چونکە بە وتەی ئەو قەرزارێكی زۆری حکوومەت و خەڵکی لەلایە. وەیسی سەعید پەرلەمانتارە لە فراکسیۆنی پارتی و بە باڵکێشی وت «خەڵکی کوردستان زۆر لەوە وشیارترن دوای بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید بکەون، ئەو دەیەوێت بە دروستکردنی ئاڵۆزیی چاوەکان لەسەر عێراق نەمێنێت و بخرێنە سەر کوردستان. پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: نە هاونیشتمانیان و نە دامودەزگاکانی حکوومەت رێگە بە دروستبوونی ئاژاوە و دوبەرەکی نادەن، ئەوان دەمێکە لە فێل و پیلانە مەترسیدارەکانی شاسوار تێگەیشتوون. لەبارەی قەرزەکانی حکومەتیش لای شاسوار، وەیسی سەعید باوەڕی وایە کە دەبوو بە پێی یاسای چاکسازی کە پەسەند کراوە، شاسوار عەبدولواحید پەلکێشی بەردەم دادگا بکرایە، بۆ ئەوەی ئەو قەرزەی لایەتی و موڵکی گشتییە بیگەڕێنێتەوە.