ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاندووە، بە كورت و پوختی وەرزی بارانبارین لەناوچەكانمان بە پێی وەرزەكان بەم شێوە پێشبینی دەكرێت.لە وەرزی پاییزدا بەگشتی ئاستی بارانبارین لە خوار تێكڕایی ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرما لە چاو ساڵانی ڕابردوو نزمتر دەبێت و پایزێكی فێنكترمان ئەبێت.ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی دەڵێت: لە وەرزی زستان ئاستی بارانبارین زیاد دەبێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی ساڵانە یان زیاتریش و پلەكانی گەرما بە زۆری لەخوار ئاستی ئاسایی ساڵانەوە دەبن و زستانێكی سەخت و ساردمان دەبێت لەگەڵ هاتنی رێژەیەكی زیاتری شەپۆلە جەمسەرییەكان لەچاو ساڵانی ڕابردوو و بارینی بەفری زیاتر لەناوچەكەدا و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان كە ئەمەش سوودی بەرچاوی دەبێت بۆ بوژاندنەوەی سەرچاوەكانی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی.دەشڵێت: لە وەرزی بەهاردا ئاستی بارانبارین بۆ سەروو ئاستی ئاسایی ساڵانە بەرز دەبێتەوە بەهارێكی پڕ باراناویمان ئەبێت.ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی سەرجەم خوێندنەوەكان ، ئەگەری ڕوودانی وشكە ساڵیمان نابێت ئەم ئەگەرە لاوازە و لەسەرجەم ناوچەكاندا بڕی پێویست باران و بەفر دەبارێت. ڕوونیشیكردەوە كە لەسەر هیچ پێشبینیەكیش دڵنیای نادرێت، چونكە كەشوهەوا سیستەمێكی پڕ لە گۆڕانكارییە و ئەمە دیاریكردنی مانگگیران و خۆرگیران نییە بە سیستەمێكی رێك بەڕێوە دەچێت.
سەرۆککۆماری چیچان داوا دەکات رووسیا رێگەیان پێبدات هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا تەواوبکەن. رەمەزان قادیرۆڤ، سەرۆککۆماری چیچان رایگەیاند، داوا لە سەرۆک پوتن دەکەین رێگە بە هێزەکانمان بدات هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لە ئۆکرانیا ماون کۆتاییان پێبهێنین. قادیرۆڤ جەختیشی کردەوە، "گەر پوتن رێگەمان بدات ئامادەین کیێڤ کۆنترۆڵبکەین". ئەمەش لەکاتیکدایە، قادیرۆڤ 16ی ئادار ڤیدیۆیەکی لە نزیک کیێڤ بڵاوکردبوویەوە و بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای دەکرد. له 24ی شوبات/ فێبرایهتی 2022 سوپای رووسیا هێرشیكرده سهر ئۆكرانیا، دواتر ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا چەندین سزای جۆراوجۆریان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند، هەروەها جموجۆڵی بازرگانی له ئۆكرانیا به تهواوهتی وهستا و بههۆی ئهو جهنگهوه كیێڤ نهیتوانی بهندهرهكانی خۆی بۆ ههناردهكردنی دانهوێڵهی وڵاتهكهی بهكاربهێنێت.
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا. بەگوێرەی ئامارەکانیش لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 28 کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنوورییەکان گیانیان لەدەستداوە. رێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند: "دوێنێ 26/8/2022، لە سنووری بروشکانی سەر بە شارۆچکە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی رێبوار رەشیدی تەمەن 30 ساڵ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە، ناوبراو خەڵکی گوندی قولیاوای بانە بووە و باوکی دوو منداڵ بووە و هاوسەرەکەشی دووگیانە". بەگوێرەی ئامارەکان، لە ماوەی 35 رۆژدا ئەمە پێنجەم کۆڵبەرە لە ناوچەی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بکوژرێت. ئەرسەلان یار ئەحمەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو 28 کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنوورییەکان گیانیان لەدەستداوە، لەنێوایاندا 15 کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێراقن کوژراون و 208 کەسی دیکەش برینداربوونە". گوتیشی: "زۆربەی قوربانییەکان لە سنووری شارۆچکەکانی پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان و بانەی سەر بە پارێزگای سنە بوونە". سەبارەت بە ئامارەکانی ساڵی رابردووی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران، ئەرسەلان یار ئەحمەدی گوتی: "ساڵی 2021 لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 52 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەستداوە و 163 کەسی دیکەشیان برینداربوونە". k24
سەرۆك بارزانی لە لاپەڕە 482 تا 487 بەرگی پێنجەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد. ڕاپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەكان) كە تایبەتە بە گێڕانەوەی ڕووداوەكانی ساڵانی 1991 تا 2002 ، ( بانگھێشتنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سەردانی واشنتۆن ) ، دەکات و لەم بارەیەوە نووسیوویەتی: لە بەردەوامیی جموجۆلە دیپلۆماسییەکاندا ڕۆژی 26ی تەمموزی 2002 پەیامێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مان پێ گەیشت پەیامەکە ئاراستەی مەسعود بارزانی و مام جەلال و ئەحمەد چەلەبی و شەریف علی و ئەیاد عەلاوی و باقر حەکیم کرابوو ، داوا کرابوو کە لەسەر بانگھێشتنامەی جێگری وەزیزی دەرەوەی ئەمریکا مارک گرۆسمان و دۆگڵاس فایت لە وەزارەتی بەرگری پنتاگۆن سەردانی واشنتۆن بکەین. بۆ چۆنیەتیی وەڵامدانەوەی نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی 28ی تەمموزی 2002 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیمان بەڕێوەبرد دوای گفتوگۆی نێوان ھەڤاڵان بڕیاردرا ھەڤاڵێک سەردانی مام جەلال بکات بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا و یەکخستنی ھەڵوێستەکان بۆ ئەم مەبەستە دکتۆر رۆژمان ناردە لای مام جەلال ، دوای دیتنی مام جەلال ئەمە ڕەئی مام جەلال بوو:" خۆمان قورس ڕاگرین ئەگەر مەسعود بارزانی نەچێت منیش بەشداری ناکەم "داوا بکەن ئاستی بەشداربووان بەرز بێت و کۆبوونەوەکان لەگەڵ دیک چینی و رامسفێلد و کۆڵن پاوڵ بێت ئەگەر کۆبوونەوەکان لەم ئاستە نەبێت خۆمان بەشدار نەبین و ھۆشیار و بەرھەم بەشدار بکەن ، داوا بکەین ڕاستەوخۆ لە کوردستانەوە بچینە ئەمەریکا نەک بەو وێستگانەدا برۆین کە لە پێشماندان .
دەوڵەتی عێراق، دوو جۆرە لە دروستبوونی دەوڵەتمان هەیە١-دەوڵەتێک لەلایەن ئیمپریالیزمەوە دروست کرابێت٢-دەوڵەت نەتەوە. ڕوونە کە دەوڵتی عێراق دەوڵەتێکە لەلایەنی ئیمپریالیزمەوە دروستکراوە. کاتێک لە ساڵی (١٩٢٠) دروست دەبێت، بە سێ قۆناغی دەوڵەتداری تێدەپەڕێت. (پاشایەتی) و (دیکتاتۆری) حزبی بەعس و (دیموکراسی) حکومەتی زۆرینە، شیعە مەزهەب. ئەوەی جێگەی سەرنجە، دەوڵەتی عێراق لە هیچ کام لەم سێ قۆناغەی خۆیدا سەرکەوتوو نەبووە و لەهەر یەکەیاندا بە جۆرێک شکستی خواردووە و دەوڵەتێک نەبووە، کە هەم خۆشگوزەرانی تێدابێت هەم ئارام و بێ کێشە بێت. ئەمە بۆ هەموو کەس ڕوونە لە ماوە درێژەی دروستبوونی دەوڵەتی عێراق بەردەوام لەناو کێشمە کێشم بووە و ناسەقامگیری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەزهەبی و ئاینی بوونی هەبووە و بوونی دەبێت. دەکرێت بەم جۆرە بڵێین فیدڕالیەت بۆ عێراق شکستی خواردووە، شکستێک کە نەک توانای هەستانەوەی نییە، بەڵکوو هێندە قوڵە کە نابێت بە هیچ جۆرێک دەستکاریشی بکرێت و هەوڵی چاککردنی بدرێت. لێرەدا ئێمە پێویستمان بە سیستمێکی سیاسی نوییە بۆ عێڕاق ئەویش بریتییە لە کۆنفیدڕاڵی. لایەنە نەرێنیبوونەکانی فیدڕاڵیی بۆ دەوڵەتی عێراق چییە؟١-هەر هەرێمێک توانای بەسەر ئیدارەی خۆیدا باشتر دەشێکت و کاروباری دانیشتوان خێراتر ئەنجام دەدرێت.ئێمە ئەوە بە ڕوونی دەبینن کە عێراق فەرمانگەکانی ڕۆچووەتە گەندەڵی و بە پێچەوانەوە ئەم لایەنە ئەرێنییە نەرێنی کراوە.٢-دابەشبوونی دەسەڵات و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی تاک لایەن.ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات لە هەبوونی دەسەڵاتی فرە لایەن و دەسەڵاتی تاک لایەن بە هەردوو باردا شکست خواردووە.٣-سیستمی فیدڕاڵیەت، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دیموکراسیەت و سەقامگیری.بوونی دیموکراسی بوونی عێراق تێکدانی دیموکراسیەت بوونە و هەرگیز زەمینەسازیەک نییە بۆ دیموکراسیەت و سەقامگیری هەرگیز بە خۆیەوە نەبینیوە.٤- لە سیستمی فیدڕاڵی هاوڵاتیان دەتوانن زووتر بگەن بە دەسەڵات و سیاسەتمەدار و زۆرتر لە پڕۆسە سیاسیەکاندا بەشدار بن.هاوڵاتیان بەدەر لە مافخوراوی و ڕەنجەڕۆیی هیچی دیکەیان بۆ نەماوەتەوە و نەک ناتوانن بەشداربن لە گۆڕینی دەسەڵات بەڵکوو دەسەڵات ئەوان دەکڕن و دەیانگۆڕن بۆ لایەنی خۆیان. کۆنفیدڕاڵیی. پێکەوەبوونی چەند دەوڵەتێکە، کە خاوەن سەروەرییەکی تەواون. ئەم چەند دەوڵەتە هاوپەیمانییەک دەبەستن. بۆ دیاریکردنی دەستیەکی هەمیشەیی. بۆ ڕێکخستنەوەی کێشە هاوبەشەکانیان. ئەو دەستەیەش پێی دەگوترێت کۆنگرە یان کۆنگرێس. هەندێک لە دەسەڵاتەکان دەخرێتە ژێردەست کۆنگرە، دەکرێت بە هاوبەشی بێت یاخوود بەتەنها. هەریەک لەم دەوڵەتانە خاوەن سەربەخۆیی سیاسییە و مافی پەیمانبەستنی لەگەڵ دەوڵەتانی بیانی هەیە. سەرەتایی سەرهەڵدانی چەمکی کۆنفیدراڵی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەرێمە سویسریانەی کە لە سەدەی سێزدەدا پێکهاتن. لەو سەردەمەدا ئەم هەرێمانە سەر بە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بوون. سێ هەرێم یەکیانگرت، توانیان سەربەخۆیی بەدەست بهێنن. چەند نموونەیەکی کۆنفیدڕاڵی؛سڕبیا و چیای ڕەش لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٢-٢٠٠٦شانشینی ئاراگۆن لە ماوەی ساڵانی ١١٣٧-١٧١٦کۆنفیدڕاڵیەتی سینیگال و گامبیا لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٢- ١٩٨٩ بەم جۆرەش بۆمان دەردەکەوێت دابەشبوونی سێ هەرێمی کورد و سونە و شیعە. گەورەترین چارەسەرە بۆم هەمووە نەهامەتییەی بەردەوام ڕوو لەم دەوڵەتە دەکات. و ئەمەش دەرچەیەکی باشە بۆ گەورەترین خەونی بەدینەهاتووی گەلی کورد و ئیدی دەبین بە خاوەن دەوڵەت و لەژێر هەژموونی سیاسەتی دەوڵەتانی سەردەست دەردەچین.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ ههینی ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت له كاتهكانی ئێواره له ناوچهكانی باشوری ههرێم ئهگهری بونی تۆزێكی كهم ههیه، خێرایی با لهنێوان 10-20 كیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا دهبێت. سبهی شهممه ئاسمان بهگشتی ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی شهممه ئاسمان بهگشتی ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت لهگهڵ بونی تۆزێكی سوك، پلهكانی گهرما 1-2 پلهی سیلیزی نزم دهبنهوه، لهكاتهكانی ئێوارهشدا ئهگهری كهمێك چالاك بونی با ههیه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەک بە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لەپێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەت، بە رەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.
لە کۆمەڵێک پەیج و مینبەری سۆشیال میدیا لێدوانێکی شێواو بە ناوی ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەربارەی مۆڵەتی نوێی شوفێری و سیستمی دیجیتاڵی بڵاوبۆتەوە.لە کاتێکدا ئێمە سەرلەبەری ئەو لێدوان و هەواڵانە رەت دەکەینەوە، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەمە سیستمێکی سەرتاسەری کوردستانیە و وەزارەتی ناوخۆ ئەمسیستمە لە بەشەکانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک و یەک جێبەجێ دەکات و هەموو هاونیشتیمانیان دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە.ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە قۆناغەکانی کۆتایی ئامادەکاری ئەو پرۆسەیەین و لە ئایندەیەکی زۆر نزیک لێرە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت و هاوشاریان دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە نوێیە.
راگەیەندراوێک لە پۆلیسی هەولێرەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٥-٨-٢٠٢٢)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە نێو بینایەکی هەیکەل لە سەر ڕێگای نیوان (هەولێر-کەرکوک).دوای ئەوەی تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان،نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوشتن چوونە شوێنی مەبەست لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەسێک بەناوی (امین ئومێد عبدالکریم)، تەمەن (١٩) ساڵ، لە نێو بیناییەکە گیانی لەدەستداوە.ناوبراو ماوەی (١٠) ڕۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێ سەروشوێن بووە، بەهۆی تێکچونی شێوەی تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بەهۆکاری ڕاستی گیان لەدەستدانی ناوبراو
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022، کاتژمێر 13:50، نۆ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران. بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە. هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نێوان گوندی فازڵییە و کانوونە لە سنووری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا ئاراستە کراون، بەهۆی کاریگەریی مووشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە. دژە تیرۆر
28 بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى (59) وێستگە، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، (28) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.25، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (242) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (6) بەنزینخانەى تر بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە. ناوی بەنزینخانەکان:-یەکەم/ وێستگەى گارەدووەم/ وێستگەى لاوانسێیەم/ وێستگەى ڕزگارىچوارەم/ وێستگەى نێلاپێنجەم/ وێستگەى هەرێمشەشەم/ وێستگەى کاکە لەئێستادا بەرھەمی بەنزینی جۆری 800 دینارى نۆرماڵ بە کوالێتییەکی باش لەبەنزینخانەکاندا دەست دەکەوێت و لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێرییکردنى بەنزینخانەکانیش ھەوڵەکانیان چڕترکردۆتەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتیی بەنزین، دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر2022.8.25
ڕاگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە؛ دەقی راگەیەندراوەكە/ ئاسایشی سلێمانی وەك دەزگایەكی نیشتیمانی بەرپرسیار پابەند بەیاسا بەركارەكانی ھەرێم و پرنسیپەكانی ئازادی و مافەكانی مرۆڤ . ئەركی دابینكردنی ئاسایش و ئارامی خەڵكی كوردستان ، شاری سلێمانی بەتایبەتی بەئەمانەتەوە بەجێدەگەیەنێت و تواناو ھێزی ھەواڵگری و سەربازیمان خستۆتە خزمەتی خەڵكەوە .ھێزەكانمان ھەردەم ماندوونەناسانە لەهەوڵ و هیمەتی بەردەوامدان لەپێناو پارێزگاری لە سەرو ماڵی هاوڵاتیان ، لەو پێناوەشدا درێغیمان نەكردووە و نایكەین لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنانی ئەم گەلە لە تیرۆریستان و یاسا شكێنان و ھەڵھاتوان لەدادگا ، كەئەمە ئەركی ئێمەیەو دڵسۆزانە رایدەپەڕێنین .• ئەوەی جێی داخە كەسانێك لەژێر چەتری هەندێك كۆمپانیاو لایەنی سیاسی یان پیشەی پیرۆزی ڕاگەیاندنكاریدا لێرەو لەوێ پشتیوانی تیرۆریستان و دوژمنانی ئەم گەلە دەكەن ، بە تۆمەتی ناڕەوا هەوڵی لەكەداركردنی هێزەكانمان دەدەن و بوختان و ھەواڵی ناڕاست دادەتاشن .بۆكۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی رووندەكەینەوە بەھای هێزەكانی ئاسایش بەو جۆرە كەسە ئاست نزمانە لەكەدار نابێت كە بەبێ بەڵگە و زانیاری دروست ژەھری پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەوە كە بەمەرامەكانشیان رووی ناشرینی تیرۆریستان بە قسە و پشتیوانی ئەو جۆرە كەسانە ئارایشت نابێت .بۆھەموولایەكی ڕووندەكەینەوە لەبەرامبەر چەندین جار دووبارە بوونەوەی ئەم تۆمەت بەخشینەوانە و دانانی سنورێك بۆ ئەو جۆرە كەسانە ، وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕێكار و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین دژ بە هەریەك لە : - ( محەمەد ئیسماعیل عومەر ) كە لەژێرناوی كاری پەرلەمانیدا هەستاوە بە بەخشینەوەی تۆمەتی ناڕەوا بۆ هێزەكانی ئاسایش .-كاروان محەمەد پەیامنێری كەناڵی NRT كە لە سۆشیال میدیادا بە ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ تیرۆریستان راگەیاندووە ! لێرەوە دووپاتی دەكەینەوە ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سەرەڕای بانگەشەی لەیاسا دەرچوان و هەوڵی نەزۆكی تیرۆریستان بەردەوام بەپاڵپشتی یاساو دەسەڵاتی دادوەری بە پشیوانی خوای گەورە و خەڵكی كوردستان لەخەمی پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیاندا دەبین و لە پێناو سەقامگیری و ئارامی ھەرێم شەونخونی دەكەینو بەگیانی خۆمان ئارامییەكەمان دەپارێزین . لەگەڵ رێزماندا .. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی٢٠٢٢/٨/٢٥