بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی عێراق لەدژی خەڵكی كوردستان، بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری بادینان كەوتنە بەر هەڵمەتی نامرۆڤانەی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان شەهید و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور بوون. مەبەستی ڕژێم لەو ڕەفتارە شۆڤینی و ئەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان لەڕێگەی چەك و زەبروزەنگ و ستەمكاری بوو. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و نەیاران و تاوانباران بوون كە كەوتنە زبڵدانی مێژوو. لە یادی سی و چوار ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی کوردانی فەیلی و ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا ڕایدەگەیێنین كە گەلەكەمان هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات و دەبێ دەوڵەتی عێراقیش قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و ستەمەكارییانە بدات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە. مسعود بارزانی25ی ئابی 2022
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پەیامێکی لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ لە شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو ، ڕژێمی عێراق، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهێنرا، هەزاران کەس شەهید و بێسەروشوێن کران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر و، سەدان گوندیش وێران کران. لە سی وچوارمین ساڵڤەگەڕی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە و جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە ، کە پێویستە حکومەتی عێراق بە پێی دەستوور، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە کە مافێکی ڕەوای خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانە. هەروەها پێویستە ئەو عەقلییەتەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت. لە ساڵڤەگەڕی ئەنفالی بادیناندا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان25ی ئابی 2022
دادگای لۆس ئەنجلس لە ئەمەریکا بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی خانمە نمایشکاری ئەمەریکی ڤانیسا براینت بە بڕی 16 ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی وێنەی تەرمی شێواوی کۆبی براینتی هاوسەری کە لە ساڵی 2020 بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیەوە گیانی لەدەستدا. کۆبی براینت، ئەفسانەی یاری باسکەی ئەمەریکی، رۆژی 26ی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 لەگەڵ یەکێک لە کچەکانیدا بەهۆی تێکشکاندنی هێلیکۆپتەرەکەیەوە لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای لۆس ئەنجلس، ئەندامانی ئەنجومەنی ویلایەتەکە و بەرگری شارستانی بەشێوەیەکی نایاسایی وێنەی تەرمی کۆبی برایەنتیان گرتووە و بڵاویان کردووەتەوە، لەکاتێکدا وێنەگرتنی تەرمی هەر رووداوێک کاری ئەوان نییە و ئەوەشی کە کردوویانە بەهۆی کەمیی ئەزموونیانەوە بووە. لەسەر بنەمای ئەو داوایەی کە ڤانیسا براینت پێشکەشی دادگای کردبوو، دادگا بڕیاری قەرەبووکرنەوەی ڤانیسایدا بە بڕی 16 ملیۆن دۆلار، قەرەبووەکەش بەم جۆرە بڕیاری لەسەر دراوە:. 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دەدرێت بە ڤانیسا براینت لەپای ئەو ئازارە دەروونییانەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەکە چەشتوویەتی، هاوکات 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار قەرەبووی گرفتە دەروونییەکانی داهاتووی دەکرێتەوە کە بەهۆی وێنەکەوە دەیچێژێت، یەک ملیۆن دۆلاریش بۆ ئەو زیانانەی لە ماوەی رابردوودا بەریکەوتوون، بەوەش کۆی قەرەبووەکەی دەگاتە 16 ملیۆن دۆلار. کۆبی براینت، ئەستێرە و ئەفسانەی یاری باسکە لە ئەمەریکا، لە ماوەی یاریکردنیدا پێنج جار بووە بە پاڵەوانی خولی باسکەی ئەمەریکی، ساڵی 1996 دەستی بە یاری کردووە، تاوەکو ساڵی 2016 کە وازی لە یاری باسکە هێنا لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلس لیکەرزدا یاری کردووە. k24
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، کە ئیبراهیم تاتڵیساس چەند كاتژمێرێك بەر لە ئێستا ویستوویەتی لە بۆدرووم بچێتە دەرەوە، بەڵام لەناكاو تووشى ڕووداوی هاتوچۆ بووە، بەو هۆیەوە بریندارە و جارێ نازانرێت برینەكەی سەختە، یان سووكە، بهڵام له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكاندا دهگوترێ كه دهگهیهنرێته نهخۆشخانه. باس لهوهش دهكرێت، لەناو ئۆتۆمبێلهكهیدا كچە بچووكەكەشی لەگەڵدا بووە، نازانرێت ئەو بریندارە یان نا. باس نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بابەتی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ ئەوەداین ڕێز لە وادە یاساییەکان بگیرێت و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و دوا نەخرێت. پاشان لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاپۆرتێکی تایبەت و بەرفراوانی سەبارەت بە سێکتەری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا، بە زانیاری و داتا، کێشە و ئاستەنگ و گرفت و پێشنیار و ڕاسپاردە و پلانی کورتخایەن و خێرا و درێژخایەن و ستراتیجی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە ڕوونکرابووەوە، لە ناویشیاندا ئاماژە بە سەرچاوەکانی ئاو درا بوو کە ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و سەد و بیست و پێنج هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکرێت، واتە 500 لیتر بۆ هەر بەشدارێک لە ڕۆژێکدا، کە ژمارەی بەشداربووان زیاتر لە یەک ملیۆن هاوبەشە، ئەمە سەرەڕای خستنەڕووی پڕۆژەکان و کێشە و گرفتە تەکنیکیەکان و تێچووی بەرهەمهێنانی ئاو کە ساڵانە بڕی 500 ملیار دینارە لەسەر بودجەی حکومەت . سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشیکردن لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە تایبەتە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی لەپێشینەی حکومەتی هەرێمە هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ دابینکردنی ئاوی پاک و خاوێن بۆ هاووڵاتییان، بەڵام لە هەمانکاتدا، دەبێ کێشە و قەیرانی کەمئاویش لە بەرچاو بگرین و پێویستە بە هەموو شێوەیەک، کار بکەین لە پێناو ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی ئاو و زیادبەکارهێنانی ئاو، بەتایبەتی گۆڕانی کەش و هەوا و لێکەوتە نەرێنییەکانی، هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، کە دووچاری قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵی و کەمی بارانبارین و کەمبوونی ئاوی ژێرزەوی و سەرزەوی دەبێتەوە و پێویستە لە هەموو ڕوویێکەوە، ئامادەکاری پێویست بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە و سنووردارکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی (دارایی وئابووری، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان) و سەرۆکایەتی دیوان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دا، بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئەوەی ڕێکاریی پێویست بگرنەبەر سەبارەت بە پێشنیارەکانی وەزارەت کە لە کۆبوونەوەکە خرانەڕوو بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە. لە بڕگەی دووەمدا، جوتيار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد دەربارەی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێ کراون یان لە قۆناخی جێبەجێکردنن و وا بڕیارە داشبۆردی ئەم زانیاریانە لە نزیکترین دەرفەتدا بخرێتە بەردەستی سەرجەم هاووڵاتییان و ڕای گشتیی لە ڕێگای ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەنگاوێکی برەودان بە شەفافیەت و زانیاری دان بە هاووڵاتیان سەبارەت بە پڕۆژەکان و چۆنیەتی دابینکردنی پارەی پێویست و دابەشبوونی جوگرافیی پڕۆژەکان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان و شایستەبوون و دادپەروەری.
ساڵح محهممهد ، وهزیری سهدر له نوێترین تویتیدا لهبارهی دۆخی ئێستای عێراق دهڵێت، چوارچێوهی ههماههنگی ئهنجوومهنی باڵای دادوهری وهك پارێزهری خۆی دهزانێت، رووخاندنی سیستهمی ئێستاش بهدڵی ههندێك لایهن نابێت، بهتایبهت باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له بهغدا. ئهمڕۆ چوارشهممه 24 ـی ئابی 2022، ساڵح محهممهد ، وهزیری سهدر له تویتێكدا باس له دهستبهكاربوونهوهی ئهنجوومهنی باڵای دادوهری عێراق دهكات و پێی وایه چوارچێوهی ههماههنگی بۆیه مانگرتنهكهی دوێنێی لایهنگرانی سهدریان سهركۆنه كردووه، چونكه ترسیان له ئاشكهرابوونی فایله گهندهڵییهكانیان ههبوو. دهشڵێت، رووخانی سیستهمی ئێستا بهدڵی ههندێك لایهن نییه، لهسهروویانهوه باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له بهغدا. ساڵح محهممهد له چهند خاڵێكدا هۆكاری سهركۆنهكردنی مانگرتنهكهی دوێنێی لایهنهنگرانی سهدر لهلایهن ژمارهیهك لایهنی سیاسییهوه ئاشكرا دهكات: یەکەم: لە ترسی ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری پەنا بۆ ئاشکراکردنی مەلەفی گەندەڵیەکانیان ببات. دووەم: پێیان وابوو خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەر ئەنجوومەنەکە، هەر بۆیەش فایلە گهندهڵییهكان دەکەونە دەستیان و بهبێ جیاوازی فایله گهندهڵییهكانی ههمووان ئاشكرا دهكهن. سێیەم: چوارچێوهی ههماههنگی دەسەڵاتی دادوەری بە تاکە پارێزەر بۆخۆی دەزانێت.. ئەگەر دانیشتنەکە لەبەردەمیدا بەردەوام بێت، ئەوا ئایندەیان نابێت و ناتوانن حکومەت پێکبهێنن. چوارەم: رووخانی رژێمی ئێستا دڵی هەندێك لایهن نابێت، بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا له لهغدا پێنجەم: رەنگە کەوتنی گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا بۆ ئەوان مانای ئەوە بێت کە شۆڕش رەنگە گەندەڵکارانی وەک ئەوان بخاتە خوارەوە. شەشەم: ئهوان دەسەڵاتی دادوەری بە سەر دەزانن، کەوتنی سەریش بە واتای کەوتنی ئەوەی کە لە خوارەوەیە. حەوتەم: ئەوەی زۆر بێزاری کردوون، داوای دەستلەکارکێشانەوەی فائق زیدان بوو کە بە گەورەترین لایەنگری چوارچێوهی ههماههنگی دادەنرێت. سەبارەت بەوەی کە لە ڕاستیدا لە ئەنجامی ئەم مانگرتنه چی بووە، وهزیرهكهی سهدر دهڵێت: یەکەم: شۆڕشگێڕەکان بوێری و سەرسوڕمانی خۆیان سەلماندووە و ئەمەش ترسی لێ کردن، خودای گەورە فەرمووی: (أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنا بَياتاً وَهُمْ نائِمُونَ) دووەم: ئێمە بە داواکردنی گفتوگۆ لەگەڵ گەندەڵەکان فشارە نێودەوڵەتییەکانمان لابرد، ئەوانیش ناچاربوون رایانگەیاند کە گفتوگۆ لهگهڵ ئێمه ناكهن. سێیەم: پێموایە دەسەڵاتی دادوەری هەوڵدەدات هەندێک مەلەفی گەندەڵی ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی دانیشتنێکی دیکە نەهێڵێت. چوارەم: رەنگە فەرمانی دەستگیركردن دەربكات بۆ ئەو كەسانەی داوای چاكسازی دەكەن، راست بێت یان هەڵە، و ئەوە لە بەرامبەر لایەنی بەرامبەر دەرنەكات و ئەمەش گەندەڵی گەورە لە دامەزراوەی دادوەریدا ئاشكرا دەكات و خەڵك لە كارەكانیان ئاگادار بكرێتەوە. پێنجەم: ئاشكراكردنی هەندێك لایەن كە پێشتر ئیدیعای میانڕەوی و بێلایەنی و سەربەخۆیییان دەكرد. شەشەم: راگەیاندنی راگرتنی دەوامی دەسەڵاتی دادوەری دەستووری نەبووە، واتە دەسەڵاتی دادوەری هەوڵدەدات گومانەکانی لێ لابدات بەشێوەیەکی نایاسایی، بەتایبەتی کە خۆپیشاندانەکە ئاشتیانە بووە. حەوتەم: لووتی گەندەڵەکانی شکاند، وەک چۆن نەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بکەن و لاسایی کردەوەکانی شۆڕش بکەنەوە، وەک ئەوەی پێشتر بە بانگەوازی ملیۆنان خۆپیشاندان هەفتەی ڕابردوو کردیان. هەشتەم: هەمووان بە کۆی دەنگ کۆکن لەسەر ئەوەی کە گەندەڵی بیست ساڵە کاریگەری لەسەر دامەزراوەی دادوەری هەبووە، زۆربەیان بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە کۆکن.. هەر کە (ئێستا) لەبەردەمیدا هەڵوێستی گرت، دەسەڵاتی دادوەری بوو بە دووەم و نزیک بوو لە بێ هەڵە، هەروەها گەندەڵی و نادادپەروەری. نۆیەم: ئایا ئەم هەنگاوە بە شکست دادەنرێت یان بە سەرکەوتوو.. مانای ئەوەیە هەنگاوێکی تری لەناکاو دەنێین کە ئەوان خەیاڵیان نەدەکرد ئەگەر خەڵک بڕیاری درێژەدان بە شۆڕش بدا و گەندەڵەکان لە ژێر پێبدات و توڕە بکەن.
مەسرور بارزانی سیستەمی نوێی مۆلەتی شۆفێری کردەوە و ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی داتای هاووڵاتییان کارئاسانی بۆ حکومەت دەکات بۆ خێرا راییکردنی کارەکان. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: لەمەودوا بە ماوەیەکی خێراتر مۆڵەتی شۆفێری دەردێت
نوسینگەی دەربەندیخان تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەستگیر دەكات. شەوی 22/8/2022 مەفرەزەیەك لە ئەفسەرو كارمەندی نوسینگەی دەربەندیخانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، تۆمەتبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بە ناوی ( ش . ن . ڕ ) كە بەڕەگەز كوردە و تەمەنی (29) ساڵە دەستگیر كرد. تۆمەتبار بە ناوی نوشتە و دوعاوە بڕی 16 ملێۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە و بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێ كردووە و ترساندوویەتی، پاش وەرگرتنی زانیاری ورد توانرا دەستگیر بكرێت و رادەستی یاسا بكرێت. دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردۆتەوە.
بەگرنگی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە چاودێری ئەو پێشهاتە سیاسییانەمان کردووە کە لە وڵاتەکەمان روویانداوە. پەرۆشی هەوڵەکانیشین لەپێناو یەکڕیزی و یەکخستنی تواناکان لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانی و بەدیهێنانی زەمینەیەکی لەبار بۆ چاکسازی بەشێوەیەک کە خزمەت بە گەل بکات و دەستوور بنەمای کارکردن بێت.بنەماکانی کارکردنیشمان لەژێر رۆشنایی سیاسەتی سەرکردەی کۆچکردوومان مام جەلال سەرچاوەی گرتووە کە ئامادەیی گرنگ و کاریگەری هەبووە لە پێش و پاش ساڵی ٢٠٠٣.یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش درێژە بەو رێبازە دەدات و پەرۆشی خۆی بۆ پرەنسیپەکانی کاری نیشتمانیی هاوبەش دووپات دەکاتەوە لەپێناو پاراستنی ئەزموونە تازەکەی دیموکراسی، بونیادنانی عیراقێکی فیدراڵ، سەربەخۆ و پێشکەوتوو.لەم چوارچێوەیەشدا جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی، هەوڵە نیشتمانییەکان و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی بەرهەمدار و پابەندبوون بە دەستوور دەکەینەوە کە دەنگی بۆ دراوە وەک بەڵگەنامەیەک بۆ گەشەپێدان و بەخۆداچوونەوە و پابەندبوون بە بڕگەکانییەوە. وەک هەموو هێزە نیشتمانییەکانمان باوەڕمان بە پێویستی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە وەکو بنەمایەکی سەرەکی لە بنەماکانی بونیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکرات. پێشمانوایە بەرپرسیارێتی لایەنە جیاوازەکانە پابەندی ئەم بنەمایانە بن بەتایبەت سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، پارێزگاریکردن لە مافی هاوڵاتییان و دامەزراوە دەستوورییەکانی تر لە وڵاتدا. ئەو رووداوەی ئەمڕۆش رەت دەکەینەوە کە بەسەر ئەم دامەزراوەیەدا هات و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە بکەن. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەلومەرجەدا پابەندبوونی تەواوی خۆی بە زاڵکردنیدیالۆگ و ئامادەکردنی زەمینەیەکی سیاسیی لەبار دووپات دەکاتەوە کە لەتوانایدابێت پرۆژەیەکی چاکسازی بەرپا بکات کە پشت بە بەرنامەیەکی پەسەندکراوی ھەمووان ببەستێت تاوەکو بتوانێت چاکسازی پێویست بەدیبهێنێت و دەست بە بونیادنان و گەشەپێدانی وڵاتمان بکرێت.پشتیوانی داخوازییە نیشتمانییەکان دەکەین لەپێناو چاکسازی و دووپاتی دەکەینەوە پاراستنی وڵات و سەقامگیرییەکەی، پاراستنی مافی هاوڵاتییان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەشەپێدانی ئەدای دامەزراوەکان، پێویستی بە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبارە لەلایەن هەموو هێزە سیاسییە کاریگەرەکانەوە و لەپێش هەمووشییەوە دیالۆگی نیشتمانیی جدی و دڵسۆزانە خودا عیراقی دیموکرات و فیدراڵ و سەربەخۆ بپارێزێت. رێپیشاندەر و یارمەتیدەری هەمووان بێت بۆ هەر کارێک کە خێری گەلەکەمانی تێدابێت بەهەموو پێکهاتەکانییەوە. هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە یەکگرتن و دەستپێکردنی دیالۆگێک بە دڵی کراوە و مێشکێکی بەئاگا لەو مەترسییانەی هەڕەشە لە عیراقمان و ئەزموونە سیاسییە دیموکراسییە تازەکەمان دەکات. بافڵ جەلال تاڵەبانیسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وەک ھەموو خەڵکی کوردستان ئاگادارن بارودۆخی ئابووری و سیاسی و بێ متمانەیی گەشتووەتە ئاستێکی زۆر ئاڵۆز و چەقبەستوو ، قەیران بە دوای قەیراندا بووەتە بارێکی گران بەسەر خەڵکی کوردستانەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بژێوی ژیان و باری گوزەران و خزمەتگوزارییەکان لە پاشەکشەدان بە تایبەتی لە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كهلە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 ئهنجامدراو بەشێوەیەکی بەرچاو دۆخهكه چەقیبەستووە تا ئەو ڕادەیەی گەیشتوهته بنبەست، لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ھەڵبژاردنی حکومەتی نوێی عێراق, ناکرێت دان بەو ڕاستیەدا نەنرێت ڕەنگدانەوەی ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراقی پێدا تێدەپەرێت ڕەنگدانەوە و پریشکی زیانەکانی بەر ھەرێمی کوردستان ناکەوێت یا نەیبێت، وەک گشت جارەکانی دیکە (پارتی سۆسیالیست) نەخشە ڕێگە و پێشنیارێک لە مەڕ چارەسەری قەیران و ئهو ئاستەنگانهی سەریان ھەڵداوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەخاتە بەردەم سەرجەم حزبەکان و سەرۆکایەتی ھەرێم وەک ڕێگەچارە، لە کاتێکدا کار گەیشتووەتە ئاستی ئەوەی وەک نێوەندگیری دەرەکی و تەنانەت ڕێکخراوی نێونەتەوەیی یۆنامی ڕاستەوخۆ بێتە نێوان حزبەکانی کوردستان، چی وەک نێوەندگیری بێت یان چاودێر یان ڕاوێژکردن بێت, بۆ ئەو مەبەستەش خاتو(جینین پلاسخارت)کەوەک نوێنەرایەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری کۆبونەوەی سەرۆکایەتی ھە رێم و سەرکردایەتی حزبەکانی کوردستانی کردووە ، ئەمە جگە لە سەردانەکانی بۆلای ھەندێک لە حزبە کوردستانییەکان، بەڵام ھەمیشە بە نیگەرانی و ڕەخنەوە لێی ھاتووەتە دەرەوە، دواجاریش کۆبوونەوەی بەڕێزان کەسی یەکەمی حزبە سیاسییەکانی کوردستان كهلە ھەولێر بهڕێوهچوو له 10/8/2022 کە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کرا، بەڵام بەداخەوە کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بوو، ئەمە جگە لە ھێنانە ئارای ڕاو بۆچوونی دیکە بۆ ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان، بۆ دواجار کۆبوونەوەکە نیگەرانی گشت لایەکی لێکەوتەوە.بۆیە ناچار کاتێکی دیکە دیاریکرا بۆ سەرەتای مانگی ( ئەیلول 2022 )، لە ئەنجامدا گشت لایەنەکان رێککەوتن لە دەستنیشانکردنی کاتی تەواوی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کە بڕیاربوو پێش کۆتایی ساڵی 2022 ئەنجام بدرایە، دواخستن و موماتەڵەکردن بە پرسی ھەڵبژاردنەوە لەلایەک پاشەکشەی دیموکراسیە کە ئەم ھەرێمە شانازی پێوە دەکات لە چاو وڵاتانی ناوچەکە، لە لایەکیتر چارەنوسی ھەرێمی كوردستان بەرەو دۆخی عێراق و ئهو ووڵاتانه دهبات كه پشێوییان تیادایه و متمانەیان نهماوه.پێویسته جەخت بکرێتەوە لەسەر چارەسەری سیاسی کێشەی نێوان حزبەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی و دروستکردنی کەشێکی متمانەپێکراو، ئەگەرنا لە دۆخی ناکۆکی و بێ متمانەییدا ھەڵبژاردن بکرێت دوور نییە دۆخی ھەرێمیش لە ڕووی سیاسییەوە ھاوشێوەی عێراقی لێ نهیهت و چەقبەستوویی سیاسی ڕوو لە ھەرێمیش نهكات.پێشنیارکرا ئەمجارە بۆ کۆبونەوەکان ئیدی ئالیەتی ھەڵبژاردن و شێواز و ئامادەکارییەکان بە تەواوی لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەی مانگی(9) بڕیاری کۆتایی تێدا بدرێت.دەمانەوێت ئێمە وەک (پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ) بۆ خۆئامادەکردن لە کۆبونەوەی حزبەکانی کوردستان، پێشوەخت نەخشە و پلان و پێشنیازی خۆمان بخەینە بەرچاو خەڵکی بەشەرەف كه تاكه زهرهرمهندی ئهو دۆخهن بهسپۆنسهری حزبهكان.جەماوەری کوردستان:لهپێناوی بهرچاوڕوونی خهڵكدا بهبێ مجامەلەکردن و دهست خستنه سهر برینهكان، (پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ) بهرله ئهنجامدانی کۆبوونەوەی ئایندەی حزبە سیاسییەکانی کوردستان کە بڕیارە مانگی (ئەیلولی 2022) بهڕێوهبچێت، ئەم چەند خاڵەی لای خوارەوە وەک نەخشە ڕێگا پێشنیاز دهكهین بەو ھیوایەی کاری بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت :یەکەم :ھەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ خوولی شەشەم کە دەبوو پێش کۆتایی ساڵی 2022 بە ئەنجام بگەیندرایە بەڵام بە پاساوی لاواز دواخراوه، بۆ ئەم کۆبوونەوەیەی مانگی ئەیلولی حزبە سیاسییەکانی کوردستان، بەئامادەبونی خاتوو(جینین پلاسخارت)نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، پێشنیاز دەکەین پێش مانگی (ئازاری 2023 ) دوا کاتی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت. دووەم:بە زووترین کات یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتهوه لە پەرلەمانی کوردستان بە ئالیەتی نوێ و یاسای نوێ و سیستمی ھەڵبژاردنی نوێ . سێھەم:پێویسته دام و دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بەسەرژمێری دانیشتوانی ههرێم، ئالیەتێکی گونجاو دابنێن لەسەر ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی کوردستان لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 1992 دا (ملیۆنێک و 112 ھەزار) کەس مافی دەنگدانی ھەبوو، کورسییەکان (100) کورسی دیاریکرا, بەڵام لە دواین خولی پەرلەمانی کوردستان لهساڵی 2018 دا (3 ملیۆن و 85 ھەزار) کەس مافیدەنگدانی ھەبووە ھەر 100 کورسی دیاری کراوە؟ بۆیە پێمان وایە دەبێت کورسییەکان زیادبکرێن. چوارەم:پێداچوونەوە بە ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە ڕێکكەوتن لەسەر (گۆڕینی کۆمیسیۆن و کارکردنیان بە ئالیەتێکی نوێ، یاخود بە یاسا کۆمیسیۆنێک پێکبھێنرێت لە کەسانی شارەزا و بێلایەن یاساناس و دادوەر ) کە بژاردهی دادوهر لە ھەمووی پەسەندترە کە کۆمیسیۆن لە دادوەران بن, جێی متمانەی زیاترن، لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ھەروایە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان یاساناس و دادوەرەکان دەیبەن بەڕێوە، ئەگەر کۆمیسیۆن کاراکرایەوە با کۆمیسیۆنی (5) حزب نەبێت و نوێنەری ئەو حزبانەشی بۆ زیادبکرێت کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن، یان کە دوادەکەوێت کۆمیسیۆنێکی نوێ متمانەی پێبدرێت و نوێنەری ئەو حزبانەی تێدابێت کە بەشداری ھەڵبژاردنی کوردستان دەکەن . پێنجەم:بودجەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکان بخەمڵێنرێت تا وەزارەتی دارایی لە ئێستاوە بیکاتە بەرنامەی بوودجەی ساڵی ئایندەوە . شەشەم:گۆڕینی سیستمی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی نوێ بە پێی یاسا ڕێکبخرێت، کە ئێمە وەک (پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان) لە دوای بەدواداچوون و گەڕان بە دوای ئەزموونی زۆربەی ئەو وڵاتانەی پەیڕەوی پرەنسیپەکانی دیموکراسی دەکەن، گونجاوترین شێواز بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان، دواجار سیستمی ( نوێنەرایەتی ڕێژەیی تێکەڵه ) واتە Mixed Member Proprtional) کە بەکورتکراوەیی ( MMP) ناسراوە لە زۆرێک لەو وڵاتانەی سیستمی حوکمڕانیان فیدراڵیە ئەم شیوازەی ھەڵبژاردنەیان بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان ھەڵبژاردووە و پەیڕەوی دەکەن، کە بە پێی واقیعی باری سیاسی و کۆمەڵایەتی ووڵاتی خۆیان گونجاو بووە و سەرکەوتوو بوون. لە ئەڵمانیا لە ساڵی 2007 ئەم شێوازەیان تاقیکردەوە و سەرکەوتووبوون، ڕۆمانیا ساڵی 2008 و نیوزلەندا ساڵی 2017 و پاشان لە ھەرێمی کیبیک لە کەنەدا و زۆرێک لە ووڵاتانی دیکە بەپێی گونجانی بارودۆخی خۆیان مومارەسەی ئەو سیستەمەیان کردووە .شێوازی ئەم ھەڵبژاردنە بە ھەردوو سیستمی (یەک بازنەیی نیشتمانی ) داخراو بۆ دیاری کردنی ڕێژە و ژمارەی کورسی حزبە بەشداربووەکانی تێدا دیاری دەکرێت و (فرە بازنەیی ناوخۆیی کراوە) کە تێیدا کاندیدەکان کێبڕکێی ھەڵبژاردن دەکەن لە ناوچەکانی خۆیان بەپێی ڕێژەی ژمارەی ئەو کورسیانەی دیاری دەکرێت بۆ ھەر بازنەیەک واتە دەنگدەر دوو فۆرمی ھەیە بۆ ھەڵبژاردن فۆرمێکیان (نیشتمانییە) لە یەک بازنەییدا دەنگ بە حزبی خوازراوی دەدات، فۆرمی دووەم بۆ کاندیدی بازنەی ناوچەی دەنگدەرەکەیە لە بازنەکەی خۆیدا، ئەو کات بۆ دیاریکردنی رێژەی کورسی حزبەکان کۆی دەنگی فۆرمی (نیشتمانی ) کۆدەکرێتەوە و بەپێی رێژەی دەنگەکان کورسی بۆ حزبەکان دیاری دەکرێت، پاشان زۆرترین دەنگی کاندیدەکان لە ناوچەکانی خۆیان کۆدەکرێتەوەو ئەو کورسیانە پڕدەکاتەوە کە لە ڕێژەی فۆرمی یەک بازنەیی نیشتمانیدا ئەو حزبە بەدەستی ھێناوە، ئەگەر بەژمارەی کاندیدی فرە بازنەی ناوچەکان ئەو رێژەی کورسیەی حزبەکە تەواو نەبوو ئەوە لە لیستی داخراوی حزبەکان کە بۆیەک بازنەیی نیشتمانی ئامادەی کردووە پڕیان دەکاتەوە، بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی و شیکردنەوەی کە لێرەدا ئەو بوارە ھەر ئەوەندە ڕەخساوە باسی لێوە بکرێت دەتوانرێت تا ماوەی کۆبوونەوەی مانگی ئەیلول بۆ حزبەکان بواری زۆریان لەبەر دەستە بەدواداچونی بۆ بکەن . حەوتەم:دوا خاڵی ئەم پێشنیار و نەخشە ڕێگایە دەمانەوێت بە ڕای گشتی خەڵکی کوردستان رابگەیەنین کە ئیتر ئەمە دوا ھەلی رێکكەوتنە لە نێوان حزبەکانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ئایندەیان لە مانگی ئەیلول، خۆ ئەگەر ڕێگە چارەی دیکە ھەیە، با پێش ئەو کۆبوونەوەیە لەبەردەم سەرۆک و سەرۆکایەتی ھەرێم و نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکاندا بیخەنە بەرچاو، دەرفەت ماوە تا ئەو ڕۆژە گەنگەشە بکرێت و خۆیان تێدا یەکلایی بکەنەوە. ھەروەھا خشتەی کات بە دیاری کراوی بۆ ھەر ھەنگاوێک لەوانەی لە خاڵەکاندا ئاماژەمان پێداون دیاری بکرێت بە بێ ھیچ پاساوێک لە خشتەی کاتەکاندا دوا نەکەوێت .ئێمە وەک دەرفەتێك دەزانین کە لەکۆبونەوەی ئایندەدا بابەتە ھەڵواسراوەکان کە بوونەتە مایەی کێشە و ناکۆکی نێوان حزبەکان یەکلابكرێتهوه کەلە حکومەتدان.لەگەڵ ڕێزو حورمەتی زۆرمان بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و گشت لایەنەکان .محەمەد حاجی مەحمود 2022/8/14 گوڵەخانە
دەقی راگەیاندراوەکەی ئاسایش: 17 تیرۆریستی شانەی نەنوستووی داعش لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی ھەرێمەوە دەستگیکران کەدوانیان ژنن . تیرۆریستەکان لە سەربنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ، لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا لە سلێمانی ، چەمچەماڵ ، تەکیە ، باریکە دەستگیرکراون . مەفرەزەی یەکەمی تیرۆریستە دەستگیراوەکان ،کە پیلانیان دانابوو چەند ئەفسەرێکی باڵا لەھێزی پێشمەرگەو چەند مامۆستایەکی دیاری ئاینی تیرۆر بکەن .گروپەکە پێکھاتوون لە ( ٧ ) حەوت تیرۆریست کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەونە ژێر کاریگەری فکری توندڕەوی داعش و بانگەشە بۆ بڵاوکردنەوەی کاروچالاکییەکانی تیرۆریستان دەکەن و دوای خۆڕێکخستنیان ، سەرەتا پیلان دادەنێن بۆ تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و عەمید سەردار و موقەدەم رزگار حەمە ساڵح و بابان تەھا لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەقاندنەوەی چەند بارەگایەکی حزبی . کەدوای بەدەستھێنانی بەڵگەی دروست و سەلمێنراو ، و زانیاری لەسەریان ، کەپیلانی تەواویان داڕشتووە بۆ جێبەجێکردنی تیرۆرکردنی ژمارەیەک مامۆستا و زانای ئاینی کە داعش تەکفیریان کردوون و لەگەڵ ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ھێزی پێشمەرگە و ئاسایش کە بەشداربوون لە شەڕی رووبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تا ترس و دڵەڕاوکێ بڵاوبکەنەوە . پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەندامانی مەفرەزە و گروپەکان دەستیپێکرد رۆژی ١٤ ی ئابی ٢٠٢٢ لەناوبازاڕی سلێمانی لەئەسحابەسپی تیرۆریستی ھەرە تاوانبار ( ئاکام بەھادین ) ناسراو بە ئاکام کوردی لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی تر کە پیلانی تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە دادەنێن و ناوبازاڕی سلێمانی و ئەسحابەسپی دەستنیشاندەکەن بۆ وەرگرتنی پارەو چەک و ئەنجامدانی چالاکییەک تا بەھۆی قەرەباڵغییەوە بتوان مەرامەکانیان جێبەجێ بکەن و ھەڵبێن .ئەم تیرۆریستانە دەخرێتەژێرچاودێری و لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی چەک و پارەکە و جێبەجێکردنی چالاکییەکەیان ھێزەکانمان جوڵەیان پێدەکرێت بۆ دەستگیرکردنیان لەو کاتەدا لەئەسحابەسپی ، تیرۆریستان رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو تەقەکردن روودەدات و ئاکام بەھادین و تۆمەتبارێکی تر دەستگیردەکرێن و ژمارەیەک تیرۆریستیی تریش ھەڵدێن کە بەداخەوە بەھۆی ئەم رووداوەوە ھاووڵاتی ئەحمەد شەوکەت کە لەخێزانێکی دڵسۆزو خەباتگێڕن شەھید بوو .پاشان لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوەو تیرۆریستانی تر لەھەمان مەفرەزە لەچەند ئۆپراسیۆن و ھەڵەمەتێکدا دەستگیرکران . تیرۆریست ( محەمەد ئیبراھیم ) ناسراو بە ئەبو جولەیبیب شەوی ١٦ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکراتیرۆریست ( رێبین سادق ) شەوی ١٦ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکراتیرۆریست ( فریشتە حاتەم ) رەگەزی ژن شەوی ١٨ / ١٩ ئابی ٢٠٢٢ لە باریکە دەستگیرکرا .تیرۆریست ( شیفا محەمەد ) ناسراو بەجیھاد کوردی رەگەز ژن شەوی ١٨ / ١٩ ی ئابی ٢٠٢٢ لە باریکە دەستگیرکرا .تیرۆریست ( شادمان مەحمود ) شەوی ١٩ / ٢٠ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکراتیرۆریست ( رێبەر ئەحمەد ) ناسراو بە ئەبو دوگمە شەوی ١٩ / ٢٠ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا . مەفرەزەی دووھەم گروپی چەمچەماڵ و تەکیە . ناوی تیرۆریستان و زانیاری لهسهر ئهندامانی گروپهكه و كردهوه تاوانكارییهكانیان: ھاوکات ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم ، لەھەمان کاتدا جوڵەو مەرامەکانی مەفرەزەو تاقمێکی تری تیرۆریستی لە تەکیە و چەمچەماڵ دەخەنە ژێرچاودێری ورد کە پەیوەندیان لەگەڵ گروپەکەی سلێمانی دا ھەبوو و وەک شانەی نەنستووی داعش لەچالاکیدان . دوای بەدەستخستنی زانیاری دروست و ئاشکرابوونی پیلانەکانیان خرانە ژێرچاودێری شەوی ١٧ / ١٨ لەچەمچەماڵ لەکاتی ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆھیجرەتکردنیان بۆ ناو تیرۆریستانی داعش پێنج ( ٥ ) لەئەندامەکانیان بەھاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران کەدانیشتووی تەکیەن دانیان بەتاوانەکانیاندا نا ، کە ٣ ( سێ ) جار ھەستاون بە تێکدان و شکاندنی کێلی مەرقەد و پیاوچاکانی شێخانی کانی چنار لەگوندی کانی چنار و دارئەسحابە ، و پەیکەری عەبدولرەحمان پاشای بابان - شیان لە دەربەندی بازیان سوتاندووەو لەچەندین شوێن و جێگای جیاوازیش دروشمی تیرۆریستانی داعشیان نووسیووەو ئاڵای تیرۆریستانیان ھەڵکردوەو دووجاریش ئاڵای کوردستانیان لەدەربەندی بازیان کە بەرووکاری تەکییە شێواندوەو لەھەوڵی بەدەستخستنی چەکیشدا بوون تا چەند چالاکییەک ئەنجام بدەن . کەسەرجەمیان شەوی ١٧ / ١٨ ئابی ٢٠٢٢ دەستگیرکران تیرۆریست ( زێوەر زاھیر)تیرۆریست ( بێستون حەکیم ) ناسراو بە سەلاحەدین بن عەبدولعەزیزتیرۆریست ( ئەیوب کەمال )تیرۆریست ( بڕوا عەدنان ) ناسراوە بە مەروان کوردیتیرۆریست ( بەڵێن سەباح ) ناسراوە عوبەیدە کوردیھەرپەیوەست بەھەمان گروپەوە لەئۆپراسیۆنێکدا لە تەکیە شەوی ٢٠ /٢١ ئابی ٢٠٢٢ تیرۆریست ( محەمەد جومعە ) دەستگیرکرا . تێبینی / دانپێدانانی ژمارەیەک تیرۆریست . ١ - محەمەد ئیبراھیم ناسراو بە ئەبو جولەیبیب٢ -ئاکام بەھادین ناسراو بە ئاکام کوردی٣-بەڵێن سەباح ناسراو بە عوبەیدەی کوردی٤-فریشتە حاتەم٥ -بڕوا عەدنان ناسراو بە مەروان کوردی لەبارەی شکستپێھێنانی مەرامی تیرۆریستان لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و شەوی ٢٢ / ٢٣ ئابی ٢٠٢٢ لە چەمچەماڵ و تەکیە ، ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە کەپەیوەندیی راستەوخۆیان ھەبووە بەم گروپەوە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیراکران و لەبەر ھەستیاری دۆسێ کە ، ناو زانیارییەکانیان بە شاراوەیی ھێڵرایە تا تەواوبوون لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵک ئاشکرادەکەین . …… بەناوی بەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی تێکۆشەری شەھید کاکە ( ئەحمەد شەوکەت ) دەکەین ، خۆمان بەبەشداری ماتەمیان دەزانین کە لەکاتی شکستپێھێنانی پیلانێکی گەورەی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و تیرۆرکردنی چەند مامۆستایەکی پایەبەرزی ئاینی و ژمارەیەک ئەفسەرو پێشمەرگە، شەھید بوو ، کە بەخوێنی ئاڵی کاکە ئەحمەد مەرامێکی تری تیرۆریستان لەگۆڕنرا .ئێمە بەڵێنمان بە بنەماڵەی سەربەزی شەھید کاک ئەحمەد و روحی پاکی دا ، کەخوێنی بەفیڕۆنەڕوات و لەچەند رۆژی رابردوو بێ پشوو شەوڕۆژ لەکاردابووین تا تەواوی ئەندامانی ھەردوو گروپەتیرۆریستییەکەمان دەستگیرکرد تا رۆحی کاک ئەحمەد شادبێت .وەک ھەمیشە بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە ھێزەکانی ئاسایش لەسەنگەری خەڵک ، سەروەری یاسا ، ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و ئارامی ھەرێمی کوردستان دەبێت ، ئەرکی سەرەکیمان رووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ژیان لەخەڵک تێکبدات .سوپاس و پێزانینی بێپایانمان دەردەبڕین بۆ ھاووڵاتیان کە ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانی سەرخستنی ئەرکەکانماننپشتیوان بەخوای گەورەو بەھاوکاری ھەمووان و ھێزه ئەمنییەکان ، بەردەوامین لە پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لەیاسا . لەگەڵ رێزدابەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
بهوپهڕى پهرۆشى و نيگهرانييهوه له پێشهاته سياسييهكانى عێراق دهڕوانين كه تا دێت به ئاراستهى پهرتهوازهيى و قووڵتربوونهوهى زياترى قهيرانهكان و دووركهوتنهوهى ئاسۆى چارهسهردا دهڕۆن. دۆخهكه وا خهريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمهڵايهتى دهخاته مهترسييهكى جدييهوه و كۆى پرۆسهى سياسى و حوكمڕانى و دامهزراوهكان پهكدهخات. خۆپيشاندانى مهدهنيى ئاشتيانه، مافێكى ڕهوا و دهستووريى پارێزراوه، بهڵام پهكخستنى دامهزراوهى دادوهرى دۆخهكه ئاڵۆزتر دهكات، بۆيه داوا له ههموو لايهنهكان و له خۆپيشاندهران دهكهين دامهزراوهكان و ئاشتيى كۆمهڵايهتى بپارێزن و له ڕهوتى ئاشتييانه و مهدهنى دوور نهكهونهوه. وڵات چيتر بهرگهى ئهم ههموو قهيرانه سهخت و بارگرژييه ناگرێت و درێژهكێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى تهواوى گهلى عێراق تهواو دهبێت. ئێمه له ههرێمى كوردستان جارێكى ديكه جهخت لهوه دهكهينهوه كه وهك ههميشه بهشێكين له چارهسهر و ههموو هاوكارييهك دهكهين بۆ لێكگهيشتن و پێكهاتنى لايهنه عێراقييهكان. وڵات پێويستى به گفتوگۆيهكى جدديى نيشتمانى و بهرپرسيارانهى لايهنه سياسييهكانه بۆ دۆزينهوهى چارهسهر لهسهر بنهماى دهستوور، ههر ئهوهش تاكه ڕێگهى دروسته بۆ دهرچوون له قهيران و بنبهستى سياسى و گهياندنى وڵات به كهنارى ئارامى. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2022/8/23