Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
گشتی
29-08-2022

نرخی زێڕ و نەوت لە هەرێمی کوردستان و جیهان

یەک ئۆنسی زێڕ= 1724$ مسقاڵێک عیار ٢٤=410,000 مسقاڵێک عیار ٢٢=375,000 مسقاڵێک عیار ٢١=365,000 مسقاڵێک عیار ١٨=307,000 یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 101 دۆلار و 31 سەنتە.                                                                                یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 93 دۆلار و 57 سەنتە.

هەواڵ
29-08-2022

داعش پێشمەرگەیەک سەردەبڕێت و هاوڕێکەشی دەڕفێنێت

شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دوو گەنجی کورد لە گوندی جەبەل بۆر نزیک رێگای بازنەیی بەپێی زانیارییەکان، داعشەکان هاوڵاتییەک به‌ ناوی (عه‌لی عه‌بدوڵڵا- له‌دایكبووی 1983)، كه‌ پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌، شه‌هید ده‌كه‌ن و سه‌ری ده‌بڕن، هاوڕێكه‌شی دەڕفێنن.

هەواڵ
28-08-2022

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی ماوەی چەند ڕۆژە جارێكی تر میدیاكانی سەر بە پەكەكە دەستیان داوەتە هەڵمەتێكی چەواشەكاری لەدژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و وای بڵاو دەکەنەوە، كە گوایە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچەی چیاكانی ئامێدی و زاب ڕێگەیان بۆ سوپای توركیا خۆش كردووە بۆ شەڕكردن لە بەرانبەر چەكدارانی پەكەكە. لێرەدا بە هەموو لایەك ڕادەگەیێنین كە: هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووری و سیاسییە و بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانە. لەو كاتەی هەرێمی كوردستان دروست بووە پەكەكە هەمیشە سەرچاوەی هەڕەشە و سەرئێشە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە و بە ناهەق ڕێگر بووە لە ئاوەدانكردنەوەی سەدان گوند. لە هەمانكاتیشدا پەكەكە ڕێگەی بە خۆی داوە ناو و نیشانی ناوچە و چیا و دۆڵەكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕێت و ناوی سەیر و سەمەرە و نامۆ بۆ ئەو ناوچانە دابنێت. هەروەها لە كردەیەكی نامرۆڤانە و دژە ژینگەییدا چەكدارانی پەكەكە هەستاون بە مینڕێژكردنی ڕێگەوبان و دۆڵ و كانیاو و دارستانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان كە مەترسییەكی زۆری بۆ خەڵكی ئاسایی و كاسبكار و گوندنشینەكان دروست كردووە. هەر بەهۆی بوونی نایاسایی پەكەكە لەسەر خاكی هەرێمی کوردستان بەشێكی زۆری خەڵكی ناوچە سنوورییەكان موڵك و ماڵی خۆیان بەجێهێشتووە.پەكەكە شەڕی هێزەكانی توركیای پێ ناكرێت و بەردەوام ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هێزەكانی توركیا چۆڵ دەكات و هێزەكانی توركیا بەدوای خۆیاندا دێنن. ئەوە لە حاڵێكدایە ئەگەر ململانێ و شەڕێكیش لەنێوان توركیا و پەكەكە هەبێت ئەوە گۆڕەپانی شەڕ دەبێ لەناوخۆی توركیا بێت.میدیاكانی پەكەكە لە دوورەوە وێنەی چەند ئۆتۆمۆبیلێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان بڵاو كردووەتەوە و ئیدیعای ئەوە دەكەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕێگەی بۆ هێزەكانی توركیا خۆش كردووە. وێڕای ئەوەی جەخت لەوە دەكەینەوە كە ئەو ئیدیعایە هیچ بنەمایەكی نیە، ڕاشیدەگەیێنین هێزی پێشمەرگەی كوردستان مافی خۆیەتی لەسەر خاكی خۆی مومارەسەی دەسەڵات و ئەركەكانی خۆی بكات و پارێزگاری لە خاك و خەڵكی كوردستان بكات. بەڵام پرسیار ئەوەیە هێزەكانی پەكەكە بە چ حەقێك لەسەر خاكی هەرێمی كوردستانن و دەستی هێزەكانی توركیاش بەدوای خۆیاندا ڕادەكێشن؟ بۆچی ناچنەوە ناوخۆی توركیا و هەڕەشە و سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان دروست نوسینگەی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە٢٨ی ئابی ٢٠٢٢

هەواڵ
28-08-2022

بافڵ تاڵەبانی بە فەرمی بووە سەرۆکی یەکێتی

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی, ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٢ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوووە . بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی، لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی راپۆرتێکی زارەکی ھەمەلایەنەی لەسەر دۆخی گشتی ھەرێم بەتایبەت گوزەران و ژیانی خەڵکی کوردستان ، عیراق ، ناوچەکە ، پرسی رێکخراوەیی و حزبی , پەیوەندییەکانى یەکێتی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکان , روئیای یەکێتی بۆ داھاتوو ، پێشکەشکردوو تێیدا ئامادەبووانی بەرچاوڕوونکرد لەدواین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری ، ئەمنییەکان و رایگەیاند یەکێتی وەک ھێزێکی بەرپرسیار ، دەربەست بە مافەنەتەوەییەکان و بەرپرسیاری نیشمانی لەسەر یەک ھێڵی ستراتیژی کوردستانی سیاسەتی خۆی بە ئەمانەتەوە جێبەجێکردووە ، ئاماژەی بەوەکرد ھەم لەھەرێم ھەوڵمانداوە یەکڕیزی نیشتمانی بپارێزین و کاربکەین بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم و ھەم لە عیراقیشدا توانیومانە ئەرکە نیشتمانییەکانی خۆمان جێبەجێبکەین لەسەر بنچینەی تەوافق و ھاوبەشێتی راستەقینە و پاراستنی بنەماکانی دەستوور ، کەسەرۆک مام جەلال و باوکە دامەزرێنەرەکانی دیموکراسی لە عێراقی نوێ بناغەیان داناوە ھەروەھا بافڵ رایگەیاند، ئەم سەنگەی یەکێتی لە سیاسەتی عیراقیدا بەرھەمی یەکڕیزی سەرکردایەتی و یەک سیاسەتی حزبەکەی سەرۆک مام جەلالە و دەست خۆشی ئەو یەکڕیزی و گیانی بەرپرسیارێتییە حزبییەی لەھەموو ھەڤاڵانی سەرکردایەتی کرد کە ئێستا وای لێھاتوو ھەموو لایەنەکان متمانە بە سەنگ وپێگەو گوتاری یەکێتی بکەن . ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە گفتوگۆکانیاندا دەست خۆشیان لە بافڵ تاڵەبانی و تیمی یاوەریکرد لە بەغدا کە سیاسەتەکانی ماوەی رابردوو پێگەی یەکێتی وەک زەمانی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال بوژاندۆتەوەو سەنگی سیاسەتی کوردستانی لە عێراق و ناوچەکە بەرزکردۆتەوە .دوابەدوای ئەوە بەپێی ئەجندای کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر تەوەرەی راسپاردەکانی دیداری یەکێتی و ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ کرا . قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی رونیکردەوە کە راسپاردەکان بەسەر سیانزە لیژنەدا دابەشکرابوون و گەڵاڵەی بیروبۆچوونی ھەزاران کادرو تێکۆشەری دێرین و نوێی یەکێتییە لەھەموو ئاست و بوارەکان ، تەنانەت دۆستانی یەکێتیش لە ئەکادیمست و پسپۆڕان بەشداریان تێداکردبوو کە ئەمە دیاردەیەکی دیموکراسی حزبییە جێی دڵخۆشییە . ئەنجومەنی سەرکردایەتی دوای گفتوگۆ سەرجەم راسپاردەکانی دیداری یەکێتی پەسەندکرد و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد ھەریەکەو لەلایەن خۆیەوە جێبەجێیان بکات . تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بەگوێرەی ھەلومەرجی نوێی ژیانی حزبایەتی یەکێتی .لیژنەی پەیڕەو سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەی خستەبەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە بۆ گەشەکردنی ژیانی حزبایەتی یەکێتی پێویستن دوای گفتوگۆی تێروتەسەلی ھەڤاڵانە پەیڕەوە نوێکە پەسەندکرا . پاشان بەگوێرەی پەیڕەوی نوێی کە سیستمی ھاوسەرۆکی نەھێشت ، بۆ تەئکیدکردنەوەی ئاسایی و نەریتی حزبایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ، خۆی کاندیدکرد بۆ ئەرکی سەرۆکایەتی یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیش بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژارد .

هەواڵ
28-08-2022

یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی هەڵوەشاندەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سیستەمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە. پاش هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە دەنگی 90 ئەندامی سەرکردایەتی وەك سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردرا. ئاماژە بەوەشدرا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی پەیڕەوی نوێی پەسەندکرد.

هەواڵ
28-08-2022

فازڵ میرانی هۆشداری دەدات

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هۆشداری دەدات، لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە عێراق، هاوشێوەی شەڕی ناوخۆی لوبنان. فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەڕی زەمان بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی "بەڵێ بۆ گفتوگۆ نا بۆ شەڕ" هۆشداریداوە لە تەقینەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان، دۆخی عێراق ئاڵۆز دەبێت و هاوشێوەی جەنگی عێراق و ئێران لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو و شەڕی ناوخۆیی لوبنان لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو. لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا فازڵ میرانی ئەوەی خستووەتەڕوو "ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئامادەنین بۆ هیچ سەرکێشیەک کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی بسووتێنێت یان زیان بە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بگەیەنێت، بۆیە هیشتا سەرۆک بارزانی بەردەوامە لە دووپاتکردنەوەی بانگەوازەکەی بۆ هێمنی و دیالۆگی نێوان لایەنەکان و خۆلادان لە ئەگەری هەر دۆخێکی مەترسیدار". میرانی نووسیویەتی "هێشتا پێمانوایە کەسی ژیر هەن و کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەم دۆخەی پێشبینیی بۆ دەکەین، ئێمەش لە کوردستان هەوڵدەدەین ببینە توخمێک بۆ بەهێزکردنی عێراق، هەرچەندە خیانەتمان لێبکرێت و هەوڵی سووتاندنی خاکەکەمان بدرێت، هێشتا ئامادەکاری دەکەین بۆ بەرگریکردن لە ئێستا و داهاتوومان". k24

هەواڵ
27-08-2022

سبەی یەکێتی لەبارەی لاهور جەنگییەوە بڕیار دەدات

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە و سیستەمی سەرۆکی بە تەواوی جێگیر بکات. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە لەبارەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حیزب و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆکییە. هەروەها سیستەمی سەرۆکیش جێگیر دەکرێت.

هەواڵ
27-08-2022

بکوژەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە ئەمڕۆ لەناو بازاڕی هەولێر کەسێکی کوشت. ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٧-٨-٢٠٢٢)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئارد فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (٥١) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لەگەڕەکی مامۆستاییانی نوێ کوژراوە، وە بکەری تاوانەکە دوو کەس بوونە بەناوەکانی (س.ڕ) و  (ڕ. ڕ.) هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.

هەواڵ
27-08-2022

رێباز حەملان ڕەتی دەکاتەوە برایەکی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر...

دەقی روونکردنەوەی نووسینگەی رێباز حەملان: لە چەند ماڵپەر و پەیجێکى سۆشیاڵ میدیا، دەنگۆى ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە برایەکی، بەڕێز رێباز حەملان، یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت لەلایەن ئاسایشى سلێمانیەوە دەستگیرکراوە. لێرەوە بە هەموو لایەکى رادەگەیێنین کە جگە لەوەى ئەم دەنگۆیانە سەر لەبەرى دوورن لە راستییەوە. راستییەکە ئەوەیە کەسانێک، لەناویاندا پەرلەمانتارێکى موزایەدەچى کە عوقدەی ھەیە، ساڵانێکە بەردەوام بە هەموو لایەکدا پەلامارى بەڕێز رێباز حەملان دەدەن، دواى ئەوەى هەموو هەوڵەکانیان شکستخواردوو بوون، هەرگیز نەیانتوانى بۆ یەکجاریش ئەو سەدان تۆمەتە پشتڕاستبکەنەوە کە دەیدەنە پاڵ بەڕێزیان، ئێستا بەوەشەوە نەوەستاون، کەوتوونەتە تۆمەت لەسەر کەسە نزیکەکانی بەڕێزیان کە براکانی نە کارمەندى حکومەتن و نە کادرى حیزبین و نە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هیچ کارێکى گشتییەوە هەیە و ئێستا خەریکى کار و ژیانى ئاسایی خۆیانن و لەلایەن هیچ دەزگایەکى ئەمنییەوە دەستگیر نەکراون و داواکراو نین. سەرلەبەری ئەو ھەواڵە ناڕاست و چەواشەکارییە و ھیچ کات ئەم ھەوڵە نەزۆکانە کار و خزمەتی بەڕێز رێباز حەملان بۆ میللەت و نیشتمانەکەی ناوەستێنێت و بەردەوام دەبێت.

هەواڵ
27-08-2022

وەزیری سەدر: ئامادەین ڕێککەوتن بکەین

ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر رایگەیاند، گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەشدارینەکردنی ئەو حیزب و لایەنانەیە کە لە دوای 2003ـەوە لە کایە سیاسییەکاندا هەبوون. وەزیرەکەی سەدر دەشڵێت، بە مەرجی جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە، ئامادەین لە ماوەی کەمتر 72 کاتژمێر رێککەوتن واژۆ بکەن.

هەواڵ
27-08-2022

ھێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی 12 بازرگان دەستگیر دەکەن 

ئەمڕۆ شەممە ھێزی کۆماندۆی سەر بە یەکێتی کە 12 کەسیان لە بازاڕی دۆلارەکەی سليمانی دەستگیر کرد. بەپێی زانیارییەکانی، دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ 12 کەس بە تۆمەتی "مامەڵەی ساختە" لەنێو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆمەتی ساخکردنەوەی چەکی پڕۆژەکان دەستگیر کراون. دەستگیرکردنی ئەو 12 سەرمایەدار و مامەڵەکارە لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەس و بازارگانانەیە کە لە ماوەکانی رابردوودا دەستگیرکران بە تۆمەتی بازرگانی و داگیرکردنی زەوی و موڵکی حکوومی. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ، پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح رایگەیاند: "بە بەهای سەدان ملیار دینار. بەنهێنی و نادادی لە داهاتی سلێمانی چەکی بانک خەرج کراوە! نابێ چاوپۆشی لەکەس بکرێت، پارەی خەڵکی سلێمانی دەبێت بگەڕێتەوە. چاوپۆشی لە هیچ دەسەڵاتدارێک و براکەی نەکرێت!".

هەواڵ
27-08-2022

كێ دەستی لە جیابوونەوەی عەلی باپیر لە بزووتنەوەی ئیسلامی هەبوو؟

نامەیەكی عەلی باپیر بۆ سەرۆك بارزانی بڵاو دەبێتەوە  سەرۆك بارزانی، لە لاپەڕە 667 - 670ی بەرگی پێنجەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد.. راپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەكان) كە تایبەتە بە گێڕانەوەی ڕووداوەكانی نێوان ساڵانی 1991 - 2002، بەڵگەنامەی ژمارە 37ی بڵاو كردووەتەوە كە نامەیەكی عەلی باپیر، سەرۆكی ئێستای كۆمەڵە و ئەوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوە بووە. لەو نامەیەدا كە ڕۆژی 14ی 7ی 1998 نووسراوە، عەلی باپیر نووسیویەتی: ”پاش سەلام و ڕێزی زۆر، لە خوای دادگەر و میهرەبان داواكارم هەمیشە شاد و ساغ و سەلامەت بن. بە پێویستی دەزانم لەم بارودۆخەدا ئەم چەند خاڵەتان بۆ بنووسم هەتا دەرفەتی گەڕانەوە و یەكتردیتن دەڕەخسێ“. خاڵەكان بەپێی ئەوەی لە دەقی نامەكەی عەلی باپیردا هاتووە، بەم شێوەیە نووسراون: 1- وەك پێشتر عەرزمان كردبوون، مامۆستا مەلا عوسمان و م. عەلی برای، ئەوەی بڕیاریان دابوو ئیمزایان كردبوو، بەبێ ئاگاداری و بە ناڕەزامەندیی زۆربەی خەڵكی بزووتنەوەی ئیسلامی، سەرەنجام بە كردار ئەنجامیان دا و خۆیان فڕێ دایە نێو ئیدارەی (ینك)ەوە.2- هەڵوێستی بەندە و هاوەڵانیشم كە زۆرینەی موتڵەقی بزووتنەوەین، وەك جاران نەگۆڕ (ثابت)ە و خەڵكی نێو بزووتنەوەش ئاگادارن و بەردەوامیش خەریكی ئاگاداركردنەوەیانین و شتی تریش بە تەئكید بەڕێوەیە. 3- هۆی سەرەكیی مانەوەم لێرە، تێگەیاندن و هۆشیاركردنەوەی خەڵكێكی ناحاڵییە و كاركردنە بۆ بەستنی كۆنگرە، چونكە مامۆستا مەلا عوسمان و ئەوان هەرچەندە كاتی خۆی گفتیان دابوو، بەڵام ئێستا وەزع بە زیانی خۆیان دەبینن و دەیانەوێ پەرچی تێ بخەن. 4- مامۆستا و دەوروبەری لە (رەدفیعل)ی ناڕازیبوونی ئێمە بە چوونە نێو ئیدارەی (ینك) و لە ڕقی ئەوەی كە لەگەڵ ئێوەدا دۆستایەتیمان هەیە و ناهێڵین بزووتنەوە ببێتە پاشكۆی (ینك)، جاروبار قسە دەپڕژێنن، خۆشتان شارەزان و هیچ ئیعتیبارێك بۆ قسە و قالیان دانانێین. 5- ئێمە لێرە بەردەوام سەرگەرمی بەرچاوڕوونكردنەوەی خەڵكی خۆمانین، ئەو ڕاستییانەیان بۆ تەئكید دەكەینەوە كە لەگەڵ (پارتی)دا چ جۆرە دۆستایەتی و پەیوەندییەكی قووڵ و لەمێژینەمان هەیە و چۆن بە كەڵكی یەكتر هاتووین، بە تایبەت لەو شەڕانەدا كە (ینك) بەسەر بزووتنەوە و پارتیدا سەپاندوونی. 6- دەمانەوێ جەنابتان دڵنیا بن كە ئەم وەزعەی ئێستای بزووتنەوە، زادەی قەناعەت و ئیرادەی شەرعیی بزووتنەوە نییە و زۆریش كەمتەمەن دەبێ، ئێمەش بەردەوام سەرگەرمی كۆتایی پێهێنانی ئەو بارە ناهەموار و ناشەرعییەین. دیارە ئەوان بۆ پینەكردنی ئەو هەڵوێستە هەڵەیەی خۆیان، زەخت و فشاری ئێرانیان كردووەتە بیانوو، كە ئەو مەسەلەیە وەك من ئاگادارم هەتا ڕادەدەیەكی زۆر موبالەغەی تێدایە. 7- زۆریش سوپاستان دەكەین كە لەم قۆناغەدا هاوكاریتان كردووین، هیواداریشین هاوكارییەكەتان چاكتر و فراوانتریش بێ و لە ئاستی پێداویستیی ئەم قۆناغە گرنگ و ناسكەی بزووتنەوەدا بێت، هیوادارین كە لەمەودوا لە ڕێگای ئێمەوە نەبێ (تەعامول) لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامیدا نەكرێ. هەڵگری نامەش بەڕێز مامۆستا حەسەن بابەكر (تەفاسیل)ی تری لەلایە، عەرزتان دەكات. خواش یار بێ، هەوڵدەدەم هەرچی زووتر بگەڕێمەوە لاتان، ئەگەر بە پێویستشتان زانی زوو بگەڕێمەوە، هەر بەهۆی هەڵگری نامەوە ئاگادارم بكەنەوە. هەر لە كتێبەكەیدا، سەرۆك بارزانی لە لاپەڕە 459دا كاتێك باسی سەردانێكی خۆی بۆ توركیا دەكات، ئاشكرای كردووە كە زانیارییان هەیە، ”ئێران و یەكێتی هەردووكیان“ دەستیان لە جیابوونەوەی عەلی باپیر لە بزووتنەوەی ئیسلامی هەبووە، بەڵام ”ئێمە وەك پارتی بڕیارمان دا بێلایەن بین.“ دەقی نامەكەی عەلی باپیر هەروەك لە كتێبەكەی سەرۆك بارزانیدا بڵاو كراوەتەوە

1 2 ... 543 544 545 ... 1147 1148