دوای ئەوەی چەکدارێک لە قەزای قەرەدا‌غ تەقەی لە هێزی ئەمنی و خەڵکی سڤیل کرد، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژرا. ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارێک لە قەرەدا‌غ تەقەی کردووە و هەشت پۆلیس و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بریندار کردووە. دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراوە. گومانی ئەوە دەکرێت کە ئەو کەسە "چەکداری داعش یاخود دز بووبێت،" هاوکات "ئەو کەسە چەند روومانەیەکیشی هەڵداوە."
چەکدارێک لە قەرەدا‌غ چووەتە نێو خانوویەک و ژمارەیەک پۆلیسی بریندار کردووە. بەپێی زانیارییەکان، چەکدارێک لە قەرەدا‌غ چووەتە نێو خانوویەک و ژمارەیەک پۆلیسی بریندار کردووە، تا ئیستا دیار نییە چەکداری داعشە یان نا. بەپێی زانیاریەکان، شەش کەس برینداربوون کە سەرجەمیان پۆلیس و ئاسایشن و تۆمەتبارەکەش چەند نارنجۆکێکی هەڵداوە. تائێستا ئەو چەکدارە دەستگیر نەکراوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند, ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری( DIT )ی حکومەتمان کرد و لەلایەن سەرۆکی فەرمانگە بەڕێز هیوا ئەفەندی پێشوازیمان لێ‌کرا. ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی بەشەکانی فەرمانگەکەمان بەسەرکردەوە و داتا سەنتەری ناوەندیی حکومەتمان بە فەرمی کردەوە، کە ناوەندێکی گرنگیی زانیارییەکانی فەرمانبەرانی حکومەت و هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و سیستەمێکی زانیارییە، بە شێوەیەکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و پارێزراو کار دەکات و یارمەتییەکی زۆری دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، تا بە شێوەیەکی سەردەمیانە و پێشکەوتوو، خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەشی هاووڵاتییان بکەن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی خستەڕوو وێڕای دەستخۆشیکردنمان لە کارمەندانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، بۆ کارامەیی و ئاستی بەرزی پێشکەوتووی فەرمانگەکەیان، دووپات‌مان کردەوە ، کە بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی چاکسازی کابینەی نۆیەم، کە دەبێتە هۆی برەودان بە ڕوونی و شەفافیەت و نەهێشتنی ڕووتین و بیرۆکراسی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێراتر و باشتر.مەسرور بارزانی دەڵێت: شانازی بەوە دەکەین کە خاوەنی سەنتەرێکی زانیاری پێشکەوتووی لەوجۆرەین و جێی خۆشحاڵییە، کە کارمەندان و ئەندازایاران و شارەزیانی بواری ئایتی ئەم فەرمانگەیە، دەرچووی زانکۆکانی کوردستانن و توانیویانە ئەم سەنتەرە پێشکەوتووە، دابمەزرێنن و بەڕێوەی ببەن.ئەم سەنتەرە، یەکێکە لە بەرهەمەکانی پرۆسەی چاکسازی و هاوکارییەکی زۆری دامەزراوەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت و هاوولاتییان بە گشتی دەکات و لە داهاتوودا، بەرهەمەکەی دەبینين.
سەید عەلی شەریفی، پیاوێکی ئایینی "مۆدێرنی" شیعەیە و دانیشتووی ناوچەی سەدرە لە بەغدا، سەید عەلی ناسراوە بەوەی لە هەڵسوکەوتی رۆژانەیدا لەگەڵ ئافرەتان زۆر کراوەیە. سەید عەلی شەریفی لە نوێترین گرتە ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت رووخساری کچێک ماچ دەکات، ئەوەش وەکو خۆی دەڵێت، دووچاری هەڕەشەی کوشتنی کردووەتەوە و دەڵێت: "بەنیازم روو لە شاری هەولێر بکەم بۆ رزگارکردنی ژیانی خۆم و خێزانەکەم." سەید عەلی شەریفی دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووک لە پەخشێکی راستەوخۆی فەیسبووکدا دەرکەوت و رایگەیاند: "لە راستیدا ناتوانم وەڵامی تەلەفۆن بدەمەوە، چونکە هەڕەشەی زۆرم لێدەکرێت؛ بۆیە جانتام ئامادە کردووە و بەنیازی چوونم بۆ هەولێر تاوەکو دۆخەکە ئارام دەبێتەوە." سەید عەلی شەریفی هەر لە راستەوخۆکەدا زەرفێکی کاخەز دەخاتەڕوو کە لەسەری نووسراوە، "سەگێکی نەفرەتلێکراوی و کۆتاییت نزیکبووەتەوە"؛ دواتر گولـلەیەک لەنێو زەرفەکەدا دەردەهێنێت و دەڵێت: "بەم زەرفە ئەم گولـلەیەیان بۆم ناردووە." ژێدەر رووداو
گۆران عومەر پەرلەمانتاری گۆڕان نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "مەستانە"بڵاوکردەوە.پەرلەمانتارەکە نووسیویەتی: "بەرهەمێکی نوێم بەهاوکاری چەند ژەنیاری بەتوانای شاری سلێمانی بە ناوی مەستانە پێشکەش دەکەم بە هەواداران و گوێگرانی هونەر".گۆران عومەر دەشڵێت: "ئومێدەوارم ئەم بەرهەمە نوێیە جێگای ڕەزامەندی ئێوەی ئازیز بێت".گۆران عومەر، لە دایکبووی ساڵی 1983-ە و خاوەنی چەندین گۆرانییە و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی گۆڕان خۆی کاندید کرد و بووە پەرلەمانتار. https://youtu.be/ZjishPWnfiQ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2022، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لــه راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێدوانی رێباز نه‌جات محه‌ممه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی دانانی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی هیچ كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی دانانی ئه‌و جۆره كامێرایانه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، رێباز نه‌جات محه‌ممه‌د ته‌نیا فه‌رمانبه‌ری ئه‌نجوومه‌نه نه‌ك ئه‌ندام، بۆیه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌موو رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ری ناوبراو ده‌گرینه‌به‌ر. له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سوورین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و ئیداری بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێبێكردنی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی پۆینت تۆ پۆینت. ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێكدایه، رێباز نەجات، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیا (ئێرلی فیوچەر) بۆ دانانی كامێرای دیاریكردنی تیژڕەوی رایگه‌یاند، ئێمە بەردەوامین لەسەر كارەكانمان، پابەندین بەو گرێبەستەی هەمانەو گرێبەستەكەشمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیە و، هیچ نووسراوێكمان لەلایەن ئەوانەوە بەدەست نەگەیشتووە بۆ راگرتنی.
لە ئاکامی بەرکەوتنی هەورەبروسکە، 17 کەس لە ویلایەتی بیهار لە خۆرهەڵاتی هیندستان گیانیان لەدەستدا. بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی مالینا تایمز، لە ویلایەتی بیهار لە دوای بارانبارینی بەلێزمە، هەورو بروسکە لە چەند ناوچەیەکی داوە و بەهۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان کرێکاری کێڵگە بوون. نیتیش کومار، سەرۆکوەزیرانی ویلایەتەکە نیگەرانی خۆی دەربارەی رووداوەکەوە دەربڕی و رایگەیاند، بڕی پێنج هەزار دۆلار دەدەن بە هەر یەک لە خێزانی قوربانییەکان. لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی کەشناسی ویلایەتەکە هۆشداریان دا لە کەشوهەوای نەرێنیی لە باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ. ئەوکاتانەی بارانبارینی وەرزیی هیندستان دەگرێتەوە، بەهۆی هەورەبروسکەوە زیانی گیانیی دەکەوێتەوە، کە لە ویلایەتی بیهار لەنێوان مانگەکانی حوزەیران و تەمووزدا، لانیکەم 60 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. k24
100 دۆلاری ئەمەریکی بە 148100 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بە 148250 دینار 100 پاوەندی بەریتانی بە 172000 دینار 100لیرەی تورکی بە 8700 دینار 100ھەزار تومەنی ئێرانی بە 5700 دینار 1 دیناری ئوردنی بە 2014 دینار نرخی زێڕ مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 405000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 365000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 305000 دیناری عێراقی
بەڕێز د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات. ئێمە لێرەوە رای دەگەیێنین کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ھەموار کردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی نەکردووە. سەبارەت بە دەرچوواندنی رێنماییەکانی یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بە بریاری ژمارە (١٥٧) و لە خاڵی سێیەمدا ھەریەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤی راسپاردووە، بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی رێنمایی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان. لێرەوە سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە دوای دوو مانگ و نیو لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی خۆی بۆ دەرچوواندنی رێنماییەکان دەربڕی. حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە پابەندی پەیڕەوکردنی شەفافیەتە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی و بەکردەییش ئەوەی جێبەجێی کردووە. د.جوتیار عادلوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢
دەقی ڕاگەیەندراوی دەزگای لوتکە: بەهۆی شەڕی نێوان چەند کۆچبەرێکی کورد و سودانی ٩ کۆچبەر بریندار بوون. بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە ، ڕۆژی پێنجشەمە ١/٩ لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی (لۆن پلاگ) لە نزیک دەنکیرکی لە باکوری وڵاتی فەرەنسا بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆچبەرەکاندا ٩ کەس بریندار دەبن کە برینی هەندێک لە کۆچبەرەکان سەختە ،بە پێی وتەی شایتحاڵەکان چەند کۆچبەرێکی کورد هێرشیان کردۆتە سەر چەند کۆچبەرێکی سودانی و تەقەیان بە ئاڕاستەی کەمپەکە کردوە بەو هۆیەووە برینداری لێکەوتۆتەوە ،تا ئێستاس هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکە دیار نیە.
موقته‌دا سه‌در داواده‌كات هێزه‌كانی حه‌شد و سه‌رایا سه‌لام، له پاراستنی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا دووربخرێنه‌وه و ته‌نها هێزه فه‌رمییه‌كان ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆبگرن. له نوێترین په‌یامیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی زیاره‌تكارانی یادی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن، موقته‌دا سه‌در، نموونه به بڕیاره‌كانی وڵاتی سعوودیه ده‌هێنێته‌وه بۆ رێكخستنی زیاره‌تكارانی مه‌ككه و مه‌دینه بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومره. سه‌در داوا ده‌كات به هه‌مانشێوه له عێراقیشدا، له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی وڵاتانی جیهان و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعی كاربكرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سه‌ردانی زیاره‌تكارانی شیعه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا. موقته‌دا سه‌در هه‌رچه‌نده پابه‌ندبوونی خۆیانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاره‌تكارانی شیعه دووپاتده‌كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای له هه‌موو زیاره‌تكاران كرد، رێزی ئه‌و شوێنانه بگرن كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن و پابه‌ندی رێكخستن و یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌ه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بن. هه‌روه‌ها سه‌در داواش له زیاره‌تكاران ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌رێگه‌ی پاسپۆرته‌وه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن و رێز له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان بگرن له كاتی پێشوازیكردنیان. له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه، عێراق پابه‌ند نییه رێگه به هاتنی هه‌موو زیاره‌تكاران بدات، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رووی توانای پێشوازیكردنی خۆیه‌وه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن له مه‌راسیمیی حه‌جدا له سعوودییه سه‌ردانیكردن سنوورداركراوه، هه‌روه‌ها نموونه به چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئایینی دێنێته‌وه له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه به هه‌مانشێوه سه‌ردانی زیاره‌تكارانیان رێكخستووه. موقته‌دا سه‌در داواش ده‌كات، له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لا ته‌نها هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان ئه‌ركی چاودێریكردن له خاڵه‌كانی پشكنین له ئه‌ستۆبگرن و هێزه‌كانی حه‌شد و سه‌رایا سه‌لام هاوشێوه‌كانیان دووربخرێنه‌وه. وا بڕیاره 16 – 17 ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022، مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن نه‌وه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د (درودی خودای له‌سه‌ر بێت)، له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌بچێت. له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی گرژییه‌كان له عێراقدا، كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌روازه سنوورییه‌كانی خۆی به‌ڕووی ئه‌م وڵاته‌دا داخست. ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران، پێشتر رایگه‌یاندبوو، دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی عێراق، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته، ده‌روازه سنوورییه‌كان كرانه‌وه. k24
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوی کردەوە، کە دوو پەڕەشووتەوان لە قەزای کەرەجەوس لە شاری ئیلهێ لە باکووری کوردستان، بۆ ماوەیەك لە ئاسماندا گەڕاون و کاتێک ویستوویانە بنیشنەوە، کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و لە بەرزاییەکەوە کەوتوونەتە خوارەوە ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکان بردراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە، هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.