سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، رایگهیاند، حكومهت له ئهمڕۆوه دهستی به چاكسازییهكی بنهڕهتی كردووه بۆ دابینكردنی دهرمانی باشتر بۆ هاووڵاتیان. مهسرور بارزانی، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاند، له رێگهی گرێبەستی شەفافەوە دەرمانی کوالێتی باشتر بۆ هاووڵاتیانمان دابین دەکەین بە تێچووی کەمتر. روونیشیكردووهتهوه، دهرمانی كوالێتی باشتر به نرخی گونجاو دابین دهكرێن و بۆ یهكهمجاریشه تهندهر بۆ دابینكردنی دهرمان رادهگهیهندرێت و نرخی 230 جۆری دهرمان دهستنیشان دهكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیرێكی حكوومەتی یۆنان پلانێكی نوێی بۆ ڕێگرتن لە پەڕینەوەی پەنابەران بۆ ناو خاكی وڵاتەكەی راگەیاند، كە بریتییە لە تەلبەندكردنی سنووری وڵاتەكە بە درێژایی 140 كیلۆمەتر. تاكیس تیۆدۆركاكۆس وەزیری پاراستنی هاووڵاتییان رای گەیاند وڵاتەكەی پلانی هەیە بۆ درێژكردنەوەی تەلبەند و دیواری چیمەنتۆیی لە سنووری باكووری وڵاتەكەدا بەرانبەر خاكی توركیا، تا ڕێگری لە پەڕینەوەی زیاتری پەنابەران بكەن. تیۆدۆركاكۆس لە میانی سەردانیكردنی ناوچەی ئیڤرۆسی سنووری وڵاتەكەیدا رای گەیاند ئەو تەلبەندەی لەوێ هەیە، درێژییەكەی 40 كیلۆمەترە، بە پێی پلانی نوێ، درێژییەكە بۆ 140 كیلۆمەتر زیاد دەكەن. جێی باسە لەوەتەی ساڵی 2012وە تا 2021، حكوومەتی یۆنان دەستی بە تەلبەندكردنی سنوورەكانی لەگەڵ توركیادا كرد، ئەمەش دوای ئەوەی توركیا هەڕەشەی كردبوو بەوەی ڕێگری لە پەڕینەوەی پەنابەران بۆ سەر خاكی یەكێتیی ئەورووپا ناكات. بەپێی زانیارییەكانی حكوومەتی یۆنان، لە ماوەی حەفت مانگی رابردوودا، حەفت هەزار و 484 پەنابەر و كۆچبەر روویان لە یۆنان كردووە. باس نیوز
ڕۆژی سێشەممە 6ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەكسیم ڕۆبین كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ڕووسیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا
وهزارهتى دارایی و ئابورى حكومهتى ههرێم لهڕوونكردنهوهیهكدا سەبارەت بە لێخۆشبونى باجى کۆمپانیاکان بڕیارێكى ڕاگهیاند و دەڵێ، "سەرجەم کۆمپانیاکان بەیاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەشبکەن، جا کار بکات یاخود نا". وهزارهتى دارایی و ئابورى ههرێم له ڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاند، دوای ئەوەى ڕۆژى چوارشەمەى ڕابردوو ڕێکەوتى ٢٠٢٢/٨/٣١، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژورى بازرگانى سلێمانى کۆبوەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت. ههر له ڕونكردنهوهكهدا هاتوه، ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و لە کۆبوونەوەی بەرێز جەنابی وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە. ئهوهش خراوهتهڕوو، سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا. لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتەکەى ڕادەگەیەنێت، ئەویش لەچوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، بوارەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى). هەر کەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆریاى باشور هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن: https://www.kdischool.ac.kr/admissions ماستەر: • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت). • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. دکتۆرا: • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەوانەی بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی واژویان کردوە. • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێنەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت). • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان. • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. تێبینی: - پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت. - کاندیدی سەرکەوتو لە دوای بەدەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن. - هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت. - تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕى زەمالەکە بکەن.
دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان دەکاتە ئامانج بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 20:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج. بە گوێرەی زانیارییەکان، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە.
ئەمیر تەتەلو گۆرانیبێژی ڕاپی ئێرانی: نیوەم ژنە و نیوەم پیاو، ڕەگەزی خۆم دەگۆڕم بۆ ژن. ئەمیر تەتەلو، گۆرانیبێژی ڕاپی ئێرانی دەیەوێت ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت بۆ کچ. ئەم گۆرانیبێژە بە ڕەفتارە سەیر و سەمەرەکانی و تاتۆی زۆری جەستەیی و زمانی زبر و جنێودان، بووەتە جێی سەرنجی خەڵکێکی زۆر. ئەمیر تەتەلو ئاماژە بەوە دەکات کە دوو ڕەگەزە و نیوەی پیاوە و نیوەی ژن.
وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو موڵكانەی كە لە بڕی قەرزی حكوومی رەهن كراون، چەند بڕیارێكی تازە دەردەكات. دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی: ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت ئەم گشتاندنە لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز وەزیرى دارایی و ئابوورى دەرچووە ١-پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.٢-ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.٣-هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.٤-هەر موڵکێک پلەى بنبڕى وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (٥٦) لسنە ١٩٧٧) و دەستکارى کرابێت و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.٥-هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.٦-ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنى بۆ بکرێت.
ئەندامێکی دوورخراوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە کەسێکی نزیکی لاهور شێخ جەنگیە، یەکەم زەنگی دروستکردنی حیزبی لێدا و داوای کرد ئەندامانی حیزبەکە خۆیان بۆ قۆناغێکی تازە ئامادە بکەن. پێشتر باڵکێش لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لاهور شێخ جەنگی، بە نیازە حیزبێکی نوێ بەناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق دابمەزرێنێت. شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی دورخراوەی سەركردایەتی یەكێتی لهپهیامێكدا ڕایدهگهیهنێت، "ئەوانەی ڕۆژێك لەڕۆژان تێكۆشاون لەناو یەكێتی، پێویسته خۆیان بۆ قۆناغێكی تر ئامادەبكەن"، دهشڵێت:"پێویستە ئارامی خۆتان بپارێزنو خۆتان ڕێكبخەن، مەرج نییە لەداهاتودا ناسنامەكە وەك خۆی ببێتە چوارچێوەی كۆكردنەوەتان، بەڵام بیروباوەڕو ئامانجەكانیان دەكرێ ببنە دروشمو ڕێبازی تێكۆشانیان لەوێستگەیەكی تری كاری ڕێكخراوەیی". دەقی پەیامەکەی شادمان مەلا حەسەن یەكێتیی نیشتمانی كوردستان یەكێتیی لە ئێستادا لە ئاستەنگ و ئالەنگاریەكی گەورەی رێكخراوەیی وحوكمڕانی و مێژوویدایە ,چونكە سەد لەسەد پێچەوانەی بنەما سەرەكیەكانی خۆیەتی كە لەسەری دامەزراوە .ئەوانیش حزبی بنەمالە نابێت .باوەڕی بە ئازادی و فرە مینبەری هەیە ,حزبێكی چەپ و دیموكراتە .ئەم چەند خالە و چەندین دروشم و ئامانجی تر لە رابردوودا وایكرد بەدەیان هەزار كەس لەم رێگایەوە گیانی خۆی بكاتە قوربانی و بەسەدان هەزار كەس بەشداری كۆڕی خەبات بكات لە چوارچێوەی رێكخستنی رێكخراوەكانی ناو یەكێتیی . بۆ ئەوەی جەماوەر و كادیر و ئەندامانی یەكێتیی نێگەران نەبن و زیاتر لەم حزبە وەك بیر و باوەڕ دوور نەكەونەوە ,پێویستە ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان رێك بخەن ,چونكە ئەوان خاوەنی یەكێتیی راستەقینەن .مەرج نیە لە داهاتوودا ناسنامەكە وەك خۆی ببێتە چوارچێوەی كۆكردنەوەیان ,بەلام بیروباوەڕ و ئامانجەكانیان دەكرێ ببنە دروشم و رێبازی تێكۆشانیان لە وێستگەیەكی تری كاری رێكخراوەیی ,بۆیە ئەركی سەر شانی هەموو ئەوانەیە كە رۆژێك لە رۆژان تێكۆشاون لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ,خۆیان بۆ قۆناغێكی تر ئامادە بكەن ,بۆ ئەوەی بیر و باوەڕ و مێژووی یەكێتیی راستەقینە بەبەرزی بمێنتەوە و بخرێتەوە خزمەت كۆمەلانی خەڵكی كوردستان بۆ خزمەت كردنیان و رزگاركردنیان لە نادادی و گەندەلی و تەسك كردنەوەی نەفەسی ئازادی
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکاتی سەردانی شاندێکی یۆنامی بۆ مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی، لەبارەی پەیوەندیەکانی یەکێتی و پارتی ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان ئەو دوو حیزبە وەکو هاوسەرگیری کاسۆلیکی وایە و جیابوونەوەی تیا نییە.
100 دۆلاری ئەمریکی بە 148,150 دینار 100 یۆرۆ بە 148,891 دینار 100 پاوەند بە 171,854 دینار 100 لیرەی توركی بە 8,208 دینار 100 هەزار تمەن بە 5,244 دینار
ئەمشەو یەکشەممە ئاگرێک لە هۆتێل هەولێر پلازا کەوتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی بەر باڵەخانەکە کەوتووە. بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە.