ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و سوریا کرد بە سەرۆکایەتی ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق .لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرپرسی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە سوریا دان ستۆوینسکو و ئهندێرس ويبێرگ سهرۆكى نوێى نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهوروپا له عێراق ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کرا.دوای خستنەڕووی کارو چالاکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و سوریا، باڵیۆز ڤاریۆلا ستایشی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەیەی کرد کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپاشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە سوریا، سوپاسی هاریکاریی مرۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەنابەرانی سوریا لە هەرێم و ئاسانکاری هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و خواستی بەرەوپێشترچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی لە سەر هەموو ئاستەکاندا نیشاندا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت پشتیوانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دووپات کردەوە و ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاند.
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردسان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دران: بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەکان فراوان دەکرێت.جەخت لەسەر وەرگرتنی كرێی کارەبا کرایەوە.کار بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت.دەوامی دوای نیوەڕوان تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/9/2022، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، ھاوشێوەی ماوەکانی ڕابردوو بە مەبەستی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ گرفتە دارایی و کارگێڕییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ھەرێمى كوردستان/ سلێمانی، لەگەڵ سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی شارەکە کۆ بووەوە. لەو کۆبوونەوەدا کە لە بینای شارەوانی سلێمانی بەڕێوە چوو، وەزیری دارایی و ئابووری دوای گوێگرتن لە داواکاری و پێشنیارەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان، لەمپەرەکانی بەردەم کۆکردنەوەی داھات و مووچەی مووچەخۆران و پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەکانی خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەش کرد ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی گرفت و ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان نەھێڵن و کارئاسانی لە بەردەم ھاووڵاتییانیش بکرێت بۆ دانەوەی ئەو قەرزە کەڵەکەبوانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە ھەر ھۆکارێک نەدراونەتەوە.
دوو خوشکی داواکراو لەلایەن حکومەتی عێراقهوه لەسەر تاوانی کوشتنی دایک و برایەکیان، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی دهۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکران. لەسەر داوای حکومەتی عێراق، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، دوو خوشکیان دەستگیرکرد، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری تکریت دایک و برایەکی خۆیان سەربڕیبوو و لاشەکانیان سووتاندبوون. سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای رووداوەکە ئەو دوو خوشکە لە پارێزگای تکریتەوە بەرەوە هەولێر دواتر بەرەوە دهۆک رایانکردبوو بۆ ئەوەی بگەن بە وڵاتی تورکیا، بەڵام هێزەکانی ئاسایش توانیان هەردوو خوشکەکە دەستگیربکەن. کوردستان24 بۆ یەکەمجار دانپێدانانی دوو خوشکەکەی بڵاوکردەوە، یەکێک لەو خوشکانە دەڵێت: "لەگەڵ خوشکەکەم لە چێشخانەی ماڵەوە نانمان دەخوارد، خوشکەکەم بە پلایس لەسەری دایکمی دا و پێی گوت، ئەمڕۆ تۆ لەژێر دەستی من تەواو دەبیت، دواتر براکەشم هات گوتمان هەردووکیان تەواو دەکەین". کوشتنی دایک و کوڕێک لە شاری تکریت، لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگدانەوەی زۆری لەسەر ئاستی عێراق دروستکرد، بەشێکی زۆر لە خەڵکی شارەکەش داوایان دەکرد، حکومەتی عێراق بە هەرشێوەیەک بێت بکوژانیان دەستگیربکات و بەسزای یاسایی خۆیانیان بگەیەنن، دوای بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەرکەوت بکوژان شارەکەیان بەجێهێشت، ئەمەش وایکرد، حکومەتی عێراق داوایەک ئاراستەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکات، تاوەکو هەوڵ بۆ گەڕان بەدوایاندا بکەن، سەرلەبەیانی رۆژی 7/9/2022، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران. وردەکاری و چۆنییەتی دەستگیرکردنیان و چیرۆکی تاوانەکەیان، بەمزووانە لە بەرنامەی شوێنپەنجەی کوردستان24 پەخشدەکرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، هەڵبژاردن بۆ ئەو پەرلەمانتارانە کرا کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ کۆنگرەی چواردەی پارتی. بەپێی زانیاریەکانی بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، 9 کاندیدە سەرکەوتووەکان ئەمانە ، 9 کاندیدە سەرکەوتووەکان ئەمانە هێڤیدار ئەحمەد پێشەوا تاهیر عەبدولسەلام دۆلەمەری ئەرشەد حسین لیزا کاکەیی جوان رۆژبەیانی بەهجەت عەلی حیکمەت محەمەد بەختیار شوکری جگە لەوانە، هەریەکە لە هێمن هەورامی، زانا مەلا خالید و ریڤینگ هروری کرابوونە ئەندامی کۆنگرە.
ئاگاداریەکی بەپەلە: سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتی ئێستادا، ڕێگای هەولێر کۆیە لە هەورازە نەفت داخراوە ،بەهۆی رژانی ڕۆن و گازێکی زۆر لەسەر رووی شەقامەکە کە مەترسی دەخاتە سەر ژیانیان ،بۆیە تکادەکەین لەکاتی زۆر پێویست نەبێت شەقامەکە بەکارنەهێنن ،تاکو تیمەکانی شارەوانی شوێنەکە پاکدەکەنەوەهاوکاریتان جێگای ڕێزوسوپاسە وەپاراستنە بۆژیانی خۆتان. ب هاتووچۆی هەولێر2022/9/7
ئهمڕۆ چوارشهممه 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسن ڕاوێژكارى باڵاى سهربازيى بهريتانيا بۆ ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبووەنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گرووپە تیرۆریستان و گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران.
ئێوارهى ئهمڕۆ چوارشهممه 2022/9/7 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له بهڕێز ڤيله ڤاريۆلا باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا له عێراق كرد. له ديدارێكدا بهڕێز ڤاريۆلا، بهڕێز ئهندرێس ويبێرگ سهرۆكى نوێى نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهورووپاى له عێراق به نێچيرڤان بارزانى ناساند و تيشكى خسته سهر بهرنامه و كار و چالاكييهكانى تيمى يهكێتيى ئهورووپا له عێراق و ههرێمى كوردستان و نيازى ئامادهيى و فراوانكردنى چالاكيى يهكێتيى ئهورووپاى له عێراق و ههرێمى كوردستان ڕوون كردهوه. بهڕێزيان ههروهها ههڵوێست و ههوڵهكانى بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان و ديدگا و دهستپێشخهرييهكانى بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى عێراق به گفتوگۆ و لێكگهيشتن، بهرز نرخاند. لاى خۆيهوه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ دهستبهكاربوونى سهرۆكى نوێى نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهورووپا له عێراق، هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هاريكارانه و چالاكييهكانى يهكێتيى ئهورووپا و دامهزراوهكانى له عێراق و ههرێمى كوردستان دهربڕى، ههروهها جهختى له گرنگيى هاريكارى و يارمهتيدانى يهكێتيى ئهورووپا بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه بۆ برهودان به بوارهكانى ديموكراسى، مافى مرۆڤ، ئازادييهكان، ئازاديى ڕادهربڕين و ههموو ئهو بوارانهى دهكرێ بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان سوودبهخش بن. نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێشكهشكردنى پوختهيهك دهربارهى دۆخ و پرۆسهى سياسيى عێراق، جهختى لهوه كردهوه كه بهبێ گفتوگۆ و لێكگهيشتن و ههستكردن به بهرپرسياريهتيى نيشتمانى، كێشهكانى عێراق چارهسهر نابن، بۆيه لهم قۆناغهدا دهبێ ههموو هێز و لايهن و پێكهاته عێراقييهكان سهقامگيريى سياسى وهكى ئهركى سهرهكى و لهپێشينهى خۆيان ببينن و بۆ ئهو مهبهسته كار بكهن. پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و كێشهكانيان، ڕهوشى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و ههڵبژاردنهكان و فراوانكردنى نووسينگهى يهكێتيى ئهورووپا له ههرێمى كوردستان، تهوهرێكى ديكهى ديدارهكه بوو.
ئەمرۆ چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لهبارهی تاوتوێکردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووهوه، سهرچاوهیهكیش به كوردستان24ـی راگهیاند، دادگای فیدراڵی ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمانی عێراقی رهتكردهوه. دانیشتنهكه لهسهر سكاڵای رهوتی سهدر بووه، بەهۆی ئەوەی پهرلهمانی عێراق نهیتوانیوه لە ماوەی دەستووری خۆیدا سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت و حکومەت پێکبهێنێت. پێشتر چوار جاری دیکە دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخستبوو، بهڵام ئهمجاره بڕیاری كۆتاییدا و رهتیكردهوه پهرلهمانی عێراق ههڵبوهشێنێتهوه. k24
ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند كە یەكێتیی ئەوروپا بە بایەخەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات و ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە بەرز دەنرخێنێت. ئەوەشی خستەڕوو كە یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری داوە نوێنەرایەتییەكەی فراوانتر بكات و نوێنەرایەتییەكی هەمیشەیی لە هەرێمی كوردستاندا دابمەزرێنێت. هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و بنبەستی سیاسیی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا و باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا جەختی لەسەر دەستوور و دیالۆگ وەك بنەمای چارەسەری كێشەكان كردەوە. هاوكات پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بۆ لەیەكنزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان هەبوو و پشتیوانیی یەكێتیی ئەوروپاشی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ڕاگەیاند. لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ بڕیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان نیشان دا و، پەیوەست بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمیش ئەوەی خستەڕوو، پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە كە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بە زووترین كات ئەنجام بدرێن و داواشی كرد كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدان و چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ڕۆڵی هەبێت. لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراقیش سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە هۆكاری لێكترازان و قەیرانی سیاسیی عێراق پابەندنەبوونە بە دەستوور و هەر حكوومەتێكیش كە لە ئاییندە لە عێراقدا پێك بهێندرێت دەبێ لەسەر بنەمای بەرنامەیەكی فراوان و بەهێز و، پاراستنی مافەكانی هەرێمی كوردستان و ڕەچاوكردنی پڕەنسیپەكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان و، لەچوارچێوەی دەستوور و دیالۆگ بێت.
سەرۆکی دەستەی یاسایی رەوتی سەدر لە دادگای کەرخی سێی بەغدا، سکاڵا لە دژی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تۆمار دەکات. ئەمڕۆ (چوارشەممە 7ـی ئەیلول)، نەسار روبەیعی سکاڵاکەی تۆمارکردووە و هۆکارەکەی بۆ ناوەڕۆکی ئەو تۆمارەدەنگییانە گەڕاندووەتەوە کە گوایە هی نووری مالیکین. روبەیعی لە سکاڵاکەیدا رایگەیاندووە، "نووری مالیکی لە تۆمارە دەنگییەکاندا حەشدی شەعبی بە نەتەوەیەکی ترسنۆک ناوهێناوە، هەروەها باسی کوشتن و هێرش بۆ سەر نەجەف و کوفە کردووە". نەجەف و کوفە شوێنی مانەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرن.بەپێی سکاڵاکەی روبەیعی، مالیکی گوتوویەتی "من تاکەکەس بوومە موقتەدا سەدرم کردووەتە ئامانج" و هەروەها هەوڵی پڕچەککردنی خێڵ و عەشیرەکانی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت داوە. سەرۆکی دەستەی یاسایی رەوتی سەدر، داوایکردووە نووری مالیکی بەپێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، گەشتی دەرەوەی لێ قەدەغە بکرێت و بخرێتە زیندان. لە ماوەی رابردوودا چەندین تۆماری دەنگی کە گوایە هی نووری مالیکین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و کاردانەوەی ناوخۆیی فراوانی لێکەوتەوە. نوری مالیکی رەتیکردووەتەوە تۆمارە دەنگییەکان هی ئەو بن.
١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزار و ٨٥٠ دینار ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١١٥ دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٣٥ دیناریەک ملیۆن لیرەی سووری بە ٣٤٧ هەزار دینار