جەعفەر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش سوپرازێك بۆ گه‌لی كورد دروستده‌كات، كه کاندیدی ئەمجارەی پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدی کوردان دەبێت. جەعفەر ئیمینکی قسەی بۆ کوردستان 24 کردووە و گوتیشی، "پارتی شه‌ڕ بۆ پۆست ناكات، به‌ڵكو ئێمه له‌سه‌ر كورسی شه‌ڕ بۆ پرسی كورد ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ حزب". بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەتیف رەشید دەبێت.
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی(٦١) شەست و یەکەمین ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول جەماوەری ئازیزی کوردستانتێکۆشەران و ئازادیخوازانی کوردستان و عێراق دەستپێک، بەبۆنەی (٦١) شەست و یەکەمین ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین، تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە گیانفیداکان و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و تەواوی ئەو ئازیزانەی بەشدارییان لەو شۆڕشە مەزنە کردووە و ڕۆڵ و نەخشیان بەرز دەنرخێنین. هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان بەر لە شەست و یەک ساڵ، ئەو کاتەی کۆماری ئەوسای عێراق لە بەڵێنەکانی پاشگەزبۆوە، دانی نەنا بە مافەکانی گەلی کوردستان، پرەنسیبەکانی شەراکەت و پێکەوەژیانی سیاسی نێو دەستووری عێراقی ژێر پێ خست، تەنانەت ڕێگە مەدەنییەکانی خەباتیشی داخست و بە لەشکرکێشی، ئاگر و ئاسن و شەڕ وەڵامی گەلی کوردستانی دایەوە، ئەوکات گەلی کوردستان بەڕابەرایەتیی (مستەفا بارزانی)، بۆ بەرگریکردن لە گەلی کوردستان و مافەکانی، خاک و سەروەرییەکانی، مانەوە و شکۆ و پیرۆزییەکانی، لە ڕۆژی ١١ ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦١، خەباتی چەکداریی دەست پێ‌کرد و ھەموو تواناکانی لە شۆڕشێکدا کۆکردەوە، کە بە درێژترین و کۆکراوەترین و بەرھەمدارترین شۆڕشی نێو مێژووی گەلی کوردستان دەژمێردرێت، کە تائێستایش ھەمووان، بە جیاوازییە ئایینی و نەتەوەیی و سیاسییەکانەوە شانازیی پێوە دەکەین و ھێندە بە قووڵی، مەزنیی و مانا فرەڕەھەندەکانی ڕۆچۆتە نێو مێژوو ، نەوە دوای نەوە پەند و عیبرەتی لێ وەردەگرن و بۆتە سەرچاوەیەکی ڕوون و زەڵاڵیش بۆ وانە گەورەکانی: (کوردایەتی، ڕەسەنایەتی، ڕابوون، وەستانەوە لە ڕووی ستەم، ویقاری پێشمەرگە، گیانفیدایی، عەدالەتخوازی، ڕۆشنبیریی نیشتیمانی، ماف و دیموکراسی، دیالۆگ و ئازادی، ھونەری دانووستان و، دواجار کوردستان یان نەمان). ھاونیشتیمانیانی ھێژاشۆڕشی مەزنی ئەیلوول شۆڕشی ھەمووان بوو، شۆڕشی ھەموو جیاوازییەکان بوو، کۆکەرەوە و ڕوئیاڕوون و ئاییندەبین بوو، ھەر بۆیە زوو بەرھەمەکانی چنییەوە و ڕژێمی بەغدای ناچار کرد، کە غرووری خۆیان بشکێنن و بێن لە دامێنی چیا سەرکەشەکانی کوردستانەوە، لە نێو خێمە و بارەگا سادەکانی شۆڕشەوە داوای دانووستان لە ڕابەری نەتەوە، سیمبوڵی ئازادیی گەل (مستەفا بارزانی) بکەن، کە ئاکام رێککەوتننامەی مێژوویی ١١ـی ئاداری ١٩٧٠ لێکەوتەوە، ئەو رێككەوتننامەیەی بووە بەڵگەنامەیەكی مێژوویی و بناغەیەكی پتەو بۆ هەموو ئەو دەسكەوتانەی دواتر بەدیهاتن. ئەوەش یەكەمجار بوو كە شۆڕشێكی كوردستانی بتوانێ بە ئامانج بگات و دروشمی خۆی بێنێتەدی و سەركەوتنە سەربازییەكانی بكات بە دەسكەوتی سیاسی و مافی نەتەوایەتی و نیشتیمانی بەدەست بهێنێ. دەبێ نەوەکان ئەم دیمەنە سیاسییانە بخوێننەوە، دەبێ ھەمووان لەو ڕاستییە ڕۆشنە تێبگەین، کە ڕەوایی ماف، ئیرادەی گەل و یەکڕیزیی نیشتیمانی کلیلی سەرکەوتنەکانە و، ئاکام مەزنترین ھێزی دوژمنکارانە تێکدەشکێنن، وەک ئەوەی شۆڕشی ئەیلول و پێشمەرگە قارەمانەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕابەرە خۆنەویستەکەی کردی، ئەم وانانە پتر لە ھەموو کات، بۆ ئەمڕۆ زۆر گرنگ و پێویست و بایەخدارن، تایبەت کە ئەرکگەلێکی زۆرمان بە ئەستۆوەیە و، عێراق و ناوچەکە سیخناخن بە ناڕوونیی سیاسی و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان، بۆیە دەبێ ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق بە ھەمان گیان و ئیرادەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، قۆڵی چارەسەریی لێ ھەڵماڵن، تا بتوانن ھەمووان بەیەکەوە دەروو و دەروازەیەکی خێر بۆ گەل و ئاییندە سیاسییەکەی بکەنەوە. ھاوڵاتییانی ئازیز لەم یادە پڕ شکۆیەدا نابێ ڕۆڵی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان نەخەینە بەر دید و زیھنی ھەمووان، تایبەت لاوانی کوردستان و ئەو نەوە تازەیەی، کە ژیرانە دەتوانن ئەمڕۆ بە دوێنێوە گرێ بدەن و لە پێناو ئاییندەسازیدا لە نێو کۆڕی کار و بەخشش و خەباتدا سەرگەرمی داھێنانن، بەوپەڕیی سەربەرزییەوە دەڵێین: لە نێو ئەو شۆڕشە مەزنەدا، دواتر لە شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕین، پرۆسەی ئازادیی عێراق و شەڕی نەگریسی داعش، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین قوربانی داوە، زۆرترین شەھیدی نەزری نیشتیمان کردووە، زۆرترین دەسکەوتیشی وەدەستھێناوە و لە کوێ شەڕ ھەبووبێ قەڵغانی بەرگری بووە و لە کوێش سەقامگیری و ئارامی ھەبووبێ، لەوێ دەستی ئاشتی و بازووی ئاوەدانی بووە، ئەمڕۆش بە ھەمان گیان و بە ھەمان گڕوتین و بڕواوە بەردەوام دەبێت لە خەبات، قوربانیدان، بەرگریی نیشتیمانی، چەسپاندنی ئاشتی و ئاوەدانی و، لەو پێناوەشدا لەگەڵ ھێزە سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان کار دەکات و تێدەکۆشێت. لە کۆتاییدا، بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی پر ئیفتیخاری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، دەڵێین:دروود بۆ گیانی بەرزەفڕی شەھیدانی گەلی کوردستان، سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی جوانەمەرگ. دروود بۆ ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەو سەرۆکە تێکۆشەرەی (٦٠) شەست ساڵە پێشمەرگەی ڕێگای ئازادییە. دروود بۆ ئازادیخوازان، بۆ ھەموو ئەوانەی پێخەمەت ئازادی، دیموکراسی و پێکەوژیانی ئاشتییانە خەبات دەکەن. دروود بۆ ھاوڵاتییانی کوردستان، ئافرەتان، لاوان، قوتابیان، پیر و جەوان و تێکڕای چین و توێژەکانی کوردستان. دروود بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو پارتە (٧٦) حەفتاوشەش ساڵە پێشڕەوی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان و دەسکەوتەکانە. پارێزراو بێت دەسکەوتە دیموکراسییەکانی کوردستان، کە خۆی لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعیەکانی ھەرێمی کوردستان بەرجەستە دەکات. شکۆدارتر بێت (٦١) شەست و یەکەمین ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول. بژی کورد، بژی کوردستان… مەکتەبی سیاسییپارتی دیموکراتی کوردستان١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە پێشڕەوی کرد، سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا توشی شکست بوو. ئەمڕۆ شەمە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ھێزەکانی لە دوو ناوچەی خارکیڤ دەکشێنێتەوە. ئەمە دوای ئەوە دێت کە سوپای ئۆکراینا سەرکەوتوبوون لە کۆنترۆڵکردنەوەی ھەندێک ناوچە لە خارکیڤ و ڕایگەیاندووە " 20 کیلۆمەتر چوونەتە ناو قووڵایی خاکی داگیرکراو لەلایەن ڕووسیاوە" خارکیڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینە و چەند کیلۆمەترێک لە سنووری ڕووسیاوە دوورە.
پاش نزیکەی پێنج رۆژ لە رفاندنی منداڵێكی ساوا لە نەخۆشخانەیەکی شاری موسڵ، ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە رزگارکرا و ئەو ژنەش دەستگیرکرا کە منداڵەکەی رفاندبوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، رۆژی 5ـی ئەیلولی 2022، لە نەخۆشخانەی خەنساء لە شاری موسڵ لەلایەن ژنێکەوە منداڵێکی ساوا بەناوی موهەنەد موزاحم محەمەد رفێندرا. شێخ مزاحم ئەلحوەیت، نوێنەری هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای نەینەوا لەو بارەیەوە رایگەیاند، منداڵەکە ناوی (هەیا موهەنەد)ـە و تۆمەتبارەکەش، ژنێکی دانیشتووی موسڵە. ئاماژە بەوەشدرا، دوای پێنج رۆژ لە رفاندنی ئەو منداڵە و ئاگادارکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 10ـی ئەیلولی 2022، لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە، رزگارکرا و ئەو ژنەش دەستگیرکرا کە منداڵەکەی رفاندبوو. نوێنەری هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای نەینەوا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەپای هاوکاریکردنیان لە دۆزینەوە و رزگارکردنی ئەو منداڵە. ژێدەر ک24
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاووڵاتیانی راگەیاند، بۆ یەكەمجار لە ئەزموونی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستاندا، نرخی 230 جۆر دەرمان یەك دەخرێت.كەمێك لەمەوبەر، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “هاوڵاتییانی خۆشەویست، سڵاوی خوداتان لێبێت، بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستاندا، نرخی 230 جۆری دەرمان یەک دەخرێت”.ڕوونیشی كردەوە كە ئەو دەرمانانە “بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان، لە نەخۆشخانەکانی حکوومی لە هەرێمی كوردستان بەردەست دەبن، لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت”.ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلوولی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی وتارێكیدا كە لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی هەولێری پزیشكی پێشكەشی كرد، رای گەیاند: “یەكێك لە لایەنە گرنگەكانی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاكسازیكردنە لە لایەنی تەندروستی و باشتركردنی كوالێتیی نەخۆشخانەكان و چاكسازیكردنە لە هاوردەكردن و پشكنین و چاودێریكردنی داوودەرمان، بۆ ئەم مەبەستەش دەستمان بە چەند هەنگاوێك كردووە كە هیوادارم بە هاوكاریكردنی هەموو لایەك، بەتایبەتی پسپۆڕانی ئەم بوارە، لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان، بتوانین كەرتی تەندروستی لە كوردستان بە ئاستێك باش بكەین كە ببێتە نموونە لە ناوچەكەدا”.
حكوومەتی عێراق داوا لە پارێزەران دەكات دەمانچە لە حكوومەت بكڕن. بەپێی نووسراوێكی فەرمی كە رۆژی شەشی ئەم مانگە، واتە هەفتەی رابردوو لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گشتی سەر بە دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق بە ناوی نووسراوی نهێنی، ئاراستەی سەندیکای پارێزەران كراوە، هەلی کڕینی دەمانچەی دروستکراوی عێراقی دەخرێتە بەردەم پارێزەران، کە نرخەکەی یەك ملیۆن و 250 هەزار دینارە.
پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دایه له عێراق به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ڵێن بده‌ن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ن. مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەیه له عێراق، بەڵام بەو مەرجەی هەموو لایەنەکان بە ئەنجامدانی پرۆسەکە رازی ببن و بەڵێن بدەن ئەنجامەکانیشی قبوڵ بكه‌ن. گوته‌بێژی پارتی گوتیشی، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له دۆخی عێراق دروست ناكات. سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عێراق، گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كه هه‌نگاوی سه‌ره‌كییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، دۆخه‌كه زیاتر گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی تا گه‌یشته ئاستی توندوتیژی و به‌كارهێنانی چه‌ك له به‌رامبه‌ر یه‌كدا. دەرباری پرسی گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتەبێژی پارتی ئاشکرایکرد، ئەمە پرسێکی یاساییە و بۆ ئەمەش داواکارییەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی کراوە، ئایا ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان یاخود په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان یاساییه، بۆیه ئه‌مه ئه‌ركی كه‌سانی یاساییه شرۆڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن.
لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە باکوری بەغداد دوو زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و 40کەسی دیکەش برینداربوون. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەناوچەی نەباعی دەروازەی بەغداد، زیارەتکارانی ھەردوو ئیمامی عەسکەری تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا دوو زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و 40ی تریش برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ مایکل کورێللا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ( CENTCOM )کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەرال ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاووتوێ کرا.جەنەرال کورێللا قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بەڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند و پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە بەردەوامیی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و کورتەیەکی دەربارەی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە خستەڕوو .گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا، كۆچی دواییكرد و تیمی پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری، ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاندبوو، زۆر نیگه‌رانن له ره‌وشی ته‌ندرووستی. دوای مردنی یه‌كه‌م كارێك بكرێت، ئه‌وه‌یه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شاژن، واته میر چارڵز راسته‌وخۆ ده‌بێته پاشای وڵات. ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان وتوویانه، ره‌وشی ته‌ندرووستی شاژن جێی نیگه‌رانییه. كۆشكی باكنگهام، ده‌ستی به ئاماده‌كاری بۆ حاڵه‌تی مردنی شاژن كردووه. ئه‌و له كۆشكی بالموراڵ له سكۆتله‌ندا له‌ژێر چاودێری چڕدابوو. ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ته‌مه‌نی 96 ساڵ و زیاتر له 70 ساڵ له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بوو و به ته‌مه‌نترین فه‌رمانڕه‌وابوو، كه تا ئێستا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات مابێته‌وه. شاژن له كۆتایی پاره‌وه، تێكه‌ڵبوونی به ژیانی گشتیی كه‌مكرده‌وه، چونكه تووشی كێشه‌ی جووڵه ببوو. چی رووده‌دات له یه‌كه‌م چركه‌ساتی مردنیدا، "ئۆپراسیۆنی پردی له‌ندن" ده‌ستپێده‌كات. ئه‌و ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته به كۆچی دوایی شاژن و ئه‌و رێككارانه‌ی دوای ئه‌و چركه ساته ده‌گیرێنه به‌ر. له مانگی سێپتێمبه‌ری پار، زانیاری له باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه دزه‌ی كرد بۆ میدیا و ئه‌وه‌ش حكومه‌تی له‌نده‌نی تووڕه كرد. پلانه‌كه چۆنه؟ سكرتێری تایبه‌تی شاژن، یه‌كه‌م كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: شاژن كۆچی دواییكرد. دوای ئه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی به نامه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كات و دوای ته‌نیا 10 خوله‌ك ئاڵای به‌ریتانیا تا نیوه ده‌هێنرێته خواره‌وه. لیز ترا‌س، سێشه‌ممه‌ی پێشوو، شاژنه ئه‌لیزابێسی له كۆشكی بالمۆراڵی سكۆتله‌ندا بینی، وه‌ك یه‌كه‌م كاری ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تدا. له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، به هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستی شاژنه‌وه، ره‌وشه‌كه له كۆشكی بالمۆراڵ گۆڕابوو. خه‌ڵێكی زۆر كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی چاره‌نووسی شاژن دڵنیا ببنه‌وه، به‌ڵام هه‌مووان هه‌واڵه‌كه‌یان بیست، كه كۆچی دواییكردووه. هه‌ر دوای مردنی شاژن له‌نده‌ن 15 حكومه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و 36 وڵات و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی كۆمۆنوێڵس ئاگادار ده‌كرێنه‌وه. ئینجا پارچه‌ی ره‌ش له‌سه‌ر كۆشكی باكنگهام داده‌نرێت و كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیا، په‌خشی ئاسایی پرۆگرامه‌كانی راده‌گرێت و بێژه‌ره‌كانی جلی ره‌ش ده‌پۆشن و لۆگۆی دامه‌زراوه‌كه له سووره‌وه ده‌بێته ره‌ش. هه‌روه‌ها له كڵێسه‌كان زه‌نگ لێده‌درێت و كاری بازرگانییه‌كان راده‌گیرێن و هۆڵه‌كانی شانۆ داده‌خرێن و هه‌ندێك رووداوی ورزشی دواده‌خرێن. له به‌ریتانیا ماته‌می گشتیی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ راده‌گه‌یه‌ندرێت. دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمی ئاماده ده‌كرێت بۆ به‌خاكسپاردن و به به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌رمی شاژن له نزیك ته‌رمی پاشا جۆرجی شه‌شه‌می باوكی له كڵێسه‌ی قه‌شه جۆرج به خاك بسپێردرێت.
کەميک پێش ئێستا شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێت لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەخری کەریم سیاسەتمەدار و سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.