ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری مزگەوتەکانی ئەوقافی سلێمانی کە ناوی جیلان سەباحە. ئەمڕۆ دووشەممە جیلان سەباح، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوی مزگەوتەکانی سنوری ئەوقافی (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزور) جەخت کرایەوە لەسەر زیاتر خزمەت کردنی مزگەوتەکان لەڕوووی ئیداری و پاک و خاوێنی و پاراستنی کەل و پەلی مزگەوت و ڕەچاوکردنی تەندروستی و مەرجی بیناسازی و بەرزو نزمی بڵند گۆکان و ڕەچاوکردنی باری دەرونی هاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایش و هێمنی نێو مزگەوت و بەهێز کردنی گیانی برایەتی و لێبوردەیی ناو نوێژخوێنان و ئامادەکردنی ئاماری مزگەوتەکان. ئەمە یەکەمجارە ژنێک ئەو پۆستە لە وەزارەتی ئەوقاف وەردەگرێت. وێنەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جیلان سەباح
بهڕێزان، بهپێویستمان زانى وردهكارى ئهو دۆسیه یاساییهى كه لاهور جهنگى بورهان جوڵاندوویهتى بهمهبهستى داواكردنى 150 ملیۆن دینار بۆ خهرجى رۆژانهى نووسینگهكهى و 102 ملیۆن دینارى دیکە بۆ خهرجى دامهزراوه كهسییهكانى له داهاتى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان بڵاوبكهینهوه، تاوهكو ناوهڕۆكى دۆسیهكه لاى هاووڵاتییانى ههرێمى كوردستان، ئهندام و دۆست و لایهنگرانى یهكێتى روون بێت و بهرچاوڕوونبن پێى: خۆشهویستان، ناوهڕۆكى دۆسیه یاساییهكه كه لهبهردهستى ئێمهیه لهم سێ خاڵهى خوارهوه پێكهاتووه: یهكهم: پاش ئهوهى له ماوهى رابردوودا دۆسیهكه له دادگاى كهرخى بهغداوه گواسترایهوه بۆ دادگاى سلێمانى ئهمڕۆ یهكشهممه 11ى ئهیلول، پرۆسهى دادبینى دۆسیهكه له دادگاى سلێمانى بهڕێوهچوو. له ماوهى رابردوودا پارێزهرى لاهور جهنگى بورهان داواى له دادگاى تێههڵچوونهوه كردووه دۆسیهكه بگوازرێتهوه بۆ شارێكى تر، بهو هۆیهشهوه له ئێستادا دۆسیهكه ههر له دادگاى سلێمانییه و تهنیا بۆ وردبینى رهوانهى دادگاى تێههڵچوونهوه كراوه و لهدواى ئهوهى كه بڕیارى كۆتایی درا دهردهكهوێت دۆسیهكه دهگوازرێتهوه بۆ شارێكى تر یان نا. دووهم: لهناو دۆسییهكهدا لایهنى داواكار كه پارێزهرى لاهور جهنگى بورهانه داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه لهبهرامبهر خهرجى رۆژانهى و داواشدهكات 102 ملیۆن دینارى ترى بۆ خهرج بكرێت بۆ دامهزراوه كهسییهكانى كه له بهرژهوهندى كهسیی ئهو كاردهكهن.
میدیای یەکێتی بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەیەک کە دەڵێن "لای خۆمان پارێزراوە، ئاشکرای دەکەن کە لاهور جهنگى بورهان رۆژانه 150 ملیۆن دینارى تهنیا بۆ نووسینگهكهى له داهاتى یهكێتى خهرجكردووه خەرجکردنەکە بەمشێوەی خوارهوه بووە: خەرجی چێشتخانە 85,000,000 ھەشتاو پێنج ملیۆن دینار بەنزین و گاز 20,000,000 بیست ملیۆن دینار غەسلکردنی سەیارە 2000,000 دوو ملیۆن دینار چاککردنی سەیارە 5000.000 پێنج ملیۆن دینار خەرجی دەرچوون 10.000.000 دە ملیۆن دینار چاکردنی کەل و پەلی مقەڕ 3000.000 سێ ملیۆن دینار ھاوکاری تایبەت 25.000.000 بیست و پێنج ملیۆن دینار هاوكات خهرجى ئهو دامهزراوانهى كه سهرپهرشتى كردوون بریتیه له زیاتر 102 ملیۆن دینار كه سهرجهمیان له داهاتى یهكێتى بۆى خهرجكراوه، بهمشێوهیه: دەزگای مرۆيی مام: 37.450.000 سی و حەوت ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار نووسینگەی سەرۆکایەتی: 29.500.000 بیست و نۆ ملیۆن و پێنج سەد هەزار بودجەی ڕێبواری حاجی حامید كهسایهتى نزیك له لاهور جهنگى بورهان، 13.000.000 سیازدە ملیۆن دینار بودجەی پۆڵاد جهنگى بورهان 4.000.000 چوار ملیۆن دیناره بودجەی ئەدمینی پەیجەکانى 13.000.000 سیازە ملیۆن دینار بودجەی (پشکۆ)6000.000 شەش ملیۆن دینار.
ئومێد خۆشناو پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، سهرلهبەیانى ئەمڕۆ یەکشهممە 2022.9.11، لەدیوانى پارێزگا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکى تایبەتمان بە بەدواداچوون و چارەسەری گرفتی ئاوی ماڵان لە چەند کۆڵان و شوێنێکى شارى هەولێر و بنبڕکردنی گرفتەکانی کەم ئاوی کرد.راشیگەیاند، لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە دەکات کۆبوونەوەکان گۆڕانکاری بەرجەستە کراو بەخۆیانەوە ببینن، ناکرێت کۆبوونەوە لە پێناو کۆبوونەوە بکرێت و کارەکان وەك خۆی دووبارە ببێتەوە، لەوبارەیەشەوە ئاماژەمان بەوەدا ئەرکی پارێزگا و هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوورى پارێزگاى هەولێرە، بۆیە دەبێت لایەن پەیوەندیدارەکان لەزووترین کاتدا چارەسەری گرفتی ئاوی ماڵان لەو چەند کۆڵان و گەڕەک و شوێنانەى شار بکەن و ئەو گرفتانەى کەهەن بنبڕبکرێت، ناکرێت ئیتر ڕێگە بدەین لە گەڕەکێک چەند کۆڵانێک ئاوى نەبێت.هەروەها تاکیدمان لە دادپەوەریی بۆ گەرەکانی شاری هەولێر و دەورووبەری کردەوە و ڕامانگەیاند: "شارێك ناکەین بەقوربانی بەرژەوەندی بەرپرسێك یان چەند کەسێک"، بڕیاریشماندا لیژنەیەکى تایبەت پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنى ئەو گرفت و کێشانەى کە هەن لەبەشێک لەو کۆڵان و شوێنانەى کە گرفتى کەم ئاویان هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا.جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کرایەوە.
پارێزەرەكەی لاهور شێخ جەنگی رەتیدەكاتەوە كە لە سكاڵاكەیدا داوای خەرجی نووسینگەكەی و پاسەوانەكانی كردبێت. ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزەری تایبەتی لاهور شێخ جەنگییەوە لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زانیارییەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەو سکاڵایەی لە دادگا تۆمارمان کردووە لەبارەی دۆسیەی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوای خەرجیی نوسینگەی تایبەت و پاسەوانەکانی بەڕێزیان کراوە، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەو زانیارییانە ناڕاستن، بەرێز لاهور شێخ جەنگی بە هیچ جۆرێک لە سکاڵاکەیدا داوای لەو جۆرەی لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە، بەڵکو داوای کردووە پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆیی پەسەندکراوی کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کێشەی هاوسەرۆکان بە یاسایی چارەسەر بکرێت. لەگەڵ ڕێزدا پارێزەری لاهور شێخ جەنگی
ڕۆژی یەكشەممە 11ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد. لە دیدارەكەدا دەرهاوێشتە نەرێنییەكانی بارودۆخی سیاسی لەسەر وڵات و پێویستیی پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ و پەیڕەوكردنی شێوازە دەستووری و یاساییەكان تاوتوێ كرا. ئەویش لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و گەییشتن بە چارەسەری وا كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق بێت. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەكان و بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكانی بەر لە پێكهێنانی حكوومەتێك كە خاوەن سەلاحیاتی تەواو بێت و متمانەی هەموو لایەك لەسەر بەرنامەكانی بێت. جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی كاروباری ئەنجوومەنی نوێنەران هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرایەوە. هەردوولاش ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بەشدارییەكی بنیاتنەرانە لە نزیككردنەوەی بۆچوونی هەموو لایەنەكان و هەروەها هەڵنانی هەر هەنگاوێك كە خزمەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاساییشی هاووڵاتیان بكات. هەر لەو دیدارەدا هاوپەیمانێتیی سەروەری و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن بۆ گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هاوبەش لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات.
ئەمڕۆ بەیانی لەسەر شەقامی 40مەتری ،کاتێک مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسایی،خاوەنی یەکێک لەماتۆرسکیلەکان هەلی قۆستەوە وەخۆی گەیاندە ناوماتۆرسکیلەکان وئاگری لەدووماتۆرسکیل بەردا،وەکەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کرا وەدرایە پۆلیس بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵی بگیرێتەبەر،وەئێمەلێرەوە بۆهەموانی ڕووندەکەینەوە کەوا ئێمە وەکو هاتووچۆ کێشەمان لەگەڵ بونی ماتۆرسکیل نیە ،وەماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە ،بەڵام کێشەمان لەگەڵ بونە نایاساییەکەیانە کەسەرجەمیان بێ تابلۆن وەتۆمارناکرێن ،چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە هەرێمی کوردستان،بۆیە داوالەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین کەوا خۆیان بەدووربگرن لەکڕین وبەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە،وەهەروەها داوایان لێدەکەین کەوا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی وتۆمارکراویش، دەبێت مۆلەتی لێخوڕینی تایبەت بەماتۆرسکیلیان هەبێت. ب هاتووچۆی هەولێر2022/9/11
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بە بۆنەی ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی : ئەمڕۆ یادی گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە. ئەم شۆڕشە،وەرچەرخانێکی مێژوویی و شۆڕشێکی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازییەکانەوە، بە سەرکردایەتی ڕابەری نیشتمانیمان مستەفا بارزانیی نەمر.یەکێک لە گرنگترین و بەهادارترین تایبەتمەندییەکانی شۆڕشی ئەیلوول، یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان بوو، کە بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان، دوژمن ناچار بوو دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییە ڕەواکانی دا بنێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار. هەروەها گەورەترین شوناسی شۆڕشی ئەیلوول، گۆڕینی ڕاپەرین و خەباتی ناوچەیی بوو بۆ شۆڕشێکی نیشتیمانی سەرتاسەری لە هەموو کوردستان و دروستکردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بوو لای هەمو هاووڵاتییانی کوردستان.ئەمڕۆ کە یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە، پێویستە هەموو لایەن و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان، هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە پێناو داکۆکیکردن و پاراستنی مافە دەستووری و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان، کە خەڵکی کوردستان، دەیان ساڵە لە پێناویاندا خەبات دەکات و قوربانییەکی زۆری داوە. لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، بە ڕێز و پێزانینەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و بەشدارانی ئەو شۆڕشە مەزنەی گەلی کوردستان دەکەینەوە.سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئهمڕۆ به ڕێز و شكۆوه يادى شهست و يهك ساڵهى ههڵگيرسانى شۆڕشى مهزنى ئهيلوول و ڕێبهرى شۆڕش بارزانيى نهمر و هاوهڵانى و ههموو ئهو قارهمانانه دهكهينهوه كه لهپێناو ئازاديى گهل و وڵاتهكهياندا گيانيان بهخشى. سڵاو بۆ خانهوادهى سهربهرزى شههيدان و ههموو ئهو پێشمهرگه و خهباتگێڕانه دهنێرين كه له ڕۆژانى سهخت و دژوارى شۆڕشدا دڵسۆزانه و خۆنهويستانه ڕهنجيان كێشا و خزمهتيان كرد. شۆڕشى ئهيلوول، گێڕانهوهى ناسنامهى نهتهوهيى و نيشتمانيى گهلى كوردستان بوو. شۆڕشى ههموو چين و توێژ و پێكهاتهكان بوو كه لهژێر ڕابهرايهتى و سهركردايهتييهكى يهكگرتوودا ههمووانى كۆكردهوه. له يهكێك له سهختترين قۆناغهكانى مێژووى گهلى كوردستان و ناوچهكهدا، به ئيراده و بڕوايهكى پۆڵايينهوه ڕووبهڕووى دوژمن بووهوه. دهوڵهتى عێراقى ناچار كرد دان به مافهكانى گهلى كوردستاندا بنێت و ببێته بناغهيهك بۆ ههموو دهستكهوتهكانى دواترى. نموونەیەکی جوانتری شۆرش ئەوەبوو كه لە سەرکەوتندا لهخۆبايى نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنی کرده دەرفەتێكى زیاترى لێبوردەیی و خەباتی هاوبەش و یەکخستنەوەی زیاتری ناوماڵی کوردستانيیان. شۆڕشى ئهيلوول بۆ دۆست و نهياران و بۆ ههموو جيهانى سهلماند كه هيچ هێز و توانايهكى سهربازى ناتوانێت ئيرادهى گهلى كوردستان بۆ ژيان و ئازادى بشكێنێت. نهێنى و هێزى سهركهوتنى شۆڕش، تهبايى و يهكڕيزيى ههموو پێكهاتهكانى گهلى كوردستان بوو، بۆيه لهم يادهدا جهخت له يهكڕيزى و تهبايى و كارى پێكهوهيى لهنێوان ههموو پێكهاته و هێزه سياسييهكانى كوردستاندا دهكهينهوه. ئهوه تاقه ڕێگهى پاراستنى ماف و دهستكهوته دهستوورييهكانى ههرێمى كوردستان و چهسپاندنى سيستمى فيدراڵى و داهاتوويهكى باشتره. شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مهزنى ئهيلوول و دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكى شههيدان.
پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان ئەمڕۆ شەست و یەك ساڵ بەسەر هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێ. لەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی گەلی كوردستاندا هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداری خەباتی نەتەوایەتی و دیموكراسیخوازی گەلەكەیان بوون و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستانیش شانبەشانی كورد بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر لەدژی ستەم و داگیركاری خەباتیان كرد. شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی كوردستانی بوو و بناغەیەكی پتەو و ڕێكخراوی بۆ بەردەوامیی تێكۆشان و وەستانەوەی گەلی كوردستان لەدژی زۆرداری دانا. شۆڕشی ئەیلوول بە بەها بەرزەكانییەوە و بە پێداگری و خۆراگریی سەركردایەتی و پێشمەرگە و جەماوەر وای كرد دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەنگاوی زۆر گەورە بەرەو پێشەوە بنێت و ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستان و هەروەها سەرچاوەی ئیلهام بۆ تێكۆشەر و خەباتگێڕان لە هەموو پارچەكانی تری كوردستان. لە شەست و یەكەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندوونەناسیی دایكان و ژنان و هەموو ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و قارەمانانە هەیە كە ڕۆڵیان لەو شانازییە نیشتیمانییەدا هەبووە. چ ئەو قارەمانانەی لە شۆڕشی ئەیلوولدا شەهید بوون و یانیش لە ژیاندا نەماون و، چ ئەو ڕۆڵە سەربەرزانەی بەشداری شۆڕش بوونە و هێشتا لە ژیاندا ماون. ئەو قارەمانانە مێژوویان بۆ گەلەكەیان دروست كرد و جێگەی شانازی و سەربەرزیین بۆ هەموومان. مسعود بارزانی11ی ئەیلوولی 2022
ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ سەرکەوتنی شەش پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا بەڕێوە چوو کە شەش پەرلەمانتار بوونە ئەندامی کۆنگرە. سەرکەوتووەکان ڤیان سەبری ڤیان دەخیل رێبوار هادی سیپان شێروانی ئامانج هەرکی شێروان دووبەردانی