گوتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە شاری كیێڤ ئۆتۆمبێلێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەرۆكی ئۆكرانیا پێكیاندا داوە و زیلینسکی بە سووکی بریندار بووە". سێرگی نیكیفۆرۆڤ، وتی "سەرۆك كۆمار لەلایەن پزیشكێكەوە پشكنینی بۆ كراوە و هیچ برینداربوونێكی سەخت نەدۆزراوەتەوە، پۆلیسیش بەدواداچوون بۆ سەرجەم بارودۆخەكانی ڕووداوەكە دەكات". پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی کە ئایا رووداوەکە پلان بۆ داڕێژراوە بووە یان نا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، كه‌رتی گه‌شتیاریی به یه‌كێك له‌و سێكته‌ره گرنگانه داده‌نرێت كه ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له بووژانه‌وه‌ی ئابوری‌دا، بۆیه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووانینێكی جیاوازی هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری به یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی داناوه و به شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر پێشخستنی ئه‌م سێكته‌ره ده‌كات تا له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕووی داهاته‌وه هه‌میش له‌ڕووی ناساندنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سوودی ده‌بێت.٨٥% ی گه‌شتیاران له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتوون ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان ئاماری ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌خاته‌ڕوو كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ واتا له ڕێكه‌وتی ١ ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ تاكو ١ ی ئابی ٢٠٢٢ به مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو سه‌ره‌تای مانگی ئاب ٣ ملیۆن و ٧٧٩ هه‌زار و ٦٥٦ گه‌شتیار له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن زیاتر له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه دێن به شێوه‌یه‌ك ٨٥% ی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن وه ئه‌وانی تر گه‌شتیاری بیانین و له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی ١٥% ی گه‌شتیارانن، به‌رنامه‌و پلانی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان زیاتر و جۆراوجۆر بكرێن تاكو سه‌رنجی گه‌شتیاران زیاتر بكه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانی .پلانێكی هه‌شت ساڵه بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری دانراوه‌سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌و كار و پڕۆژه‌كانی داهاتوو له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی ٥ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی باسكردن بوو له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتێكی ١٧ خاڵی پێشكه‌ش كرا، و دواتر تیشكخرایه سه‌ر دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، به‌رمه‌بنای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بۆ نموونه دروستكردنی تاوه‌ری گه‌شتیاری و پارك و ته‌له‌فریك و كردنه‌وه‌ی شوێنی كه‌لتووری له شاره‌كان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی و ئه‌كواریۆم و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و هۆڵی سینه‌مایی گه‌وره و ئه‌نجامدانی ئیڤێنت و كۆنفرانسی جیاواز و تایبه‌ت به گه‌شتیاری و كردنه‌وه‌ی پێشانگای گه‌شتیاری تا له ڕێگا‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م كه‌رته ببووژێته‌وه. نزیكه‌ی ٣ هه‌زار بنكه و شوێنی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ٣ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاریمان هه‌یه كه خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م شوێنانه چالاكی جیاوازی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری هاوینه‌مان هه‌یه كه گه‌شتیاره‌كان ڕوو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانه‌شمان هه‌یه كه چه‌ندین چالاكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت كه ساڵانه ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ١٤ ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسولی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.کونسولی گشتیی ڕووسیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ماریا سام له دادگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه له لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا. ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند" له كاتێكدا ماریا یه‌كێك بووه له ئافره‌ته چالاكوانه‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هیچ چالاكوانێكی ئافره‌ت و رێكخراوێكی ئافره‌تان له دانیشتنه‌كه‌ی دادگا ئاماده نه‌بوون". گوتیشی: له كه‌یسی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كوشتنی ماریادا كه‌موكوڕی هه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندێك تێبینی و به‌ڵگه‌ی پێویستمان داوه‌ته دادوه‌ر و بڕیاردراوه دانیشتنه‌كه به‌رده‌وام بێت". ئيمان سامی ناسراو بە ماریا سام تەمەنی (٢٠) ساڵ بوو، ڕۆژی شەشی مارسی 2021 بە دەستی براكەی لە شاری هەولێر كوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان داوود ئەلداوود کونسولی گشتیی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت. کونسولی گشتیی کوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنەی نێوان هەردوولا دەربڕی.
لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت دوو گەریلایان بە ناوەکانی خەتیب گونەی و ئایە ئەحمەد سولەیمان دەستگیرکردووە و وێنەکانیشیان بڵاوکردوونەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەنی ئەمنیی تورکیا دراونەتە ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکە، خەتیب گونەی ساڵی 2019 لە شارۆچکەی ئەلباک-ی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستانەوە بە قاچاخ خۆی گەیاندووەتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێشەوە چووەتە باشووری کوردستان و لە کامپی مەخموور "راهێنانی ئایدۆلۆژی و جەستەیی پێکراوە." هەروەها ئایە ئەحمەد سولەیمان ساڵی 2015 چووەتە ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و ساڵی 2017 لە رۆژئاوای کوردستانەوە خۆی گەیاندووەتە باشووری کوردستان. بەپێی هەمان سەرچاوە "ئایە لە گارە راهێنانی کردووە، دواتریش لە ناوچەکانی ئاڤاشین و باسیان لە ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشداریی لە شەڕەکاندا کردووە. دواتریش ساڵی 2018 چووەتە کامپی مەخموور." تاوەکو ئێستا میدیای نزیک لە پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەک یان پشتڕاستکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. دوای دەستگیرکردنیان، تورکیا دەڵێت، گەریلاکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکە. ژێدەر رووداو
100 دۆلاری: 147,950 100 یۆرۆ: 148,690 100 پاو‌ەند: 171,622 100 لیرەی توركی: 8,155 100 هەزار تمەن: 4,811 100 پاو‌ەند : 116 100 یۆرۆ : 100.5
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داتای داھات و خەرجی و خەرجی پرۆژەکان و پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم بڵاو دەكاتەوە، كە لەو سێ ساڵەدا داهاتەكان 46 تیلیۆن دینار بووە و خەرجییەكاننیش نزیكەی 50 تریلیۆن دینار بووە. داهاتئاماژە بەوە كراوە داهاتی حکوومەت لە داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەمویلی حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان پێکدێت. لەم سێ ساڵەی کابینەدا کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46 تریلیۆن و 300 ملیار دینار.خەرجیئەوەش ئاشكرا كراوە، خەرجیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە: مووچە، خەرجییەکانی نەوت، بەکارخستن و وەبەرهێنان و کرێی وێستگەکانی کارەبا هەروەها دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان. لە ماوەی ئەو سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی حکومەت بریتی بووە لە 49 تریلیۆن و 800 ملیار دینار. سەبارەت بە تێکڕای داهاتی نەوتی فرۆشراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاتووە" رێژەی 55%ـی ئەو داهاتە بۆ خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، کۆگاکردن و گواستنەوە خەرجکراوە، هەروەها رێژەی 45%ـیشی وەک داهاتی سافی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکوومەت. خەرجی پرۆژەکانفەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەردەوامیدانی پێدانی مووچە، بەڵام بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەستی بووە بەردەوامی داوە بەو پرۆژانەی کە پێویست بوون، کە لە 884 پرۆژە پێکهاتوون بە گوژمەی 840 ملیار دینار و بەپێی ساڵەکانیش بەم شێوەیە بووە:- له ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار خه‌رج كراوه.- له ساڵی 2020 بڕی 151 ملیار دینار خه‌رج كراوه.- له ساڵی 2021 دا بڕی 446 ملیار دینار خه‌رج كراوه‌كۆی گشتی ده‌كاته 840 ملیار دیناربەپێی سێكته‌رەكان جەرجیەكان بەمشێوەیە بووە:ڕێگه‌وبان: 392 ملیارشاره‌وانی: 282 ملیاركاره‌با: 25 ملیارسایلۆ: 37 ملیارپه‌روه‌رده: 26 ملیارنیشته‌جێبوون: 25 ملیاربه‌نداو: 22 ملیارسێكته‌رەکانی دیکە: 31 ملیار دەستەی وەبەرهێنانئەوەش راگەیاندراوە، جگە لەو پرۆژانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆی ئەنجامی داون، زەمینەسازیشی کردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت و بۆ ئەوەش لە سێکتەری وەبەرهێناندا مۆڵەتی بە چەندین پرۆژە داوە و لەو رێگەیەشەوە زیاتر لە 120 هەزار هەلی کار بەشێوەی راستەوخۆ رەخسێنراوە. ساڵی یەکەملە ســـاڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت بە 43 پڕۆژە دراوە بە ســـەرمایەی 902 ملیۆن دۆلار و لەســـەر رووبەری 875 دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:1- پیشەسازی12 پڕۆژە بە سەرمایەی 357ملیۆن دۆلار.2- نیشتەجێبوون: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 375 ملیۆن دۆلار.3- فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 44 ملیۆن دۆلار.4- - گەشتیاری: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.5- وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.6- بازرگانی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 43 ملیۆن دۆلار.7- - تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 20 ملیۆن دۆلار.8- - کشتوکاڵ: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 3 ملیۆن دۆلار.ساڵی دووەملە ساڵی دووەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە 87 پرۆژە داوە بە سەرمایەی7 ملیار و 304ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری 7075دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:1. پیشەسازی: 20 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 130 ملیۆن دۆلار.2. نیشتەجێبوون: 4 پرۆژە بە سەرمایەی 340 ملیۆن دۆلار.3. فێرکردن: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 26ملیۆن دۆلار4. گەشتیاری: 15 پڕۆژە بە سەرمایەی 5 ملیار و 60ملیۆن دۆلار.5. وەرزشی: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیۆن دۆلار6. بازرگانی: 19 پڕۆژە بە سەرمایەی 309ملیۆن دۆلار.7. تەندروستی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 53ملیۆن دۆلار.8. کشتوکاڵ:5 پڕۆژە بە سەرمایەی 227 ملیۆن دۆلار.9. هونەری: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 9ملیۆن دۆلار.10. خزمەتگوزاری: 2پڕۆژە بە سەرمایەی 58ملیۆن دۆلار.ساڵی سێیەملە ساڵی سێیەمدا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەت بە 64 پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی 2 ملیار و 945 ملیۆن و لەسەر رووبەڕی 2221 دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە: پیشەسازی: 14 پڕۆژە بە سەرمایەی 204 ملیۆن دۆلار.نیشتەجێبوون: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 248 ملیۆن دۆلار. فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 38 ملیۆن دۆلار.گەشتیاری: 8 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیار و 34 ملیۆن دۆلار.وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 7 ملیۆن دۆلار.بازرگانی: 22 پڕۆژە بە سەرمایەی 243 ملیۆن دۆلارتەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار.کشتوکاڵ: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 133 ملیۆن دۆلار.بانكەكان: 2 پڕۆژه بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلارکۆی گشتیی سەرمایەی وەبەرهێنراو لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە سێکتەری وەبەرهێنان 11.15 ملیار دۆلار بووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەن ژێرخانێکی پتەوی ئابووری لە کوردستان دروست بکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەست بە بەرهەم و ئاسەوارەکانی دەکرێت. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەڕەش، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و لە گوتارێکدا گوتی: "پیرۆزبایی لە هەموو قوتابیانی خۆشەویست دەکەم بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێی خوێندن، ئومێدەوارم هەمووتان ساڵێکی نوێی سەرکەوتوو تەواو بکەن، بۆ ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ دێنە قوتابخانە قۆناغێکی نوێی ژیان دەستپێدەکات، بۆ قوتابیانی دیکەش کە لە ساڵانی رابردوو بەردەوام بوون لە خوێندن، ئەمە درێژەپێدەری ئەو پرۆسەی خوێندنە کە هەموومان پێویستمان پێیە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی زیرەک و تێگەیشتوو، بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا زیاتر خزمەتی گەل و نیشتمان بکەن". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: "سوپاسێکی بێ پایەنی مامۆستایان دەکەم، کە لەم دوو ساڵەی رابردوو بە لە خۆبوردویی و ئەرکی بێوچانەوە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بکەن، نەیانهێشت قەیرانەکان خوێندن پەکبخەن، بەردەوامی ئەوان وایکردووە لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بین، سوپاسی کەسوکاری قوتابیان دەکەم کە یارمەتی منداڵەکانیاندا بۆ ئەوەی لە خوێندن بەردەوام بن، سوپاسی وەزارەتی پەروەردە و ئەو بەرپرسانە دەکەم کە هاوکاربوون بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن". مەسرور بارزانی، لە بەشێکی گوتارەکەیدا، رایگەیاند: "دەزانم لەم دوو ساڵەی رابردوو رووبەڕووی چەندین قەیران بووینەوە، لەم دواییەش چەندین قەیرانی دیکە لە جیهان سەریان هەڵەدا، کە بوونە هۆکار بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو جیهان هەبووە، بەتایبەتی کاریگەری لە ئابووری وڵاتان کردووە، ئێمە لە کوردستان رەنگە زیاتر هەستمان بەو سەختیە کردبێت، سەرەڕای ئەو قەیرانانە ئێمە توانیمان خۆڕاگربین و لەسەر پێی خۆمان بوەستین، سوپاسی تاک بە تاکی هاووڵاتیانی کوردستان بە تایبەتی مامۆستایان، کە بەردەوام بوون و خۆڕاگربوون بەرامبەر بەو هەموو سەختیەی ژیان، کە چەشتوویانە، بەڵام دڵنیابن حکومەتی هەرێم درێغی نەکردووە و درێغیش ناکات، بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی هەن چارەسەریان بکەین، ئەمە قۆناغێکی درێژخایەنە و رەنگە ئێمە نەتوانین بە شەو و رۆژێک هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین، دەزانم هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە گرفتی هەیە، سەختییەکانی ژیان بە تایبەتی لەم دوو ساڵەی رابردوودا دیاربووە". مەسرور بارزانی، گوتی: "ئێمە هەوڵدەدەین ژێرخانێکی پتەوی ئابووری لە کوردستاندا دروست بکەین، ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوو هەوڵمان بۆیداوە لەوانەیە زۆر نەبیندرابێت، بەڵام ژێرخانێک بووە لە ماوەیەکی نزیکدا بەرهەم و ئاسەوارەکانی دەردەکەون، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە ئێمە ئابوورییەکمان هەبێت کە بتوانێت دەرفەتی کار دروست بکات، هەموو هاووڵاتییەک چاوی لەوەیە سەرکەوتووبێت و ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان و نەوەی داهاتوو دروست بکەن". سەبارەت بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا: "هەوڵمانداوە چەندین قوتابخانەی نوێ دروستبکەین یان نۆژەن بکەینەوە، حکومەت ئەرکی خۆی جێبەجێکردووەو پێویستە سوپاسی کەرتی تایبەت بکەم کە یارمەتیدەری حکومەت بووە لە دروستکردنی هەندێک لەو قوتابخانانە، هیوادارم بەردەوامبن لە یارمەتیدانی حکومەت و رەخساندنی ژینگەیەکی باشتر بۆ قوتابیان". راشیگەیاند: "حکومەتی هەرێم هەڵمەتێکی دەستپێکردووە، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتی و خۆشەویستی بۆ وڵات و بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەی ئێمە بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی پێبدەین، لێرەوە بە قوتابیانی خۆشەویست دەڵێم، خۆشەویسیتان بۆ وڵاتەکەتان، بۆ ئەو سرووشتە جوانەی وڵاتەکەمان و پێکەوەژیانی ئایینی و رێزگرتن لە یەکتر و پێکەوەژیانی نەتەوەیی و بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەی خۆمان، لە سەرووی هەموو شت بێت، جگە لەوەی هەوڵدەدەن لە خوێندن سەرکەوتووبن، پێویستە ئەو بەها بەرزانە لەبەرچاو بگرن، ئێمە سەربەرزین بەوەی رێز لە هەموو ئایین و نەتەوەکانی دیکە دەگرین و بەیەکەوە دەژین، ئەمە سیمایەکی دیاری وڵاتەکەمانە و پێویستە بەو شێوەیەش بمێنێتەوە. ئێوەی قوتابیانی خۆشەویست دوارۆژی وڵاتەکەمانن و داهاتووی وڵاتەکەمان دەکەوێتە دەست ئێوە". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمڕۆ ئێمە لە قەزای بەردەڕەشین کە ناوچەیەکی دیاری بەرهەمداری کشتوکاڵییە، لە ماوەی رابردوو وەکو حکومەتی هەرێم گرنگی زۆرمان بەوەداوە کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان زیاتر بکەین، لەم دەڤەرە پەتاتەیەکی زۆر بەرهەم دەهێندرێت و هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێن، پێویستمان بە جووتیار و زانستی باشتر و ئەندازیاری باشتر هەیە، بەڵام هەموو ئەوانە لە ئەمڕۆ و لە ئێوەوە دەستپێدەکات، ئەگەر بتوانن لە خوێندن سەرکەوتووبن دڵنیابن کە دەتوانن ببن بە کەسی باشتر و وڵاتەکەمان هەنگاوی باشتر بەرەو پێشەوە بنێت". مەسرور بارزانی، جەختیکردەوە: "مامۆستایان بەو سەختییە نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت، ئەمە جێی رێز و پێزانینە بۆ هەموومان، ئەوەی حکومەت بتوانێت بیکات بۆ باشترکردنی ژیانی ئێوە درێغی ناکات، بەڵام لەوەش تێبگەن کە ئیمکانیاتی حکومەت زۆر سنووردارە، ئەو قەیرانانەی ئێمە تووشی بووین، چ مەسەلەی شەڕبێت یان بابەتی ئابووری بێت، بەڵام هەندێک لە قەیرانەکانیش ئەوانە بوون کە بە ئەنقەست بۆ ئێمە دروستکران، بۆ ئەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان پەکبخەن، بەڵام ئێوە و پێشمەرگە و فەرمانبەران نەتانهێشت، هەموومان وەک تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە و پێکهاتەی رەسەنی ئەم وڵاتە نەماهێشتووە وڵاتەکەمان پەکی بکەوێت و ئەو هەوڵانەی بۆ سنووردارکردنی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان دراون سەرکەوتووبن، ئەمەش جێی پێ‌زانین و شانازییە، دوای تێپەڕاندنی ئەم قەیرانانە ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین، بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی مامۆستایان و دروستکردنی ژینگەیەکی باشتر بۆ قوتابیان، بە دورستکردنی قوتابخانەی زیاتر و نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی کە رەنگە زۆر گونجاو نەبن، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی قوتابییەکانمان لە ژینگەیەکی تەندروستدا خوێندن تەواو بکەن".
دەقی روونکردنەوەکەی هاتوچۆی هەولێرە ئەمڕۆ لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەتیایدا دەردەکەوێت کەکارمەندێکی هاتووچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیەک،بۆیە بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەدواداچونی بۆئەو ڕوداوە دەرکرد ،وەلەلێکۆلینەوە دەرکەوت کەڕوداوکەهەفتەیەک بەرلەئێستابوەو،وەلەکاتێک بوە کەکارمەندەکە لەئەرک بوە، وە هاوڵاتیەکە جنێوی پێداوەو هێرشی کردۆتە سەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێسەندراوە، وەکارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لەهاولاتیەکەی داوە،وەلەبەر ئەوەی ڕێنمایی ئێمەبۆهەمو کارمەندوئەفسەرانمان ئەوەبوە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر،چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لەهەمو حاڵەتەکان،وەئەوکارمەندەش ئەوڕێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە،بۆیەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی،وەئێمە لێرەوە دڵنیای هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوائێمەلەخزمەتی ئەوانداین وەبەهیچ شێوەیەک ولەژێر هیچ بیانویەک ڕێگابەکەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر،وەداوای لێبوردنیش لەوهاوڵاتیەدەکەن ئەگەر بێ ڕێزیشی بەرامبەر بەکارمەندی ئێمە کردبێت.ب .هاتووچۆی هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.سەرۆکی حکومەت، لە تۆماری پرسەدا، بەناوی حكومەتی هەرێم و گەلی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شانشین و حکومەت و خەڵکی شانشینی یەکگرتوو کرد.
بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران. بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دابکرێت.بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.