جیهان

زیلینسکی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

15-09-2022
زیلینسکی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گوتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە شاری كیێڤ ئۆتۆمبێلێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەرۆكی ئۆكرانیا پێكیاندا داوە و زیلینسکی بە سووکی بریندار بووە". 

سێرگی نیكیفۆرۆڤ، وتی  "سەرۆك كۆمار لەلایەن پزیشكێكەوە پشكنینی بۆ كراوە و هیچ برینداربوونێكی سەخت نەدۆزراوەتەوە، پۆلیسیش بەدواداچوون بۆ سەرجەم بارودۆخەكانی ڕووداوەكە دەكات".

پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی کە ئایا رووداوەکە پلان بۆ داڕێژراوە بووە یان نا.