ئەمڕۆ هەینی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا رای گەیاند سوپای وڵاتەكەی لە ئۆكراینادا تەنها بە سەربازی خانەنشینكراو شەڕ دەكات نەك بە تەواوی هێزی خۆی. سەرۆكی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند ئەگەر ئۆكراینا هەڕەشە بۆ سەر سوپای وڵاتەكەی دروست بكات، ئەوا بە شێوەیەكی ڕژدتر لە ئێستا رووبەڕوویان دەبنەوە. لەبارەی ئەگەری كۆبوونەوەشی لەگەڵ ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، سەرۆكی رووسیا گوتی ئامادەیی پێشان دابوو لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا كۆبێتەوە، بەڵام سەرۆكی ئۆكراینا نەیویستووە ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت. گوتیشی كە سەرۆكی ئۆكراینا نەیەوێت كۆببنەوە، ئەوا كێشەی خۆیەتی. پوتین هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئامانجی سەرەكیی مۆسكۆ لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی بۆ سەر ئۆكراینا دەستی پێكردووە، ئازاكردنی تەواوی هەرێمی دۆنباسە، لەمبارەیەوە پلانەكانیان پێویستی بە گۆڕانكاری و دەسكاریكردن نییە، بەڵكو دەستەی گشتیی سەربازی بڕیارەكانی خۆی لە كاتی خۆیدا دەدات. لهبارهی كۆتاییهێنانیش به شهڕی نێوان وڵاتهكهی و ئۆكرایناوە، گوتی نهتهوه یهكگرتووهكان و توركیا و چەند وڵاتی تر بهردهوام ههوڵ دهدهن دۆخهكه ئاسایی بكهنهوه و نێوهندگیری بكهن، بهڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیهكی راستهوخۆ رووی نەداوە. باس نیوز
فیدراسیۆنی سهرانسهری پەنابەرانی عیراقی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەلەمێکی كۆچبهران به 20 كۆچبهرهوه لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیر لە تورکیا ژێرئاوکەوتوه. هیوا خدر، نوێنهری فیدراسیۆنی سهرانسهری پەنابەرانی عیراقی له توركیا له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند "بهرهبهیانی ئهمڕۆ ههینی 16ی ئەیلولی 2022 بەلەمێکی كۆچبهران لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیر ژێرئاوکەوت و پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتە شوێنی رووداوەکە توانیان لە ناو دەریا 11 كۆچبهر رزگاربكهن". ئاماژەی بەوەشکرد کە "سێ كۆچبهریش به مهلهوانی خۆیان گهیاندوهته کەنار دەریا، بهوهش كۆی كۆچبهره رزگاركراوهكان گهیشتوهته 14 كۆچبهر، له ههمانكاتدا تهرمی پێنج كۆچبهریش لهناو دهریادا دهرهێنراون و چارهنوسی كۆچبهرێكیش نادیاره".
ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دەکەینەوە، کە رۆژانی شەممە، یەكشەم، دوشەم، کە دەکاتە ١٧، ١٨، ١٩ ی ئەیلولى 2022، هێزەکانی پێشمەرگە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر، چەند مەشقێکی سەربازی لە بناری چیای هەندرێن ئەنجام دەدەن، کە تێیدا هێلیکۆپتەر و چەکی جۆراوجۆر بەکار دەهێنرێت. بۆیە بە هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سۆران رادەگەینین لە كاتی بیستنی دەنگی تەقە یان دەنگی بەرز نیگەران مەبن، بۆ ئاگاداری هاوشارییانی خۆشەویست. راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢
لەژێر ناونیشانی عێراق نزیک دەبێتەوە لە "لێواری شەڕێکی نێوخۆیی شیعی" گۆڤاری "فۆرین پۆلیسی" ئەمریکی پێی وایە، ململانێی ئەم دواییەی عێراق دەربارەی هەژموونی ئێرانە لە عێراق و ڕکابەری توندی نێوان ئێران و موقتەدا سەدر ئایندەی عێراق دیاری دەکات. ئەو رووداوانەى کە بوون بە هۆکارى دروستکردنى ناسەقامگیرى، بەربەرەکانى جیۆپۆلیتیکی دەرخست لەنێوان ئێران و هەوڵەکانى عێراق بۆ پێکهێنانى حکومەت لە بەغدا. ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتە ڕوو، توندوتیژیی ئەم دواییە بەپێچەوانەى ئەوانەى رابردووە، راستەخۆ لە لایەن کاریگەریی ئێرانەوە لە عێراق سەری هەڵدا، بەتایبەتیش، عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستێکی باڵای هەیە وەکوو مەرجەعێکی شیعی لە بەڕێوەبردنى رووداوەکان لە ئێران و ئاڕاستەکردنیان، دەیەوێت کاریگەریی هەبێت لەسەر رووداوەکانی عێراق. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەوڵی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لایەنگرانی سەدر بەشێوەیەکی باش ملکەچی بیرکردنەوە نەبوویەوە و، شەڕی سەدر لەگەڵ ئێران لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021ەوە بەردەوامی هەیە کە عێراقی دووچاری قەیرانێکی سیاسی کردەوە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدا، لەچوارچێوەی ڕەتکردنەوەی لەدەستدانی هەژموونی خۆی لە عێراق لە لایەن ئێرانەوە و ڕەتکردنەوەی سەدر بۆ پاشەکشەکردن لە هەڵوێستی دژ بە ئێران، هەردوو سەربازگەی سیاسی لە واقیعدا ڕووبەڕووبووی یەکتر بوونەوە و توندوتیژی لێ کەوتەوە. ڕاپۆرتەکە لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، ڕووداوە توندوتیژییەکانی ئەم دواییە خراپترین ململانێی شیعیی نێوخۆییە لە عێراق لە ماوەی چەند ساڵێکدا، چونکە زۆرینەی شیعە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 بەشێوەیەکی گەورە یەک دەنگ بوون. kurdistan CT
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە: کاتژمێر ١١:٤٠ ی شەوی ٢٠٢٢/٩/١٥ لە شەقامی سالم بەهۆی دەمەقاڵێ ی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو کەسی ماتۆڕسوار شەڕ دروست دەبێت و لە شەڕەکەدا بە چەکی ( دەمانچە ) تەقە لە یەکتری دەکەن ودواتر هەڵدێن ، بەمەش دەبنە هۆکاری پشێوی و نائارامی بۆ هاوڵاتیان ، پاش ڕووداوەکە دەست بەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان هەردوو تەقەکەرەکە بەناوەکانی( ئەحمەد محمد مصطفى ) و ( شاباز محمد مصطفى ) دەستگیر بکەین و دەست بەسەر ئەو چەکەدا بگیرێت کە تەقەیان پێکردووە و دەرکەوت ئەم دوو کەسە لەناو شاری سلێمانیدا پێشینەی کێشە و نانەوەی پشێویان هەیە ، هەردوو تۆمەتبار لە ئێستادا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هەرکەس سکاڵای لەسەر ئەم دوو تۆمەتبارە هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکات بەمەبەستی ڕێکاری یاسایی زیاتر بەرامبەریان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی٢٠٢٢/٩/١٦
لە کۆی وڵاتانی جیهان، تەنیا ڕوسیا و بیلاڕوس و میانمار بانگێشتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژن نەکراون. وابڕیارە بە ئامادەبوونی نزیکەی 500 کەسایەتی باڵای جیهان مەراسیمه بەخاکسپاردنی شاژنە ئیلیزابێس بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستەش بەشێوەی پڕۆتۆکۆلی فەرمی پەیامێک لە لایەن وەزارەتی دەرەوە ئاراستەی سەرجەم ناڵوێزخانەکانی بەریتانیا کراوە لە جیهان. لە پەیامەکەدا هاتووە کە کەنیسەی وێست مینستەر زۆر جەنجاڵ دەبێت و نوێنەری وڵاتان تەنیا بۆ خۆی و یەک کەسی تر جێی دەبێت و هەر کەسی تری لەگەڵ بێت جێی ناکرێتەوە.
ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 13/9/2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە هێرشی کرایە سەر و چووبووە کۆما، نیوەڕۆی هەینی لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا. بنەماڵەی ئەمینی لە لێدوانێکدا بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) هەواڵی گیان لەدەستدانی کچەکەیان پشتڕاست کردەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان بنەماڵەی ئەمینی چوونەتە ئەو ژوورەی ژینای تێدا ڕاگیراوە و بەڵام ئیزنیان نەداون وێنە بگرن و بنەماڵەکەیان ڕایانگەیاندووە جەستەی ژینا ڕەش و شین بووە و ئاسەواری لێدان بەسەر دەموچاو، لاق و جەستەیەوە دیار بووە. ئەندامێکی بنەماڵەکەیشی رایگەیاندبووە، کە هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەمینی کردووە کە نابێت بە هیچ شێوە لەو بارەوە لەگەڵ میدیای دەرەکی قسە بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە شێخ عەلی شێخ ئەلیاس بابەشێخی ئێزدییان کرد بۆ کۆچی دوایی (شێخ حجی)ی برای .سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.بابە شێخ سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە:پاش ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بەو ڕوداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستیان بەکۆکردنەوەی زانیاری وردو بەدواداچونکرد لەوبارەیەوە ، سەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە تۆمەتبار(ڕ ، م ، س ) تۆمەتبار بەکوشتنی باوکی لەبەرواری (۱٤/ ٩ / ٢٠٢٢ ) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیبەتاوانەکەیدا ناو وتی کاتژمێر (۳۰ / ٣) خولەکی شەوی (۱۳ لەسەر ۱٤ /٩ / ٢٠٢٢) بەدەمانچەیەک لەکاتی خەودا هەستام بەکوشتنی باوکمو پاشان ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانمان کرد کەباوکم کوژراوە وتیشی ئەو دەمانچەیەی باوکمم پێکوشت لەگەڵ چەکێکی دیکە لەجۆری کڵاشینکۆڤ پاش ڕوداوەکە بردم لەوەردێک لەگوندەکەی خۆمان شاردمەوە لەسەربڕیاری دادوەر هەردوو چەکەکەش لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیرا سەبارەت بەهۆکاری کوشتنەکە تۆمەتبارەکە ڕونی کردەوە کەلەسەر کێشەی خێزانی پەیوەندیدار بەخێزانەکەی خۆیان کوشتوێتی لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی: -ناتوانرێت هەڵبژاردن بکرێت، ئەمە لەبەرئەوە نییە کە کاری بۆ نەکراوە، سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە خەمخۆرییەکی زۆرەوە هەوڵیان دا هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، کاتی خۆیشی کە 01-10-2022 بۆ هەڵبژاردن دیاریکرا، بۆ ئەوە بوو کە کۆمیسیۆن نەکەوێتە گرفتێکەوە کە ببێتە رێگر لەبەردەم هەڵبژاردن.-زۆر گرنگ بوو ئەم خولە درێژ نەکرێتەوە و ببێتە دەستپێکێکی باشتر بۆ حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە نەکرا.-هەوڵەکان بەردەوامن بۆئەوەی پەرلەمان تەمەنی خۆی بۆ ماوەیەک درێژ بکاتەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمیسیۆن پێکەوە بکرێن و لەسەری رێکبکەون.دوێنێ کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە، گرفتی بازنەکانی هەڵبژاردن لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بەرەو چارەسەر دەچێت.-پێشنیازی جددی هەبوون بۆئەوەی پارتی بە فرەبازنەیی رازی ببێت، لەسەر ئەو پرسە جارێ ماوین و یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام گفتوگۆ بەردەوامن و لێکتێگەیشتن هەیە، تائێستا تەنانەت یەکێتییش مۆدێلێکی تەواوی لەسەر فرەبازنەیی پێشکێش نەکردووە.
ئاراس جهبار، شارهزاى بوارى كهشناسى ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەریی بارستەھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان، سبەی ھەینی پلهى گەرما بە ڕێژەی یهك تا دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمى كوردستان بەم شێوەیە دەبێت، ههولێر 37 به 22، سلێمانى 36 به 20، دهۆك 36 به 21، ههڵهبجه 36 به 22، كهركووك 38 به 24 پله دهبێت". ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی با ئاسایی دهبێت و له ناوچهكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارهى ڕاپهڕین له كاتهكانى شهودا بۆ بهرهبهیانى ڕۆژى شهممه، خێرایی با چالاكتر دهبێت له ئاراستهى باكوورى ڕۆژههڵاتهوه به خێرایی 15 تا 30 كیلۆمهتر زیاتر له كاتژمێرێكدا له ناوچه شاخاوییهكاندا ئهم ڕێژهیه چالاكتر دهبێت". ئهو شارهزایهى بوارى كهشناسى هاووڵاتییانى لهوه ئاگادار كردووهتهوه، سبهى دووشهممه له ئهنجامى كۆتاییهاتنى ئهو بارستهههوا فێنكهى لهسهر ناوچهكانى ههرێمى كوردستان، پلهكانى گهرما زیاتر بهرز دهبنهوه، به ڕێژهى دوو تا سێ پله.
١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار ١٠٠ پاوەن بە ١٦٩ هەزار و ٣٥٠ دینار ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٢٥ دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٢٥ دینار یەك ملیۆن لیرەی سووری بە ٣٢٧ هەزار دینار