Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
گشتی
23-09-2022

چەند هەنگاوێک بۆ دەروونێکی ئارام و دروست

١. وازھێنان لە کەناڵە سێکسیەکان .No porn٢. ئەنجامدانی تێڕامان Meditation٣.خۆشۆردن بە ئاوی سارد.٤. راستەوخۆ بەرکەوتن بە تیشکی خۆر.٥. گەڕان بکە بکە بە ناو سروشتدا.٦. رۆژانە ٨ کاژێر بخەوە.٧.وازبهێنە لە سەیرکردن و گوێگرتن لە ھەواڵەکان.٨. ئەنجامدانی وەرزش.٩. ھەستەکانت دەربڕە و بیاننووسەوە.١٠.گرنگیبدە بە خواردنی خۆراکی سروشتی و فرێش. دکتۆر دانیاڵ سەعدیپسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان

هەواڵ
23-09-2022

کەشێکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە کاتەکانی ئەمشەو بەدواوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی وشک و سارد لە وڵاتی تورکیاوە کاریگەری ئەم شێ و نزمە پاڵەپەستۆی لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو کاریگەری ھەبوو لەسەر کەشی ناوچەکانمان نامێنێت و بە کەمبوونەوەی شێ و بەرزبوونەوەی پەستان لە ناوچەکەدا کاریگەری گەرما زیاتر کەم ئەبێتەوە و ئەمشەو کەشێکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات".  ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلە نزمتر ئەبێتەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٢ بە ١٨ ، ھەولێر ٣٣ بە ٢١ پلە ، دھۆک ٣٢ بە ١٩ پلە ، ھەڵەبجە ٣٤ بە ٢٠ پلە ، کەرکوک ٣٤ بە ٢٣ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٧ بە ٢٣ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٢ بە ١٩ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣١ بە ١٧ پلە ئەبێت ، خێرای با ئاسایی ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.  ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە زیاتر ئەبێت و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و لە شەواندا کەش زیاتر سارد ئەبێت، کە بەھۆی جیاوازی زۆری پلەی گەرمی شەو رۆژەوە ئەم ماوەیە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لە ئارادا ھەیە و خۆتان بپارێزن، وە بەگشتی لە رۆژی دووشەمەوە ٢٦-٩-٢٠٢٢ کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە نامێنێت و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە بۆ سەروو تێکرای ئاسایی ئەچێتەوە. 

هەواڵ
22-09-2022

هودا خەلیل حوكم درا

هودا خەلیل، کچە ڕاگەیاندکار و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن دادەوەرەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزا درا. هودا خەلیل لە مانگی تەموزی ڕابردوو لەلایەن ئاسایشەوە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و ڕەوانەی دادگا کرا. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هودا خەلیل بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری جۆری ماریوانا بووە و بەو تاوانە ساڵێک زیندانی کراوە.

هەواڵ
22-09-2022

هەولێر.. لە شەڕی زاوا و خەزووردا پێنج کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕی نێوان زاوا و خەزوور لە گەڕەکی بەهاری نوێ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێنج کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و کەسێکیش برینداربووە. بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، شەڕەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-9-2022 بەهۆی "کێشەیەکی کۆمەڵایەتی" روویداوە.  لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، "بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزورێک دروست دەبێت و تێیدا چەک بەکاردێت و کەسێک بە گولـلە بریندار دەبێت." لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دوای رووداوەکە هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکردووە کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس. پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەوانەی دەستگیرکراون رەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کراون بۆئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و رێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

هەواڵ
22-09-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆریا دەکات 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆ كیجۆنگ کونسولی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.کونسولی گشتیی کۆریا، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ولاتەکەی.

هەواڵ
21-09-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێرا...

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کرا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدا.

هەواڵ
21-09-2022

پنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە یادداشتێکیان واژۆ کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢١-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢  له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا يادداشتێكى له‌ نێوان ‏وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكادا پنتاگۆن واژۆ كرا. سیلێست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێکراوەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تێکشکاندنی داعشدا. ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە کە بۆ یەکەمجار لە سالی ٢٠١٦دا واژۆ کرا، ڕەنگدانەوەی هەماهەنگیی دوورمەودای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها پابەندیی هاوبەشیشیانە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش. لە ڕێی ئەم لێکتێگەیشتنەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندیی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆڵ و بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە لە ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکهاتەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەکات کە لە بواری چاکسازیی بنەڕەتیی دامەزراوەکاندا بە دەست هاتوون و هەمیش پابەندیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پرۆفێشناڵکردنی هێزەکانی لەخۆدەگرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانبەشانی خەڵکی عێراق لە ناویشیاندا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەوەستێت لە کاتێکدا عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری بنیاد دەنێن. بۆنەی واژۆکردنی یاداشتنامەکە لەژێر چاودێریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجامدرا کە جەختکردنەوەی پابەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بە هەماهەنگیی بەردەوامی ئەمنی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و پرۆگرامی چاکسازی پێشمەرگەدا.

هەواڵ
21-09-2022

ڤیدیۆ.. منداڵانی گەڕەکی شەهیدان مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەردباران دەکەن

منداڵانی گەڕەکی شەهیدانی هەولێر مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەردباران دەکەن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، یەکێتی بەڵێنی بە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە دابوو قوتابخانەیان بۆ دروست بکات، بەڵام ئەوە دوو ساڵە بەڵێنەکەی نەبردۆتە سەر. لەبەر ئەوە مندالەکانی ئەو گەڕەکە ئەمڕۆ چونە مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە و بەردبارانیان کردن.

هەواڵ
21-09-2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد

ڕۆژی چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆرە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد. ‏‎هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور. جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە.

هەواڵ
21-09-2022

شاندێکی باڵای ئەمەریکا گەیشتە هەولێر

شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا. هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بۆ هاوکارییکردنی هێزی پێشمەرگە واژۆ بکرێت.

هەواڵ
21-09-2022

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم. دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی جەنابی بارزانیی نەمر بڕیارێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان و هەروەها بڵاوكردنەوەی دینداری و خوداناسی و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵ و قوربانیدانی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی میانڕۆیی و هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی لە مێژووی میللەتەكەماندا زۆر بەرچاو بووە و، بە دڵنیاییشەوە ئەو ڕۆڵە لە قۆناغی ئێستا و داهاتووشدا گرنگ و كاریگەر دەمێنێتەوە.  لەو یادەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.  خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت. مسعود بارزانی21ی ئەیلوولی 2022

بیروڕا
21-09-2022

لە کۆنگرەی 14ـی پارتی چ روودەدات؟

بڕیارە سەرەتای مانگی 11ـی 2022 ، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14یەمی خۆی لە شاری دهۆک ببەستێت. پارتییەکان لە پێش هەموو لایەک، چاویان لەوەیە و دەپرسن لەم کۆنگرەیەدا چ روودەدات؟ پارتی بەرەو کوێ دەچێت؟ ئینجا هەر ئەم پرسیارە، لەلایەن حیزبەکانی کوردستان، عێراق و دەوڵەتانی ناوچەکەش دەکرێت و بە وردی چاودێریی ئەم پرۆسەیە دەکەن، چونکە پارتی گەورەترین و کاریگەرترین حیزبی جەماوەری و سیاسییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، بگرە کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر بڕیار و سیاسەتی هەندێ دەوڵەتانی ناوچەکەش. 12 ساڵە پارتی کۆنگرەی نەکردووە، لە مانگی 12ـی ساڵی 2010 کۆنگرەی 13ـی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر، ئەنجام دا. بابێنەوە سەر پرسیاری سەرەکی، لەم کۆنگرەیەدا چ روودەدات؟ پارتی حیزبێکی دەوڵەتدار و حوکمڕانە و هەڵگری دۆزی میللەتێکە کە خەبات دەکات بۆ ئەوەی میللەتەکەی لەو قۆناخە دەرباز بکات بۆ قوناخێکی دیکە کە (دەوڵەتە) و دەستبەرداری ئەم ئامانجەش نەبووە و نابێت، چونکە پارتی پێش 76 ساڵ لە 16/8/1946 هەر بۆ ئەم ئامانجە دامەزراوە. دەکرێ بڵێین ئەمە کورتترین پێناسەی پارتییە. ئەگەر سەیری سینگی پارتی بکەن بۆ خۆ نەچەماندن و پاراستنی هەیبەتی میللەتەکەی تیری زۆری پێکەوتوون، شوێنێک لە جەستەی پارتی نەماوە برینێکی دژوار و سەختی لێ نەبێت، قۆناخی وەها هاتوون، کاریان کردووە بۆ نەهێشتنی ئەم حیزبە، بەڵام هەمیشە و لە ماوەیەکی کەم دا بەهێزتر لە جاران خەڵکی کوردستان دەستی پارتی گرتووەو گەڕاوەتەوە مەیدان. ئەم دەستگرتنەی خەڵک دوو هۆکاری سەرەکی هەن: یەکەم: پارتی خاوەن رابەرایەتییەکی حەکیمە دووەم: خەڵک دەزانێت ئەم حیزبە و رێبەرەکەی تاوەکو ماون پاسەوانی دەرگەی دۆزی کوردن. ئێستا گرەوی زۆر لەسەر پارتی دەکرێت، کە رەنگە بەدەردی هەندێ حیزبی دیکە بچێت و بکەوێتە قەیرانێکی گەورەی نێوخۆییەوە! رەنگە هەندێ جار لەنێو پارتییەکانیش ئەو پرسیارە دروست ببێت کە ئەم حیزبە چی لێ دێت؟ پارتی چی لێ دێت؟ رەگەزو پایە سەرەکییەکانی پارتی 1- بنەماڵەی بارزانی حەکیمترین بنەماڵەن کە رابەرایەتی دوو شتی لێکدانەبڕاو دەکەن. ئەویش پارتی و میللەتی کوردە، نەک تەنیا لە باشووری کوردستان، بگرە هەوێنی ئومێدی پارچەکانی دیکەی کوردستانن. 2- پەیوەندیی جەماوەری کوردستان بە پارتییەوە نەک پەیوەندییەکی (پێکەوەلکاوە) بەڵکو پەیوەندییەکی رۆحییە.  3- مانەوە و چارەنووسی کوردستان و خەڵکەکەی بەستراوەتەوە بە مانەوەو چارەنووسی پارتی. ئەم سێ رەگەزانە وادەکەن کە زۆربەی گرەوەکان لەسەر تێکچوون و لاوازبوونی پارتی پووچەڵ ببن. پارتی لەبەرئەوەی حیزبێکی دەوڵەتدار، حوکمڕان و حیزبی هەڵبژاردن و هەڵگری دۆزی میللەتێکە، هیچ جارێک هەنگاوێک ناهاوێژیت، ناسەقامگیری دروست بکات. بە مانایەکی دیکە، هەیکەل و شێوازێکی وەها حیزبیانە داناڕێژرێت کە (موفاجەئە) بێت و مودێلێکی نوێ بێت، بۆ ئەوەی تێستی ئەوە بکات ئاخۆ سەرکەوتوو دەبێت یان نا. لە کۆنگرەی 14دا جەنابی سەرۆک بارزانی، بناخەیەکی قایم و سەقامگیر دادەنێت بۆ رابەرایەتیکردنی ئەم حیزبە. چونکە ئەو ئاڵنگارییانەی لەبەردەم پارتی و هەرێمی کوردستان هەن لە ئایندەیەکی نزیک و مامناوەند دا ئاڵنگاری ئاسان نین لێی دەرباز ببین، بۆیە سەرکردایەتیکردنی پارتی ئەوەندە تۆکمە و حەکیمانە دەبێت توانای رووبەڕووبوونەوەی هەر ئاڵنگارییەکی دەبێت کە چاوەڕوانکراون بێنە پێشەوە. لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیش هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە روونادات کە ئەوانەی ئەم حیزبەیان لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی گەیاندووەتە ئەمڕۆ بڵێن دەستان خۆش و مەیدانەکە چۆڵ بکەن بۆ کادیری دیکەی حیزب. لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، رەنگە هەندێ کادیری دیکەی نێو حیزب بۆ سەرکردایەتی پارتی سەربکەون کە هەڵگری پەیام و رێبازی پارتی و بارزانی دەبن و، درێژە بە خەباتی سەقامگیری پارتی و باشووری کوردستان دەدەن. ئەوەی گرنگە ئەم کۆنگرەیە جیابکرێتەوە لە کۆنگرەکانی دیکەی پارتی، باسی ئافرەتە کە پێویستە مەکتەبی سیاسی ئافرەتی تێیدابێت، بەرپرسی لق، کارگێڕ لق و بەرپرسی ناوچە ئافرەت بن. دەبێ بەشێوەیەکی بەهێز پشتگیری ئەم بوچوونە بکرێت و سەربکەوێت. ئەرکە قورسەکانی بەردەم پارتی دوای کۆنگرەی 14 - پاراستن و زیادبوونی دەنگی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کورستان و عێراق. - دۆخی نێوخۆی کوردستان بە ئاراستەی سەقامگیری (سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، ئەمنی) - پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. - پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان. - درێژەدان بە رابەرایەتیکردنی دامەزراوە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان. - پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدای ناسەقامگیر. - پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە و هێزە نێودەوڵەتییەکان. ئەم هەموو ئەرکانە، ئەرکی قورسن و بەشێکی هەرە زۆری پارتی لێیان بەرپرسیارە. *هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و کادیری هەڵبژێردراوی پارتی بۆ کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.  بۆ رووداو نووسراوە

1 2 ... 530 531 532 ... 1147 1148