سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بڵاوکردەوە و کە شیعرێکی عەرەبییە. ڕۆژی یەکشەممە 25ی ئەیلوولی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پێنجەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا تویتێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە. دەقی تویتی سەرۆک بارزانی؛ ئەو رۆژەی میللەت ژیانی ویست، بێگومان چارەنووس بهدهنگیەوە دێت. تاریکیی شهو هەر دەبێ بڕەوێتەوە و زنجیریش ههر دهبێ بپسێ ئهوهى نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ بۆ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ. إِذا الشَّعْبُ يوماً أرادَ الحياةَ فلا بُدَّ أنْ يَسْتَجيبَ القدرْ ولا بُدَّ للَّيْلِ أنْ ينجلي ولا بُدَّ للقيدِ أن يَنْكَسِرْ ومن لا يحبُّ صُعودَ الجبالِ يَعِشْ أبَدَ الدَّهرِ بَيْنَ الحُفَرْ
زیلینسکی رایدهگهیهنێت کە پوتن هاووڵاتیانی رووسیا رووبهڕووی مهرگ دهكاتهوه. ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا، رایگهیاند، بە بڕیاره نوێیەکەی ڤلادیمێر پوتن سهرۆكی رووسیا، خەڵکی وڵاتهكهی ڕووبهڕووی مهرگ دهبنهوه. بهپێی فهرمانێكی نوێی پوتن، ههر رووسییهك له خزمهتی سهربازی ههڵبێت یان رهتیبكاتهوه، ئهوا رووبهڕووی سزای زیندانیكردن تا 10 ساڵ دهبێتهوه. به گوێرهی فەرمانەکە، ههر سهرباز و پلهدارێكی سوپای وڵاتەکە لهكاتی خزمهتی سهربازی و جهنگدا ههڵبێت، بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزا دهدرێت.
ژنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کۆبوونەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە پرسی ژن لە هەموو جوگرافیایەک بە پرسی خۆیان دەزانن و دەڵێن، "کوشتنی ژینا ئەمینی مەحکوم دەکەین. " رۆژی شەممە 24-09-2022، کۆبوونەوەی ژنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتیی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوەچوو. بەگوێرەی راگەیێندراوی ژنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، چەندین بابەتی "گرنگ" و پەیوەست بە رەوشی ژنان بەگشتی و ژنانی ناو یەكێتی بەتایبەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، وەکو: - تاوتوێكردنی پاشەكشەكردنی ژنان لەكایەی سیاسیدا. - جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی رێژەی 25٪ـی ژنان كە لە پەیڕەودا چەسپیوە. - كاراكردنی رۆڵی ژنانی یەكێتی لە پاراستنی ژینگە و لەو بارەیەوە بەرنامەی پێویست دانرا. - دانانی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ سەردانكردنی كەسوكاری شەهیدان. - بایەخدان بە منداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچووان. - پێگەیاندنی كادری ژن بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی لە رێگەی بەرنامەی هۆشیاریی سیاسییەوە. - ژنانی سەركردایەتیی یەكێتی جەختیان لەوە كردەوە كە پرسی ژن لە هەموو جوگرافیایەک بەپرسی خۆیان دەزانن، لەو روانگەیەوە كوشتن و ئازاردان و زیندانیکردنی ژن و زەوتكردنی ئازادییەكانی بەتایبەت لە كەیسی كوشتنی ژینا ئەمینی و هاورێكانیدا مەحكوم دەكەن.
ریفراندۆم بەری ڕەنج و ئامانجی خەبات و خوێنی شەهیدان و ئەو پێشمەرگانەیە کە بەردەوام لە سەنگەری بەرگریدان، لەلایەن سەرۆک و پێشمەرگەیەکەوە رابەرایەتی کرا کە خەم و مێژووی نەتەوەیەکی هەڵگرتوو گەیاندیە مەنزڵ. سەرۆک مەسعود بارزانی وەزیفەی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی لە ریفراندۆمدا بەجێگەیاند، پەیام و خەون و ئامانجی سەد ساڵی شۆڕش و خەباتی گەلی کوردستانی گەیاند بەھەموو جیھان. رۆژی خۆی دێت بەیداخی ڕیفراندۆم بە شەکاوەیی دەبێتە چارەنوسی میللەتەکەمان و وەڵامێک دەبێت بۆ نەیارانی و شانازییەکی مەزن بۆ پشتیوانەکانی، دەبێتە رۆژی کەرنەڤاڵی نیشتیمانی بۆ نەوەکانی داھاتوو
پاش ئەوەی ڕووسیا ژمارەیەک درۆنی ئێرانی دژی ئۆکراینا بەکارھێنا، سەرۆکی ئۆکراینا وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپارد کاردانەوەی تووند دژی ئێران بنوێنن. ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، بڕیاریانداوە باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکەیان دەربکەن و ژمارەی ستافی باڵیۆزخانەکەش کەمبکەنەوە. لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، لەسەر پرسەکە، “رێکخەری کاروباری ئێرانیان بانگهێشتکردووە”. ئۆکراینا بە ئێرانی راگەیاندووە پێدانی چەک بە ڕووسیا، دژی بێلایەنبوونە و کارێکی نادۆستانەیە.
ئەمڕۆ شەممە 24ـی ئەیلوول، کوێستانەکانی بەربزین و هۆڕنی و چەند ناوچەیەکی دیکە لەلایەن ئێرانەوە تۆپبارانکران. ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 3:25 خولەکی دوای نیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێ-ی تۆپبارانکرد و، تا ئەم کاتە تۆپبارانەکە بەردەوامە. سەبارەت بە زیانەکانی تۆپبارانەکە، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام تۆپبارانیش بەردەوامە. بە گوێرەی زانیارییەکان، سنووری گوندەکانی بن پەرێزە، کەتینە و بەنێ لەژێر تۆپبارانی ئێرانن، هەروەها جووتیار و خەڵکی کۆچەری لەو ناوچانەدان کە تۆپبارانکراون. k24
دوای ئەوەی لەبەرواری ۲۰۲۲/۹/۲۲ لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵاندەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە ڕاستەوخۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ٫ یەکەی ئاو ٫ تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنراو سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و پشکنینی :- ۱-ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لەفرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابوو ، ۲-دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی (بیرەوە) دابیندەکرێت و وە خوێندکاران بەکاری دەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت..
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ڕایگهیاند: سبهی یهكشهممه یهك تا دوو پلهی تر، گهرمی دادهبهزێ، بهرزترین پلهی گهرمی سلێمانی 30، ههولێر 31، دهۆك 31، ههڵهبجه 32، كهركووك 33، گهرمیان 36، سۆران 30، ڕاپهڕین 31 پله دهبن.هاوكات له سبهی شهوهوه تا بهیانیی رۆژی دووشهممه، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری شارەکە و سنووری ئیدارەی راپەرین خێرایی با لە ئاڕاستەی باکووری رۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت بە خێرایی 15 تا 30 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا.هاوكات رۆژی دووشهممه، پلهكانی گهرم 2 تا 3 پله بهرز دهبنهوه، بهڵام له شهواندا كهشوههوا به ساردی دهمێنێتهوه.
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان چەند ڕۆژێکە لەمیدیاو لەناو شەقام و خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتی پڕۆژە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) بۆتە باسێکی گەرم و لەسەر هەندێک لە ماددەکانی نیگەرانی دروستکردووە. لەبارەی ئەم پڕۆژە یاسایە لەیەکەم ماددە کە گفتوگۆی لەسەرکرا بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی پارتی ڕاگەیاند"کە هیچ پڕۆژەو یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت" لێرەوە دووبارە ڕایدەگەیەنین پارتی و مێژووی پارتی پڕە لەهەڵوێست لەبەرگری لە هەموو ئاینەکان و ئاینی ئیسلام کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانەو لەسەر ڕێچکەو ڕێبازی سەرکردەی ڕۆحیمان بارزانی نەمر لانادەین و دڵنیایی دەدەین ڕێگا نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کەهەستی موسڵمانان بریندار بکات. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ۲۲/۹/۲٠۲۲
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٨٦ دۆلار دابەزی، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠.٤٩ دۆلار بوو. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٨ دۆلارە، لە دوا داخستندا بە ٨٣،٤٩ دۆلار بوو.
روونکردنەوەیەکلە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان…دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتەو دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان لەروانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە.دوای خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەو ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کارو هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە. یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان۲۳ی۹ی۲٠۲۲
بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر، هۆتێلێك داخرا. دوای بڵاوبوونهوهی گرته ڤیدیۆیی هۆتێلێك، کە هاووڵاتیانی گهڕهكی كورانی عهنكاوهی ههراسانكردبوو، ئەمڕۆ هەینی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، تیمەکانی قایمقامیەت و بهڕێوهبهرایهتی گشتی گهشتوگوزاری ههولێری راسپارد، ئیجرائات لەگەڵ ئیدارهی هۆتێلهكهدا بکرێ و دابخرێت. هۆتێلهكه له یاسا و رێنماییهكانی حكومهت دهرچووبوو ، له رێگهی لیژنهكانی قایمقامیهتهوه داخرا.