جیهان

باڵوێزی ئێران لە ئۆکراینا دەردەکرێت

24-09-2022
باڵوێزی ئێران لە ئۆکراینا دەردەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پاش ئەوەی ڕووسیا ژمارەیەک درۆنی ئێرانی دژی ئۆکراینا بەکارھێنا، سەرۆکی ئۆکراینا وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپارد کاردانەوەی تووند دژی ئێران بنوێنن.

ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، بڕیاریانداوە باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکەیان دەربکەن و ژمارەی ستافی باڵیۆزخانەکەش کەمبکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، لەسەر پرسەکە، “رێکخەری کاروباری ئێرانیان بانگهێشتکردووە”.

ئۆکراینا بە ئێرانی راگەیاندووە پێدانی چەک بە ڕووسیا، دژی بێلایەنبوونە و کارێکی نادۆستانەیە.