نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له بهڕێز چۆ كيجۆنك كونسولى گشتيى نوێى كۆرياى باشوور له ههرێمى كوردستان كرد. له ديدارێكدا سهرۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى بهخێرهاتن و پيرۆزبايى بۆ دهستبهكاربوون، ههموو پشتگيرييهكى بۆ سهرخستنى ئهركهكانى نيشان دا و سوپاس پێزانينى ههرێمى كوردستانى بۆ هاوكاريى مرۆيى و بنياتنانى توانستهكان و پشتگيريى كۆرياى باشوور دووپات كردهوه كه له ڕێگهى تيمى سهربازيى زهيتوون و ئاژانسى كۆيكاى كۆرييهوه پێشكهش به ههرێمى كوردستانيان كردووه. لاى خۆيهوه كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور دووپاتى كردهوه كه پهيوهندييهكانى وڵاتهكهى لهگهڵ ههرێمى كوردستان پهيوهنديى تايبهته و هيواى خواست بتوانن پهيوهندييهكان بۆ ئاستى بهرزتر و فراوانتر ببهن، ههروهها پوختهيهكى دهربارهى ئامادهيى و چالاكييهكانى وڵاتهكهى له ههرێمى كوردستان و هاندانى كهرتى تايبهتى كۆرى و دهرفهتى وهربههێنان بۆ كۆمپانيا كۆرييهكان له ههرێمى كوردستان خسته ڕوو. له ديدارهكهدا ههردوولا جهختيان له برهودان به پهيوهندييهكان و فراوانكردنى كولتوورى و ههماههنگى و هاوكاريى بهتايبهتى له بوارى پهروهردهيى و فێركردندا كردهوه، ههروهها دۆخى سياسيى عێراق و ههرێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو 2ی10ی2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتووە، یەکەم وەزارەت تەندروستی دەبێت بۆ مووچە و خشتەکە بەم جۆرەیە:- یەکەی 70 و 80 وەزارەتی دارایی و ئابووری ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان زیندانە سیاسییەکان وەزارەتی پەروەردە ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت داد ئەنجوومەنی دادوەری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەستەی مافی مرۆڤ دەستەی دەستپاکی دەستەی وەبەرهێنان دەستەی ژینگە دەزگای مین ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دیوانی چاودێریی دارایی پلاندانان بازرگانی و پیشەسازی گواستنەوە و گەیاندن کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خانەنشینی شارستانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رۆشنبیری و لاوان کارەبا خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی شارەوانی و گەشتوگوزار سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشینی پێشمەرگە
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئەیلول، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە بانگی ھەردوو باڵیۆزی بەریتانیا و نەرویجی کردووە بۆ لێپێچینەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران. باڵیۆزی بەریتانیا سەبارەت بە پەخشی تەلەفزیۆنی بانگ کراوە کە بارەگایان لە لەندەنە، ھەرچەندە ناوی تەلەفزیۆنەکان لە بەیاننامەکەدا نەھاتوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەخشی تەلەڤزیۆنەکانی بەریتانیا کە ئێران ناویان ناهێنێت بە "پاڵپشتی یاخیبوون" ناوی دەبات. ھەرچی باڵێۆزی نەرویجە لەسەر قسەی وتەبێژی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە ئۆسلۆ بانگکراوە کە لەسەر دۆخی ناوخۆی ئێران کردوویەتی و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئاماژەی بە قسەکانی نەداوە. لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا ھاتووە: "ئەمە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و دژی سەروەریی وڵاتەکەمانە".
ئەمشەو 25-26ی ئەیلول، لە ماوەی 59 ساڵی ڕابردوودا ھەسارەی موشتەری دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە. لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم ھەفتەوە ھەسارەی موشتەری زۆر بە درەوشاوەیی و گەورەییەوە لە بۆشایی ئاسماندا دەردەکەوێت. ئەمشەو موشتەری دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە کە 590 ملیۆن کیلۆمەتر (367 ملیۆن مایڵ)ە و ئەمەش وای لێدەکات ئەم ھەسارەیە درەوشاوەترین و گەورەتین دەرکەوێت لە ماوەی 59 ساڵی ڕابردوودا. ئەم جۆرە دیارەدیە پەیوەندی بە فیزیاوە ھەیە و ھەتا ساڵی 2139 ڕووناداتەوە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 25ی ئەیلول، دوو کەسی نەناسراو ھێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەسینای پایتەختی یۆنان. بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی کاثیمێرینی یۆنانی، دوو ماتۆڕسوار بە شووشەی ئاگرین ھێرش دەکەنە سەر باڵێۆزخانەی ئێران. لە ڕاپۆرتی پۆلیسدا ھاتووە، دوو کەس کە ڕووخساریان داپۆشراوە بە ماتۆڕسکیل ھێرشیان کردۆتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران و شووشەی ئاگرینیان (Molotov cocktail)گرتۆتە دیواری دەرەوەی باڵەخانەكە. هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەسینا، ھێرشەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 25ی ئەیلول، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. کۆڵبەرەکە ناوی موختار میروەیسی-ـە و لە ڕووداوی تەقەکەکردنەکەدا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئەحمەد یوسفی بە سەختی بریندار بوو.
دەقی ئاگادارییەکەی بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی بۆ ھاوبەشانی کارەبا: لەسەر بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، بەهۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچەو دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەباو رێگاوبان، كە بەوهۆیەوە زۆرێك لەپرۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووەو ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لەداهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادى كارەبا). بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتیان بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزاریە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانیە. راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى
سەرۆک بارزانی بەشداری لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دھۆک دەکات ڕۆژی یەکشەممە 25ـی ئەیلوولی 2022 سەرۆک مسعود بارزانی لە پارێزگای دھۆک بەشداری فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری لە دھۆک کرد، لە فێستیڤاڵەکەدا کە بە بەشداری نوسەران و ڕۆشنبیران بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە کرد. ئەمەش دەقی وتاری سەرۆک بارزانییە لە فێستیڤاڵی یەکێتی نوسەرانی کورد لە دھۆک: بەناوی خودای گەورەو میھرەبان خوشک و برایانی بەڕێز... لەسەرەتا دەمەوێت سوپاسی یەکێتی نوسەرانی کورد لە دھۆک بکەم بۆ رێکخستنی ئەو فێستیڤاڵە و ھەروەھا بانگھێشتکردنم بۆ بەشدارییم لەو فێستیڤاڵە کە بۆمن جێگای خۆشحاڵیەکی زۆرە. بەخێرھاتنی ھەموو ئەو خوشک و برایانە دەکەم کە لە پارچەکانی تری کوردستان و دەرەوە ھاتوون، بەخێرھاتنی برایانی عەرەبیش دەکەم کە بەشدارن لێرە لەم فێستیڤاڵەدا. من دەمەوێت لە سەرەتادا وەڵامی کاک حەسەن بدەمەوە، پشتڕاستبن ئەوەی لە دەستمان بێت پشتیوانی ئێوە دەکەین و بەردەوام دەبین. خوشک برایانی بەرێز... مێژووی گەلی ئێمە مێژوویەکی پرە لە شانازی و سەرفرازی، لەھەمانکاتدا مێژوویەکە پڕە لە ئێش و ئازار، پێش ئێستا شەڕی کە لەگەڵ میللەتی ئێمە دەکرا ئاشکرابوو فرۆکەبوون، دەبابە بوون تەیارە و تۆپ لەشکربوون کە دەھاتنە سەر کوردستان ، پێشمەرگەی قەھرەمان بە پشتیوانی میللەتی خۆڕاگر، سەرکەوتنی مەزن بەدەست ھاتن، ئەمرۆ ئەو شەڕە بە شێوەیەکی تر بەردەوامە، باری گران لەسەر شانی ئێوەیە نوسەر و ڕۆشنبیران. ئەمڕۆ دەیانەوێ ئەو ئیڕادەیە بشکێنن، ئەو ئیرادەیەی کە پێشمەرگەیەک بە تاپڕ شەری تەیارەی دەکرد، ترسناکترین ھێرشی ئەمرۆ لەسەر سەری ئێمە ئەوەیە کە دەیانەوێ ئیرادەمان بشکێنن، کەلتوری ئێمە بسوتێنن، باوەڕی بەخۆ بوون نەمێنێ، کاتێک تاکی کورد باوەڕی بەخۆی نەما خۆی بە کەم زانی بەرامبەر خەڵکی تر ، ئەوە مردنە. وە لە هەمان کاتیشدا نابێ ئێمە فەرھەنگی پێکەوەژیان و یەکتر قەبووڵکردن و ڕێز لەیەکترگرتن ھیچ کاتێک لەبیر بکەین ، ئەوە سەروەت و سامانێکن کە زۆر بە نرخ و بەھان، زۆریش قەدری بە گەلی ئێمە داوە لە دەرەوە ، نە خۆتان بە مەزنتر لە کەس بزانن، نە خۆشتان بە بچوکتر و کەمتر لە کەس بزانن ، ئێمە لە کەس کەمتر نین. ئەو ھێرشە بەردەوامە زۆر بەداخەوە لەناوخۆشدا چاوساخی بۆ دەکەن، بۆیە چۆن پێشمەرگە شەڕی دوژمنی گەلی کوردی کرد، مەجبوری کردن دانبنێن بە بوونی کورد و ناچاری کردن دانبنێن بە مافی گەلی کورد، ئەمڕۆ مەیدانی شەر زیاتر لەسەر ملی ئێوەیە، شەڕی گران لەسەر ملی ئێوەیە، باوەڕم وایە ئێوە ئەوکاتیش سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەھێنن و پیلانی ناحەز و دوژمنان و پوچەڵ دەکەنەوە ، چونکە بە ڕاستی زۆر نەخۆشە کاتێک دەبینن ھەندێک خۆیان بە ڕۆشنبیر بزانن چاوساغی بۆ دوژمنی گەلی خۆیان بکەن، بێن کەلتوری ئێوەو مێژووی ئێوە خەباتی پێشمەرگەو خوێنی شەھیدان ھەمووی بزر بکەن و ھەرزان بکەن، نوسەران و ڕۆشنبیران تکاتان لێدەکەم ئەو مەیدانە چۆڵ نەکەن بۆ خۆفرۆشان و دوژمن و ناحەزان. ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە، من ھیچ قسەی دیکەم نییە ئەمڕۆ بڵێم جگە لەوەی دەڵێم دەست و چاوی ئەوانە ماچ دەکەم کە خۆیان نەچەماند و خۆناچەمینن، میللەتی ئێمە قوربانیەکی زۆری داوە، ئێمە خوێنێکی زۆرمان داوە ، شەھیدی ئێمە زۆر بە قەدرن ،خوێنیان زۆر بەقەدرە، نابێ ئێمە ڕێگا بدەین دوژمن و ناحەزانی ئێمە دڵیان بەوە خۆشبکەن ئەمڕۆ بڵێن "ئیرادەی ئێوەمان شکاند" چونکە ئەگەر ئیرادەی ئێمە شکا، ئێمە هیچ قەدر و بەھایەکمان نامێنێ و ئەو دەستکەوتانەی ھەن ئەویش لە دەست دەچن.
ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران، بەڵێنی داوە بە شێوەیەکی 'یەکلاکەرەوە' مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکات کە بە ھۆی مردنی کچە کوردێک بە ناوی مەھسا ئەمینی (ژینا) لە لایەن پۆلیسەی ئەو وڵاتەوە سەریان ھەڵدا. بڕیارەکەی سەرۆکی ئێران لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی شەممە 24ی ئەیلول، خۆپیشاندەران بۆ نۆیەم ڕۆژی یەک لە دوای یەک ڕژانەوە سەر شەقامەکان دژی حکومەت حکومەت و تا ئێستاش 41 کەس کوژران و سەدان کەسیش دەسبەسەرکراون. لە بڵاوکراوەیەکی میدیای دەوڵەتدا، دوێنێ ڕۆژی شەممە، ڕەئیسی سەرەخۆشی لە کەس و کاری یەکێک لە ئەندامەکانی سوپای بەسیج کردووە کە لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران لە شاری مەشھەد کوژرا و وتویەتی "پێویستە ئێران بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکات کە دژی ئەمن و ئاسایشی وڵات دەجوڵێنەوە". ھەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە "خۆپیشاندەران جیا بکەینەوە لەوانەی ئاسایشی گشتی تێکدەدەن". ماوەی ھەفتەیەک زیاترە لە وڵاتی ئێران خۆپیشاندانی جەماوەری بە ھۆی مردنی کچە کورد مەھسا ئەمینی (ژینا) زۆرینەری شارەکانی گرتۆتەوە و خەڵکی دژی یاساکانی دەوڵەت ھاتوونەتە سەر شەقامەکان، ھەروەھا چەندین ھوتافی تووند دژی حکومەت و تەنانەت ڕابەری ئێران (عەلی خامنەیی) لە ناو خۆپیشاندەران دەبیسترێت وەک "مەرگ بۆ خامنەی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر".
شاری شنۆ بە تەواوەتی مانی گرتووە و ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری. بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان لەسەر رەوشی شاری شنۆی رۆژھەڵاتی کوردستان کە دەست باڵکێش کەوتووە، شار بە سەربازی کراوە و تەرمی پێنج کەسیش لە نەخۆشخانەکان ماوەتەوە. باڵکێش زانیویەتی کە ھێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری خەڵک و تۆڕەکانی ئینتەرنێتیش بە سەختی کار دەکەن.
پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی لە ساڵیادی ریفراندۆم ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمی گەلی کوردستانە، ئەو ریفراندۆمەی هەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بەشداریان کردو لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا دەنگیان دا بۆ سەربەخۆیی کوردستان. ریفراندۆم موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە، گەلی کوردستان کردی و بۆ ئایندەی گەلەکەشمان بوو. ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم، کە سەرپەرشتی کردنی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانمان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ سپێردرا، لە رووداوێکی مێژوویی و دەگمەندا خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان دەنگیان داو کوردستانیەتی ئەو ناوچانەیان سەلماندەوە. لەم رۆژە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم و وەک هەمیشەش دووپاتی دەکەینەوە کە گەلەکەمان لەگەڵ پێکەوەژیانی ئاشتیانەیەو دەمانەوێ مافە دەستووری و دیموکراسییەکانی خۆمان پیادە بکەین. کۆسرەت رەسول عەلیسەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان٢٥/٩/٢٠٢٢
تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامن لە تۆپبارانی سنوورەکانی برادۆست و کاسبکارانیش شوێنەکانیان جێدەهێڵن. ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان رایگەیاند، کە "دوو رۆژە ئێران دەستی بە تۆپبارانکردنی سنووری ژمارەیەک گوند و ئاوایی ناوچەکە کردووە و ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە نێو گوندنشینان؛ ژمارەیەک جووتیار کار و کاسبیی خۆیان جێهێشتووە." بەڕێوبەری شارۆچکەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە بەر تۆپبارانەکە هەریەک لە بەربزین، سەقەڕ، گەرووی سینگان و دەرهۆرەن، ئەو ناوچانەش لەم وەرزەی ساڵدا مەڕدار و جووتیار تێیدا نیشتەجێن. تۆپبارانەکان زیانی گیانیان نەبووە و رووبەرێکی زۆری پووش و پاوانی ناوچەکە سووتاوە. رۆژی شەممە سوپای پاسدارانی ئێران، ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.