لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی لەکار لادراوی یەکێتی رایگەیاند، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەدا".لاهور جەنگی وەکو میوانە بەشدارە لە خولی چوارەمی دیداری رافیدەین کە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد و وتی: هەوڵێکی نیشتمانییە بە ئاڕاستەی کۆکردنەوەی کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمی و بازرگانان.بە وتەی لاهور جەنگی، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەی ئێستا تێیکەوتووە و هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دیدارەکە یارمەتیدەر بن بۆ عێراقییەکان.
هاوپەیمانی چوارچێوەى هەماهەنگی ڕایگەیاند، پێشوازى لە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان دەکەن لە گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومەت بەتایبەت رەوتى سەدر.چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئامادەیی پێشاندا بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت لە دوای پێکهێنانى حکومەتێک بە تەواوى دەسەڵاتەکانیەوە.داواش لە هێزە کوردستانیەکان دەکات کاندیدی خۆیان بۆ پۆستى سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە.
مەلا رەحیم کە ژن و منداڵ و کەسوکارەکەى قوربانى ئەنفال بوون و بە هۆى ئەو کارەساتەشەوە وازى لە خەیار خواردن هێنابوو، ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا. سالار مەحموود ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت،"ھەموو ساڵێ لە ٤/١٤ دا بەپێ لەسەرقڵاوە ئەھات بۆ گۆڕستانی دێبنەی ئەنفالەکان. وھەموو ساڵێ لە ٤/١٤ دا ھەردوو شانی ئەگرت لە قوڕ." لە بارەى چیرۆکى وازهێنانى لە خواردنى خەیار، سالار مەحموود دەگێڕێتەوە،" لەو رۆژەوەی بیستبووی مناڵێک لە نوگرە سەلمان داوای خەیاری لە دایکی کردبوو، لە جیاتی خەیار گازی لەنەعلە سەوزەکانی خۆی دەگرت، ئەم خەیارخواردنی تەرککرد." هەروەها دەشڵێت بەر لەسێ ساڵ لەگەڵ مەلا رەحیم سەردانى نوگرە سەلمانى کردووە و" گریان و ناڵەو فوغانی ئەو ھێشتا لەو بیابانەو لە گوێما سەدا ئەداتەوە."
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر 139 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گرتووە و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریشیان دەستگیرکردووە. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی سلێمانی، توانیویانە "شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر" بهێنن و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیر بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە دوو چالاکیی جیادا دەستبەسەر بڕی 139 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری "کریستاڵ"دا گیراوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە چالاکیی یەکەمدا، "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون و چاودێریکردن، هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 09-09-2022 دەستیان بەسەر بڕی 2 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ-دا گرت و تۆمەتبارێکیش بەناوی (ک. ک. ر) دەستگیرکرا، تۆمەتبار لەدایکبووی ساڵی 1976ی شاری کەرکووکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لکزس)ی لاندکروزی پێبووە، لەسەر رێگەی (سلێمانی - كەركووك) دەستگیرکراوە و بەپێی زانیارییەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێندرابوون." هەروەها لە چالاکیی دووەمدا، وەکو ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی پێداوە، "هێزەکانیان پاش لێکۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد، لە ھەمان رۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستیان بەسەر بڕی 137 کیلۆگرام ماددەی (کریستاڵ لە جۆری شل)دا گرتووە، کە لەناو دەبەدا شاردرابووەوە. تۆمەتباریکیش دەستگیرکرا کە کوردە و لەدایکبوی ساڵی 1994ی کەرکووکە بەناوی (ع. د. ع)." لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لە شاری سلێمانییەوە کریستاڵەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان. بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان تۆمەتبارەکان راگیراون و دەستبەسەر "کریستاڵ"ەکەشدا گیراوە.
وتهبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان، رایدهگهیهنێت، بە فەرمانی مەسرور بارزانی هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت. پێشەوا هەورامانی گوتهبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، بۆ پاڵپشتی گەنجان و رەخساندنی هەلیکار، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان فهرمانیكرد هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت. پێشهوا ههورامانی ههروهها نووسوویهتی: "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 628 ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیاکانی داوەتەوە، کە لە رابردوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرزکرابوو".
محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نامەی دەست لەکار کێشانەوەی نوسیوە و ڕۆژی چوار شەممە دەنگی لەسەر دەدرێت.ئەگەر نامەکەی قبوڵ بکرێت، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دانیشتنەکان دەکات.خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی چوارشەمە دەنگدان لەسەر نامەی دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانهەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان
ڕاوێژکاری تەکنەلۆژیئەندازیار کێوان حەسەن ئیلۆن ماسكی سەرمایەداری ئەمەریكی/جیهانی، رای گەیاند " ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی "ستارلینك" ئێستە لەسەر هەموو كیشوەرەكانی زەوی بەردەستە، بە دوو كیشوەرە بەستەڵەكەی دوو جەمسەرەكەی زەویشەوە. خێرایی ئەنتەرنێتە دابینكراوەكەی ئیلۆن ماسك بۆ زەوی دەگاتە 17 مێگابت لە یەك چركەدا. بەگوتەی خۆی. ئەم تەنانەی شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی کوردستان بیندرانزنجیرە مانگە دەستکردەکانی کۆمپانیای ستارلینکی ئیلۆن ماسکە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دوای خۆپێشاندانەکانی ئێران و قەدەغەکردنی ئینتەرنێت لە بەشێکی ئەم وڵاتەئیلیۆن ماسک ڕای گەیان ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر دابین دەکات بۆ ناوچەکە ئەم جۆرە ئینتەر نێتە هیچ حوکمەتێک ناتوانێت دەستی بەسەردابگرێت و کۆنترۆل و فلتەری بکاتهاوکات لە ئایندەیەکی نزیک بۆهەموو جیهان بەردەست دەبێت دوێنێ كۆمپانیاكە رای گەیاند، بە هەناردنی 51 مانگی دەستكرد لەلایەن كۆمپانیاكەی ئیلۆن ماسكەوە، ئێستە ئینتەرنێتەكەی كۆمپانیای "ستارلینك" ئامادەیە بۆ ئەوەی رووماڵی تەواوی دنیا بكات و هەموو مرۆڤایەتی لێی سوودمەند بن و تۆڕەكە لە هەموو كیشوەرەكانی دنیا بەردەستە، بەپێی ئەو نەخشەیەی كەتۆمار كراوە ئاماژەی پێدراوەئەو وڵاتانەی بە "شین" رەنگ كراون، ئێستە ئینتەرنێتەكە تێیاندا كار دەكات و ئەو وڵاتانەیشی بە "نیلی" رەنگ كراون، خزمەتگوزارییەكە لە باری "چاوەڕوانیی كاراكردنە" و لە ئایندەیەكی نزیكدا كە رەنگە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی 2023 یان لە ناو ساڵی 2023دا خزمەتگوزاری ئیننتەرنێتە خۆڕاییەكە بكەوێتە كار تێیاندا و "عێراق"یش لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانایە كە بە "نیلی" لە نەخشەكەی كۆمپانیای "ستارلینك" رەنگ كراوە. پێوەست بە پاسوێردی "وایفای" ئینتەرنێتەكەی "ئیلۆن ماسك" هەروەك پێشتر لە توویتێكدا بە پێكەنین و گاڵتەجاڕییەوە رای گەیاندبوو:پاسوێردی ئیتنەرنێتەكە "martians"ـە بەڵام لای كەس باسی مەكە و بە كەسی مەڵێ. ئێستە بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆمپانیای "سپەیس" پێنج رۆژ جارێك مانگێكی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكەن و پلانی وایە بۆ ساڵی 2023، 100 مانگی دەستكردی تر رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكات، بەمەیش سیگناڵ و ئینتەرنێتتەكە لە تەواوی دنیادا دەكەوێتە كار، هەرچەند ئێستە كۆمپانیاكە توانای هەیە لە تەواوی گۆی زەوی پەخشی بكات و دنیا رووماڵ بكات، بەڵام بە ناردنی ئەو 100 مانگە دەستكردە، بارزۆری ناكەوێتە سەر ئینتەرنێتەكە و هێڵێكی تەواو بە بەكارهێنەرانی بدات.
یەکەم؛ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەپێی یاسای ژمارە یازدەی ساڵی ٢٠٠٧ بەرپرسیە لە چالاکییە ئاینییەکان بەشێوەیەکی گشتی لەھەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدا لەدیوانی وەزارەت بەشێکی تایبەت بە فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ھەیە، کە تیایدا زیاتر لە ١٠٠ بنکە لەشاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بونیان هەیە و هەروەها ١٣٦ حوجرەو ٢١ قوتابخانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە بەرێوەبەریەتی خوێندن مۆلەت پێدراون، ئەمە وێرای کردنەوەی (٥٢٥) خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز و ھەروەھا کردنەوەی خولی پەرەپێدان بۆ (٣٠٠٠) مامۆستایای بەرێزی ئایینی لەپارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان لە ساڵی ٢٠٢٢ ، ئەمانە بەھەموو پشتیوانیەکی وەزارەت کارەکانیان بەرێوەودەبەن و خاوەنی ھەزاران دەرچوون . دووەم؛ لەنوسراوەکەدا بەڕوونی ئاماژەدراوە کە بۆ ھەرچالاکیەکی ئایینی وەزارەت پێویستە ( ڕەزامەندی بدرێت) ئەمە بەواتایی ئەوەی دێ ئەم خولانەی دەکرێنەوە بەشێوەی کرداری سەلمێنەربێت کە خزمەتە بەپەروەردەی ئایینی و خەڵکانی شارەزاو ئەکادیمی وانەکان دەڵێنەوە، چونکە خوێندنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ئایینەکانی دیکە ئەمانەتێکی گەورەیە لە ئەستووی وەزاروتمان وەک لایەنی رێپێدراوی یاسایی.سێیەم، ئەم نوسراوە پەیوەندی بەچالاکی ئەو رێکخراوانە نییە کەلەچوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان و بەپێی رێنماییەکان مۆڵەتی کارکردنیان ھەیە. چوارەم ؛ لە ماوەی رابردوو لە ھەندێ شوێن و ماڵان و جێگەی نافەرمی کەسی نەشارەزا لە ژێر گوتنەوەی قورئانی پیرۆزو وانەی ئایینی ئەم بابەتە پیرۆزەیان بۆ مەبەستی کەسی و سیاسی بەکار ھێناوە، ئەمەش بەرپرسیاریەتی وەزارەتمانە وەک لایەنی پەیوەندیدار کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ئەم بابەتە بەشێوەیەکی یاسایی و شەرعی رێکبخەین . پێنجەم ؛ وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی ھەمیشە ھانی ھەموو جۆرە خزمەتێکی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدات،لەچوار چێوەی یاسا کارپێکراوەکاندا، ھەوڵیشی داوە سفرەیەکی کوردستانی بێ بۆ کۆکردنەوەی ھەمووان ھەماھەنگی نێوان چالاکییەکان لەپێناو خزمەتێکی باشتر بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نەتەوەکەمان بەڕێوەبەرایەتی یاساییوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
نوسینی: لوقمان حەوێز… چۆن و کێ ئەم کارە دەکات؟ دوای چەند ساڵێکی تر سروشت و جوانی ئاسمان بەتەواوی دەشێوێت… دیمەنی ئەو زنجیرە ڕووناکیەی کە دوێنێ شەو لەسەر ئاسمانی کوردستان بینرا تەنها سەرەتایە، چاوەڕوان بن لە چەند ساڵی داهاتوو ئەم دەرکەوتنانە گەلێک چڕتر و زۆرتر دەبن، بەر لە دوو ساڵیش ئاگاداریەکم لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە، بەداخەوە لە چەند ساڵی داهاتوو و بەتایبەتیش دوای 10 بۆ 15 ساڵی تر تابلۆ جوانەکەی شەوانی ئاسمان و ئەستێرەکان بۆ چاوی ئێمە لەسەر ڕووی زەوی بۆ هەتا هەتایە دەشێوێنرێت و دەگۆڕێت..! لەلای من ئاسمانی شەوێکی تەواو تاریک یەکێک لەو دیمەنە جوان سەرسوڕهێنەرانەیە کە مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو بەچاوی ئاسایی بینیویەتی، کەچی ئەو دیمەنە جوان و سروشتیە لەچەند ساڵی داهاتوو و بەرەو ژووریش بەتەواوی دەشێوێنرێت، ئەگەر تا پێش چەند ساڵێکیش لە شەوێکی بێ مانگی زۆر تاریکدا بەتایبەتی دور لە ڕووناکی شارەکان تەماشای ئاسمانمان بکردایە تەنیا دیمەنی ئەستێرەکانمان دەبینی لەگەڵ ڕێی کاکێشان، جار جارەش تەنێکی پرشنگداری جوڵاوەشمان دەبینی کە بەشێوەی ئەستێرەیەکی جوڵاوە دەهاتە بەرچاو، ئەو تەنە جوڵاوانە مانگە دەستکردە نزمەکان بوون کە لەلایەن هەندێ ووڵات بۆ کاری سیخوڕی یان چاودێریکردنی کەش و هەوا بەکاردەهێنران، ئەگەر لە ئێوارەوە بەدرێژایی شەو تا بەیانی تەماشای ئاسمانمان بکردایە بەهەمووی کەمتر لە 200 لەو سەتەلایتە جوڵاوانەمان دەبینی… بەڵام لەمانگی ئایاری ساڵی 2019 چیڕۆکەکە بەتەواوی گۆڕا دوای ئەوەی کۆمپانیای SpaceX دەستی بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی Starlink کرد، تەنیا لە چەند مانگی ڕابردوودا سپەیس ئێکس سەدەها مانگی دەستکردی هەڵداوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی Starlink بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی زۆر خێرا بۆ زۆربەی ناوچەکانی جیهان، تا ئێستاش ژمارەی سەتەلایتە هەڵدراوەکانی ئەم پڕۆژەیە کە لە ئاسمانن گەیشتوە بە 1500 دانە، تەنیا ئەم پڕۆژەیە کە لەچەند ساڵی داهاتوودا قۆناغی یەکەمی بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت پێویستی بەهەڵدانی پتر لە دە هەزار مانگی دەستکردی ترە، لەکۆتاییشدا سپەیس ئێکس ژمارەی سەتەلایتەکان دەگەیەنێت بە پتر لە 42000 سەتەلایت..! بۆ زانیاریتان کۆمەڵێک کۆمپانیای تر و ووڵاتی تریش وەکو چین بەتەمان هەمان کار بکەن…!!! دیمەنی ئاسمان ئەوساکه چی لێدێت..؟ ئەو کاتە ئەگەر لەشەوێکی تاریکدا بچیتە دەرەوە ئەوا جگە لە ئەستێرەکان کە بەوەستاوی دەردەکەون لە ئاسمان بۆ چاوی ئێمە، جگە لەوان لەیەک کاتدا سەدەها و بگرە هەزارەها مانگی دەستکردی جوڵاوە وەکو شەمەندەفەر بەدوای یەکدا لەئاسمان دەبینرێن، ئەو سەتەلایتانە بەشێوەی زنجیرەیەک لە ئەستێرەی پرشنگداری لەیەک بەستراو و جوڵاوە دەبینرێن لەئاسمان بۆ چاوی ئێمە، ئەو کاتە دیمەنی ئاسمان بەتەواوی دەشێوێنرێت..! کاریگەریە هەرە خراپەکان چی دەبن..؟ جگە لە شێواندنی سروشت و جوانی ئاسمان، ئەم هەموو مانگە دەستکردە ئەم سێ کاریگەریە خراپەیان دەبێت: یەکەم: ڕێگریەکی گەورە دەبن لەپێش چاودێری کردنی گەردوون لەسەر ڕووی زەویەوە، سەرئێشەیەکی گەورە دروست دەکەن بۆ گەردوونناسان، بۆ نمونە ئەگەر تۆ گەردوونناسێک بیت و چاودێری ئەستێرەیەک یان تەمێک یان ڕووبەرێکی ئاسمان بکەیت بۆ چەند کاتژمێرێک ئەوا کت و پڕ تەنێکی پرشنگدار بەپێش چاوی تەلەسکۆپەکەت دا دێت و پێوانەکان دەشێوێنێت، هەموو ئەو پێوانانە پێویستیان بەڕاستکردنەوە دەبێت، هەندێک پشکنینیش تەنیا دەتوانرێت لەدەرەوەی گۆی زەوی بکرێت..! دووەم: لە ئەمەریکا ووتەیەک هەیە دەڵێت هەرشتێک بچێتە ئاسمان دەبێ دواتر بکەوێتە خوارەوە، ئەمە بۆ سەتەلایتەکان بەتەواوی ڕاستە بەتایبەتی ئەم جۆرە سەتەلایتە نزمانە کە تەمەنیان کەمترە، ئەوانە یان خۆیان دەکەونە خوارەوە یان دەبێت بهێنرێنە خوارەوە، سپەیس ئێکس دەڵێت کۆنتڕۆڵی تەواومان بەسەر هەموو سەتەلایتەکان دەبێت و هەرکاتەی بمانەوێت هەر کامێکیان بهێنینە خوارەوە ئەوا بەبێ زیان لەسەر زەریای هێمن دەیخەینە خوارەوە، بەڵام لەم هەزارەها سەتەلایتە ئەگەری ڕوودانی هەڵە زۆرە، لەکاتی کەوتنە خوارەوەشیان بەسەر شار و شوێنە ئاوەدانەکان مەترسی زۆر دروست دەکەن… سێیەم: لەبەرئەوەی ئەم مانگە دەستکردانە بۆشایی ئاسمانی دەوری گۆی زەوی قەرەباڵغتر دەکەن، بۆیە مەترسی دروست دەکەن لەسەر گەشتە ئاسمانیەکان و وێستگەی ئاسمانی، بۆشایی ئاسمانی دەوری گۆی زەویش پیستر دەکەن..!
هێزەكانی سوپای عیراق، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر حەشارگەیەكی داعش لەسنووری ناحیەی قەرەتەپە لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا، كە شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردومان كرابوو. بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق، لەكاتی گەیشتنی هێزەكەی سوپا، شەڕو پێكدادان لەگەڵ چەكدارانی داعش دروستبوو، لەئەنجامدا سێ تیرۆرست و سەربازێكی عیراق كوژران و چەند سەربازێكی دیكەش برینداربوون. ئاماژە بەوەشكرا، لەئێستادا تەنها یەك چەكداری داعش لەناو حەشارگەكەدا ماوەو ئامادە نییە خۆی رادەست بكات، شەڕو پێكدادانیش بەردەوامە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: - توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا 3500 مێگاواتە. - لە وەزری هاوین بە تێکڕایی 14 بۆ 15سەعات کارەبای نیشتمانی دراوە. - ئێستا بە نزمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەکانی پێدانی کارەبا 18 کاتژمێرە. - کار لەسەر زیادکردنی 50 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت، کە بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 250 مێگاوات زیاد دەبێت. - تا مانگی ئاداری ساڵی ئایندە، بە زیادکردنی 250 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز، 750 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت. - تا ئێستا بۆ 1.3 ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەک دانراوە. - بە هۆی پێوەری زیرەکەوە، کارەبا کۆنترۆڵ کراوە، کۆتایی بە سەرپێچییەکان هێنراوە و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا بەرز کراوەتەوە. - رێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 35% بۆ 25% کەم کراوەتەوە و 10% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە. - پاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ پێدانی کارەبا بە تایبەتی پولی ماڵان گەیشتووەتە لە 70%. - وەزارەتی كارەبا لە کۆتایی ئەمساڵ ماستەر پلانی خۆی ئەپدەیت دەکاتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٦٤٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٣٩٠) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٤٠) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٢٩٠) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٣٦٠) هەزار دینارە.