Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
28-09-2022

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راگیرا

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان راگیرا، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی ناوخۆ کۆدەبنەوە ڕاگەیەندراویان دەبێت.

هەواڵ
28-09-2022

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بەناوی خوای گەورەو میهرەبانبە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە کاتی بۆردوومانکردنی بارەگاکانی کۆمەڵەو دیموکرات چەندین هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی کە لەناویاندا ژن و منداڵی کورد هەیە. سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندووە کە سیاسەتی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر دراوسێکانمان سیاسەتێکی تاکلایەنەیە، ئەو هەموو باوەش پێداکردن و خۆچەماندنەوانەی کە بۆ نەیارانی گەلەکەمانی دەکەن کەچی ئەوان لە بەرامبەردا هیچ ڕێزێک لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ناگرن. سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشانە داوا لە حکومەتی ئێران و تورکیا دەکەم هەرچی زووە بەئامانج گرتنی ژن و منداڵانی کورد و خەڵکی بێتاوان ڕابگرن، لە جیاتی بەکارهێنانی رێگەچارەی سەربازیی هەوڵ بدەن بە دیالۆگ و رێگەی ئاشتییانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، چونکە تازە خوای گەورە ئێمەی لەم سنوری جوگرافییە و لەسەر ئەم خاکە داناوەو هیچ کەس و لایەنێکیش بە کوشتن و بڕین جێگەمان پێ لەق ناکات. هاوکات داوا لە حکومەتی ناوەندی و ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەم کە بەپەلە هەڵوێستی جدییان هەبێت لەسەر ئەم دەستدرێژیانەی کەلەلایەن دەوڵەتانی دراوسێوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستانی عێڕاق و خەڵکە سڤیلەکەی.

هەواڵ
28-09-2022

وەزیری تەندروستی: سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەب...

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "تەندروستی هەولێر ژمارەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شاری کۆیە کرد و سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەرکردنی برینداران." دەقی نووسینەکەی وەزیری تەندروستی بۆ شاری کۆیە و میحوەری پردێ بریندارانی ڕوداوی بۆمبابارانکردن. خوێن و ئەمبوڵانس و پزیشک و تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی کۆیە دەکەین هەرچی پێویست بێت ئامادەکاریمان کردووە نەخۆشخانەکان لە پێشوازی برینداران دەبێت. د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی 28 ئەیلول 2022

هەواڵ
28-09-2022

لە بۆردوومانەکانی کۆیە و شێراوە شەهید و بریندار هەن

سوپای پاسداران بە درۆن سنوورەکان کۆیە، شێراوە و زڕگوێز بۆردومان دەکات کە بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێیە. بەپێی تەندروستی کۆیە، تا ئێستا لە بۆردوومانی ئەو قەزایە دوو شەهید و حەوت بریندار هەن. هەر بەپێی زانیاریەکان، لە شێراوەی نزیک پردێش، شەهید و بریندار هەن.

هەواڵ
28-09-2022

ئێران حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆردومان دەکات

سوپای پاسداران بە چڕی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کۆیە و زڕگوێز بۆردومان دەکات. نوێ دەکرێتەوە..

هەواڵ
27-09-2022

دژە تیرۆری یەکێتی داواکراوێکی داعشی دەستگیرکرد

هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی دەڵێت لە ڕانیە داواکراوێکی سەر بەداعشیان دەستگیرکردووە. دژە تیرۆر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت کە داواکراوەکە سەر بە داعشەوە و ناوی (م.ج.ک)ـە و لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکراوە. دەشڵێت، کەسەکە "ڕادەستی هەواڵگری پۆلیسی بەغداد کرا بەمەبەستی رادەستکردنی بە دادگا و سزادانی بەپێی ماددەی تیرۆر."

هەواڵ
27-09-2022

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەستگیر کرا

بەپێی زانیاریەکانی ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە. بەپێی زانیاریەکان، کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەلەبجە بە تۆمەتی داگیرکردنی زەوی و موڵک و ماڵی گشتی دەستگیر کراوە و ئێستا دۆسیەکانی لە دادگای سلێمانین.

بیروڕا
27-09-2022

ڕێبوار بابكەیی: گەورەترین چەواشەكاری چییە؟

رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی:  گەورەترین چەواشەكاری ئەوەیە كە تۆ پێش ریفراندۆم بڵێی ڕیفراندۆم شانازییە ، دوای ڕیفراندۆم پاشگەز ببییەوە بڵێی ریفراندۆم شكستبوو. ئێمە نە ئەو كات نە ئێستەش داوای لێبوردنمان لە ھیچ دەوڵەتێك و حكومەتێك نەكرد، بەڵكو تەنھا گوتمان دەست و چاوی ئەو كەسانە ماچ دەكەین كە بۆ سەربەخۆیی دەنگیان دا لە ڕیفراندۆم، ئێستەش دەست و چاویان ماچ دەكەین. ئێمە دەزانین ئەو خەڵكەی چەواشەكاری لە بەرامبەر ریفراندۆم دەكەن كوێیان دێشێت، بەڵام بۆ مێژوو بە جێیان دێڵین. دەزانین كە بەھۆی ڕیفراندۆمەوە كۆمەلێك خەونییان لە بارچوو كە بەچاوساخیكردن بۆ عەبادی ویستییان لە ھەرێمی كوردستان تەحقیقی كەن. ئێمە بە ھیچ شێوەیەك نەگەڕاینەوە بۆ بەغدا بۆ پۆست وەرگرتن، بەڵكو ئەوە ئەوانن دەستمان ماچدەكەن شەریكبین لەگەڵ یان و حكومەت پێكبێینین ، تەنانەت بۆ ئەوە دەگەرینەوە بۆ بەغدا تا جارێكیتر  ھیچ ھێزێك و حكومەتێك لەبەغدا نەتوانێت بە چاوساغی ھەندێ كەس و لایەنی سیاسی لە نێوخۆدا ھەوڵی بچوكردنەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی كوردستان نەدەن و پیلانمان لێی نەگێرن و خیانەتمان لێ نەكەن.

هەواڵ
27-09-2022

مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدار...

ئەمڕۆ سێشەممە 27 ی ئەیلوول, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ، لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ناوچەکەی کرد کە هاوکارن لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ وستراتیجی لە سنووری دەڤەرەکە. جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک بۆ کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران،چونکە حکومەت و کەرتی تایبەت تەواوکەری یەکترن لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری ئابووری هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان .دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە پرۆسەی وەبەرهێنان بە پێی پلان و پێداویستیی خەڵکی دەڤەرەکە بێت.لە کۆتاییدا ئامادەبووان پێزانینی خۆیان بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەشیان بۆ برەودان بە پرۆسەی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

هەواڵ
27-09-2022

“زانای ئایینی دەبێ خزمەتی ئایین بکات نەک پشتگیری بەیاننامەی پارتێکی سی...

پاراستنی بنەما پیرۆزەکانی ئایینی ئەرکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زانایانمانە دوای خوێندنەوەی راگەێندراوەکەی زانایانی کۆمەڵی دادگەری ، ئێمە لەلقی ھەولێری یەکێتی زانایان ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو" (ئەرکی ئێوە نییە وەک زانایانی کۆمەڵی دادگەری، زانای ئایینی دەبێ خزمەتی ئایین بکات نەک پشتگیری بەیاننامەی پارتێکی سیاسی )دەربارەی بڵاوکراوەکەتان:١- بەڕێزتان کاری رێکخستنی حزبی و سیاسی لە ناو مزگەوتەکاندا دەکەن و خۆتان بەشانازییەوە لە زۆر شوێن باسی ژمارەی مزگەوت و مامۆستای سەر بە رێکخستنەکانتان دەکەن، ئەمەش پێچەوانەی پرەنسیپەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانە، کە شوێنی ئاینی بۆکاری سیاسی رێگە پێدراونییە.٢- ئێوە کەخۆتان بە ئیسلامی دادەنێن، پێویستە راستگۆیانە قسە بکەن، لە بەرامبەر خودا و گەڵ، چونکە قسە بەرپرسیارییەتی ئایینی و ئەخلاقییە، ئایا کەی قەدەغەی فێربوونی قورئانی پیرۆزکراوە؟! وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، خاوەنی سەدان بنکەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزە، ئەمە بوختانێکی زۆر گەورەیە، دواتر وەزارەت بەپێی یاسا بەرپرسە لەکاروباری ئایینی هەرێم، ئەوەی وەزارەتی ئەوقافیش دەیڵێت و دەیکات هەماهەنگی کردنە، ناکرێت هەر کەسێک بەئارەزووی خۆی و ئایدیای سیاسی خۆی پڕۆگرامی ئایینی و پەروەردەیی ئایینی، بۆ گەنجان و قوتابیان و کچ و کوڕانی کوردستان دابڕێژێت، لەهیچ وڵاتێکی جیهانی ئیسلامی شتی وانییە، پێویستە ئەم بابەتە لەلایەن خەڵکی شارەزاو پسپۆڕ و ئەکادیمی دابندرێت لەژێرچاودێری حکوومەتی هەرێم بێت .٣- ئەم بابەتانە بەپێی یاسا بەرکارەکان بابەتی سەرەکی حکوومەتی هەرێمە، نازانین بە چ یاسایەک ئێوە دەیکەنە بابەتی خۆتان،باش بزانن مامۆستای ئایینی ئەگەر بۆختان هەڵببەسترێت بە ناراست سزاکەی لای خودای گەورە قورسترە. لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی٢٧⁄٩⁄٢٠٢٢

هەواڵ
27-09-2022

فەرهاد زیرەک لە هەولێر کۆنسێرت دەکات

مانگی داهاتوو، فەرهاد زیرەک، هونەرمەندی میللی هەولێر، کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە پارکی شانەدەر لە هەولێر ساز دەکات. بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، پارێزگای هەولێر لە 13-10-2022 کۆنسێرتێک بۆ فەرهاد زیرەک، هونەرمەندی میللی سازدەکات و هاتن بۆ هەمووانە. لە مانگی ئابی رابردوو، ڤیدیۆیەکی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەو هونەرمەندە بڵاوکرایەوە، تێیدا بەڵێنی ئەوەی دا کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی سازبکات.

گشتی
27-09-2022

نرخی دراو لە هەرێمی کوردستان

- ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار.-١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٣٠٠ دینار.-١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزار و ٦٠٠ دینار - ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٣٠ دینار.- ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٥٣ دینار.- نرخی یەک ملیۆنی سوری بە ٣٢٣ هەزار دینار

1 2 ... 526 527 528 ... 1147 1148