Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
29-09-2022

تەرمی پێشمەرەگەیەکی حدکا لەژێر خانووە ڕووخاوەکەیدا دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەکی حدکا لەژێر داروپەردوی خانووە خاپور کراوەکەیدا دۆزرایەوە. بەمەش ژمارەی شەهیدەکان بۆ 17 بەرز بووەوە. بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگە عوسمان فەیزە لەژێر داروپەردوی خانووە خاپور کراوەکەیدا دۆزرایەوە کە لە بۆردومانەکانی دوێنێدا کاتیۆشای بەرکەوتبوو. ئامارەکان ئێستا بەمجۆرە شەهید 17 بریندار 47 برینی 10 کەس سەختە

هەواڵ
28-09-2022

راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پەلامار و بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوکات کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پەلامار و بۆردومانکردنانە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزنەگرتنی بنەماکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەزانین و، پێویستە کۆتاییان پێ بھێندرێ و چیتر ھەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلایی کردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان کە پەیوەندییان بە ھاووڵاتیانی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستانەوە نییە.کێشە و گرفتەکان بە خوڵقاندنی ئاڵۆزی لە دەرەوەی سنوورەکان چارەسەر ناکرێن بەڵکو باشترین رێگای چارەسەرکردن گفتوگۆ و یەکتر قبوڵکردنە بە ھەبوونی جیاوازیەکانیشەوە. لە کۆتاییدا خەمباری و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھەموو ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە کەوتوون. مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان٢٨ـی٩ـی٢٠٢٢ 

هەواڵ
28-09-2022

راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پەلامار و بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوکات کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پەلامار و بۆردومانکردنانە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزنەگرتنی بنەماکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەزانین و، پێویستە کۆتاییان پێ بھێندرێ و چیتر ھەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلایی کردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان کە پەیوەندییان بە ھاووڵاتیانی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستانەوە نییە.کێشە و گرفتەکان بە خوڵقاندنی ئاڵۆزی لە دەرەوەی سنوورەکان چارەسەر ناکرێن بەڵکو باشترین رێگای چارەسەرکردن گفتوگۆ و یەکتر قبوڵکردنە بە ھەبوونی جیاوازیەکانیشەوە.لە کۆتاییدا خەمباری و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھەموو ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە کەوتوون. مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان٢٨ـی٩ـی٢٠٢٢

هەواڵ
28-09-2022

بافڵ تاڵەبانی: هیچ پاساوێك بۆ ئەم سنووربەزاندنە نییە

‏‎بەنیگەرانییەكی زۆرەوە لە بۆردومانەكانی ئەمڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان دەڕوانین كە چەندین شەهید و برینداری لێكەوتووەتەوە و دەیان خێزانیش ئاوارەبوون. ئەمە پێشهاتێكی ترسناك و مەترسیدارە كە قووڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەین. ‏‎هیچ پاساوێك بۆ ئەم سنووربەزاندنە نییە و مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی هەرێم و عیراق. داواكارین خاكی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشە سیاسی و سەربازییەكان بەكارنەهێنرێت و هاووڵاتییان نەكرێنە قوربانیی ململانێكان. داواكارین هەموولایەك خۆڕاگربن و گفتوگۆ بكەنە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان. ‏‎داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی خاكی عیراق و هەرێم جێبەجێ بكات. سەروەری وڵات بپارێزێت و رێگری لە پێشێلكاری و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان بكات. ‏‎پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین. وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان، هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەكانمان راسپاردووە بە دڵسۆزییەوە ئەركەكانیان رابپەڕێنن و لەخزمەت هەموواندا بن. ‏‎لە كۆتاییشدا دەمەوێت هەموولایەك دڵنیابكەمەوە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و تێكدانی سەقامگیری خاكەكەمان هەرگیز لەیادناكەین و رشتنی خوێنی خەڵكەكەمان لەبیرناچێتەوە. ‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‏‎٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هەواڵ
28-09-2022

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له‌ هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ به‌ ته‌واوى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌.هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه‌ كه‌ ڕێگه‌ نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له‌ سنوورييه‌كانييه‌وه‌ ڕووبدات، له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ختيش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌ گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه‌ ناكۆكه‌كان.له‌ كاتێكدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌يه‌ك‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موولايه‌كدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه‌، داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان2022/9/28

هەواڵ
28-09-2022

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

ئەوە بۆ جاری چەندەمە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر پەلاماری مووشەكی و بوردومانی هێزەكانی ئێران. ئیدانەی ئەو پەلامار و بوردومانانە دەكەین چونكە بووەتە هۆی كوشتن و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵی بێتاوان و ئەوە لە ڕاستیدا تاوانكارییە. لە هەمانكاتیشدا ئەو پەلامار و بوردومانانە پێشێلكردنی بنەماكانی دراوسێتی و دۆستایەتی و سەروەرییە و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و لە دژی بەرژەوەندی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە. ڕاشیدەگەیێنین كە مووشەكبارانكردن و پەلاماردان چارەسەری كێشەكان ناکات و پێویستە چیتر پەنا بۆ ئەو جۆرە كردەوانە نەبردرێت كە جگە لە تاوانكاری و ناسەقامگیری هیچی لێ بەرهەم ناهێت. داوا دەكەین دەستبەجێ ئەو پەلامار و بوردومانانە ڕابگیرێن و هەرێمی كوردستانیش چیتر نەكرێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی گرفت و ناكۆكییە ناوخۆییەكانی وڵاتانی دراوسێ. بارەگای بارزانی28ی ئەیلوولی 2022

هەواڵ
28-09-2022

"پێویستە گشت کەناڵەکان هەست بە بەرپرسیارێتی کاری پیشەیی خۆیان بکەن"

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێگای مووشەک و درۆنی خۆکوژییەوە، بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و تا ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامن.پێویستە گشت کەناڵەکان هەست بە بەرپرسیارێتی کاری پیشەیی خۆیان بکەن و لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی لەوشێوەیە، شوێنی ڕووداوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەگوازنەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی چاوساغی هێرشبەران و کەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی زیاتر، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەند هاووڵاتییەک بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە ڕووماڵکردنانە.پێویستە لەسەر میدیا و میدیاکاران بە شارەزاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەن و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان ڕێنوێنی گونجاویان بکەن. فەرمانگەی میدیا و زانیاری٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ 28 ئەیلوول 

هەواڵ
28-09-2022

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: راگەیەندراوێک لەشانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەوە ئەمڕۆ ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لەسنوری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان، لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوردومان کران. بۆردوومانەکە، بەدوو گەڕ بووە، گەڕی یەکەم کاتژمێر ١٠٣٠ بوو، گەڕی دووەم کاتژمێر ١٣٢٠ بوو. بەداخەوە لە بۆردومانەکاندا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، هەروەها چەند رۆژنامەنووسێک بریندار بوون لەنێویاندا پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی کوردستان ٢٤. ئەم رووداوە لە کاتێک دایە، کە هێزەکانی پێشمەرگە، سەنگەریان لە تیرۆریستان گرتووە و رووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بوونەتەوە، کە بوونەتە بەشێک لە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەگشتی. ئێمە لە شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ئیدانەی ئەو بۆردومانانە دەکەین، داواش دەکەین زۆر بە خێرایی ئەم کارە دزێوانە لەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە رابگیرێن. شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە

هەواڵ
28-09-2022

راگەیەنراوێک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە

راگەیەندراوی مەكتەبی راگەیاندن دەربارەی بۆردومانەكانی ئەمڕۆ مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا كە لە سایتی پیوكەی میدیا ( PUKMEDIA ) بڵاوكراوەتەوە، وێڕای ئیدانەكردن داوای راگرتنی بۆردومانەكانی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و رایدەگەیەنێت، ئەم كارە پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەریی عیراق و هەرێمی كوردستانە. دەقی راگەیەنراوەكە: ئەمڕۆ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی چەند ناوچەیەكی جیاجیای هەرێمی كوردستانیان كرد كە بووەتە مایەی زیانی گیانی و ماددی و شەهید و برینداریشی لێكەوتووەتەوە.ئەم كارە جگە لە زیانە گیانی و مادییەكان و دڵە راوكێی ناو هاووڵاتیان، پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەریی عیراق و هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ بنەماكانی دراوسێیەتی باش و پەیوەندی دۆستانەدا یەكناگرێتەوە.وێڕای ئیدانەكردنی بۆردومانەكان، داوای بەپەلەی راگرتنیان دەكەین، چونكە زیان بە هاووڵاتیان و پەیوەندییەكان دەگەیەنێت.هەروەك هاوخەمی بۆ قوربانیان دەردەبڕین و هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین. مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

هەواڵ
28-09-2022

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت. سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان2022/9/28

هەواڵ
28-09-2022

ئەژی ئەمین: کۆماری ئیسلامی ئێران لەوپەڕی خراپیی خۆیدایە

ئەژی ئەمین لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەركۆنەی هێرشە ناڕەواكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەكەین بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، ئەم هێرشانە لەگەڵ ئەوەی پێشهاتێكی خراپن و ئەوپەڕی سنوور بەزاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران نیشان ئەدات بۆ سەر خاكی وڵاتانی دراوسێ، بەڵام سەلمێنەری ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامی ئێران لەوپەڕی دۆخی خراپی خۆیدایە. راشیگەیاند هێڕشكردنە سەر هاوڵاتیانی بێ چەك و بە ئامانجگرتنی قوتابخانە و شوێنە گشتیەكان جگە لە هەوڵێكی ترسنۆكانە هیچی لێ ناخوێنرێتەوە، و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتی جددی و پێویستە هەرچی زووە لەسەر كۆمەڵكوژی كوردانی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان بێنە دەنگ و ئەم پرۆسەیە ڕابگرن.داوا لە خودای گەورە ئەكەم شیفای برینداران بدات و سەبووری كەسوكاری شەهیدان بدات.. لە كۆتاییدا وەكو پێشەوا قازی نەمر بە ورەیەكی پۆڵاینەوە تا دوا دڵۆپی خوێنمان ئەڵێین:تەنیا ئەوەندەی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچە كەنبمدەنە بەر گوللـە و رەگباربچمە سەردارقسەی دڵم دێتە سەر زاركوردستان یەك وڵاتە و نابێ بە چوار. 28/9/2022ئەژی ئەمین

هەواڵ
28-09-2022

لە مستەفا هیجریییەوە بۆ رۆژهەڵاتییەکان: تووڕەیی خۆتان لە شەقام نیشان ب...

هاونیشتمانیانی خۆراگر جارێکیتر کۆماری ئیسلامی لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشکەوە هێرشی کردە سەربنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکەی کوردستان و چەند کەسێک لە رۆڵە خەباتکارەکانتان شەهید و بریندار بوون. لەم رێگەوە دەمهەوێ پێتانی رابگەیەنم کە ئەوان هەرگیز ناتوانن ئیرادەی رزگاری و ئازادییخوازیی ئێمە لە ناو ببەن. داواتان لێدەکەم توڕەیی خۆتان لە شەقامەکانی کوردستاندا پێشان بدەن و جارێکیتر بیسەلمێنن کە ئەوەی ناتوانێ کوردستان بە چۆکدا بێنێ هێرش و سەرکوتی داوا ڕەواکانمانە. ئیرادەی ئێوە چۆک بە هەموو دیکتاتۆرێک دادێنێ. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانبەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەری گشتیمستەفا هیجری٦ی رەزبەری ١٤٠١

1 2 ... 525 526 527 ... 1147 1148