ئەمڕۆ شەممە 1ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێناتۆر کریستیان کامبۆن سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکانی لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، تاووتوێ کران.سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوە دا کە هەر جارێک سەردانی هەولێر و هەرێم دەکات، ئاوەدانیی و پێشکەوتنی بەرچاو دەبینێت . ئامادەیی ولاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی هەماهەنگیی ئەمنی و بەرگری لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. هەروەها مێدالیی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنساشی، پێشکەش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی حکومەت و خەڵکی فەرەنسای کرد کە لە ڕۆژانی سەختدا، پشتیوانییان لە گەلی کوردستان کردووە، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەکەڵ فەرەنسا دووپات کردەوە.چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون، کە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ، ئامادەی بوو.
لە بەغدای پایتەختی عێراق، تشرینییەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و پردی کۆمارییان گرتووە. هێزە ئەمنیەکان لە بەغدا بڵاوەیان پێکراوە و لە هەندێ شوێن ئاڵۆزی دروست بووە.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دوای دوو رۆژ بێدەنگی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران قسەی کرد. بەرهەم ساڵح وتی: بۆردومانی ئێران پەرەسەندنێکی مەترسیدار و قبوڵنەکراوە، پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق و سەقامگیری و سەلامەتی هاوڵاتییانی.
ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی قسەکانی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێرانی سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە ڕاگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە ، لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون. بەڵام هەرێمی کوردستان ، بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، ڕەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێڕشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان2022/9/30
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک: هەندێجار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش ، کۆمەڵێک هاوڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە ، بەشێکیان بگرە کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن: 1- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان، وەک حەپی مەنع ، دەرمانی چارەسەری تێکچونی هۆرمۆنەکان و دەرمانی دژە خەمۆکی. 2- تەمەن: دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سوتانی چەوری بەڕێژەی (%2) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەمو ساڵێکی تەمەن دا. 3- فشاری دەرونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە له دابەزینی کێش. 4- کەمخەویی و شەونخونی: نوستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ورگ و کێش. بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غودەی دەرەقی، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، کەمخواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان و هتد.
فەرماندەی ئیتڵاعاتی سیستان و بەلوچستانی سوپای پاسداران کوژرا سەرهەنگ سەید عەلی مووسەوی، فەرماندەی ئیتڵاعات لە سیستان و بەلوچستان، لە کاتی شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆێ ناوچەی نێو خۆپیشاندانەکاندا گوللەیەکی بەردەکەوێت و گیان لەدەست دەدا.
خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە قوم، زاهیدان، رەشت، تاران و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندانە. بەپێی زانیارییەکان، لە خۆپیشاندانەکاندا شەڕ و ئاڵۆزی دروستبووە و خۆپیشاندەران هەڵدەکوتنە سەر بنکەکانی سەر بە هێزە ئەمنیەکان. لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراو و بریندار هەن.
دۆسیەی سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی لەسەر بافڵ تاڵەبانی كە لە سەرەتای ئەم مانگە لە دادگای سلێمانیەوە رەوانەی هەولێر كرا، لە هەولێرەوە رەوانەی سلێمانی دەكرێتەوە. سەرچاوەك لە دادگای ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەمە 26ی ئەم مانگە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، دەستەی شارستانی بە نووسراوی ژمارە (742) دۆسیەی پێداچونەوەی (لاهور شێخ جەنگی) ڕەوانەی دادگایی بەرایی سلێمانی كردەوەو بڕیارە رۆژی یەكشەمە بگاتەوە دادگای سلێمانی و دادگاییكردنی ئەو دۆسێیە لە دادگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت. دۆسیەی سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی كە لەسەر بافڵ تاڵەبانی لە دادگای سلێمانی تۆماری كرد، لە مانگی ئایاردا رەوانەی بەغداد كرا، دواتر لە بەغدادەوە رەوانەی دادگای سلێمانی كرایەوە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا لە دادگای سلێمانیەوە رەوانەی هەولێر كرا، ئەمجارە لە دادگای هەولێریشەوە رەوانەی دادگای سلێمانی دەکرێتەوە. بەپێی سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی كە لە رۆژی 11/5/2022 لە دادگای كەرخی بەغداد لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆماریكردووە هاتووە: بافڵ تاڵەبانی هەستاوە بە دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە یەكێتی ئەمەش كارێكی نایاساییە، چونكە كۆنگرە بەرزترین دەسەڵاتەو لە كۆنگرەدا دەنگی بەدەستهێناوەو متمانەی پێدراوە، بۆیە بافڵ تاڵەبانی پەیڕەوی حزبی پێشێلكردووە، هاوكات گۆڕانكارییەكان پێچەوانەی بڕیارەكانی فەرمانگەی رێكخراوو حزبە سیاسیەكانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراقە، داواكارن ئەو گۆڕانكارییانەی لە حزبدا كراوە رابگیرێت. دوای ئەوەی لەسەر داوای بریكاری یاسایی بافڵ تاڵەبانی كەیسەكە لە دادگای كەرخی بەغدادوە گواسترایەوە بۆ دادگای بەرایی سلێمانی، بریكاری یاسایی لاهور شێخ جەنگیش داوایكردووە كەیسەكە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگایەكی تری هەرێم. بە پێی نوسراوی داواكاریی بریكارەكەی لاهور شێخ جەنگی كە دەست (درەو) كەوتووە تیایدا هاتووە: بریكارەكەم (لاهور شێخ جەنگی) لە دادگای كەرخی بەغداد سكاڵای لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆماركردووە لەبەر ئەوەی لە حزب دووریخستووەتەوە، ئەمەش كارێكە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیە. پارێزەری بافڵ تاڵەبانی داوایكردووە كەیسەكەی لە بەغدادەوە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، لەبەر ئەوەی سلێمانی ناوچەی ژێر دەسەڵات و هەیمەنەی بافڵ تاڵەبانیە، هێزە حزبیەكانی بافڵ تاڵەبانی دەوری ماڵی لاهور شێخ جەنگیان گرتبوو، بۆیە داواكارین كەیسەكە بگوازرێتەوە بۆ هەر دادگایەك لە پارێزگایەكی تری هەرێمی كوردستان جگە لە سلێمانی. لە نووسراوێكی تردا سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەستەی شارستانی داوای لە دادگای بەرایی سلێمانی كردووە دۆسیەكە رەوانەی هەولێر بكەن بەمەبەستی پێداچوونەوە. لە ئێستاشدا دۆسێكە لە دادگای پێداچوونەوەی هەولێرەوە رەوانەی دادگای سلێمانی دەكرێتەوە. درەو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تاووتوی کرا.باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاوو ڕێز و سوپاس و پێزانینی پاپای ڤاتیکانی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ بەهاناوەچوون و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران بەگشتیی و کریستییانەکان بەتایبەتی، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا لە هەرێمی کوردستان دەژین.سەرۆکی حکومەت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە.
دوای ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان، میسر و ئوردن، هەر یەکە لە فەرەنسا، هۆڵەندا و سعودیەش سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "فەرەنسا سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەرفراوانانەی سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئێران بەرپرسیاریەتیی خۆی لێ راگەیاندوون." وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هێرشەکانی دوێنێی سوپای پاسدارانی ئێران بە "پێشێلکردنی زەقی سەروەریی عێراق و یاسای نێودەوڵەتی" ناودەبات و دەڵێت، "هەڕەمەکییانە خەڵکی سڤیلیان بە ئامانجکردووە." فەرەنسا داوا دەکات رێز لە "سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق، لە نێویشیدا ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی کوردستان" بگیرێت. هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: فەرەنسا "حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هاوسۆزیی خۆی دڵنیادەکاتەوە،" و دەڵێت "نابێت ئەم کارانە دووبارە ببەنەوە." هاوکات هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆنسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر لە تویتێکدا هێرشەکانی ئێرانی سەرکۆنەکردن و رایگەیاند: "هۆڵەندا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییە دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە. ئەو هێرشە هەڕەمەکییانە بوونە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکی بێتاوانان و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و رۆژنامەڤانان. بیرمان لای قوربانییەکان و کەسوکاریانە." نێردە دیپلۆماسییەکەی هۆڵەندا دەشڵێت: وڵاتەکەیان "دەنگی دەخاتە پاڵ بانگەوازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژییانە. پێویستە دەستبەجێ تووندوتیژی رابگیرێت." رۆژی چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە 73 مووشەک و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی ئەوەی کە دەستیان لە خۆپێشاندان و گرژییەکانی نێو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبووە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا و سەرووی 46ی دیکەش برینداربوون، کە ژن و منداڵیشیان لە نێودابوو. سعودیەی نەیاری هەرێمی و لەمێژینەی ئێران، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی، سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد و گوتی: "رەتکردنەوەی تەواوی خۆمان بۆ هەموو ئەو دووژمنکارییانە دەردەبڕین کە هەڕەشە لە ئەمن و ئاسایشی عێراق دەکەن." هەروەها سەرەخۆشی خۆیشی بۆ کەسوکاری کوژراو و بریندارانی هێرشەکان دەربڕی. ژێدەر رووداو
ئەمڕۆ پێنج شەمە مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کرا مووچەی ئەو لیوایانە کە ژمارەیان 20 لیوایە، لەلایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت کە بڕی 20 ملیۆن دۆلارە.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک ڤیدیۆی هێرش کردنە سەر ماڵەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە بە درۆن کراوە و پەیوەندیی بە ئێرانەوە نییە. عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە فەیسبوک نووسیویەتی " سنوورێک بۆ ئەم بەدرەفتارییە ناوخۆییانە دابنرێت، چەک و ئەجیزەی حکومی دەزگا ئەمنیەکان بۆ کاری تیرۆرستی و ململانێی حزبی و شەخسی بەکار نەھێندرێت". وتیشی "ئەو ھێرشەی شەو بە درۆن کرایە سەرمان، پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە و کارێکی تیرۆرستی ناوخۆییە".