ئەمڕۆ سێشەممە 11-10-2022 غایب ئەلعومەیری، سەركردە لە ڕەوتی سەدر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، بە توندی وەڵامی بڕیارەكەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی دەداتەوە كە رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە 13-10-2022، كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری عێراق دەکرێت. غایب ئەلعومەیری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە: "حكومەت پێك نەهێندراوە و پێكناهێندرێ و تەواو."
سەرچاوە پزیشکییەکانی یەمەن ئاشکرایان کرد کە ژمارەی گیانلەدەستدانی منداڵانی شێرپەنجەی خوێن لە شاری سەنعا کە لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیای حوسییەکاندایە، لە ئەنجامی لێدانی دەرزی ماوەبەسەرچوو بۆ 18 منداڵ بەرزبووەوە. چالاکوانان و ماڵپه‌ره هه‌واڵییه ناوخۆییه‌کان له زاری سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاندووه له کۆتایی مانگی ئه‌یلول زیاتر له 40 منداڵی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی خوێن له یه‌که‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی سه‌نته‌ری ئۆنکۆلۆژی که ده‌که‌وێته نه‌خۆشخانه‌ی کوه‌یت لە سەنعا، ده‌رزی "میتۆترێکساتی"ی ماوە به‌سه‌رچوویان لێدراوە. ئاماژەی بەوەشکراوە، بەرپرسانی پزیشکی حوسییەکان دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی منداڵەکان ڕووداوەکەیان پەردەپۆش کردووە و بەپەلە نەخۆشەکانیان گواستوەتەوە بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە. تا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 10-10-2022 ژمارەی ئەو منداڵانەی بە ده‌رزییەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیستووەتە 18منداڵ، له کاتێکدا ده‌یان کەسی دیکە له ژماره‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی سەنعا له ژێر چاودێری چڕدان. سەرۆکی ڕێکخراوی یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ وێنەی هەندێک لە منداڵانی بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆی قوربانیی دەرمانی شێرپەنجەیی ماوە بەسەرچوون
لە چوارچێوەى ڕێکەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی نەوتی عێراق، تا سه‌ری مانگی داهاتوو پشکى هەرێمی کوردستان له نه‌وتی سپی دابینده‌كات كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 257 ملیۆن لیتره. فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه، له 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆتایی دێت. سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رچه‌نده ساڵی پاریش له‌سه‌ر ناردنی هه‌مان بڕی سووته‌مه‌نی رێككه‌وتن كرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ته‌نها بڕی 65 ملیۆن لیتری بۆ هه‌رێم نارد. له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-10-2022 د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 13-10-2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
میدیاکانی ئێران بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی دەزگای دادوەری بڵاویانکردەوە، ئێران کەسێکی دەستگیرکردووە کە گوایە لەگەڵ موسادی ئیسرائیلی بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران کار دەکات. ئیبراهیم حەمیدی، داواکاری گشتیی کرمان، بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ئاماژەی بەوە کردووە، کە تۆمەتبار پێش ئەوەی لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر بکرێت، پلانی "وێرانکەری" لە کرمان دانابوو. حەمیدی ڕەگەزنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە کە دەستگیر کراوە. ئێران دان بە ئیسرائیل‌دا نانێت و لە ماوەی ڕابردوودا بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ئەنجامدانی تیرۆر لەناو ئێران‌دا تۆمەتباری کردووە. ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت بەردەوامە کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا لە سەرانسەری ئێران سەریهەڵدا، دوای ئەوەی ژینا ئەمینی، کچێکی تەمەن 22 ساڵ لە ئێران لە دەاتبەسەرکردنییەوە لە لایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە گیانی لەدەستدا. ئێران لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا چەند هاووڵاتییەكی بیانی دەستگیركردووە، تاران وەک لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ڕابردوودا، خۆپێشاندانەکانی خستۆتە ئەستۆی "دوژمنە" بیانییەکان، ئەوانیش ئەمریکا و ئیسرائیلن.
زێلێنسکی داوای بەرگریی ئاسمانی زیاتر لە G7 دەکات و دیسانەوەش گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین ڕەتکردەوە. ڕۆژی سێشەممە 11-10-2022 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا, داوای لە سەرکردەکانی گروپی حەوتG7 کرد کە سیستمی بەرگری ئاسمانی زیاتر بۆ ئۆکراینا دابین بکەن. ڕۆژێک دوای مووشەکبارانکردنی شارەکانی ئۆکراینا و لەنێویاندا کیێڤی پایتەخت، زێلێنسکی بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جی حەوت کرد و داوای کرد سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا بسەپێندرێت. زێلێنسکی وتی: "ئەگەر ئۆکراینا سیستەمی بەرگری ئاسمانی مۆدێرن وەرنگرێت، دەتوانێت هێرشە مووشەکییەکانی روسیا بووەستێنێت". هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا، لە دوای لەشکرکێشی ڕوسیا لە مانگی شوباتەوە، یارمەتی و چەکی قورسیان بۆ کیێڤ دابینکردووە کردووە. بێلاڕووس لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند کە سەربازەکانی لەگەڵ هێزەکانی ڕوسیا لە نزیک ئۆکرانیا جێگیر دەکرێن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکە و زێلێنسکی وتی: ئۆکراینا هیچ پلانێکی نییە بۆ هێرشکردنە سەر بێلاڕووس. زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، “داوا لە گروپی جی حەوت دەکات چاودێری دۆخی ئەمنی بکەن لە سنووری ئۆکراینا و بێلاڕووس".
دەقی راگەیەندراوی لاهور شێخ جەنگی: لاهور شێخ جەنگی بەشداری مەراسیمی چلەی ماتەمینی (شەهید عەلی کاک عەوڵا)ی کرد ئەمڕۆسێ شەممە ١١ی١٠ی٢٠٢٢، لاهور شێخ جەنگی لە شاری چەمچەماڵ بەشدارییکرد لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی (شەهیدی فەرماندە عەلی کاک عەوڵا).شەهید عەلی چل رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ هاورێیەکیدا لە بەزاییەکانی رۆژهەڵاتی کەرکوک کەوتونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش، دواتر لەرۆژی ٢٩ی٨ی٢٠٢٢ تەرمەکەی بەسەربردراوی دۆزرایەوە
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و محه‌ممه‌دا شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-10-2022 بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی کورستان له دیداری هادی عامریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سازان و هاوبەشیكردنی راستەقینە فاکتەری دەربازبوونن لەم دۆخە چه‌قبه‌ستووه سیاسییه‌ی عێراق. هه‌روه‌ها له دیداری محه‌ممه‌د شیاع سودانیدا، جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردووه‌ته‌وه لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به زووترین كات بگاته ئه‌نجام و ئه‌و حکومەته بە دیهێنەری مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هه‌موو پێكهاته‌كان بێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-10-2022 محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستنیشانكرد بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا چیای مەتینایان لە سنووری پارێزگای دهۆك بوردومان كردەوە. بە پێی زانیارییەکان ئەمرۆ سێشەممە 11-10-2022 جارێكی دیكە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا دووجار لەسەریەك بەرزاییەكانی گوندی "سگێرێ"یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری پارێزگای دهۆك بوردومان كردووە و بەو هۆیەوە ترس و دڵەراوكێیەكی زۆر لای هاووڵاتیان دروستبووە. ئەو بۆردومانەی توركیا لە كاتێكدایە كە رۆژی دووشەممە 10-10-2022 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دووجار بەرزاییەكانی گوندی سگێرێیان بۆردومان كرد و بwردومانەكان بوونە هۆی دروستبوونی نائارامی لە ناوچەكە.
دەستەى مافى مرۆڤى هەرێم بەدواداچوون بۆ کەیسى دوو رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەکات لە سلێمانى و سەنتەرى میترۆش داوا دەکات ئازاد بکرێن. دەقى راگەیەنراوەکەیان: سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ د. مونا یاقۆ رایگەیاند شانازی بەكارەكانی سەنتەری میترۆ دەكەین و هەردولامان بۆ بەهێزكردنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ كاردەكەین، بە هیواین بتوانین بۆردی مافەكانی مرۆڤ لەگەڵ رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ دابمەزرێنین. ئەمرۆ مونا یاقۆ سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ، فەیزوڵا محەمەد راوێژكاری دەستەی مافی مرۆڤ، هێمن عەمید عوسمان بەڕێوەبەری دیوانی دەستە، سابیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی، میدیا عەبدوڵا عەلی لێپرسروای هۆبەی چاودێری بەندیخانەكان لە نوسینگەی سلێمانی سەردانی سەنتەری مترۆیان كرد. سەردانەكەی سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ شاری سلێمانی بە مەبەستی بەدواداچوون بوو بۆ كەیسی دوو رۆژنامەنووسەكەی تۆڕی هەواڵی بوار (سەرتیپ وەیسی ، ئیبراهیم عەلی) دیداری لەگەڵ هەردوو رۆژنامەنووسەكە لە ئاسایشی سلێمانی. لەم سەردانەدا هەردولامان هاوراِ بووین كە كەیسی تایبەت بە بڵاوكردنەوە بە پێی یاسای رۆژنامەگەری لێكۆڵینەوەی تێدا بكرێت و لە رێوشوێنەكانی ئاگاداركرنەوە و دەستبەسەركردن لە تایبەتمەندی بنكەكانی پۆلیس بێت. سەنتەری میترۆ جەختیكردەوە كە دەبێت هەموو هەوڵەكان بە ئاراستەی گۆڕینی مادەی یاسایی ئەم دوو رۆژنامەنووسە بێت بۆ یاسای رۆژنامەگەری و ئازادكردنیان بە كەفالەت. سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ د. مونا یاقۆ ووتی" شانازی بەكارەكانی سەنتەری میترۆوە دەكەین ناوبانگتان لە بواری ئازادی رۆژنامەگەری دیارە" ووتیشی" هەردولامان بۆ بەهێزكردنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ كاردەكەین و بە هیواین بتوانین بۆردی مافەكانی مرۆڤ لەگەڵ رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ دابمەزرێنین." هەروەها تیشكی خستە سەر ئامانجی سەردانەكەی و دیداری لەگەڵ دوو رۆژنامەنوووسە دەستگیركروەكەی بوار.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به بریاری ژماره (16)ی ساڵی 2022، فه‌رمانی لادانی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت واژووكرد. ئەمڕۆ سێشەممە 11-10-2022 پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بڕیاری کۆتایی هێنان بە راسپاردنی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت دا. سەرچاوەکانی پەرلەمان رایانگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی راسپاردەی عەبدولجەبار لە ئیدارەی وەزارەتی دارایی وەک لە ئەنجامی پێشێلکاری یاسایی لە بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەت بووە، کە دیارترینیان رێکارەکانی پێشێلکردنی خەرجکردنی پارە بوو. له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، به‌پرسیاریه‌تی وه‌زیری دارایی بریتییه له چاودێریكردنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه دارایی و ژمێریارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا، وه‌زیری نه‌وت خۆی به‌رپرسه له گرنگترین داهاتی وڵات كه نه‌وته، بۆیه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و بێلایه‌نه‌ییه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه داراییه‌كاندا. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، كه‌سێكی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته رابسپێرێت.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، جۆرێک گوللە لەکاتی خۆپیشاندانەکان لە شاری سنە بەکارھاتووە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، کە شوشەی دوو روو و دیواری 20 سانتیمەتری کون کردووە. ڕاشیگەیاندووە، لە پێکدادانەکانی ئەم ھەفتەیەدا ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی دەستگیرکراون و دەنگی ھاواری خەڵک بیستراوە بەھۆی ئازار و ئەشکەنجەوە. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بڵاویکردەوە، چەندین راپۆرتیان بەدەست گەیشتووە لەسەر بەکارھێنانی چەک و گازی فرمێسک‌ڕێژ و تەقە دژی خۆپیشاندەران لە سنە و گەیشتووەتە ئەوەی گازی فرمێسک‌ڕێژ ھەڵبدەنە ناو ماڵی ھاووڵاتیانەوە. رێکخراوی لێبوردنی داوای لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ئاگاداری رەوشی شاری سنە بن و نیگەرانی خۆیان بگەیەننە باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکانیان، تا کۆتایی بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بھێنن. رێکخراوەکە لێپرسراوانی ئێرانیشی تۆمەتبارکرد بە بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت و تەلەفون.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نادیه موراد چالاكوانی ئێزدی و باڵیۆزی نیاز‌پاكی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی دۆخی شنگال و ئێزدییه ونبووه‌كان کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە تویتەر نووسیوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نادیه موراد چالاكوانی ئێزدی‌دا كۆبوومه‌وه، باسمان له هه‌زاران ئێزدی ونبووكرد". بارزانی ده‌شڵێت: " تاووتوێی هەماهەنگیكردن بۆ رزگارکردنی ئێزدییه ونبووه‌كانمان كرد، هەروەها باسمان لە دۆخی شنگال و هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی رزگاربووانی کۆمەڵکوژی ئێزدییه‌كان کرد". نادیه موراد رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعشه و دایک و شەش برای لە هێرشی داعش لەدەست داوە، وه‌ك باڵیۆزی نیاز‌پاكی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كات و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ ئاشتی. https://twitter.com/IKRPresident/status/1579816085494595585?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1579816085494595585%7Ctwgr%5E8f7cff74abbec3316b904f55e031ba291495c856%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F226407-D986DB8EDA86DB8CD8B1DAA4D8A7D986-D8A8D8A7D8B1D8B2D8A7D986DB8C-D988-D986D8A7D8AFDB8CD987E2808C-D985D988D8B1D8A7D8AF-D8AAD8A7D988D988D8AAD988DB8EDB8C-D8AFDB86D8AEDB8C-D8B4D986DAAFD8A7D984DB8CD8A7D986-D983D8B1D8AF