وهزارهتی بهرگری توركیا رایگهیاند، ئهمڕۆ چوارشهممه 12-10-2022, یانزدە كهشتی پڕ دانهوێڵه له بهندهرهكانی ئۆكرانیاوه بهرهو بازاڕی جیهانیی بهڕێكهوتوون. وهزارهتهكه له تویتێكدا رایگهیاندووه، ئاسایشی ناردنی ئهو بڕه دانهوێڵهیه بۆ بازاڕهكان دابین كراوه. له 22ی تهمموزی رابردوودا، رووسیا، ئۆكرانیا و نهتهوهیهكگرتووهكان رێككهوتن بۆ ئهوهی بهرههمی دانهوێڵهی ئۆكراینا له رێی بهندهرهكانهوه بگاته بازاڕ و توركیا دهستهبهری جێبهجێكردنی رێككهوتنهكهی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا.کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
یاسر مالیکی، زاوای نوری مالیکی و سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تایبەتمەندی ئەو کاندیدەی دیاری کرد دەنگی پێ دەدەن. ئەمرۆ چوارشەممە 12-10-2022 هاوپەیمانی دهوڵهتی یاسا سوپاسی دهستپێشخهرییهكهی پارتی کرد بۆ كشاندنهوهی ڕێبەر ئەحمەد و پاڵپشتیكردن له لهتیف ڕهشید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. دواتر یاسر مالیکی لە تویتێکیدا ایگەیاند؛ - کەسێک هەڵدەبژێرین کە پێچەوانەی دەستوور نەبووە - کە پێشێلی مافی فراکسیۆنی گەورەی نەکردبێت - کەسێک هەڵدەبژێرین کە دەنگی بە دابشبوونی عێراق نەدابێت - دەموچاوێکی نوێ هەڵدەبژێرین https://twitter.com/almalikiyasser/status/1580178175891361792?s=20&t=asuLlDtYX-73r1Iv1_5bxw
پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022 فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا شەش جار گوندی کورتکا لە سنوری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ-یان بوردومان کرد. ئەحمەد ئاکرێیی، خەڵکی گوندی کورتکایە سەر بە ناحیەی دینارتە رایگەیاند”دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنووری گوندی کورتکایان شەش جار بوردومانکردوە و زیانی زۆر بە دار و ژینگەیی گوندەکە کەوتووە” ئەمە یەکەم جارە فرۆکەی تورکیا لە یەک رۆژدا شەش جار سنووری گوندەکە بوردومان بکات، ئەمەش ترس و دڵەراوکێی لە ناو خەڵکدا دروستکردوە” هاوکات خەڵکی گوندەکە ناتوانن سەرەدانی دەوروبەری ئەو شوێنە بکەن گوندی کورتکا زیاتر لە 50 ماڵی تێدایە و بە دووری 12 کێلومەتر دەکەوێتە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ.
پارێزگاری سلێمانی لهبارهی دهنگۆی بۆردومانكردنی چهند گهڕهكێكی سلێمانییەوە ڕایگهیاند، داوا له هاووڵاتیان دهكهین نهكهونه ژێر فشاری دهروونی چهواشهكارانهوه. ئهمڕۆ چوارشهممه 12-10-2022، ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی، پهیامێكی لهبارهی دهنگۆی هێرش و بوردومانكردنی چهند گهڕهكیكی سلێمانی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه" "ماوەیەکە چەند سایتێک نابەرپرسیارانە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە." ئاماژه بهوهش كراوه، "سلێمانی ئارامە و بەئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکارو پشتیوانی هەر کوردێک بووە و دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت."
وەزیری پەروەردەی ئێران رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون، ڕەوانەی "ناوەندە دەروونییەکان" کراون. یوسف نووری، بە ڕۆژنامەی شەرقی ئێرانی ڕاگەیاندووە، خوێندکارە دەستبەسەرکراوەکان لە "ناوەندە دەروونییەکان"دا دەهێڵرێنەوە نەک لە زینداندا و کاتێک "چاکسازی"یان بۆ دەکرێت، ڕێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە خوێندن. وەزیری پەروەردەی وتی: "ئێمە هیچ خوێندکارێکمان لە زینداندا نییە، ئەگەر دەستبەسەر بکرێن، دەنێردرێن بۆ ناوەندە دەروونییەکان کە پسپۆڕان کارەکانیان تێدا ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی خوێندکارەکان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژینگەی قوتابخانە دوای ئەوەی چاکسازییان تێدا کراوە." لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە دەستبەسەر کراون، یوسف نووری وتی: زۆر نین، ناتوانم ژمارەی ورد بدەم”. خوێندکارانی زانکۆ و ئامادەییەکانی ئێران بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت دەکەن کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا لە سەرانسەری ئێران سەریهەڵدا، پاش ئەوەی ژینا ئەمینی، کچێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ لە دەستبەسەری پۆلیسدا گیانی لەدەستدا. ناڕەزایەتییەکان بە خێرایی پەرەی سەندووە و خۆپیشاندان لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەدەچێت.
خامنەیی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە ‘ئاژاوەی’ی دوژمنان ناو دەبات و دەڵێت: خۆپیشاندانەکان لە لایەن دوژمنەوە پلانی بۆ داڕێژراوە و ڕەخنەیان لێ دەگرێت. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتییەکانی دژی حکومەتی بە "ئاژاوەی پەرش و بڵاو"ی ناوبردووە کە لە لایەن دوژمنەوە داڕێژراوە. خامنەیی وتویەتی: ئەم ئاژاوەیە لە لایەن نەیاراەکانیانەوە دروستکراوە لە دژی پێشهات و بزووتنەوە گەورە و داهێنەرەکانی نەتەوەیی ئێرانن. ناڕەزایەتییەکان لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی، کچێکی کوردی تەمەن 22 ساڵ کە لە ژێر دەستبەسەری پۆلیسی رەوشتی تاران گیانی لەدەستدا، پەرەیان سەند و هەموو ئێرانی گرتەوە.
حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی "مێژوویی" بۆ دیاریکردنی سنووری دەریایی لەگەڵ لوبنان. ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022 یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دانیشتنێکی لەگەڵ ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی ئەنجامدا، کە تێیدا خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشکەش بە حکومەت کرد بۆ پەسەندکردنی، کە ئەویش سنووردارکردنی دەریایی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە. کابینەی حکومەت لە کۆبوونەوەکەی بەیانی ئەمڕۆدا، ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنووری دەریایی لەگەڵ لوبنان پەسەند کرد و سەرجەم ئەندامانی کابینەکە پشتگیریان لێی کرد. له كۆبوونهوهكهدا بهیاننامهیهك بڵاوكرایهوه و تیایدا هاتووه: "لەم کاتەدا گرنگەداا، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی دەریایی نێوان ئیسرائیل و لوبنان" و ئەندامانی کابینەکە پشتگیری خۆیان بۆ بەهێزکردنی ڕێکارەکانی پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن حکومەتەوە دەربڕی. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیسرائیل، میکی لیڤی، بڕیاریدا ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە بخاتە بەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ پەسەندکردنی. ماڵپەڕە هەواڵییەکانی ئیسرائیل لە زاری سەرۆکی پەرلەمانەوە ڕایانگەیاندووە کە پێشکەشکردنی ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە ئەندامانی پەرلەمانی ئیسرائیل دەدات "بە زووترین کات" پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانیدا بکەن.
هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشاندووەتەوە و پاڵپشتی لە کاندیدی یەکێتی کردووە. هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپاسی پارتی دەکات کە کاندیدی خۆی کشاندووەتەوە لەپێناو کاندیدی یەکێتی کە ئەویش لەتیف ڕەشیدە. تائێستا پارتی و یەکێتی هیچ ڕاگەیەینراوێکیان لەوبارەوە نەبووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (میهر)ی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانی، لایەنە عێراقییەكان لەسەر دەنگدان بە لەتیف رەشید بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕێككەوتوون. ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە كە پاش ڕێككەوتنی لایەنە عێراقییەكان، وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەربژێری سەركۆمار دەستنیشان كراوە كە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ١٣ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت. هەرچەندە ئەو ئاژانسە ئێرانییە باسی لەوە كردووە كە رێككەوتن لەسەر لەتیف رەشید، دەرئەنجامی دانوستانەكانی نێوان هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت و پارتی و یەكێتییە، بەڵام تاوەكوو ئێستا پارتی و یەكێتی رەتی دەكەنەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان لەمبارەیەوە كردبێت. بە گوێرەی ئەو ئاژانسە، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە لەسەر بەربژێركردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق. زیاتر لە ساڵێكە هەڵبژاردن لە عێراقدا كراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی لایەنە سیاسییەكانەوە، نەتواندراوە حكوومەتێكی تازە لە وڵاتەكە دروست بكرێت. باس نیوز
وهزیری بهرگری كهنهدا، له میانی بهشداریكردنی له كۆبوونهوهی لوتكهی وارشۆ رایگهیاند، کەنەدا 40 شارهزای سهربازی رهوانهی پۆڵهندا دهكات ئهنیتا ئاناند وهزیربەرگریی کەنەدا روونیكردهوه، شارهزا سهربازییهكانی كهنهدا، له پۆڵهندا دهمێننهوه بۆ ئهوهی راهێنان به هێزهكانی ئۆكراینا بكهن. بڕیاره ئهو راهێنانانه له ماوهی چهند ههفتهی داهاتوودا دهست پێ بكهن و تێیدا هێزهكانی ئۆكرانیا له بارهی ههڵگرتنهوهی مین و مامهڵه لهگهڵ ناوچه مینڕێژكراوهكان راهێنانیان پێ بكرێت. شهڕی روسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوودا ههڵگیرسا. مۆسكۆ رایگهیاندووه، ئۆكرانییهكان، ماوهی ههشت ساڵه خهڵكی نهژادڕووسی دانیشتووی ئۆكرانیا دهچهوسێننه.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە نووسینێكدا دانی بەوە دانا كە یەكێتی مارسیدس و چوار لاندکرۆزەری لە ڕژێمی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراق وەرگرتووە. مەلا بەختیار لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووك وتارێكی لە وەڵامی بەرنامەیەكی كەناڵی (مستقلة)ی عەرەبیدا نووسیوە و چەند زانیارییەكی لەبارەی هاوكارییەكانی ڕژێمی بەعس بۆ یەكێتی لە کاتی رێککەوتنەکانی هەشتاکانی نێوان حزبەکە و حزبی بەعس ڕەت كردووەتەوە، بەڵام لە بەشێكی تری وتارەكەیدا دەڵێ: "ئەوەی هەیە و نییە، وەكوو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چەند مانگێك بۆ مووچەی پێشمەرگە و مەسرووفات، لە سەرۆكایەتیی كۆمار (مەبەستی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقی سەردەمی سەدامە)، هاوكاریی یەكێتی دەكرا. هاوكارییەكەش دەدرایە مووچە و بودجەی ئۆرگانەكان و پێشمەرگە." مەلا بەختیار هەروەها دووپاتی دەكاتەوە كە ڕژێمی بەعس ئۆتۆمبێلێكی مارسیدیسی داوەتە مام جەلال، دەشڵێ: "وابزانم چوار لاندكرۆزەریشی دایە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بۆ هاتوچۆ. مۆڵەتیشیان بۆ كردن لە سەیتەرەكاندا نەیانپشكنن، وەكوو ئەندامی وەفد، هیچ ئەندامێكی وەفدەكە، سەیارەی پێنەدراوە." دەقی وتارەکە (هارون محەمەد) بەعسیەكی فاشیمێژووی مام جەلال دەشێوێنێ!! فاشیەت، پێنج خەسڵەتی هەیە، یەكەم: تۆتالیتارییە. دووەم: جوگرافیای سیاسی دەگۆڕێ. سێهەم: مێژوو بەپێی ئایدیۆلۆژیەتی خۆی دەنوسێتەوە. چوارەم: سەرۆك پەرستنو پێنجەمیش: جینۆساید دەسەپێنن.لەم رۆژانەدا، بەعسیەكی فاشیی، لە كەناڵی (مستقلة) گرتە ڤیدیۆییەكی لەسەر سەرۆك مام جەلالو، وەفدی دانوستاندنی یەكێتی ساڵانی (1983-1985) بڵاوكردۆتەوە. گوایە: مام جەلال مانگانە سێ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.وەفدی یەكێتی، هەریەكە سەیارەیەكیان بەدیاری پێدراوە.قسەی ئەلەقو مەلەقی تری كاوێژی فاشیانە كردووە.. تەنها شایەنی نۆكەرێكی وەكو خۆیەتی، هی وەڵامدانەوە نییە.جارێ با كەناڵەكە بناسێنین.. (مستقلة) لەدوای روخانی سەدامەوە، وەكو مینبەری بەعسیەكان، بەهەردوو دیوی نەتەوەپەرستیو ئیسلامگەرا، پەخش دەكرێت. خاوەنی كەناڵەكە (هاشم حەمدی)یە، بەعسیەكی تونسییەو لە دوا هەڵبژاردنی تونسدا، لیستەكەی تەنها یەك كورسی هێنا. ئەركی سەرەكی كەناڵەكە، بەزۆریی دژایەتی پێكهاتە جیاوازەكانی وڵاتانی عەرەبیو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئینجا..بەندە، لە سێ خولی دانوستاندنەكەدا، ئەندامی وەفدی دانوستاندنی یەكێتی بووم. بۆیە، بۆ مێژوو، لەسەر داخوازی دەیان هاوڕێمو لەپێناوی ئەوەی كاوێژی فاشیانە سەرنەگرێ، وەڵامی دەدەمەوە.بێگومان، سەبارەت بە سەرۆك مام جەلال، ئەم بەعسییە لەسەر دەستپاكیو بەخشندەیی مام جەلال، دەبێ دەستنوێژ بگرێ، ئینجا بوێرێ توخنی كەسایەتی مام جەلال بكەوێ. مام، لە پارەدا، نمونەی پاكیی بووە. لە بەخشندەییشدا، لەناو سەرانی عەرەبدا، بەخشندەیەكی وای تیا نادۆزرێتەوە.لەدوای روخاندنی سەدامەوە، سەرجەم بەڵگەنامەكانی دەزگا ئەمنیەكانی عێراق، دەست یەكێتیو پارتی، هەروەها دەست لایەنە سیاسیەكانی تری عێراقیش، كەوتوون.. دونیای سیاسەتیش پڕە لە ململانێو ناكۆكی، هەزاران بەڵگەنامە دژی لایەنو كەسایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە. دەی با بەڵگەیەك بڵاوبكەنەوە كە سەرۆك مام جەلال، وەكو مام جەلال، یەك دۆلار و یەك دیناری مانگانەی وەرگرتبێ. یان وەفدەكەی یەكێتی خەڵاتو بەرات كرابن!!ئەوەی هەیەو نییە. وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.. چەند مانگێك بۆ موچەی پێشمەرگەو مەسروفات، لە سەرۆكایەتی كۆمار، هاوكاری یەكێتی دەكرا. هاوكاریەكەش.. دەدرایە موچەو بودجەی ئۆرگانەكانو پێشمەرگە.سەرۆك مام جەلال.. بۆ شەخسی خۆی.. هەرگیز موچەی نەبووە. قبوڵیشی نەدەكرد موچەی هەبێ. ئەگەر مام جەلال موچەی بۆ دابین بكرایە، بەوپەڕی ئازایەتیو پێداگیری لەسەر مافی كوردستانو كەركوكو خانەقینو ژەنگار، بەرامبەر سەدامو وەفدی دانوستانكاری حكومەت، بێباكانە قسەی نەدەكردو بۆچونە فاشیەكانی لەكاتی گفتوگۆدا، رەتنەدەكردەوە.سەبارەت بە سەیارەش.. تێكڕا، سەیارەیەكی مارسیدیس درایە سەرۆك مام جەلال.. وابزانم (4) لاندكرۆزەریش درایە مەكتەبی سیاسی، بۆ هاتوچۆ. مۆڵەتیشیان بۆ كردن لە سەیتەرەكاندا نەیانپشكنن. وەكو ئەندامی وەفد، هیچ ئەندامێكی وەفدەكە، سەیارەی پێنەدراوە.خۆشم وەكو (مەلا بەختیار) ئەم نۆكەرە درۆیەكی بۆ هەڵبەستووم، گوایە، رژێم ناوی راستەقینەی نەزانیبمو پێموتوون، مەلا بەختیار ناوی خوازراومە. ئەم درۆیە شاخدارە. چونكە بەعس باش دەیناسیم. كەسوكاریشی دەناسیم. (24) ساڵ باوكو دایكو (7) خوشكو برای راگواستبوم بۆ فەلوجە. ماڵی خوشكمیان بۆ هەولێر دوورخستەوە. برایەكیشم بەدەستی نۆكەرانی بەعس (1988) شەهید كرا. چەندین جاریش هەوڵی كوشتنیان دابووم.. ئیتر ئەم درۆیانە بە چ رویەكەوە (هارون) هەڵیاندەبەستێ.لەكۆتاییشدا دەڵێین:نازیەكانو فاشیەكان، زیرەكانە روداوەكانی مێژوویان دەشێواندو سەدان پسپۆڕ ئەركی نوسینەوەی مێژوویان پێ سپێردرابوو. كەچی بەعسی عێراق، نۆكەرێكی وەكو (هارون) مێژوویان بۆ هەڵدەگێڕێتەوە. بەرامبەر بە مام جەلالیش.. مێژوو دەشێوێنن، كە كەس نییە.. پاكییو بەخشندەیی مام نەزانێ.