سێ مووشەک لە ناوچەی سەوزلە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە. ەمێک پێش ئێستا سێ مووشەک لە ناوچەی سەوزلە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە و تا ئێستا نازانرێت زیانەکانی چی بوون.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، هه‌وڵه‌كانمان به‌ڕوون و ئاشكرایی بۆ رزگاركردنی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق له چه‌قبه‌ستوویی به‌گه‌ڕخست و، بەبێ جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له گفتوگۆ دابووین و، پابەندی و رێزیشمان بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌رسێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی عێراق هه‌بوو له ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌ریان بۆ ئه‌و پۆسته سیادیه‌ی بۆ هه‌ر لایه‌ك دیاریكراوه. سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆماری عێراق كه پشكی كورده، رای خۆمان به‌ڕاشكاوی راگه‌یاندوه كه به‌پێویستی ده‌زانین كۆده‌نگی گه‌لی كوردی له‌سه‌ربێت چونكه نوێنه‌ری كورده لە عێراقی فیدراڵ‌دا، به‌داخه‌وه هه‌وڵدرا ئه‌م بابه‌تە پشتگوێ بخرێ و به‌ده‌ست تێوه‌ردان و سه‌پاندنی ئیڕاده و له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگی ئه‌م مافه‌ی گه‌لی كورد پێشێل بكه‌ن، بۆیە پارتیمان هه‌ڤاڵ (رێبه‌ر ئه‌حمه‌د)ی كاندیدکرد بۆ ئه‌و پۆسته، ئێستاش کە ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌درا بۆ سه‌پاندنی ئیڕاده و ره‌چاونه‌كردنی كۆده‌نگی کورد كه ئێمه له پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌كو پڕه‌نسیپ به‌گرنگمان زانیوە، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و، هه‌روه‌ها له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیارماندا به‌كشاندنەوه‌ی هه‌ڤاڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كاندیدی سه‌رۆك كۆمار، هیوادارین كۆبونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران كه بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌به‌سترێ سه‌ركه‌وتوو بێت. مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ١٣ی١٠ـی٢٠٢٢
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆ ببێتەوە و پارتیش دەڵێ: دەنگ بە کاندیدی یەکێتی دەدەین. شوان محەممەد، پەرلەمانتاری پارتی رایگەیاند، سەرکردایەتی پارتی پێی ڕاگەیاندوون کە دەنگ بە کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بدەن. شوان محەممەد وتی: دەنگ بە لەتیف ڕەشید دەدەین.
كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستانته‌واوى لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و ڕاى گشتىهه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومیه‌كان به‌تایبه‌ت هێزه ئه‌منى و هه‌واڵگریه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و خه‌باتگێڕانی شاخ و شار. هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن له زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ده‌ستدرێژى و تاوان و گه‌نده‌ڵى و ره‌شه‌كوژى و ڕه‌شبگیرى و هه‌موو ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ى به دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و سه‌روه‌رى یاسا و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان و په‌رله‌مانتاران و چالاكوانانى سیاسى و مه‌ده‌نى و ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رمایه‌داران و كاسبكارانى كوردستان ده‌كرێت.ئاگادارن له هه‌ندێك له‌و خروقاته ئه‌منى و پشێوی و بێسه‌روبه‌ریه‌ى كه دواى ده‌سبه‌سه‌را گرتنى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه ئه‌منى و سه‌ربازى و هه‌واڵگریه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه تیرۆرستیه‌وه له‌زۆنى سه‌وز درووستبووه.ئاگادارن كه چۆن هێزه ئه‌منى و هه‌واڵگرى و سه‌ربازیه‌كان بۆ سه‌ركوتكردن و تۆقاندن و كوشتن و ده‌ستدرێژى و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كادیرانى حیزبى و حكومى و خه‌باتگێڕانى په‌نابه‌ر له‌پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانبه جۆرێك كه هیچ مانا‌و به‌هایه‌ك بۆ هاونیشتمانیبوون و ئاسایش ، هیچ مانا‌و به‌هایه‌ك بۆ ژیانى مه‌ده‌نى و سیاسى نه‌ماوه‌ته‌وه .ئه‌م دۆخه میلیشیاییه به جۆرێكه هیچ كه‌س له ماف و سه‌رمایه و ژیانى خۆى دڵنیا نییه و به‌ڕۆژى روناك تاوان و پێشێلكارى گه‌وره به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرێت .ده‌زگا هه‌واڵگرى و سه‌ربازیه‌كانى وڵاتانى دراوسێ به‌ئاشكرا ئۆپه‌راسیۆن و هێرش و بۆردومانى خاك و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن ، بانده‌كانى تاوان و تیرۆر نه‌ك به ئاشكرا به‌ڵكو هاوكاریان ده‌كرێت و ئاسانكاریان بۆ ده‌كرێت و كه‌س له‌پێگه و ده‌سه‌ڵات و ئاسایشى خۆى دڵنیا نییه .ئه‌م بارودۆخه پڕ له كێشه و نا سه‌قامگیریى و مه‌ترسیه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئێمه بووه و هۆى سه‌ره‌كى ناكۆكى و ناره‌زایه‌تى و مایه‌ى قبوڵنه‌كردن. خۆشبه‌ختانه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ڕای گشتی ڕوون بوویه‌وه كه كێشه‌ی ئێمه و ئه‌م چه‌تانه چی و له‌سه‌ر چی بوو، هه‌موو ئه‌مه له كاتێكدایه كه دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش به‌تایبه‌ت ئێران و سوریا له‌به‌رده‌م ئارێشه و گۆڕانكارى گه‌وره‌دان و ئێمه‌ى كورد له‌هه‌ركاتێك زیاتر پێویستمان به یه‌ك ده‌نگى و هاوئاهه‌نگى و بڕیار و سیاسه‌تى یه‌كگرتوو، پاراستنى ئه‌زموون و خاك و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كان و پاراستنى ژیانى مه‌ده‌نى و سیاسى هه‌یه، پێویستیمان به پاراستنی ناوخۆی كوردستان هه‌یه له‌م هێزه بێ پره‌نسیپ و په‌رته‌وازانه‌ی كه وه‌ك تیرۆریست و میلیشیا به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌كانی خۆیان.دواى چه‌ندین كار و كرده‌وه‌ى مافیایى و یاساشكێنى، به‌ڵێ دواى چه‌ندین بڕیارى هه‌ڵه و خۆسه‌پێنانه له‌سه‌ر ئاستى حیزبى و سیاسى و له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌ت و دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كانى جێبه‌جێكردن له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه مافیا ئاساوه ، به‌وشێوه زه‌قه‌ى كه له دانپێدانانه‌كاندا بڵاوبوویه‌وه و بینیتان ، به فه‌رمانى سه‌رانى خۆیان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه چه‌په‌ڵه له نێو پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له ناسنامه و ده‌سه‌ڵات و ناوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم و ده‌زگاى زانیارى و دژه‌تیرۆر، بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى قێزه‌ون ، بۆ شه‌هیدكرنى عه‌قیدێكى كارامه‌و چالاك و كادرێكى دڵسۆز و لێهاتووى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى زانیارى و دژه‌تیرۆر خۆى، كادرێك كه نمونه‌ى دیارى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆرستان بوو له هێڵه هه‌ره گه‌رم و هه‌ستیاره‌كاندا و كادرێكى دیار و پێشكه‌وتوو دڵسۆزى خودى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش بوو له‌هه‌مان كاتدا، شه‌هیدى فه‌رمانده عه‌قید هاوكار جاف نمونه‌ى فه‌رمانده‌ى لێهاتووى دژه‌تیرۆر و زانیارى بوو كه به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى گیانى خۆى خستبوه خزمه‌ت ئاسایش و ئارامى و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌ڵام، به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ده‌ستى پیسى خیانه‌ت و تیرۆره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه مافیا ئاساوه به نامرۆڤانه و حیزفرسه‌تترین شێوه دواجار شه‌هید ده‌كرێت و خێزان و منداڵه‌كان و خوشكه‌كه‌شى بریندار ده‌كرێن.ئه‌م تیرۆر و ره‌شه‌كوژیه به‌م شێوه نه‌گریس و نا مرۆڤانه‌یه و به بڕیارى سه‌رانى ئه‌و تاقمه دواى پیلاندانان بۆ چه‌ندین كرده‌ى تیرۆرستى نه‌گریس و گه‌وره‌تر بووه كه خۆشبه‌ختانه ریسوا بوون و رووى ڕه‌شیان بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابوو ئه‌م تیرۆره گه‌وره‌یه هه‌موومان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى و مه‌ترسى گه‌وره و ئاماژه‌یه‌كى راست و روونه به‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه تیرۆرستیه چۆن هه‌موو سنورێكیان به‌زاندووه و هیچ یاسا و ڕێسا و ئه‌خلاقێك نازانن و پێویسته وه‌ك تیرۆریست له‌زیندانه‌كان توندبكرێن و سزا بدرێن نه‌ك ناو و ناسنامه‌ى دژه تیرۆر هه‌ڵبگرن.ئێمه وه‌ك لایه‌نى به‌رپرسیار له‌و دۆزه، هه‌روه‌ها وه‌ك هاوڕێ و به‌رپرس و هاوكارى عه‌قید هاوكار، به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه به‌رامبه‌ر به ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌مان و زۆر به ڕوونى ئه‌و راستیه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا ده‌كه‌ین كه پیلانى تیرۆرستانه‌ى ئه‌و تاقمه زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بووه، زۆر به‌ڵگه‌ى تر له‌به‌رده‌ستدان سه‌باره‌ت به تاوانباران و سروشتى هه‌ستیار و مه‌ترسیدارى ئه‌و تاوان و پیلانه‌ى كه ئامانجى له‌وه گه‌وره‌ترى له پشت بووه، شه‌هیدبوونى عه‌قید هاوكار خه‌ساره‌تێكى زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا به هاوكارى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زۆر به وریاییه‌وه توانرا ده‌ست به‌جێ تاوانبارانى تیرۆریست ئاشكرا و ده‌ستگیر بكرێن و ئه‌و پیلانه نه‌گریسه له‌و ئاسته‌دا ڕابگیرێت .ده‌نا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌وه‌ى كه روویداوه به‌شێك له پلانى تیرۆرستانه‌ى ئه‌و تاقمه تاوانباره‌یه و لایه‌نێكى هه‌ره‌زه‌قى پیلان و تاوانه قێزه‌ونه‌كه‌یانه، زۆر به‌ڵگه و تاوانى دیكه ماون كه ئاشكرا ده‌كرێن و تاوانباران به سزاى ره‌واى خۆیان ده‌گه‌ن.ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه و په‌یمان به كه‌س و كارى شه‌هید هاوكار و شه‌هیدانى دیكه‌ى ڕێگه‌ى خه‌باتمان دژى تیرۆر و ره‌شه‌كوژى ده‌ده‌ین كه خوێنیان به زایه ناچێت، تاوانباران و داڕێژه‌رانى ئه‌و پیلانه تیرۆرستیه به سزاى توندى خۆیان ده‌گه‌ن، هه‌موو ڕێگایه‌كى یاسایى و ره‌وا هه‌موو ڕێوشوێنێكى ئه‌منى و هه‌واڵگرى و سه‌ربازى ده‌گرینه به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادگا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و پاراستنى ئه‌و دامه‌زراوانه و ده‌بێت هه‌موو تاوانباران به‌سزاى ره‌واى خۆیان بگه‌ن.هه‌ر لێره‌وه داواكارین له ته‌واوى هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت له هێزه ئه‌منى و هه‌واڵگرى و سه‌ربازیه‌كان، و به هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیشمانه‌وه هاوكارى و پشتیوانىی ته‌واومان بكه‌ن له پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردن و به‌سزا گه‌یاندنى ئه‌و تاوانبارانه و كۆتایپێهێنان به‌م دۆخه‌و به‌م تاقمه تیرۆرستیه.هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ى داڵده‌دانى ئه‌و تاوانبارانه و پاراستن و شاردنه‌وه‌یان یاخود هه‌رچه‌شنه هاوكاریه‌كیان به‌شداریه له‌و تاوانه‌دا و ده‌یانكات به شه‌ریكى تاوان و تیرۆر.به پێچه‌وانه‌وه چاوه‌ڕوانى ئێمه له هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌ت له ده‌زگا ئه‌منى و سه‌ربازیه‌كانى ئه‌و زۆنه، چاوه‌ڕوانیمان له سه‌ركردایه‌تى و كادیرانى دڵسۆز و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕانى یه‌كێتى به‌تایبه‌تتر، ئه‌وه‌یه كه هاوكار و پشتیوانى ڕاسته‌قینه‌مان بن له كۆتایی هێنان به‌م دۆخه‌و به سزا گه‌یاندنی ئه‌و تاقمه مافیا ئاسایه‌دا . مه‌رگ و سه‌رشۆڕى بۆ تیرۆرست و خیانه‌تكاران . ئه‌ژی ئه‌مینسه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری12/10/2022
کەمێک پێش ئێستا هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی کۆرۆمۆر لە چەمچەماڵ و هێشتا زیانەکانی دیار نین. بەپێی زانیارییەکان هەشت مووشەک لە نزیک کێڵگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
ڕاگەیەندراوی كۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە 12-10-2022، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز/ د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێدا و لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەت كی نایاسایی تاوتوێ كرد‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 12-10-2022
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، پاش کەمێکی تر، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر بڵاو دەکاتەوە، کە تێیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ شەهید بوو و، چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون.
یەکەم لایەن بایکۆتکردنى دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى راگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022 بزووتنەوەى ئیمتیداد بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى پەرلەمانى تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆماری عێراق راگەیاند. ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی پێجنشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەرێوە بچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئۆکتۆبەر(تشرینی یەکەم)ی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان ) بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە خرایە ڕوو . سەرەتا هەردوو بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گرنگیی وبایەخیی هەبوونی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی دووپات کردەوە، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری هەرێم و ڕێکخستنەوەی بواری وەبەرهێنان لە سامانی کانزاکانی هەرێم بە دید و ستراتیجێکی نوێ کە باشترین ئەزموون و پێوەر و ڕێکارە کارپێکراوە نێودەوڵەتییەکان لەخۆ بگرێت، چونکە تا ئێستا یاسایەکی کۆنی عێراقی بەرکارە کە هی ساڵی 1988ە و بەربەست و ئاستەنگی زۆری تێدایە و ناگونجێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستا. وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆژە یاسا نوێیە، ببێتە هۆی مسۆگەرکردن و هاندانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەکانیان لەم بوارە لە هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیەکی بەرفراوان، ئەنجومەنی وەزیران لە ڕوانگەی بایەخی ئەم یاسایە بۆ گەشەسەندنی ئابووریی هەرێم و هەمەجۆرکردن و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی ( سامانە سروشتییەکان ، پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی) و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو تێبینی و سەرنجانەی لە بارەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکە خرانەڕوو بە ئاراستەی دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە و ئامادەکردنەوەی ڕەشنووسی پرۆژە یاساکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت خرایە ڕوو. تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ لە سەر داوای سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی داوە لە سەر ناردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەم مانگە، وەک قۆناخی یەکەم، ئاماژەشی بەوە دا کە وەزارەت ئامادەکاریی پێویستی کردووە لە 20ی ئەم مانگەوە، سەرەتا نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی هەرێم بە سەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو. بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان سەبارەت بە لێخۆشبوو‌ن لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەخشینانە ( منحە ) ی وەریان گرتووە لە دوای بەرکاربوونی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 کە لە لایەن عەبدوڵڵا مەحموود محەمەد وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان خرایەڕوو.ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لە ئەرکی حکومەت کردەوە لە خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان وبەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی، کە شایستەی خزمەتکردنن و گرنگیی ڕەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتیان، بە کۆی دەنگ پێشنیارەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانی پەسەند کرد و وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد بەجێبەجێکردنی پێشنیارەکە و بەدەرکردنیان لە ڕێنمایی دارایی لەم بارەیەوە.
ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022 ڕایگەیاند، مۆسکۆ پێی وایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیاری نێوەندگیری نێوان روسیا و ئۆکراینا دەکات. یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین ئاماژەی بەوەشکردووە، “تورکیا نێوەندگیری خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەگەر هەر دانوستانێک ئەنجام بدرێت. یوری ئوشاکۆڤ وتی: ئەگەر هەر دانوستانێک بکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئەستەنبوڵ یان ئەنقەرەی تورکیا دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت ئەردۆغان بە فەرمی شتێک پێشنیار بکات”.
روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە کە کاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەرێز د. بەرھەم ساڵح -ە. دەمانەوێت لە رێی پۆستی سەرۆککۆمارەوە خزمەتی ھەموولایەک بکەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەکان بین. د. سۆران جەمال تاهیروتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان١٢ / ١٠ /٢٠٢٢
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022، نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پەرستگای لالشی كرد. بە مەبەستی پیرۆزباییكردنی جەژنی جەما لە خوشك و برایانی كوردی ئێزدی، عەلی تەتەر، بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پەرستگای لالشی كرد و لەو سەردانەدا كە عەباس غەزالی، نوێنەری بارەگای بارزانی و سەردار یەحیا، قایمقامی شێخان یاوەری نوێنەری سەرۆكی حكومەت بوون، لەلایەن میر حازم بەگ، میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رووحانی و ریشسپییانی پەرستگەی لالش پێشوازییان لێ كرا و لە دانیشتنێكدا، پارێزگاری دهۆك، بە ناوی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی جەژنی جەمای لە میری ئێزدییان کرد. عەلی تەتەر، هیوایشی بۆ خواستن جەژنی جەما بە خێر و خۆشی و ئارامی یاد بكرێتەوە.سەبارەت بەم سەردانەیان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، پارێزگاری دهۆك وتی: "ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاتووین بۆ پەرستگال لالش، تاوەكوو پیرۆزبایی جەژنی جەما لە میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رۆحانی و تەواوی خوشك و برایانی ئێزدی بكەین لە كوردستان و جیهاندا، هیواداریشین ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی و بە ئارامی و بە گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان یاد بكرێتەوە."لای خۆیەوە، میر حازم سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و گوتی: "جێی شانازییە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیی بەم جەژنەی ئێمە دەدەن