Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
13-10-2022

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆتایی هات

دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆتایی هات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کرد.

هەواڵ
13-10-2022

فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

فەرەنسا هۆشداری دەداتە ئێران لە فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ڕووسیا و وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: پێشێڵکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە. وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: فرۆشتنی فڕۆكه بێفڕۆكه وانەكانی ئێران به ڕووسیا، پێشێلكردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و جەخت كه ڕێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزه كانی جیهان ده كاته وه . وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە یەکێتی ئەوروپادا هەماهەنگی دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-10-2022 روسیا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشی کردە سەر شارۆچکە ماکاریڤ لە ڕۆژئاوای پایتەختی ئۆکراینا و بەرپرسان ڕایانگەیاند بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئیرانی دامەزراوە ژێرخانە گرنگەکان بوردومان کراون.

هەواڵ
13-10-2022

هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار نزیکە لە تەواوبوون

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار نزیکە لە تەواوبوون. نوێ دەکرێتەوە...

هەواڵ
13-10-2022

فراکسیۆنی پارتی: پێشبینی دەکەین لە گەڕی دووەمدا لەتیف رەشید دەنگی پێوی...

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا لە پەرلەمان، لەتیف رەشید دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆککۆمار. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-10-2022 رایگەیاند، "پێشبینی دەکەین دکتۆر لەتیف رەشید ببێتە سەرۆککۆمار بەو پێیەی لە گەڕی یەکەمدا دەنگێکی زۆرتری بەدەستهێنا و جیاوازییەکی زۆری دەنگ هەبوو لەنێوان هەردوو بەربژێرەکەدا." سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هیوای خواست لەتیف رەشید "وەکو سەرۆککۆمارێک کارەکانی بکات، هاوسەنگی لەنێوان هەموو عێراقییەکان بپارێزێت؛ سەرۆککۆماریش پارێزەری دەستوورە. هیوادارین لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی دیکە پێکەوە هاوئاهەنگییەکی باشی هەبێت بۆ بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان، بەتایبەتی بۆ ئێمە وەکو کوردستانی." سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانیان لە لەتیف رەشید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "جەخت لەسەر جێبەجێکردنی دەستوور دەکەینەوە؛ 58 ماددەی دەستوور جێبەجێ نەکراون، لەوانە ماددەی 140، ئەنجوومەنی فیدراڵی، یاسای نەوت و گاز و چەندین ماددەی دیکە. هەروەها سەرۆککۆمار نوێنەرایەتیی کورد دەکات و پێویستە لەو ئاستەشدا بێت." ڤیان سەبری دەشڵێت، "حکومەت بە زوویی پێکبهێندرێت، چونکە ئێستا حکومەت کاربەڕێکەرە. ئێمە وەکو ئەنجوومەنی نوێنەران ناتوانین لێپێچینەوە لەگەڵ ئەم حکومەتە بکەین بەو پێیەی کاربەڕێکەرە." لە گەڕی یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆککۆماردا لە پەرلەمانى عێراق، لەتیف رەشید 157 دەنگى بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵحیش 99 دەنگ. 13ى تشرینى یەکەمى 2022 پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار کۆبووەوە و تێیدا 277 پەرلەمانتار ئامادەبوون. بەو پێیەى هیچکام لە بەربژێرەکان نەیانتوانى دەنگى دوو لەسەر سێی ژمارەى ئەندامانى پەرلەمان بەدەستبهێنن، هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار چووە گەڕی دووەم کە تێیدا هەر بەربژێرێک نیوە کۆ یەکى دەنگدەران بەدەستبهێنێت دەبێتە سەرۆککۆمار. هەر لە گەڕی یەکەمى دەنگداندا رێبوار ئەوڕەحمان، بەربژێرى فراکسیۆنى نەوەى نوێ 9 دەنگى بەدەستهێنا و 10 پەرلەمانتاریش بە بەتاڵى دەنگیاندا. هەروەها بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن فراکسیۆنی نەوەی نوێ کشایەوە. رووداو

هەواڵ
13-10-2022

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرە...

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "تۆبیاس لیندنەر"، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، پێگەیشت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-10-2022لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد، رایگەیاند، بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، قبوڵکراو نییە. بۆ ئەم مەبەستەش، لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکان دەکەن. وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، پشتیوانیی ئەڵمانیای بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێک، کە رەنگدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و رێزگرتن لە دیموکراسیی بێت دەربڕی. هەروەها دڵنیایی دا لەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە دوای پەسەندکردنی لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و خەڵکی ئەڵمانیای کرد، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی ھەمەلایەنە لەگەڵ ئەڵمانیا دووپات کردەوە.

هەواڵ
13-10-2022

گەنجێک دوایین ساتەکانی ژیانی لە بیابان تۆمار دەکات

گەنجیکی ئوردنی بە ناوی "فایەز ئەلنەعیمەت" بە قوڕگێکی وشکەوە، ساتەوەختی مردنی خۆی لە بیابانی جافر لە باشووری ئوردن تۆمار دەکات. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، وردەکاریی کارەساتەکەی و ئەوەی پێش مردنی بەسەری هاتووە ئاشکرا دەکات و هەوڵدەدات بگاتە ناوچەیەک تا داوای یارمەتی بکات. "200 کیلۆمەتر بە بێ ئاو" ئەو گەنجە روونیكردەوە كە زیاتر لە 200 كیلۆمەتر بەپێ رۆیشتووە بەبێ ئاو و هەوڵیداوە پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانی ئوردنەوە بکات . ئەو گەنجە دەڵێت: بە مەبەستی گەڕان بە دوای ئینتەرنێت یاخود ئامرازێکی پەیوەندیکردندا مەودایەکی زۆر دوور ڕۆیشتووە، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە دەزگا ئەمنییەکان، ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو، ئەو هاووڵاتییە ئوردنییەیان بە ناوی فایز ئەلنەعیمەت، لە ناوچەی فیک دەریسە بە مردویی دۆزیەوە. شایانی باسە کە عید نوئەیمەت، پەرلەمانتاری ئوردن، نوێنەری ناوچەی ئەلجەفر لە پەرلەمانی ئوردن، وردەکاری نوێی سەبارەت بە کارەساتی رۆیشتنی ئەو گەنجە بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبیەنێت ئاشکرا کرد. پەرلەمانتارەکە وتی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ هاوڕێ و ئامۆزاكەی لە ناوچەی جافر چوونەتە دەرەوە، ئۆتۆمبێلەكەیان تێكچووە، ئەمەش وایكرد كە فایز بە دوای خاڵی پەیوەندیدا بگەڕێت، ئەوانی دیكەش لە لای ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕێیان كردووە. تەرمی فایز لە دووری 130كم لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەلجەفرەوە دۆزرایەوە، هاوكات دەزگا ئەمنییەكان رۆژی هەینی هاورێیەک و ئامۆزای فایزی گەنجیان دۆزیەوە. https://www.instagram.com/tv/CjoPd0-vuaX/?utm_source=ig_web_button_share_sheet

هەواڵ
13-10-2022

باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا: هێرشە مووشەکییەکان دیموکراسی تێکدەدەن

لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەکرێت و بە مووشەکیش هێرش دەکرێتە سەر ناوچەی سەوز. ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، ئەم جۆرە هێرشانە دیموکراسی تێکدەدەن و عێراق لە کەشێکی هەمیشەی توندوتیژیدا گیری خواردووە. رۆمانۆڤسکی داوای لە گەلی عێراق کرد رێگەچارە بۆ جیاوازییە سیاسییەکانیان بدۆزنەوە و تەنیا رێگەی ئاشتیخوازانە بەدیهێنانی داواکارییەکانیانن.

هەواڵ
13-10-2022

شکاندن بۆ بەرهەم ساڵح باشترە لە خۆکوشتن

عزەت شابەندەر، کەسایەتی سیاسی عێراق رایگەیاند، هێشتا دەرفەتێک هەیە دکتۆر بەرهەم ساڵح بکشێتەوە، بۆیە شکاندن بۆی باشترە لە خۆکوشتن

هەواڵ
13-10-2022

لە هێرشێکدا 18 سەربازی حکومەتی سوریا کوژران

لە هێرشێکدا بۆ سەر پاسێکی سوپای سووریا لە نزیک دیمەشق، 18سەرباز کوژران. ئاژانسی هەواڵی سانا رایگەیاند: “بەهۆی لکاندنی بۆمبێکەوە بە پاسێکەوە 18 سەربازی سوریا کوژران و 27کەسی دیکەش برینداربوون و ڕوون نەبووەتەوە کە کێ پاسەکانی سوپای سوریای کردۆتە ئامانج". لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، داعش هێرشی کردە سەر پاسێک و بووە هۆی کوژرانی 13 سەربازی سووریا لە پارێزگای رەققە لە باکووری ئەو وڵاتە. بە گوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر پاسێکی سوپا لە بیابانی ناوەڕاستی سووریا 15 سەرباز کوژران.

هەواڵ
13-10-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تای...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان( UNODC )لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە گرنگیی هەبوونی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا و بە بەرزی نرخێنرا، کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی.

هەواڵ
13-10-2022

هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار چووە قۆناغی دووەم

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق چووه‌ گه‌ڕی دووه‌م نوی دەکرێتەوە...

هەواڵ
13-10-2022

بەریتانیا بە درۆن سەرکردەیەکی داعش لە سووریا دەکوژێت

میدیای بەریتانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، رۆژی دووشەممەی رابردوو هێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا لە رێگەی هێرشێکی درۆنییەوە سەرکردەیەکی داعشیان لە ناوچەی حەمام تورکمانی سەر بە گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستان، کوشتووە.  لە راگەیێندراوێکی هێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیادا کە لە میدیای ئەو وڵاتەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "رۆژی دووشەممە، 10ی ئۆکتۆبەر، درۆنێک لە جۆری ریپەر و هەڵگری مووشەکی هێڵ فایەر،" لە نزیک حەمام تورکمان شوێن "تیرۆرستێک کەوت کە سواری ماتۆڕسکیلێک بوو،" و "کاتێک کە دۆخەکە سەلامەت بوو و مەترسی بۆ سەر خەڵکی سڤیل نەبوو،" درۆنەکە بە "سەرکەوتوویی" ماتۆڕسوارەکەی کردە ئامانج.  هێزی ئاسمانیی بەریتانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شەیدەر"، بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا.  هەر لە 14ی حوزەیرانی ئەمساڵ، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێزە بەریتانییەکەیان لە هەبوونی ژمارەیەک چەکداری داعش لە باکووری تکریت ئاگادارکردەوە، درۆنێکی بەریتانی بە هاوبەشی لەگەڵ فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا و ژمارەیەک چەکداری داعشیان کوشت کە بە گوتەی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا بە نیازی ئەنجامدانی هێرش بوون بۆ سەر خەڵکی عێراق.  ئۆپەراسیۆنی "شەیدەر" چییە؟ ئۆپەراسیۆنی شەیدەر 9ی ئابی 2014 دەستیپێکرد کاتێک کە هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا دەستی بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە کوردانی ئێزدی کە لە سەر چیای شنگال بەهۆی هێرشی داعش گیریان خواردبوو. دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە گۆڕدرا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی و بووە بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، کە ئەمریکا سەرکردایەتیی دەکات.  رووداو

1 2 ... 508 509 510 ... 1147 1148