جیهان

ئەردۆغان پێشنیاری "نێوەندگیری" ڕوسیا و ئۆکراینا دەکات

12-10-2022
ئەردۆغان پێشنیاری "نێوەندگیری" ڕوسیا و ئۆکراینا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022 ڕایگەیاند، مۆسکۆ پێی وایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیاری نێوەندگیری نێوان روسیا و ئۆکراینا دەکات.

یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین ئاماژەی بەوەشکردووە، “تورکیا نێوەندگیری خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەگەر هەر دانوستانێک ئەنجام بدرێت.

یوری ئوشاکۆڤ وتی: ئەگەر هەر دانوستانێک بکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئەستەنبوڵ یان ئەنقەرەی تورکیا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت ئەردۆغان بە فەرمی شتێک پێشنیار بکات”.